به ناوی کوردستانی گه‌وره
هه‌ڵسه‌نگاندنێکی
لاسه‌نگ.

ح.س.سۆران
هه‌ر وه‌ک ده‌زانین فه‌رهه‌نگ ، هونه‌ر ، فۆلکلۆر و ئه‌و چه‌شنه به‌ستێنه
واتاییانه ، سامانی هه‌ره گرنگی نه‌ته‌وه‌یین . ئه‌و سامانه ،
وه‌ک باغی فه‌رهه‌نگی گه‌لانه ، که بنچک ، دار و دره‌ختی جۆر به جۆر
، گۆڵ و گوڵۆکی بۆن خۆشی جوان و ره‌نگاو ره‌نگ و به‌رهه‌مگه‌لی هه‌مه
چه‌شنه‌ی تێدایه و پێویسته بۆ بووژاندنه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنی ژیانه‌وی
شێلگیری هرزی نه‌ته‌وه‌یی، که‌ڵکی بنهوهشتیان لێ وهربگیررێ و باڵه‌خانه‌ی
هه‌رمانی گه‌لیان ، پێ توێکمه و پته‌وتر بکرێ .
به‌ڵام به داخه‌وه ، له نێو ئێمه دا ، له‌م باغه به پیت و پڕ به‌رهه‌مه
، به چه‌شنی پێویست که‌ڵک وهرناگیررێ و ته‌نانه‌ت له هه‌ڵسه‌نگاندن
و نرخاندنی به‌رهه‌مه‌کانیش دا ، چه‌شنه هه‌ڵاواردن و لاسهنگیهک وه
به‌ر چاو ده‌که‌وێ .
بۆ وێنه ، کاتێک باسی ورده کاری و شازی هۆنراوه‌ی کلاسیکی کورد ده‌کرێ
، خێرا زوربه‌ی خه‌ڵک ناوی ماموه‌ستای پایه به‌رز و هۆنه‌ری که‌م وێنه‌ی
کورد مه‌لا خدری ناڵی دێننه نێوان . ده‌بێ پێ له‌م راستیه‌ش بنێم ، که
پلله‌ی هۆنراوه‌کانی ماموه‌ستای مه‌زن مه‌لا خدری ناڵی ، وه‌ک دوندی
کێوی ئاڕاڕات به‌رز و که‌م هاوتایه ، به‌ڵام ئێمه نابێ هه‌ر به‌وه‌ی
که ماموه‌ستا ناڵیمان هه‌یه ، ته‌واوی هۆش و گۆشی خۆمان به‌و ته‌رخان
بکه‌ین و ئاوڕێکی به‌ربڵاو له هۆنه‌رانی مه‌زنی دیکه‌ی وه‌ک ماموه‌ستا
ئه‌حمه‌دی خانی ، خانای قوبادی ، مه‌حوی ، مه‌وله‌وی ، کاکه حه‌مه‌ی
ناری ، هۆنراوه کانی ماموه‌ستا مه‌لا غه‌فووری ده‌بباغی ( به تایبه‌ت
ئه‌و هۆنراوانه‌ی که هێشتا به ده‌ستنووس لای خه‌ڵکن ) و هتد نه‌ده‌ینه‌وه
، که به ڕاستی شاکاری راسته‌قینه‌ی وێژه‌ی کوردین ؟ . وه‌ک ئه‌وه
وایه ، باغێکی زه‌نوێری زه‌مه‌نمان ببێ پڕ له میوه‌ی چاک ، شیاو و
مه‌یخۆش ، به‌ڵام ئێمه هه‌ر ته‌نیا که‌ڵک له میوه‌یه‌ک وه‌ربگرین و
به‌س . چاک روونه که ئه‌م که‌موکورتیه ، له به‌ستێنی هه‌ڵسه‌نگاندنی
کاری هۆنه‌رانی هه‌ڵبه‌ستی نوێ ، په‌خشان ، چیڕۆک و لهونهکانی دیکه‌ی
وێژه‌یی و هونه‌ریش دا هه‌یه و با بڵێم هێندێک به‌و چه‌شنه‌ی پێویسته
، ئاوڕی یه‌کسانیان لێ نادرێته‌وه .
ته‌نانه‌ت له به‌ستێنی هونه‌ری گۆرانی وێژیش دا ، هه‌ر واین و زۆر جار
ناوی گۆرانی وێژێک ، وه‌ک بنێشته خۆشکه ده‌که‌وێته سه‌ر زمان و ئه‌وانی
دیکه ، یا به جارێ له گۆلی له بیرچوون دا نوقم ده‌بن ، یا ده‌خرێنه
په‌راوێزێکی ئه‌ستوور . بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بیرۆکه‌یه ، یپرسیار ده‌که‌م
: " مێدیا هێژاو خۆشه‌ویسته‌کانمان تا چه‌نده گرنگی به گۆرانیه که‌م
وێنه‌کانی مـاموهستایان سێوه ، عه‌لی مه‌ردان ، حه‌سه‌ن جه‌زراوی و
... ده‌ده‌ن ؟ده‌بێ ئه‌مه‌ش بدرکێنم ، که ئه‌م بیرۆکه‌یه هیچ دژایه‌تیه‌کی
له‌گه‌ڵ رێزگرتن له گۆرانی وێژان و ژه‌نیارانی هاوچه‌رخ و لاو دا نیه
، به‌ڵکه مه‌به‌ست ئه‌ویه ، که هونه‌رمه‌ندانی لێهاتو و هه‌ڵکه‌وتوی
رابردومان نه‌خه‌ینه پشت گوێ و له‌بیریان نه‌که‌ین .
له به‌ستێنه‌کانی دیکه‌ی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ریش دا ، ئه‌م درم و په‌تایه
هه‌ر هه‌یه ، که هیوا دارم ئه‌م نووسراوه کورته ، بتوانێ کلیلێک بێ
بۆ کلیک کردن و کردنه‌وه‌ی ده‌رگه داخراوه فه‌رهه‌نگی ،هونه‌ری و
وێژه‌ییه‌کانی باغی به پیتی هونه‌ری کوردستانی گه‌وره .
تاران
13/6/2709
soransa@hotmail.com
|