په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\١\٢٠١٧

ھاتنی سوپای ئیسلام بۆ کوردستان.

ژیلوان شۆڕش محەمەد ساڵح

- بەشی یەکەم -


کورد نەتەوەیەکی گەورەی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن،کە ژینگە سەرەکیەکەیان بە کوردستان دەناسرێت کە بەسەر وڵاتی ئێران و ئێڕاق و تورکیاو سوریا بەشکراوە و لە شاخەکانی ئەنادۆڵی ھەتا زنجیرە چیای زاگرۆس درێژدەبێتەوە،کورد لە شوێنەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش بڵاوبوونەتەوە،ئامارێکی فەرمی لەسەر ژمارەی کورد نییە،بەڵام بە ٣٥ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت،زمانی کوردی لقێکە لە زمانە ھیندۆئەوروپیاییەکان،زۆرینەی کورد موسوڵمانی شافعیین و ئەوەی دەمێنێتەوە موسوڵمانی شیعەو یارسان و ئێزیدی و خاچپەرست و جولەکەو ئاشورین.


مێژووی ھاتنی ئیسلام بۆ کوردستان.


ئەبو تەبەری بەم شێوەیە ئەم میژووەمان بۆ دەگێڕێتەوە:ھاتنی سوپای عومەری کوڕی خەتاب و داگیرکردنی کوردستان،ئەبو عبیدی جراح سەرکردەی سوپای ئیسلام بوو لە ووڵاتی شام و ئەرمەن و دەوروبەری موسڵ،نامەیەک دەنوسێت بۆ عومەری کوڕی خەتاب لە نامەکەیدا پرسیار دەکات ئایا بەرەو ڕۆژھەڵات بڕۆین یا ڕۆژئاو،نامەکە تەواو دەکات و دەیداتە دەست عەبدوڵای کوڕی ئەنەس و وشترێکی باشیشی ئەداتێ،عەبدوڵای کوڕی ئەنەس دەڵێت شەو و ڕۆژ بەڕێوە بوم دەمەو عەسر گەیشتمە مەدینە،چومە سەر قەبری پێغەمبەری ئیسلام و دوو ڕکعات نوێژم کرد،دواتر چوومە لای عومەری کوڕی خەتاب بینیم لەلای ڕاستی علی لەلای چەپی عوسمان دانیشتبوو لە چواردەوریان عەباسی کوڕی عەبدولموتەلیب و عبدولرەحمانی کوڕی عوف و سعد کوڕی زەید تەلحەی کوڕی عبداللە و کۆمەڵێکیش لە یارانی پێغەمبەر،عومەر نامەکەی لێ وەرگرتم و زۆر دڵخۆش بوو بە داگیرکردنی ئەو وڵاتانەو دەستکەوت و تاڵانی و کەنیزەکەکان،عومەر ڕووی کردە کۆمەڵەکەو وتی چیبکەین؟...عەلیش ووتی نامەیەک بنوسە بۆ ئەمیری موسوڵمانان لە شام کە خالیدی کوڕی وەلید بنێرێت بۆ داگیرکردنی کوردستان،عومەری کوڕی خەتابیش دەڵێت خۆشم ھەروام دانابوو،چونکە پێغەمبەر ووتویەتی خالید شمشێری خوایە ڕووبەڕوی دوژمن قەت شمشێر نانێتە کێلان،(دەڵێن خالیدی کوڕی وەلید کەسێکی داوێن پیس و دڕندە بووە ھەموو ژیانی لە شەڕدا بردۆتە سەر، شارەزاییەکی کەمی لە ئیسلام ھەبووە،ئامانجی ئەو شەڕکردن بوە لە پێناوی تاڵانی و کەنیزەک).

عبداللە کوڕی ئەنەس دەڵێت ڕۆژی دوایی کە دەکاتە ڕۆژی پینج شەمممە(٢٠ی جمادی یەکەم بەرامبەر ١٦ی کۆچی محمد)وەڵامی نامەکەم لە عومەر وەرگرت ئەمە نوسرابو:لە عومەری کوڕی خەتابەوە بۆ ئەمیری سوپای ئیسلام ئەبو عبیدی جەراح لە شام و موسڵ،سەلام و بەرەکەتی خواتان لێبێت بەسەرکەوتنەکانتان دڵشاد بووین،ئێستا ئەسپەکانتان ئامادە بکەن بەرەو وڵاتی کوردان ٤٠٠٠٠ ھەزار سەرباز بدە بە خالیدی کوڕی وەلید دژی قەومی کورد بجەنگێن پێویستە ئەم سەرکردانەش ھاوکاری بکەن (زوبیری کوڕی عەوام، فەزلی کوڕی عەباس، مقداد اسود، عبدالرحمان کوڕی ئەبوبەکری سدیق، زراری ئەزور، عبداللە عمری، ابو دوجانە، ئەیوبی انساری)، لە درێژەی نامەکەدا دەڵێت بیستومە لە کوردستان چەند پاشایەکی بەھێز ھەیە ئەمانەن(فروخ پاشا لە مەرگە،پاشا ئەژدەر لە پشدەر،دانیکور پاشا لە دووگۆمان،جاتلیس پاشا لە ھەولێر)،ھەروەھا ئاگاداریان دەکاتەوە لە بەھێزترین پاشای کورد کە ئەویش فروخ پاشای مەرگەیە،کە ئەم پاشایە خاوەنی سەربازی زۆر و قەڵای بەھێزە،وە لە ژێر نامەکەشدا نوسیویەتی(فاقتلو الممشرکین ولحمد اللە رب العالمین)لە خوارەوەش مۆری پێغەمبەر بە نامەکەوە بوو.


عبداللە ئەنەس دەڵێت بە نامەکەوە کەوتمە ڕێ،کە گەیشتمە سوپای ئیسلام نیوەڕۆبوو نامەکەم دایە دەست اباعبید،ئەویش سوپای ئیسلامی کۆکردەوە و نامەکەی عومەری بۆ خوێندنەوە،خالید و لەشکرەکەی ھاواریانکرد ئێمە ئامادەین بۆ جەنگ پاش سێ ڕۆژ گەشتنە سنوری ھەولێر خێوەتیان ھەڵدا.


ڕۆژی دوو شەممە بوو لەشکرەکەی خالیدی کوڕی وەلید گەشتە سنوری شاری ھەولێر خێوەتیان ھەڵدا کە ژمارەیان ٤٠ھەزار سەرباز بوو،پاشای ھەولێر ناوی چاتلیس بوو ئەم پاشایە زۆر سوارچاک بو دەڵێن لە شەڕدا زۆر فێڵباز بوە،ئەم پاشایە خاوەنی ٤١٠٠٠ھەزار سوارە و پیادە بووە،زۆرجار یارمەتی کسرای فارسی دەدا دژی ھەرقلی ڕۆم.

 

 

zhilwanshilana@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک