هاوڕه‌گه‌زبازی
وه‌ک دیارده‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌نێوان مرۆڤ و بوونه‌وه‌ره‌کانیتردا.
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان
- به‌شی
دووه‌م -
گومان له‌وه‌دا نییه هیچ تاکێکی مرۆڤ به ئاره‌زووی خۆی هاوڕه‌گه‌زبازی
هه‌ڵنابژیرێت. به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که هه‌موو مرۆڤێکی
هاوڕه‌گه‌زباز به‌گوێره‌ی پێکهاته با‌یۆڵۆجییه‌که‌ی وا دروست بووه و
به‌درێژایی ژیانی ئه‌بێ وا بمێنێته‌وه. هاوڕه‌گه‌زبازی به‌شێوه‌یه‌کی
به‌ربڵاو له‌و کۆمه‌ڵه داخراوانه‌دا هه‌یه که داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئاینی بۆماوه‌یی تیادا کۆمه‌ڵێک کۆت و به‌ندی توندوتۆڵ ئه‌سه‌پێنێت و
تێکه‌ڵاوی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و باسکردن له سێکس به‌حه‌رامکراو
دائه‌نێت. هه‌روه‌ها به‌ربڵاوه له سه‌ربازگه و نیوان کاربه‌ده‌ستان
و کرێکارانی ناو که‌شتییه جه‌نگی و بازرگانییه‌کاندا و له گرتووخانه
و به‌شه ناوخۆیه‌کانی خوێنکارانی کوڕان و کچاندا که تێکه‌ڵاوبوون
تیایاندا قه‌ده‌غه‌کراوه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت که ژینگه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و بارودۆخه‌ی که کاردانه‌وه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نێوان تا‌که‌که‌سه‌کان و شیوه‌ی کوت و به‌نده
کۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌پێنراوه‌کان، کاردانه‌وه‌ی گرنگیان به‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت
و مه‌یل و ئاڕاسته‌کانی تاکدا هه‌یه.
له‌لایه‌کی تره‌وه جیاوازی هه‌یه له مه‌یلی هاوڕه‌گه‌زبازی به
گوێره‌ی حاڵه‌ت و جۆره‌کانی. له‌کاتێکدا ئه‌بینین هۆی سه‌ره‌کی هاوڕه‌گه‌زبازی
نیگه‌تیڤ "بده‌ر" ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ گۆڕانکاری له هۆرمۆنی نێرینه‌یی،
به‌ڵام حاڵه‌ته‌که جیاوازه له‌لای هاوڕه‌گه‌زبازی پۆزه‌تیڤ "بکه‌ر" و
ئه‌و جۆره گۆڕانکارییه له هۆرمۆنه‌کانیدا نین. به‌ڵکو هۆکاری سه‌ره‌کی
ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حاڵه‌تی ده‌روونی که به‌هۆی ئه‌زموونی سیکسییه‌وه
له قۆناغی منداڵی یان هه‌رزه‌کاریدا تیایدا سه‌رهه‌ڵئه‌دات.
ئه‌و تاقیکردنه‌وه و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند جۆرێک له ئاژه‌ڵ و
باڵدار و مێرووه‌کاندا ئه‌نجامدراون ده‌ریانخستووه که هاوره‌گه‌زبازی
له نێوان زۆرێک له بونه‌وه‌ره‌کانیشدا هه‌یه. ،به‌شێوه‌یه‌کی
زانستیانه ده‌رکه‌وتووه که له نێوان نزیکه‌ی 1500 جۆری ئاژه‌ڵدا ئه‌و
دیارده‌یه بوونی هه‌یه و له نیوانیاندا 500 جۆریان توێژینه‌وه‌ی
خوێندنی باڵا له باره‌یانه‌وه ئه‌نجامدراوه. له ساڵی 2006 موزه‌خانه‌ی
مێژووی سروشتی له شاری ئوسلۆ پیشانگه‌یه‌کی بۆ ئه‌و به‌ڵگه و
دۆکیۆمێنتانه‌ی کرده‌وه که هاوڕه‌گه‌زبازی له لای زه‌رافه، پێنگوین،
توتی، قالونچه، نه‌هه‌نگ و ژماره‌یه‌کی تر له ئاژه‌ڵه‌کان ئه‌خه‌نه‌ڕوو.
