١\٣\٢٠١٠
هێڵی سوور ده‌بێ
کێ دایبنێ !!

مه‌حمود ئه‌حمه‌د
شه‌پۆلی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی
کوردستان له‌دژی مۆنۆپۆلی چه‌ک به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وه
سیمای شار و گوندنشینی کوردستانی سه‌رتاپا گۆڕیووه و وا خه‌ریکه و
وێنه‌ی جیاواز و مێژوویه‌کی نوێ له دژی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌نگاوڕه‌نگی
کوردستان به‌خۆیه‌وه ئه‌نه‌خشێنێت...
خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان هه‌ژده ساڵه به‌ده‌ست پارته
ده‌سه‌ڵاتداره کوردییه‌کانه‌وه له ناهه‌موارترین و دژه مرۆییترین
هه‌ڵومه‌رجی ژیاندا ته‌مه‌ن به‌سه‌ر ئه‌بات...ته‌خشان و په‌خشان و
تارومارکردنی ملیاران دۆلار و که‌ڵه‌که‌ی هه‌رچی زیاتری سه‌رمایه..قۆرخکردن
و پاوان کردنی هه‌موو جومگه ئابووری و مادییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی و
مۆنۆپۆلکردنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه.. دزین و به‌تاڵانبردن و
فه‌رهوودکردنی به ئاشکرای ژیان و گوزه‌ران و قووتی خه‌ڵکی
کوردستان..به‌رته‌سک کردنه‌وه و پێشێلکردنی ئازادییه‌کانی خه‌ڵک و
کۆنترۆڵکردنیان..شه‌ڕو شۆڕی کۆن و نوێیان و هه‌وڵدانی بێ ووچان بۆ به
کۆنه‌په‌رستکردنی کۆمه‌ڵگا..ئیعتبار دانه‌نان و بێ نرخ هێشتنه‌وه‌ی
حورمه‌ت و به‌ها مرۆییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌هه‌ر بڕیارێک که
بیانه‌وێت ده‌نگی له‌سه‌ر هه‌ڵبڕن و؛..تاد ئه‌مانه چه‌ند نموونه‌یه‌کی
که‌م و زیندوون که پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردی به‌دیاری بۆ خه‌ڵکی
کوردستانیان هێناوه...
شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌دژی " بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان " له‌ڕاستیدا په‌ڵپ
و شه‌ڕفرۆشی یه کی بێ په‌رده‌یه به‌ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان که ئیتر
نایانه‌وێت که‌م تا زۆر بچنه ژێر چه‌تری محترمی ئه‌م حیزبانه‌وه..نایانه‌وێت
له‌سه‌ر شه‌رافه‌ت و له‌سه‌ر ژیان و له‌سه‌ر گوزه‌ران و سفره‌ی به‌تاڵان
براویان ئیتر سه‌رمایه‌کانیان که‌ڵه‌که بکه‌ن و بیکه‌نه کۆشک و ته‌لارو
ڕابواردنه‌کانی خۆیانه‌وه..خه‌ڵکی کوردستان ئه‌یانه‌وێت هه‌رچی زووتره
ئێخه‌ی خۆیان له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵات و فه‌رهه‌نگی دژی ئینسانیان بکه‌نه‌وه‌و
خۆیان ڕزگارو قوتار بکه‌ن له‌هه‌موو ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی که‌ساڵه‌های
ساڵه به‌هۆی ئه‌وانه‌وه باجه‌که‌یان به‌هه‌زارو یه‌ک ڕه‌نگ داوه‌ته‌وه
..
با له‌وه بگوزه‌رێم که " بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان " سیاسه‌ت وئامانجه‌کانی
چین و به‌ره‌و کوێ ئه‌ڕوات ..به‌ڵام ناعه‌داله‌تی تاسه‌رئێسقان و بێ
نرخ هێشتنه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک له دیدو مه‌نتیقی ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستانه‌وه هیچ نرخی نیه‌و ئه‌سڵه‌ن بێباکی خۆیانیان نیشانداوه به‌درێژایی
مێژووی پڕ له‌تاوانیان به‌رامبه‌رچاره‌نووس ومقدراتی چه ندین ده‌یه له‌نه‌وه‌کانی
ئه‌م ووڵاته‌دا..
