گۆڕینى یاساى بارى
کەسى هەمان یاساى
49
ساڵەى رابردووە!

شوان سدیق
چەند مانگێکه دەسەڵاتى کوردى بەناو
لیژنەیەکى داناوە بۆ گۆرینى یاساى بارى کەسی،
دواى تەواو بوونى کارى لیژنەکە کە درایە
دەست پەرلەمان، ئەگەر خاڵبەندیی یاساکە
بخوێنیتەوە هەمان یاساى پێشووى ساڵى 1959یە
کەئەوکات سەرانى دەسەڵاتداریەتى عروبە بەخواستى خۆیان
رەچاوى دین ونەریتى نێرسالاریی و کۆمەڵگاى
خێلەکییان تێدا
کردبوو.
بەبۆچوونى من ئەمەى ئێستا پێیدەگوترێت گۆران
هیچ جیازاوازیەکی نییه لەگەڵ یاسا کۆنەکەدا.
رەچاوى دابونەرتى خێڵهکیى
و پیاوسالاریی بەگشتى تێداکردووە،
هەمان قەوانى عەرەبەکانى خوارووى عێراق
لێدهدهنهوه، چونکە ئەوان لەڕوانگەى
(انما المۆمنون اخوە) دەرواننە دونیاى وڵاتەکانیان و
دەووربەرى عروبەى خۆیان. وادەزانن تەنیا پیاو هەیە و
ئافرەت بە نیوە مرۆڤ تەماشا دەکرێت.
جا لێرەدا گرنگە تەواوى ئازادیخوازان
و خەڵکى کوردستان هەڵوێست لەهەمبەر ئەم شێوە
گۆرانەى یاسا وهربگرن، ئەگەر
سەیرى کۆمەڵگەى ئەمرۆى کوردى بکەین لەژیانێکى
پڕ ئاڵۆز و ترسناکدان،
رۆژ لەدواى رۆژ دەستى تیرۆى ژنکوژى بهرهو
لەزیادبوون دەچێت و کەسیش نییە رێگە
لەم پەرەسەندنە بگرێت.
گۆرین یان دانانی
یاسایهکی رۆشن دوور لە بیروبۆچوون
و ههر ئایدیایهک
دهتوانێ چارەسەری
ئهو کێشانه بکات که ئهو یاسایهی بۆ دانراوهو کۆمەلگەى
کوردیش لەو ناعەدالەتییه
دووربخاتەوە که بههۆی
یاساکانی کۆنهپهرستان دووچاری بووه.
shwansdiq@yahoo.com
|