هه‌مان موزه‌خانه ئه‌وه‌ی ده‌رخست که ناکرێت هاوڕه‌گه‌زبازی وه‌ک
حاڵه‌تێکی ناسروشتی له‌لای مرۆڤ سه‌یربکرێت. هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌کانی
زانایانی بایۆڵۆجی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌که‌نه‌وه که ئه‌و دیارده‌یه
له‌لای مه‌ڕ و بۆق و باڵنده‌ی سوانی ئوسترالی و مه‌یمونی شامبانزیشدا
هه‌یه.
زۆر گرنگه که جیاوازی بکه‌ین له نێوان هاوڕه‌گه‌زبازی وه‌ک دیارده‌یه‌کی
هه‌ڵسوکه‌وت و نێوان مه‌یل و ئاڕاسته‌ی هاوڕه‌گه‌زی. هاوڕه‌گه‌زبازی ته‌نیا
کرداری سێکسی نییه له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زدا، چونکه زۆرێک له‌وانه‌ی که
مه‌یلی هاوڕه‌گه‌زییان هه‌یه، سێکس ناکه‌ن له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زه‌کانیان.
له‌هه‌مانکاتدا به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، که‌سانی تر هه‌ن که مه‌یلی سێکس
له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی تردا ئه‌که‌ن و په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری و
مندالێشیان هه‌یه و له‌هه‌مانکاتیشدا مه‌یلی هاوڕه‌گه‌زبازیشیان
تیادایه. هاوڕه‌گه‌زبازی وه‌ک دیارده‌یه‌کی هه‌ڵسوکه‌وت به‌پله‌ی
جیاجیا و به شیوه‌یه‌کی گشتی له نێوان منداڵان و هه‌رزه‌کاراندا باوه
له چوارچیوه‌ی قوناغه‌کانی گه‌شه‌کردندا له ڕێڕه‌وی ژیانی سێکسی و
ده‌روونیاندا. ئه‌و ئاره‌زووکردنه له دوای قۆناغی هه‌رزه‌کاری و کاتێک
ئه‌چنه ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی تردا به‌ره‌به‌ره
نامێنێت. هاری نوکس Harry Knox که یه‌کێکه له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی
ڕاوێژکارانی سه‌رۆکی ئه‌مریکی ئۆباما و داکۆکیکه‌ری مافی هاوڕه‌گه‌زبازه‌کانه
ئه‌ڵێت:
ژنانی هاوره‌گه‌زباز ئازادی هه‌ڵبژاردنی جۆری په‌یوه‌ندی
سێکسیان هه‌یه و ئه‌توانن سێکس بکه‌ن له‌گه‌ڵ پیاواندا و زۆریان دوای
سه‌رنه‌که‌وتنیان له په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری و سه‌رهه‌ڵدانی شله‌ژان
له په‌یوه‌ندی سێکسیدا په‌نا ئه‌به‌نه هاوڕه‌گه‌زبازی. به‌ڵام حاڵه‌ته‌که
جیاوازه له‌لای پیاوان چونکه زۆریان ناتوانن کاری سێکسی به‌کرده‌وه
له‌گه‌ڵ ژن‌دا ئه‌نجامبده‌ن. له‌لای ئه‌و جۆره که‌سانه هاوڕه‌گه‌زبازی
حاڵه‌تێکی سروشتییه.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رکردنی هاوڕه‌گه‌زبازی، هه‌روه‌ک چۆن
مشتومڕی زۆر هه‌یه له‌باره‌ی ڕووه چۆراوجۆره‌کانی ئه‌و دیارده‌یه‌وه،
به‌هه‌مان شێوه‌ش بیروڕای جیاواز و مشتومڕی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردن
و کاریگه‌ی شێوازی چاره‌سه‌رکردنه‌کان. ئه‌گه‌ر هاوڕه‌گه‌زبازی نه‌خۆشییه‌کی
ده‌روونی یان بایۆڵۆجی نه‌بێت، که‌واتا دیارده‌یه‌کی سروشتییه و
پێویست به چاره‌سه‌رکردن ناکات. له‌م حاڵه‌ته‌شدا کارێکی سه‌خت و
ئاڵۆزه، چۆن ئه‌کرێت له ڕووی ئه‌خلاق و پزیشکییه‌وه گه‌ر هاتوو که‌سێک
مه‌یلی بۆ هاوڕه‌گه‌زی خۆی هه‌بێت و له‌هه‌مانکاتیشدا پێی خۆشنه‌بیت و
نه‌یه‌وێت ئاشکرای بکات که حاڵه‌تێکی نه‌خۆشی تیادایه. گرنگه ئه‌و
ڕاستیه‌ش بزانرێت که ئه‌و گرفتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئاره‌زووی
سێکسه‌وه هه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به قورسترین گرفته دروونییه‌کان
ئه‌ژمێردێت له چاره‌سه‌رکردندا، ته‌قه‌لاو کاتێکی ئیجگار زۆری ئه‌وێت
بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجام، که‌زۆر جاریش ئه‌نجامه‌کان گه‌ره‌نتیان نییه.
کۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی بۆ توێژینه‌وه و چاره‌سه‌رکردنی هاوڕه‌گه‌زبازی
NARTH پێی وایه که ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه‌ی ده‌رونناسی ئه‌مریکایی له‌باره‌ی
بیهوده‌یی له چاره‌سه‌کردنی هاوڕه‌گه‌زبازی، هه‌نگاوێکی پێشکه‌وتنخوازانه
نییه، به‌ڵکو به تێڕوانینێکی دواکه‌وتوانه‌ی دائه‌نێت و لای وایه که
کۆمه‌ڵێک داتای زانستی پشتگوێ ئه‌خات. NARTH پییوایه که چاره‌سه‌ری
ده‌روونی ڕۆڵێکی به‌رچاو ئه‌گێڕێت له گۆڕانی ئاڕاسته‌ی ئه‌و هاوڕه‌گه‌زبازانه‌ی
که ناڕازین له حاڵه‌ته‌کانیاندا و هه‌ست به بێزاری ودڵته‌نگی ئه‌که‌ن
و ئه‌یانه‌وێت بگۆڕدرێن. به‌شیوه‌یه‌کی گشتی هاوده‌نگییه‌ک به‌دی
ناکرێت له‌نێوان زانایانی ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵناسی و پزیشکیی ده‌روونیدا
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی هاوڕه‌گه‌زبازی، هه‌روه‌ک چۆن هاوده‌نگی
نییه له‌سه‌ر هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی، ئایا هۆکاره‌کان بایۆڵۆجین
یان ده‌روونین، یانیش په‌یوه‌ندیان به ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه؟
ئایا نه‌خۆشییه‌کی ده‌رونییه یان حاڵه‌تێکی سروشتییه؟ وه‌ک پێشتر
باسی لیوه‌کرا. ئه‌و ناهاوده‌نگییه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه به‌ده‌سته‌وه ئه‌دات
که هاوره‌گه‌زبازی بابه‌تێکی ئیجگار ئاڵۆز وته‌مومژاوییه و تا ئێستا
وه‌ک لوغزێک به بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه و هه‌وڵدانێکی زۆری ئه‌وێت
بۆ په‌رده هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر نهێنییه‌کانی.