مه‌سعود بارزانی له‌دووتوێ ی په‌یامه‌که‌یدا له‌ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی
یه‌کێتی قوتابیانی کوردستاندا جارێکی تر په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رزکرده‌وه
له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ئیتر نایانه‌وێت له‌ساو په‌نای ئه‌واندا بژین
و گوێ ڕایه‌ڵ ومل شۆڕبن بۆ ئیراده‌ی ئه‌وان..ئه‌وان له‌ڕێ ی میلیشیای
چه‌کداریانه‌وه 18 ساڵه خه‌ڵکی کوردستان به‌شه‌ڕ ئه‌ده‌ن و دووبه‌ره‌کی
و ئاژاوه له‌نێویاندا ئه‌نێنه‌وه..خه‌ڵکی کوردستانیان کردۆته
دووناوچه‌ی جیاوازی نفوزی خۆیان و ،هێشتاش یه‌ک زه‌ڕڕه ئاماده نین که
ئاووڕێکی جدی له‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیان بده‌نه‌وه...ئه‌یانه‌وێت
جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه‌ی به‌زۆر سه‌پێنراوی خۆیان هه‌روا ئاسان
بهێڵنه‌وه و له‌ژێر ناوی داهێنراوی خۆماڵیدا به‌ر به شه‌پۆلی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی
خه‌ڵک بگرن...له‌وه‌ش خراپتر مه‌سعود بارزانی خۆی له‌بیر چۆته‌وه که
خۆی به‌سه‌رۆک ئه‌زانێت و خه‌ریکه خه‌ڵکی نه‌فی ئه‌کات له‌کوردستاندا
وه‌ک ئه‌وه‌ی که کوردستان موڵکی ئه‌وان بێت و ئیتر که‌س مافی دانیشتنی
نه‌بێت !! ئه‌بوا ئه‌و زۆر به ڕاشکاوی و به بێ ئه‌وه‌ی سه‌رۆک بوونی
خۆی بخاته ژێر پرسیاره‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌و هه‌ڵایه‌ی که‌دژی په‌رله‌مانتارێکی
گۆڕان کرا حه‌واڵه‌ی دادگا بکردبایه..خۆ به‌ناشکوری بێت ئه‌و خۆی له‌هه‌موو
که‌س به قانوونی تر‌و ماف په‌روه‌ورترو یاسا و بڕیاره‌کانی دادگای له‌سه‌روو
هه‌موو ئیعتباراتێکی تره‌وه دانا !!! یان پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته که
خه‌ڵکی کوردستان له ئه‌نجامی بێ قانوونیه‌کانی ئه‌وانه‌وه 18 ساڵه
باجی نه‌هامه‌تیه‌کانیان ئه‌ده‌نه‌وه...
به‌ڵام له‌مانه‌ش ئه‌سه‌ف بارتر بۆ سه‌رۆک و سه‌رانی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی
کوردستان ئه‌وه‌یه که دێن و ئه‌یانه‌وێت هێڵی سوور بۆ هه‌موو ئه‌وکه‌سانه
دابنێن که گوایه ناوی " پێشمه‌رگه " ناشیرین ده‌کات و به میلیشیا
ناوئه‌بات !! به‌ڵام یه‌که‌م : ئه‌وان له‌وه بێ ئاگان که مقوله‌ی
میلیشیا ووشه‌یه‌کی ئینگلیزیه‌و به هێزێکی چه‌کداری نا قانوونی یان نا
حکومی ئه‌وترێت..له جیهانداو له‌هه‌رووڵاتێکدا جۆره‌ها ناوی هه‌یه گه‌ریلا،
به‌وره‌کانی تامیل ، مجاهیدینی ئیسلامی، شۆڕش گێڕه‌کان " ثوار" و ؛...به‌ڵام
ئه‌وان ناهه‌قیان نیه چونکه فه‌رهه‌نگی سیاسیان ئه‌وه‌نده له‌خواره‌وه‌یه
که ئاگایان له‌دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆیان نیه‌و نازانن هۆش و عه‌قڵ و
ئیدراکی ڕوو له پێشی خه‌ڵکی زۆر له‌وان له پێشتر‌و به‌ئاگا تره..وه
دووه‌م ده‌ست ئه‌نقه‌ست و به مه‌به‌ستی ڕه‌کلامی هه‌ڵبژاردن دێن و هه‌ستی
دواکه‌ووتوی ناو کۆمه‌ڵگا ئه‌ووروژێنن تا به‌هه‌ر نرخێک بووه بتوانن
به‌ر به‌م شه‌پۆلی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان بگرن و له
پێش چاوی بخه‌ن و له‌که‌دارو مایه‌پووچی بکه‌نه‌وه...ئه‌گه‌ر چی له‌م
هه‌وڵه نه‌زۆکه‌یاندا به‌رنده نابن ، به‌ڵام بۆ به‌گوڕو تین هێنانه‌وه‌ی
