هاواری جه‌سته‌ی سوتاو و بهرگوللهدراوی ژنانی کوردستان.
عامر سابیر
(جه‌سته‌مان شه‌ره‌فمان نییه، ئازادیمان شه‌ره‌فمانه) ئه‌م وته جوانه، ئه‌و شیعاره‌ی ژنانی کوردستانه که له سلێمانی له ڕاپێوانی ڕۆژی هه‌ینی (21/11/2008) دا له‌به‌رده‌م باخی گشتییه‌وه بۆ به‌ر ده‌رکی سه‌را به‌ناو شه‌قامی مه‌وله‌ویدا، ئه‌وترایه‌وه له‌لایه‌ن ژنانی به‌شداربووی ڕێپێوانه‌که و پیاوانی ئازادیخوازیش له‌دوایانه‌وه چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌دان. ئه‌مه شیعاری ژنانی کوردستانه به‌ڕووی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کۆنه‌په‌رست و پیر و دواکه‌وتووه‌ی کوردستاندا، ئه‌مه هاواری جه‌سته‌ی سوتاو و هه‌نجن هه‌نجن کراوی ژنانی کوردستانه به ڕووی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و بۆگه‌نی ناسیۆنالیزمی کورددا. ئه‌مه هاواری ده‌یان هه‌زار له ژنانی کوردستانه که بوونه‌ته قوربانی ناموسپه‌رستی له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه میلیشیایییه ناسیۆنالیست و ئیسلامییه‌کاندا، که به‌پێی ئاماره‌کانی خۆشیان ساڵی 2008 ژماره‌ی قوربانیانی ناموسپه‌رستی و ڕێژه‌ی تووندوتیژی له دژی ژنان، چه‌ند به‌رابه‌ر زیادی کردووه له‌چاو ساڵانی پێشووتردا. ئه‌م وته جوانه گه‌رچی ته‌نها له سلێمانی له‌لایه‌ن ژنانی به‌شداربووی ئه‌و ڕێپێوانه‌وه ئه‌وترایه‌وه به‌ڵام ئه‌مه شیعار و هاواری هه‌موو ژنانی ئازادیخوازی کوردستانه له‌هه‌ر گوند و شار و شارۆچکهیهکدابن، به‌ڕووی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ژن کوژ و ملهوڕه‌دا. که‌م حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات هه‌یه له دنیادا که هێنده‌ی پارتی و یه‌کێتیی ههڵلایان نابێته‌وه له یادی شه‌ست ساڵه‌ی ڕاگه‌یاندنی (The Universal Declaration of Human Rights) (جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ) که بۆ یه‌که‌م جار له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م له 10/12/1948 له پاریس ڕاگه‌یه‌ندرا له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه. ئه‌و هه‌ڵڵا زۆر و پروپاگه‌نده پووچانه‌ی کردیان له‌و یاده‌دا بۆ به‌رقه‌راربوونی مافی مرۆڤ و دیموکراسی له کوردستاندا، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه که له‌م وڵاته‌دا مافی مرۆڤ به‌گشتی و ژنان به‌تایبه‌تی به‌ته‌واوی پێشێلکراوه و به‌م چه‌واشه‌کاری و ئینکاریکردنه‌ی تا ئێستاشیان ناتوانن میژووی ڕه‌ش و تاوانه‌کانی تا ئیستایان له پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و سه‌رکوتی ئازادی سیاسی‌دا له‌بیر خه‌ڵکی کوردستان به‌رنه‌وه. 13/1/2009
|