پێویسته ئه‌و ڕاسییه بگرینه به‌رچاو که ده‌ستووره ئاینییه‌کان به‌گشتی
و به‌تایبه‌تیش ئاینی ئیسلام ئاشکران سه‌باره‌ت به هاوڕه‌گه‌زبازی یان
وه‌ک پیاوانی ئایین و خه‌ڵکی عه‌وام به لادانی سێکسی ناوی ئه‌به‌ن. سه‌ره‌ڕای
ئازادی سێکس و دانپێنان به مافی هاوڕه‌گه‌زبازان و ڕێگادان پێیان به
دامه‌زراندنی یانه و ڕێکخراوه‌ی تایبه‌ت بۆیان له زۆر له وڵاتانی
ڕۆژئاوا، به‌ڵام ئه‌و مۆرکه نێگه‌تیڤه‌ی له‌سه‌ر هاوڕه‌گه‌زبازی هه‌یه
له هزری خه‌ڵکدا هه‌ر ماوه و تا ئێستا له‌ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا قه‌بوڵناکرێت
و به‌شیوه‌ی جۆراوجۆر هاوڕه‌گه‌زبازان ڕوبه‌ڕووی ئیهانه‌تکردن و سوکایه‌تیکردن
ئه‌بنه‌وه له‌هه‌موو شوێنێکی جیهاندا (به‌تایبه‌تی له کۆمه‌ڵگه
ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کاندا). به بێگومان ئه‌و حاڵه‌ته ڕه‌نگدانه‌وه و
کاردانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر باری ده‌روونییان و گوشارێکی قورس ئه‌خاته
سه‌ر ژیانیان که ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ملکه‌چی بارێکی سه‌پێنراو بن و
ناچاربن به په‌یوه‌ندییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڵبژاردنی په‌یوه‌ندی
سێکسی له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی تردا به‌پێچه‌وانه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانیان.
ئه‌وه‌ش ته‌نیا به مه‌به‌ستی خۆدوورخستنه‌وه له سووکایه‌تیکردن و به‌ده‌ستهێنانی
ڕێزی کۆمه‌ڵ و په‌یداکردنی کار و ده‌سکه‌وتی مادی بۆ بژێوی ژیانیان،
چونکه زۆر سه‌خته بۆ که‌سێک پێی بزانرێت که هاوڕه‌گه‌زبازه،
بتوانێت جێگای خۆی له‌ناو کۆمه‌ڵدا بکاته‌وه. ئه‌و ڕاستییه تاڵه که
هاوڕه‌گه‌زبازان دووچاری ئه‌بن، وا ئه‌کات کۆمه‌ڵێک هه‌ستی داڕووخان
ژیانیان داگرێت و خۆشییان لێی ببڕێت و دڵه‌ڕاوکی و شله‌ژان و خه‌مۆکی
باڵ به‌سه‌ر ژیانیاندا بکێشێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆکاره بۆ دروستبوونی
حاڵه‌تی ئیزدواجییه‌ت له که‌سێتیاندا و وایشیان لیئه‌کات که له
چوارچێوه‌یه‌کی ته‌سکدا گۆشه‌گیر بن، ئه‌و حاله‌تانه‌ش دوور نییه که
ببنه هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی بیرکردنه‌وه له خۆکوژی له‌لای مرۆڤی
هاوڕه‌گه‌زباز.
____________________________
به‌شی یه‌که‌می بابه‌ته‌که له (ئه‌مڕۆ)دا.
سه‌رچاوه‌کان:
Gay &
Lesbian Issues and Psychology Review، Vol. 4، No. 1، 2008 - the
Australian Psychological Society
Homosexuality/ Wikipedia / 2009:
http://en.wikipedia.org/wiki/Homosexuality
(المثلیة الجنسیة لدى
الحیوان)
http://www.alzakera.eu/music/vetenskap/Biologia/bio-0097.htm
Ryan D. Johnson، 2003، Homosexuality: Nature or Nurture:
http://allpsych.com/journal/homosexuality.html
Facts about Homosexuality and Mental Health
http://psychology.ucdavis.edu/rainbow/html/facts_mental_health.htm
/A. Dean Byrd، APA’s New Pamphlet on
Homosexuality
http://www.narth.com/docs/deemphasizes.html
سیدنی
selah.germian@yahoo.com.au
|