تین و تاویان ئه‌م ڕه‌کلام و ته‌بلیغات و په‌نجه ڕاوه‌شاندنه لانی که‌م
له‌باری سایکۆلۆژی یه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆیان حه‌یاتیه ، تا نه‌بادا
دوودڵی و گومان په‌ره بستێنێت و ده‌سه‌ڵاتیان بکه‌ویته ژێر پرسیاری
جدی تره‌وه....ئه‌گینا کێ هه‌یه نه‌زانێت ئه‌و توێژاڵه له پێشمه‌رگه‌ی
به‌دبه‌خت که بوونه‌ته ده‌ست که‌لای سیاسه‌تی ئه‌م حیزبانه و ، به
ئیعازو به پێ ی میزاجی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدار قه‌ده‌رو چاره‌نووسیان
دیاری ئه‌کرێت و له‌سه‌ره‌تایی ترین ماف و ئیمکاناتی ماددی بێ به‌هره‌ن
و بێ به‌ش کراون و ئه‌کرێن ؛....تازه به تازه خه‌ریکی ڕشتنی فرمێسکی
تیمساحین بۆیان و به‌قوربانیان ئه‌بن که نه‌چنه ڕیزی ئه‌وبه‌ره‌وه
ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌رخاتری ده‌نگه‌کانیان..ئه‌وان ته‌نانه‌ت هێشتا به‌وه‌فاش
نه‌بوون بۆ پێشمه‌رگه‌کانیان که له‌وانه‌یه گیانی ده‌یان مسئولیان له‌مه‌گ
ڕزگار کردبێت ، ئه‌بوا ئێستا ئه‌وان له‌ژیانێکی شایسته‌و له خانووی
ڕاقی و له ناو ژیانێکی ئینسانی و نۆرماڵدا بژیبانایه نه‌ک زۆربه‌یان
بێ خانوو ، ژیانی مه‌مره‌و مه‌ژی و موحتاج بۆ پاروویه‌ک نانی ئیسراحه‌ت...
ئه‌بێت خه‌ڵکی کوردستان بیریان بێته‌وه که سه‌ران و ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان زۆر له مێژه هێڵی سووریا‌ن به‌زاندووه..ئه‌وان کاتێک هێڵی
سووریا‌ن به‌زاند که ده‌دستیان نایه قوڕگ قوڕاگه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه
، خه‌ڵکه‌که‌یان له‌و په‌ڕی هه‌ژاریدا ڕاگرت..که داهات و سامانی جه‌ماوه‌ری
کوردستانیان به‌تاڵان برد‌و خۆیانیان پێ ده‌وڵه‌مه‌ند کرد..که ئازادیه‌کانیان
پێشێل کرد و به‌ر به هه‌ر ده‌نگێک ئه‌گرن که له‌دژی ئه‌واندا بێت..ئه‌وان
ئه‌وکاته خه‌تی سوریان به‌زاند که په‌لکێشی سوپای پاسداران و سوپای
تورکیا و به‌عسیان کرد بۆ ناو قوڵایی کوردستان و له پێناوی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات
و پشکی زیاتر‌و ، له پێناوی کۆنترۆڵ کردنی چاڵه‌نه‌وته‌کانی کڵاو قاسم
سه‌دان مرۆڤیان خه‌ڵتانی خوێن کرد و ئێستاش زۆربه‌ی کوژراو‌و ئه‌نفال
کراوه‌کان هێشتاش ئاشکرا نه‌کراوون...ئه‌وان ئه‌و کاته خه‌تی سوریان
به‌زاند که ڕاشکاوانه دژ به ئیراده‌ی ئازادانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌هه‌ر
بڕیارێک بۆ باشتر کردنی ژیان و گوزه‌رانیان به‌چه‌ک و زیندانی کردن وه‌ڵامیان
ئه‌دانه‌وه...بانێکه‌و چه‌ند هه‌وا ! هێشتا ئه‌وان خه‌ریکن هێڵی سوور
بۆ خه‌ڵکی کورد دابنێن !!
کاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ڵکی کوردستان خۆیان جیا بکه‌نه‌وه و هێڵی سوور
بکێشن له نێوان خۆیان و ده‌سه‌ڵاتی مه‌رگ باری ئه‌واندا و ، بێنه مه‌یدانه‌وه
بۆ کۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی ئابڕو تکاویان ....کاتی ئه‌وه هاتووه
خه‌ڵکی کوردستان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان ڕاوه‌شێنێت و بیخاته ژێر پرسیاری
جدی تره‌وه و ، له جێگای دا ده‌سه‌ڵاتی مرپڤپه‌روه‌رانه‌ی خۆی ڕاگه‌یه‌نێت
، له‌پێناو ژیان و ئاینده‌یه‌کی مرۆیی و گه‌شاوه بۆ خۆیان و منداڵه‌کانیان.
2010/02/28
|