هه‌لومه‌رجی سیاسی عێراق. نووسینی: فاتیح به‌هرامی
وه‌رگێرانی له‌فارسیه‌وه: سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه - به‌شی چواره‌م و کۆتایی - پرۆژه‌ی ئه‌منیه‌تی بۆش - مالیکی
به‌شی بنه‌ره‌تی له هه‌وڵه‌کانی بۆش بۆ پرۆژه‌ی ئهمنیهتیهکهی که بووه‌ته مایه‌ی ئه‌و کوشتارانه‌ی دوو مانگی دوایی له یه‌ک وته‌دا بریتیه له " پاکسازی " ئه‌و گروپانه‌ی هێزی چه‌کداریان هه‌یه وه له‌م جه‌نگه‌دا هێزی سه‌ربازی عێراقی له پێشه‌وه بروات هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکاش به دوایدا کۆمه‌کیان بکات . پرۆژه‌که‌ی بۆش که ناوونیشانه‌که‌ی بریتیه له "ڕیگای تازه بۆ پێشه‌وه "پشتی به‌ستووه به "پاکسازی ، پاراستنی ئه‌منیه‌ت ،بنیات نانه‌وه ". دیاره ئه‌مه پرۆژه‌یه‌کی تازه نیه پێشتریش ئه‌مه‌ریکا پرۆژه‌ی له‌م جۆره‌ی هه‌بوه بۆ عێراق به‌ڵام جیاوازیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه هه‌روه‌ک سه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن بریاره ئه‌م پرۆژه‌یه به شێوه‌یه‌کی تازه تر ببرێته پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ژماره‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدادا بۆ دوو به‌رابه‌ر زیاد بکرێ جه‌نگیش هێزه‌کانی سوپای عێراقی ئه‌نجامی بده‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌کیان بکه‌ن . به پێ ی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌بێ هێزه‌کانی سوپای عێراقی هه‌موو ناوچه و گه‌ره‌که‌کان پاک بکه‌نه‌وه له یاخی بوان و گروپه چه‌کداره‌کان و دواتر ڕێگا بگرن له گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ئه‌م شوێنانه وه له کۆتایدا به یارمه‌تی ماددی ئه‌مه‌ریکا خزمه‌تگوزاریه‌کان بخه‌نه‌وه کار و به‌غدا ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه ! وا بڕیاره هه‌مان کار له شاره‌کانی تر ئه‌نجام بدرێ . سه‌رکرده سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن بهڵیندانی مالیکی بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه ناورهۆکی ئیستراتیجی تازه‌ی ئه‌مه‌ریکایه له عێراقدا. ئه‌وه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گره بنه‌مای ئه‌م پرۆژه‌یه واته پاکسازی با مانای توند کردنه‌وه‌ی شه‌ڕه له دژی خه‌ڵکی عێراق و کوشت وکوشتار له دژی خه‌لكی بێ گوناه و بێ تاوان ،بارودۆخی ئه‌و سێ مانگه‌ی دوایی و به تایبه‌ت رووداوه‌کانی موصل وبهصره و شارؤچکهی صه‌در ئه‌م راستیه‌یان سه‌لماند .
ئه‌مه و سه‌ره‌رای چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له شاری موصل له لایه‌ن قاعیده‌وه و روودانی شه‌ری سه‌خت له نێوان ئه‌وان و سوپای عێراق و ئه‌مریکا که له مانگی 2 دا روویدا ، له مانگی 3 وه تا ئێستا شهر له دژی خه‌ڵکی به‌صره و شارۆچکه‌ی صه‌در درێژه‌ی هه‌یه که سه‌ره‌تای جێبه‌جێ کردنی پرۆژه پاکسازیهکهی بۆش _ مالیکی یه . جۆرج بۆش هێرشه‌که‌یانی بۆ به‌صره به به چاره‌نوس ساز بۆ عێراقێکی ئازاد وه‌سف کرد . له 25 ی مارسه‌وه شه‌ری خوێنین له به‌صره ده‌ستی پێ کرد و 6 رۆژی خایاند ، سوپای عێراق په‌لاماری ماڵ به ماڵ و گه‌ره‌ک به گه‌ره‌کی دا. مالیکی خۆی چووه به‌صره بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌ی سه‌رپه‌رشتی شه‌ره‌که بکات . گروپه‌که‌ی موقته‌دا صه‌در هه‌رچه‌نده زیانێکی گه‌وره‌یان لێ که‌وت به‌لام توانیان 5 ڕۆژ مقاوه‌مه‌ت بکه‌ن سه‌ره‌نجام له رۆژی شه‌شه‌مدا له 30 مارسدا موقته‌دا صه‌در به هێزه‌کانی خۆی راگه‌یاند که به‌صره چۆڵ بکه‌ن . له به‌یاننامه‌یه‌کدا که له لایه‌ن موقته‌دا صه‌دره‌وه ده‌رچوو بوو داوای له حکومه‌ت کرد که لێبوردنی گشتی یان بۆ ده‌ر بکات و گیراوه‌کان ئازاد بکا وه "هێرشه نایاسایهکانیشیان "رابگرن . له‌م کاتانه‌دا بوو که سه‌دان که‌س له سه‌ربازانی عێراقی سوپایان به جێ هێشت ئه‌مه‌ش زیانێکی گه‌وره بوو له حکومه‌ت .به دوای ئه‌م رووداوانه‌ی به‌صره‌دا بریار بوو سوپای به‌ریتانیا هیزه‌کانی که‌م بکاته‌وه له باشوری عێراقدا به‌ڵام ئه‌م بریاره راگیرا .
