هێڵه شینه‌که‌ی مالیکی و بێده‌نگیی مامه و کاکه.
سه‌ردار پشده‌ری
له کورده‌واری قسه‌یه‌ک هه‌و ده‌ڵێ: به‌ردێک که نه‌زان بیخاته گۆمه‌وه به هه‌زار زانا نایه‌ته ده‌روه، مامه‌و کاکاش وه‌ک دوو نه‌زان به‌ردی کوردایه‌تیان خستۆته گۆمێکه‌وه‌و ده‌رهێنانه‌وه‌ی کارێکی ئاسان نیه، ماڵوێرانی کورد له‌وه‌دایه زۆرینه‌ی کورد ئێستاش به‌خه‌به‌ر نه‌هاتوه‌و به‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندن وه‌ک ده‌روێش ده‌نگ بۆ بڕیاره‌کانی شێخ ده‌دات، ده‌نگدانه‌کانی جه‌ماوه‌ری ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان به‌فه‌رمانی مامه‌و کاکه بۆ دروستکردنه‌وه‌ی عێراق و دانانی ده‌ستوری عێراقی و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی، قوڕی گرته‌وه بۆ هه‌موو کورد‌و کوردستانی گه‌وره، ئێمه له‌کاتی خۆیدا دژی ده‌نگدان راوه‌ستاین و به کارێکی هه‌ڵه‌مان له قه‌ڵه‌م دا، ده‌مانووت عه‌ره‌ب جێگای باوه‌ڕ نیه‌و به کورد ده‌وڵه‌تی عێراق دروست ده‌که‌نه‌وه‌و که ده‌وڵه‌ته‌که‌شیان به هێز بوو، هه‌مانشێوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کانی پێشوو هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، ئه‌وتا ئه‌مڕۆ راستیه‌کان ده‌رکه‌وتن.
هه‌ندێ هه‌واڵم له سایتی سبه‌ی و په‌یامنێردا خوێنده‌وه‌و ده‌ڵێ:
نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كوردی له‌مه‌ڕ هێزی پێشمه‌رگه ئاگه‌دار كردۆته‌وه‌و پێی راگه‌یاندوون كه بوونی هێزی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی هێڵی شین له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیه‌وه راوه‌دوو ده‌نرێن. جێی ئاماژه‌یه هێڵی شین (هێڵی 36) له‌ساڵی 1991 له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان دانانرا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی كورد‌و رێگه‌گرتن له سوڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی رژێمی پێشووی به‌عس له ئاسمانی ئه‌و ناوچانه. http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=79464
سامی عه‌سکه‌ری وه‌ک ره‌گه‌ز په‌رستێکی عه‌ره‌ب ئه‌وه‌تا له سایتی ئاوێنه‌دا ده‌نگی راسته‌قینه‌ی عه‌ره‌بی ده‌ربڕیوه‌و به ئاشکرا داوای ده‌ست به‌سه‌درداگرتنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌شه ئازاد کراوه‌دا ده‌کات.
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=1022
لێره‌دا سێ پرسیار دێته ئاراوه:
1 – سنوری خه‌تی شینی مالکی له کوێیه ؟، سنوری ئۆتۆنۆمیه‌که‌ی سه‌دامه یان خه‌تی سی و شه‌شی هاوپه‌یمانانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ی په‌یامنێر راستبێ، به مانای ده‌وڵتی عێراقی سبه‌ینێ دێته‌وه سله‌یمانیش، هه‌موومان ده‌زانین که سنوری خه‌تی 36 دوکان و قه‌ڵاچوالانه.
2 – ئایه مالیکی به‌ته‌نها ده‌توانێ ئه‌و بڕیارانه بدات، یان بێجگه له چرای سه‌وزی تاران و ده‌مشق و ئه‌نقه‌ره، چرای سه‌وزی ئه‌مه‌ریکاشی بۆ هه‌ڵکراوه ؟، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا چرای سه‌وزی بۆ هه‌ڵکردبێ، تۆ بڵێی ئه‌مڕۆ باسی خه‌تی شین ده‌کاو سبه‌ینیش باسی خه‌تی سور نه‌کات که خه‌تی سور چه‌ک کردن و بێده‌سه‌ڵات کردنی مامه‌و کاکه‌یه.
3 – بۆ مامه‌و کاکه وا بێده‌نگن و له‌شکره سێسه‌د هه‌زاریه‌که‌یان ناجولێنن؟، تۆ بڵێی ئه‌مه‌ریکا پێی نه‌وتبن رۆژی ئێوه ته‌واو و ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتێکی تری کوردی بێته کایه.
