گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی دژی گه‌نده‌ڵیی له قوتابخانه‌كان.
مسته‌فا رابه‌ر
پیویست به‌وه ده‌كات له پرۆگرامی په‌روه‌رده و فێركاری وانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكرێت وه‌كو وانه‌كانی مافی مرۆڤ و په‌روه‌رده‌ی نیشتمانی و میژو بخوێنریت.
له راپۆرتی به‌ریوبه‌ری پرۆگرامی گه‌شه پێدانی نه‌ته‌وه یكگرتوهكان به‌دورو درێژی باسی گه‌نده‌ڵیی كراوه كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كهموزۆر له هه‌مو ولاتانی دونیا به‌دیكراوه به‌ڵام لهولاتێكهوه بۆ وڵاتێكی‌تر خهستو قوڕستره به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی به قوناغی گه‌شكردنی سیاسی دیموكراتی و ئابوری و كۆمه‌لایه‌تیدا ڕه‌ت ده‌بن.
( public power) پێناسه‌ی گه‌نده‌ڵییان كردوه : گه‌نده‌ڵیی به‌كار هینانی هێزه‌كانی گشتیه یان پله‌و پایه یان ده‌سته‌لات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی جا چ به‌شێوه‌ی وه‌رگرتنی به‌رتیل یان فرت و فێڵ یان به‌كارهینانی ده‌سته‌لات یان به‌هۆی پێدانی خه‌ڵات و یان به‌رێگه‌ی ئیختلاس و ریكه‌وتنی ژێر به‌ژێر له گه‌ل به‌لێنده‌ر و وه‌رگرتنی كۆمشن و كرین و فرۆشتنه‌وه‌ی ته‌نده‌ری پرۆژه‌كانی كه‌رتی گشتی هه‌رچه‌ند گه‌نده‌ڵیی تایبه‌ته به دزی و پاره خواردن له‌ناو دام و ده‌زگانی میری به‌لام كه‌رتی تایبه‌تیش به‌هۆی چاوچنۆكی رۆلی خراپ ده‌گێریت. دیاری و میوانداری و مێز رازاندنه‌وه‌ش بۆ به‌رپرسه‌كان به‌پێی دابونه‌ریت له شوێنیكه‌وه بۆ شوێنیكی تر جیاوازی هه‌یه سه‌رۆكی پیشوتری نێجیریا ئۆلیسۆنگ ئۆباسانگۆ ده‌ڵی: زۆر ئاسانه به‌رتیل و دیاری لێك جیا بكرینه‌وه دیاری به ئاشكرا ئه‌درێت ، به‌رتیل به نهینی وه‌رده‌گیرێت.
له پوخته‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتوه ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌لی گاریگه‌ری خراپی هه‌یه هه‌ره‌شه له ژیانی خه‌ڵك ده‌كات به‌تایبه‌تی هه‌ژاره‌كان هه‌روه‌ها هه‌ره‌شه له حكومه‌تیش ده‌كات ده‌یكاته دڕه‌نده به‌رامبه‌ر ئهوههژارانهی ناتوانن به‌رتیڵ بده‌ن متمانه‌ی خه‌ڵك به ده‌سته‌لات كز‌و لاواز ده‌كات ، گیانی تۆڵه كردنه‌وه و شۆڕشگێڕی له‌ناو خه‌ڵكی به‌شخوراودا به‌هێز ده‌كات. گه‌نده‌ڵیی وا ده‌كات یاساكانی هاتو چۆ و له‌شساغی فه‌رامۆش بكرێت هه‌لاتن له‌ده‌ست یاسا ئاسان ده‌كات كاریگه‌ری یاسا شڵ و خاو ده‌كاته‌وه تاوان له‌ناو كۆمه‌ڵگا زیاد ده‌كات ته‌لارو باڵه‌خانه‌ی پرد‌و رێگه‌و بانی كه‌رتی گشتی به سه‌قه‌تی دروست ده‌كرێت.
نوسه‌ری پێشكه‌وتوی كورد محه‌مه‌د ره‌نجاو له رێگای كوردستاندا ووته‌یه‌كی زانای ئه‌لمانی ئه‌ریك فرۆم ( ١٩٠٠ - ١٩٨٠) وه‌ك نمونه باس ده‌كات ده‌ڵێ:(ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ته‌نها گرنگی به موڵكدارێتی وپاره په‌یداكردن ده‌دات، ئهوهكهسێكی نه‌خۆشه له‌ڕووی عه‌قڵییه‌وه وتووشی شێزۆفرونیاش بووه) ته‌رجومه‌ی واقعی كوردهواری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان بكه‌ین ،ئه‌وا زۆربه‌مان نه‌خۆشی عهقلیمان گرتووه وتووشی شیزۆفرونیا بووین.