شه‌ره‌کانی دوایی له شارۆچکه‌ی صه‌در که یه‌ک له‌دوای یه‌ک روویان دا خوێناوی تر بوون . 2 ملیۆن که‌س که له شاروچکه‌ی صهدردا ده‌ژین گیرۆده‌ی ئه‌م شه‌ره‌ی نێوان سوپای ئه‌مه‌ریکا و گروپه‌که‌ی موقته‌دا صه‌در بوون. له شه‌ری 7 هه‌فته‌ی شارۆچکه‌ی صهدردا به هۆی تانک وتۆپهکانی سوپای عێراقه‌وه وه له رێگای فرۆکه جه‌نگیه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه بۆردومانی به‌رده‌وام ده‌کرا له‌م شه‌ڕه 7 هه‌فته‌یه‌دا لانی که‌م 1000 که‌س کوژران و هه‌زارانی تریش ئاواره بوون که به‌شی زۆری کوژراوه‌کان خه‌ڵکی بی تاوانی بچوک و گه‌وره بوون و بێ چه‌ک بوون .. پێشتریش باسم کرد هه‌ئیه‌تێکی 5 که‌سی له لایه‌ن ئیئتلافی یه‌کگرتووی عێراقه‌وه چوو بۆ ئێران تا دیمه‌نێک له ده‌خاله‌تی جمهوری ئیسلامی ئێران به سه‌رانی ئه‌و ووڵاته نیشان بده‌ن . ئه‌م هه‌یئه‌ته به که‌سانی جۆربه‌جۆره‌وه په‌یوه‌ندیان کرد به‌ڵام خامنه‌یی ڕێگه‌ی پێ نه‌دان بچنه لای ئه‌و .وا ده‌گێڕنه‌وه که بڕیاری راوه‌ستانی شه‌رله نێوان موقته‌دا صه‌در و ده‌وله‌تدا له رۆژی شه‌ممه‌ی پێشوودا به هۆی دخاله‌تی جمهوری ئیسلامی ئێرانه‌وه بووه هه‌رچه‌نده ئه‌م بڕیاره شکێنرا و شهر به‌رده‌وامی پێ درا . ئه‌وه‌ی ڕۆلی سه‌ره‌کی بینی له‌شه‌ره‌که‌ی شارۆچکه‌ی صه‌در داسوپای ئه‌مه‌ریکا بوو که دیاره شه‌ره‌که‌ش جاده به جاده بوو . له گه‌ل ئه‌مه‌شدا هه‌فته‌ی پێشوو ده‌وله‌تی عیراق له راگه‌یاندنێکدا که له ناو خه‌لکدا بلاوی کرده‌وه داوای له هێزه‌کانی کرد شارۆچکه‌ی صه‌در جێ بهێلن بگه‌رێنه‌وه دواوه وه خه‌لک ده‌توانن بێن له یاریگایه‌کدا کۆ بنه‌وه که تایبه‌ت بۆ ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه ئاماده کرابوو . ئه‌مه بۆ ئه‌وه بوو که سوپای عیراق و ئه‌مه‌ریکا ده‌یانویست ئه‌م شاره ته‌خت بکه‌ن .سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که سوپاکه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریکا به پشتیوانی هێزی ئاسمانی سوپا نه‌ینتوانیوه تا ئێستا ده‌ست بگرن به سه‌ر ئه‌و شارۆچکه‌یه‌دا و هێزه‌کانی موقته‌دا صه‌در به هۆی دانانی مین و به‌کار هێنانی تۆپ و صاروخ درێژه به شهر ده‌ده‌ن . ژیانی خه‌لکی بێبه‌ش له‌م شاره‌دا ئێستا زۆر دژوارتره و خراپتره له جاران به تایبه‌ت نه‌بوونی ئاو و ده‌رمان خه‌لکی ئه‌م شاره‌ی روو به‌رووی مه‌ترسیه‌کی گه‌وره تر کردوه‌ته‌وه .
