هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کۆپۆنی خۆراک نیشانه‌ی وه‌حشێتی ئه‌مریکا و داره‌ده‌سته‌که‌یه‌تی له عێراقدا.
عامر سابیر
به گوێره‌ی ڕێکه‌وتنی نێوان بانکی نێوده‌وڵه‌تی و حکومه‌ته کۆنه‌په‌رسته‌که‌ی مالکی، ئه‌بێت کۆپۆنی خۆراک ڕابگیرێت و هاوکاری حکومه‌ت له سوته‌مه‌نیدا ببڕدرێت. سه‌رباری ئه‌و هه‌موو چه‌رمه‌سه‌رییه‌ی که خه‌ڵکی عێراق و کوردستان ئه‌یگوزه‌رێنن، حکومه‌تی عێراق بڕیاری داوه که له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵه‌وه کۆپۆنی خۆراک به یه‌کجاری هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و کاری پێنه‌کات. وه ئه‌وه ماوه‌یه‌کی زۆریشه زۆر دره‌نگ دره‌نگ ئه‌درێت و زۆر که‌م کراوه‌ته‌وه و به نیوه و ناچڵی ئه‌درێت.
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌عسی دڕنده‌دا، ته‌نانه‌ت پێش سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابوریش، فه‌رده‌یه‌ک برنج به 20% ی ئه‌و پاره‌یه‌ی حکومه‌ت ئه‌یکڕی، ئه‌فرۆشرایه‌وه به خه‌ڵک، ئه‌م داشکاندنه له زۆربه‌ی پێداویستییه‌کانی تری خه‌ڵکیدا هه‌بوو.
بانکی نێوده‌وڵه‌تی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی(١) که دوو کۆنستتیوشنی سه‌رمایه‌داری جیهانییه له دنیای ئه‌مڕۆدا، وه ڕه‌مزی سه‌رخانی (بازاڕی ئازاد و دیموکراسی) نیزامی پڕ وه‌حشه‌تی سه‌رمایه‌دارییه، مه‌رجی سه‌ره‌کیان له دانی قه‌رزه پڕ (سو‌و)ه‌کانیان به هه‌ر وڵاتێکی هه‌ژاری ئه‌فریقاش، ئه‌وه‌یه که هه‌رچی مومته‌له‌کاتی ده‌وڵه‌ته بفرۆشرێ و هاوکاری حکومه‌ت بۆ دانیشتوان نه‌مێنێ.
ئه‌مریکا که داینابوو له ڕێگه‌ی شه‌ڕ و تیرۆر و کاولکردنه‌وه، عێراق بکاته ده‌روازه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مه‌به‌ستیان له ده‌روازه هه‌رگیز ئه‌وه نه‌بووه، که خه‌ڵک له دیکتاتۆری ڕزگاریان بێت و ئازادانه له سایه‌ی حکومه‌تێکی سکۆلاردا بژین و خۆشگوزه‌ران بن. به‌ڵکو مه‌به‌ستیان له‌و ده‌روازه‌یه ئه‌وه بووه که، عێراق و هاوشێوه‌کانی له‌م ناوچه‌یه‌دا که که‌رتی گشتی تیایدا باڵاده‌سته، نه‌یهێڵن و هه‌رچی مومته‌له‌کاتی ده‌وڵه‌ت و خزمه‌تگوزارییه‌کان هه‌یه، هه‌ر له نه‌خۆشخانه و زانکۆکانه‌وه تا نه‌وت و هه‌موو کارگه‌کان....هتد بفرۆشن به که‌رتی تایبه‌ت. که دیاره کڕیاری هه‌موو ئه‌مانه‌ش کۆمپانیا گه‌وره‌کانی خۆیانه، تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه داهاتی خه‌ڵک و هێزی بازووی چینی کرێکار هه‌رزان فرۆش بکه‌ن و دانیشتوان له هه‌ژاری و ژیانی سه‌ختدا ڕابگرن و خۆشیان سه‌رمایه‌ی زیاتر که‌ڵه‌که بکه‌ن.
به‌داخه‌وه هه‌ندێ له ڕۆشنبیرانی کورد. جا ئه‌گه‌ر له بێئاگاییانه‌وه بێت یان له پێناوی گیرفانیاندا، پڕوپاگه‌نده بۆ ئه‌و بۆچوونه پووچه ده‌که‌ن که ده‌ڵێت (ئه‌م کۆپۆنه خه‌ڵکی عێراقی فێری ته‌مه‌ڵی کردووه و پێویسته نه‌مێنێت). هه‌ندێکی تر به ته‌حلیلێکی نادروست، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شه‌ڕ و ناجێگیری و کوده‌تا‌کان له عێراقدا ده‌به‌نه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌وت و ئابوری وڵات له ده‌ستی که‌رتی گشتیدایه و ئه‌گه‌ر بفرۆشرێ به که‌رتی تایبه‌ت، ئه‌وا چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌کان ده‌کرێت. نه‌ک له عێراق و کوردستاندا به‌ڵکو له هه‌ر شوێنێکی دنیادا ئه‌وه سه‌لمێندراوه که هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ک که ده‌فرۆشرێ به که‌رتی تایبه‌ت، سه‌ره‌تا کرێکارانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له گه‌ڵ بێمافی زیاتر و هه‌لومه‌رجی کاری سه‌ختتر به‌ره‌وڕووده‌بن، وه به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه گران ئه‌بێت و دانیشتوان به گشتی له گه‌ڵ گرانی زیاتردا به‌ره‌وڕووئه‌بن، به‌ڵام سه‌رمایه‌داران، سه‌رمایه‌ی زیاتر که‌ڵه‌که ئه‌که‌ن و ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی سه‌رمایه‌داری جیهانی و ئه‌ڵقه له گوێ تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه‌کانییه‌تی له عێراق و کوردستاندا که ئه‌یانه‌وێت جێبه‌جێی بکه‌ن.
له عێراقدا به‌و کوره و قه‌سابخانه‌یه‌ی خوڵقاندوویانه ڕۆژانه ژیانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه ئه‌هاڕدرێت، وه به سه‌پاندنی ئه‌م سیاسه‌ته دڕندانه‌یه‌ش خه‌ڵک بێ ئیراده و برسی تر و هه‌ژار تر ئه‌کرێت. بۆیه ئه‌بێت له گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوانی خه‌ڵکدا به‌ره‌وڕوو بێته‌وه ، نابێت ڕێگه بدرێت جێبه‌جێبکرێت.
١) World Bank & International Monetary Fund
19/2/2008
|