ئێمه پێمانوایه غرورو بێمنه‌تی مامه‌و کاکه له کورد و سیاسه‌تی حه‌وت رووی هه‌ردولایان توشی ئه‌و هه‌ره‌سه‌ی کردون که له‌هه‌موو روێکه‌وه بمرن، له‌کاتێکدا که جه‌ماوه‌ری کورد ره‌نجه‌ڕۆو ماڵ‌وێران بووه‌و خوێنی داوه، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ک موفته‌خۆرێک هاتنه سه‌ر سینی حازرو به تاکی ته‌نها داهاتی جه‌ماوه‌ر ده‌خه‌نه باخه‌ڵیانه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌نگی ناره‌زایی جه‌ماوه‌ر به‌رز ببێته‌وه‌و ببێته به‌هانه‌یه‌ک بۆ ئه‌مه‌ریکا بۆ خۆ دوورخستنه‌وه له پشتگیری ده‌سه‌ڵاتداریه‌که‌یان، له لایه‌کی تر له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌مه‌ریکادا پێشوازی له بریماکۆفی کۆنه که‌یجیبی سۆڤیه‌ت ده‌که‌ن و به دۆستی دێرینی خۆیانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، تۆ بڵێی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و فلیمه‌ی به‌دڵ بێت و ئاگاداری هه‌ندێ قسه‌ی نه‌هێنی مامه‌و کاکه‌و بریماکۆف نه‌بێت ؟.
مام جه‌لال زوو هه‌ستی به‌وه کرد که ئه‌مه‌ریکا پشتی تێکردن و ده‌رگای لێداخستن، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو له له‌یه‌ک خۆی نه‌خۆش کرد‌و ویستی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌که‌یه‌وه ئه‌مه‌ریکا به‌زه‌یی پێدابێته‌وه‌و نه‌خۆشیه‌که‌ی بکاته پردی چاک کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی، که بۆی ده‌رکه‌وت ورگی خۆشی هه‌ڵدڕی و وه‌ک پێویست ئه‌مه‌ریکا ئاوڕی لێ نه‌دایه‌وه، ئه‌مجار ده‌ست کرد به گه‌مه‌ی ناوبژی کردنی ئێران و ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگایه‌وه هه‌ندێ به‌رپرسی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکی ببینێ و په‌یوه‌ندیه‌کان وه‌ک خۆی لێ بکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئێمه ئاگادارین کار مام جه‌لالیش (ته‌مام شوود)، کاری مام جه‌لال کۆتایی هات و ئه‌گه‌ر مردیش وه‌ک عێراقیه‌ک ده‌نێژرێ و له‌سه‌ر قه‌برکه‌ی ده‌نوسرێ کوا قودسی کوردستان و خوێنی یه‌ک ملوێن کوردپه‌روه‌ر که له‌ده‌ورانی سیاسه‌تی تێکشکاوی تۆدا به فیڕۆ چوو.
کاک مه‌سعود بارزانیش پێش جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ستی به‌وه کردوه که ئه‌مه‌ریکا پشتی تێکردون، به‌ڵام به سه‌ردانه‌که‌ی دیک چه‌ینی تۆزێک هۆشی هاته‌وه‌به‌رو زۆر به‌وه دڵخۆش بوو که دیک چینی ده‌عوه‌تی کرد بۆ دیتنی جۆرج بووش، به‌ڵام کۆشکی سپی رێگای نه‌دا جارێکی تر جۆرج بووش کاک مه‌سعود ببینێته‌وه‌و بگره ره‌خنه له دیک چه‌ینیش گیرا بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی و له‌ده‌سه‌ڵاتیان که‌م کرده‌وه، کاک مه‌سعود به‌و داوییه سه‌فه‌رێکی نه‌هێنی کرد‌و رۆیشت بۆ ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌وه‌ی به نه‌هێنی متمانه‌ی خۆی لای ئه‌مه‌ریکیه‌کان دروست بکاته‌وه، به‌ڵام هیچی بۆ نه‌کراو ئه‌مجار رۆیشت بۆ لای مام جه‌لال بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ردووکیان رێگایه‌کی هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رزگاریان ببێ له ئابڕوچونی سیاسی، به‌ڵام تازه کار له‌کار ترازاوه‌و هه‌ر ئه‌وه‌شه که ئێمه ئه‌و به‌نگه‌وازه‌مان لێکردن: http://www.kurdistanpost.info/news/2974.html
له‌نده‌ن 30 - 8 - 2008
|