تا ئێره پرۆژه‌که‌ی بۆش_ مالیکی بۆ دابین کردنی ئه‌منیه‌ت به رێگای پاککردنه‌وه‌ی به‌غداو شاره‌کانی تر له هێزه چه‌کداره‌کان به‌هیچ ئه‌نجامێ نه‌گه‌یشتووه :جگه له وێران کردنی ماڵی خه‌لک ،کوشتن و بریندار بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌لکی بی تاوان و کوشتار له هه‌ردوولا و بردنی باردۆخی خه‌لک به‌ره‌و ئاستێکی زۆر خراپتر له جاران .ئه‌م پرۆژه‌ی ئه‌منیه‌ته به ته‌واوی به هیچ جێگایه‌ک ناگات . مالیکی بۆ خۆی تا ئێستا زۆرتر له په‌نای ئه‌مریکادا بووه به 'ته‌واوی " به‌ڵام ئێستا هه‌روه‌ک چۆن به‌شێک له سه‌رکرده‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌وه نیگه‌ران بوون که نازانن ئه‌م پرۆژه‌یه به کوێ ئه‌گات، له کاتی ئه‌م شه‌ڕانه‌ی دواییدا له دوو سێ هه‌فته‌ی پێشوودا مالیکی به هێزه‌کانی خۆی راگه‌یاند که شه‌ڕ رابگرن له به‌رانبه‌ر هێزه‌کانی صهدردا. ئه‌وه زیاتر به‌وه ئه‌چێ له به‌ر ئه‌وه بووبێ که‌نه‌وه‌ک ئه‌وه رووبداته‌وه که له به‌صره رووی دا ئه‌ویش ئه‌وه بوو ژماره‌یه‌کی زۆر له سه‌ربازانی عێراقی له ریزه‌کانی سوپادا هه‌لهاتن وازیان هێنا . له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا مالیکی که‌وته به‌ر ڕه‌خنه‌ی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌هۆی ئه‌نجام دانی ئه‌و شه‌ره خوێناویه‌ی له دژی هێزه‌کانی صه‌در کردی . درێژه‌دان به‌م "پاکسازی"یه له‌وانه‌یه دووبه‌ره‌کی له ناو په‌رله‌ماندا بنێته‌وه . له لایه‌کی تره‌وه حیزبه سونیه‌کان پێ یان باشه له هیزه‌کانی صه‌در بدرێ به‌لام ڕارایی مالیکی له‌وانه‌یه ببێته هۆی دووبههکی زیاتری نێوان په‌رله‌مان و ده‌وله‌ت له‌گه‌ل جه‌بهه‌ی ته‌وافوق . له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا ره‌خنه‌یه‌کی توند هه‌یه له سه‌ر ئه‌و گروپه چه‌کداریه‌ی که ئه‌مه‌ریکا پێکی هێناوه له ئیسلامیه سونیه‌کان به ناوی ئه‌نجومه‌نه‌کانی صحوه چونکه تا ئێستا له ژێر ده‌سه‌لاتی حکومه‌ت ئیتلافیدا نین به‌لکو سه‌ربه‌خۆ کار ده‌که‌ن که ئه‌مه‌ش گرفتێکی تره بۆ خۆی ره‌خنه‌که ئه‌وه‌یه که ده‌بێ ئه‌مانه له ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌تدا بن . ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه که ئیتلافی ده‌سه‌ڵاتدار له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا گرفتی هه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه چه‌کدارانه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به ئه‌مه‌ریکاوه . هێرشی ئه‌مریکا و سوپای عێراق رووبه‌رووی ئیعترازی جمهوری ئیسلامی ئێران و ناره‌زایه‌تی جه‌بهه‌ی ئیتلاف بووه‌وه وه له لایه‌کی تره‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هاوپه‌یمان کۆسپی دروست کرد ،هه‌ر بۆیه ئیتلافی ده‌سه‌لاتدار واته زۆربه‌ی په‌رله‌مان که له گروپه شیعه‌کان پێک هاتوه هه‌رچه‌نده خوازیاری ئه‌وه‌ن که گروپه‌که‌ی موقتدا صه‌در چه‌ک بکرێن به‌لام تا ئه‌وه‌نده‌ی که ئه‌م کاره نه‌کراوه و ژماره‌ی قوربانیه‌کان له زیاد بووندایه له نێوان ههروودولا وه بۆ خۆی ده‌بێته فشاریک له سه‌ر ئیتلاف بۆیه ئه‌م هێرشانه به قازانجی خۆیان نازانن . چوونی هه‌یئه‌تی 5 که‌سی بۆ ئێران بۆ ئه‌وه بوو که موقته‌دا صه‌در