هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی به‌ڕاستی پێویسته بیزانم له باخچه‌ی ساوایان فیری بووم !!رۆبێرت فۆلگوم
وه‌رگێڕانی:مسته‌فا رابه‌ر
کاتێ ده‌رۆیته ده‌ره‌وه ئاگات له هاتوچۆی ڕێ وبان بیت ده‌ستی یه‌کتر بگرن یه‌کتر به‌رمه‌ده‌ن ئاگاداربن گۆم نه‌بن ، بڕکه چێنراوه‌کانی ناو مهلکانه پلاستیکهکهتان له‌بیر نه‌چی ڕه‌گه‌کان به‌ره‌وخوار روئهچن لاسک و گهلاکهن سه‌ره‌و ژور ههلدهکشێن هه‌ر به‌راستی که‌سیش نه‌زانی بۆچی وایه به‌لام ئێمه هه‌مومان حه‌زی لێده‌که‌ین! ماسیه بچوکوکان بزن مشکه‌کان مشکه سپیه‌کان ته‌نانه‌ت بڕکو ده‌نکه تۆیه‌کانی ناو مهلکانه پلاستیهکان هه‌مویان دواجار ده‌مرن هه‌روه‌ها خۆشمان. کتێبه‌کانی دیسک و جه‌ین (کتێبی خویندنی سه‌ره‌تایی منالان بو له‌ئه‌مریکا) له‌بیرمه‌که هه‌روه‌ها یه‌که‌م وشه‌ی فیری بویت له هه‌مو وشه‌کان مه‌زنتره، وشه‌ی (ته‌ماشاکه) هه‌مو ئه‌و وشانه‌ی که پێویسته بیزانی لێره‌و له‌وێ له شوێنه‌کانیتر هه‌ر یاسا‌و رێسای زێرینی خۆشه‌ویستیه، مه‌رجه‌کانی پاراستنی ته‌ندروستیه، زانستی ژینگه و سیاسه‌ت و ژیانی ئاسودیه.
گه‌شه پێدان وجێبه‌جێ کردنی ئه‌و خالانه‌ی سه‌ره‌وه دلسۆزانه لهناوخێزانی خۆتدا ، له‌ئیش وکارتا ، له کاری حکومهتهکتدا یان له‌ناو خه‌لکدا توانا‌و راستی وه‌ده‌ست دێنی و ته‌مومژ دهرهوێنیتهوه!
بیر له‌وه‌بکه‌وه چه‌ند باشتره ئه‌گه‌ر گشتمان و هه‌مو لایه‌ک له‌ده‌ورو به‌ری کاتژمێر سێی پاش نیوه‌رۆیان خواردنی خۆمان بخۆین له‌ژێر بهتانیهکانمان پاڵ که‌وین و سه‌رخه‌وێک بشکێنین. یان بێری لێبکه‌وه چه‌ند سودمه‌نده ئه‌گه‌ر ئێمه له‌ناو میلله‌تی خۆمان خاوه‌نی نه‌ریت و ره‌وشتێکی توکمه‌و دارێژراو بین که هه‌میشه شته‌کان بگه‌رێنینه‌وه شوێنی خۆی ، ئه‌و شوێنه‌ی خۆمان پیس و پهرۆسمان کردون پاکی بکه‌ینه‌وه.
ته‌مه‌نت هه‌رچه‌ند بیت کێشه نیه هه‌رکاتی ده‌چیته ده‌ره‌وه ئاگات له‌هاتوچۆی رێوبان بیت ، باشتریش وایه وێکرا برۆن، ده‌ستی یه‌ک به‌رنه‌ده‌ین .
sino16@hotmail.com
|