ڕێـكخراوه نێو نه‌ته‌وه‌یـیه‌كانی وه‌ك بانكی جیهانی ، سـندوقی دارایی نێونه‌ته‌وه‌یی و ی‌و ئێن ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵیی له پاش دیارده‌ی تێرۆریزم گه‌وره‌ترین كێشـه‌یه له جیهاندا. بێگۆمان گه‌نده‌ڵیی له‌كۆنه‌وه هه‌ر بوه بۆ نمونه له سه‌ر تابلۆیه‌كی پارێزراو له ژیاری هیندی ٣٠٠ سال به‌ر له‌دایك بونی عیسا نوسراوه مه‌حاله پیاو بتوانی تامی هه‌نگوین یان ژه‌هرێك نه‌كات ئه‌گه‌ر زمانی بگاتێ ، بۆیه‌ش مه‌حاڵه ئه‌وكه‌سه‌ی سه‌رپه‌رشتی دارایی ده‌وله‌ت ده‌كات كه‌مێك له دارایی پاشا تام نه‌كات به‌لام گه‌ندڵی ئه‌م سه‌رده‌مه له تام كردن ده‌رچوه به‌ڵكو گه‌یشتوته پڵه‌ی ههڵقۆڕاندن.
ساده ترین دیارده‌ی گه‌نده‌لی له له فه‌رمانگه‌كاندا ڕێز نه‌گرتنه له كات دره‌نگ هاتنه سه‌ر كار‌و زوو رۆیشتنه یان خۆ خافلاندن به خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ته‌له‌فۆن كردن ، خواردن و چونه لای فه‌رمانبه‌ره‌كان یان نوێژكردن و به‌كۆمه‌ڵ رۆیشتن بۆ پرسه. یان جێبه‌جی نه‌كردنی كاری خه‌ڵك به ئارهزوبی یان به ئه‌نقه‌ست بۆئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی سه‌ری ئه‌م ئه‌زمونه‌كه نه‌خوات كه به خوێنی هه‌زاران خه‌ڵكی دڵسۆز گه‌یشتوته ئه‌م قۆناغه..
پێویسته كورده‌كانی سه‌رتاسه‌ری دونیا گه‌رمتر مشوری ریسوا كردنی دزه‌كان بخۆن پێویسته ده‌ست بكرێت به كه‌مپینێكی چڕ‌وپڕ هه‌ر له شانۆگه‌ری و سیمینارۆ كۆرۆ كۆبونه‌وه دانیشتنی بن دیواره‌كان هه‌تا كاری هونه‌ری وه‌ك :
شانوگه‌ری ، هه‌ڵبه‌ست ، كاریكاتێر ، له‌سه‌ر روبه‌ری رۆژنامه‌و ماڵپه‌ره‌كان و له ژوره‌كانی پاڵتاك و مۆبایل بڵاو بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و خه‌ڵك وه‌كو تاوانه‌كانی ساخته‌كاری و دزی و گیرفان بڕین و له‌شفرۆشی به تاوانی شه‌ڕه‌ف له‌كه‌داركردن ئاماژه‌یان پێ بكه‌ن. ده‌بی ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌زه‌قی گه‌نده‌ڵییان پێوه دیاره ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه لێ پرسینه‌وه‌شیان له‌گه‌ل نه‌كرێت پیویسته به نیشتمان په‌روه‌ریان نه‌ژمێرن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌شه‌وه ده‌یان سه‌نگه‌رو ده‌بابه‌ی دوژمنی داگیركه‌ری به خه‌نجه‌ر گرتبیت ، له زمانی ئینگلیزی‌دا هه‌ردو ووشه‌ی ( پاڕادۆكس و ئۆكسی مۆرۆن ) مانای وایه كه‌سێك یان حاڵه‌تیك دوو شتی دژه یه‌كی تیا بیت كه نامۆ بیته به‌رچاو وه‌كو بڵێی (كهمخۆره و قه‌له‌ویش ده‌بی ، من تێنوه‌تیم به گڕ ده‌شكێ ) واته نابی له‌ناو كۆمه‌ڵ كه‌سانێك رێزیان لێ بگیرێت هه‌م دز و هه‌م پیاوچاكیش بن له‌سه‌رده‌می رژێمی پاشایه‌تیدا تیكۆشه‌رێكی خه‌ڵكی شه‌قلاوه گیرابو به‌هۆی وازهینان تۆبه كردن له‌شیوعیه‌ت له زیندان ئازاد كرا به‌ڵام كه گه‌راوه خزمان و خه‌ڵكی شه‌قڵاوه‌ی سه‌ربه‌رز پشتیان تێكرد و فه‌رامۆشیان كرد ئه‌وه‌بو له‌داخا توشی وه‌ره‌می سیل هات و كۆچی دوایی كرد. بێگومان له‌كوردستان پیاوه‌كانی ئاینی له كوردستان ئازا‌و راستگۆ جێی متمانه‌ن خه‌ڵك گوێ یان لێ ده‌گرن ، كاریگه‌ریان خۆیان هه‌یه ده‌توانن له‌م بواره رۆلێكی به‌رچاو بگێرن. راسته زۆریان له بلنگۆی مزگه‌وته‌كان كه‌م و زۆر باسی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌كه‌ن ، به‌ڵام هێشتا كه‌سێكیان به فه‌توایه‌ك گه‌نده‌ڵ و مشهخۆرهكانیان ریسوا نه‌كردوه.
تیبینی: ئه‌م بابه‌ته (تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵه) چه‌ند خاڵێكی له ماڵپه‌ڕی و یكیپیدیا و چه‌ند سایتێك به‌زمانی ئینگلیزی و كوردی وه‌رگیراوه.
له‌نده‌ن sino16@hotmail.com
|