ئیتر کۆتایی پی بێت وه هه‌وڵی سه‌رانی ئیتلافی ده‌سه‌لاتدار له عێراقدا بۆ ئه‌وه بوو که ئیتر هیزه‌کانیان رووبه‌رووی موقتدا صه‌در و جمهوری ئیسلامی ئێران نه‌بنه‌وه سه‌رجه‌می ئه‌م کێشانه وه‌زعێکی بۆ مالیکی پێک هێناوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌بێ هه‌ول بدا پرۆژه‌ی ئاشت بوونه‌وه‌ی گشتی که ئه‌مریکا دایرشتوه بۆی به ئه‌نجامیک بگهیهنهێت وه کۆتایی بێنی به جه‌نگه وه‌حشیه‌کانی که وێران کردنی ماڵ و حاڵی خه‌ڵکه وه کۆتایی بێنی به بۆمباران له رێگای تۆپ و صاروخهکانی بۆ سه‌ر ئه‌م خه‌لکه بێ گوناهه . ئه‌م بار‌و دۆخه به‌ره‌نجامی جۆرێک له حکومه‌ته که له سه‌ر بنه‌مای ئایینی و قه‌ومی دروست بووه که له په‌نایدا هێزه داگیرکه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا وچه‌ندین گروپ ومیلیشیای چه‌کداری بێنه مه‌یدان و له په‌نای خه‌لکیدا شه‌ڕه‌کانیان بکه‌ن .
کۆتایی
عێراق به دوای رووخانی صه‌دامدا بووه‌ته مه‌یدانێکی گه‌مه‌ی سیاسی که رۆژانه خه‌لک تێدا ده‌بێته قوربانی وه به ده‌ست درهندیی هێزه چه‌کداره‌کانه‌وه ده‌ناڵێنێ . عێراق جێگایه‌کی تری ململانێ ی دوو قوتبی تیرۆریستی جیهانیه که له‌وێدا هیچ ئاسۆیه‌ک بۆ سه‌رکه‌وتنی لایه‌کیان یا سه‌رنه‌که‌وتنی لایه‌کیان دیار نیه . له لایه‌کی تره‌وه عێراق بووه‌ته مه‌یدانێکی جه‌نگی جمهوری ئیسلامی ئێران و ئه‌مه‌ریکا له پێناو ده‌سه‌لاتدا. له راستیدا له چه‌ند ساڵی پێشوودا له چه‌ند کاتی جیا جیادا به دابه‌زین و چونه سه‌ری په‌یوه‌ندی ئیران و ئه‌مه‌ریکا توند وتیژی وجه‌نگه‌کان زیاد وکهمیان کردووه له عێراقدا وکاریگه‌ری هه‌بووه له سه‌ریان . ئه‌مه ته‌نها تایبه‌ت نه‌بوه به‌عێراق به‌ڵکو لوبنان و فهلهستینشی گرتوه‌ته‌وه ئاگری شه‌ری ئه‌م دوایه‌ی لوبنان هه‌رچه‌ند کپ کرایه‌وه و حیزب الله و حکومه‌تی لوبنان گفت وگۆیان کرد‌و رێکه‌وتن به‌لام ئه‌و شه‌ره‌ش به‌ره‌نجامی توند بوونه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیران بوو .سیاسه‌ته‌کانی بۆش له رۆژهه‌ڵاتی ناوهرا ستدا یه‌ک له‌دوای شکستیان خواردوه به هۆی که‌می کاتی مانه‌وه‌ی بۆشیش له سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکادا ماوه نه‌ماوه بۆ مانۆر پێدانی پرۆژه‌کانی کۆشکی سپی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا. مه‌سه‌له‌ی ئاشتی له فه‌له‌ستیندا که وا بریار بوو تا کۆتایی ئه‌مسال به سهرنجامیک بگات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سهرنهکهوویی پێوه دیار بوو به‌ڵام ئیتر سه‌رانی ئه‌مه‌ریکا هیچ ئۆمدێکیان نه‌ما بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م مه‌سه‌له‌ی ئاشتیه .عێراق گرنگتره بۆ بۆش وه ده‌یه‌وێ شه‌ره وه‌حشیانه‌که‌ی له دژی خه‌لکی عێراق به ناوی به‌دیهێنانی ئه‌منیه‌ت له‌وێ درێژه پێ بدات . بۆ بینینی ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕانه به کوێ گه‌یشتوه ؟ پێویست ناکا بگهڕێینهه بۆ5 ساڵی پێشوو که چی کراوه ؟یا نه‌کراوه ؟ به‌ڵکو ئه‌وه به‌سه سه‌یری سێ مانگی پێشوو بکه‌ین پرۆژه و پلانه‌کانی کۆشکی سپی چۆن پیاده کراوه ئه‌وا به ته‌واوی ئه‌وه ده‌ر ده‌رکه‌وێ ئه‌نجامه‌که‌ی بێجگه له کوشتارو مالوێرانی وئاواره‌یی و توند‌و تیژی هیچی تر نه‌بووه.
تا سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق بێت تا ئه‌م هێزه ئیسلامیانه له ده‌سه‌ڵاتدا بن هه‌لومه‌رجی کۆمه‌لگا هه‌ربه‌م شیوه‌یه ده‌بێ هه‌میشه خراپتر ده‌بێ .هێشتا فاکتۆره‌کانی وه‌ک مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و شهر له‌سه‌ری ورۆلی تۆرکیا جارێ به ته‌واوی ده‌رنه‌که‌وتوون . ئه‌مرۆ هه‌ژاری و کوشتار و بێ ئاوی و بی داووده‌رمانی و بێ نانی و نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت به‌شی خه‌لکی عێراقه‌و سه‌رمایه جیهانی و مه‌حه‌لیه‌کان سه‌فته سه‌فته پاره وپولێکی خه‌یاڵی ده‌خه‌نه گیرفانیان .ئازادی خه‌ڵکی عیراق له گره‌وی پاککردنه‌وه‌ی ئه‌م دڕندانه‌یه و ده‌رکردنی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیه‌تی له عێراقدا و نه‌هێشتنی ده‌سه‌لاتی ئیسلامی سیاسیه وه له گره‌وی به هێزکردنی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کریکاریه له عێراقدا . خه‌لکی موتهمدینی دونیا ده‌بێ بۆ ئازاد کردنی خه‌ڵکی عێراق بێنه مه‌یدان . حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق ته‌نها لایه‌نێکی کۆمۆنیزمی کرێکاریه له‌م پێناوه‌دا شێلگیرانه خه‌بات ده‌کاو ده‌بێ ئه‌م هه‌وڵ وخه‌باته‌ی خۆی چه‌ند به‌رابه‌ر زیاتر بکات وه ئه‌م حیزبه‌ش به هێزکرێ . له لایه‌کی تره‌وه رووخانی جمهوری ئیسلامی ئێران و دامه‌زرانی سۆشیالیزم له ئێران‌دا یه‌کێکی تره له فاکتۆره گرنگه‌کان بۆ گۆرینی باردۆخی عیراق و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران هاورای چینی کرێکار و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له ئیران‌دا تێ ده‌کۆشی بۆ دامه‌زراندنی جمهوری سۆشیالیستی له ئێران‌دا و ئه‌مه‌ی له ده‌ستوری کاری خۆی داناوه . ئه‌م دوو حیزبه و به‌شه‌ریه‌تی ئازادیخوازی جیهانی ته‌نها هیواو ئۆمیدی خه‌لکی ستهمدیدیهی عیراقن بۆ ده‌رباز بوونیان له کابوسی جه‌نگی نێوان دوو قوتبی تیرۆریستی جیهانی که ئه‌مرۆ پێوه‌ی گیرۆده بوون .ئه‌م دوو حیزبه ئه‌رکی هێنانه مه‌یدانی به‌شه‌ریه‌تی ئازادیخوازی جیهانیان خستوه‌ته سه‌رشانی خۆیان بۆ وه‌ستانه‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌م دوو قوتبه تیرۆریستیه ، ده‌بێ به هه‌موو تواناوه ئه‌م دوو حیزبه به هێز بکرێن و خه‌لک پێ یانه‌وه په‌یوه‌ست بن .*
- ته‌واو -
|