١۴\٥\٢٠١٠
هه‌موومان
له دوای خاڵه‌که‌ی (سه‌رده‌شت)وه ده‌نووسین.
سیروان عه‌لی
زۆر جار له ژێر کاریگه‌ری ڕۆشنبیری باوی ده‌سه‌ڵاتدا مرۆڤه‌کان هه‌ر
چه‌ند وریا بن ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ری ئه‌و ته‌وژمه‌وی ڕاگه‌یاندنانه‌وه
که به هۆی مه‌زنی ئۆرگان و که‌ره‌سه و توانای پاگه‌نده و جه‌واشه‌کاریه‌وه
که ده‌یکات. یه‌کێک له‌و بۆچونانه‌ی ده‌سه‌ڵات
وه‌سفکردنی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیه به نه
خوێنده‌وار و نه‌زان و بڕوا نه‌بوو به خۆ و
ته‌نانه‌ت خۆپه‌رست وه هه‌روه‌ها ئاگاداری مێژوی خۆی نیه و هه‌ڵوێستی
لاوازه .به‌ڵام (سه‌رده‌شت )) وڵامێکی جریئانه و هوشیارانه و
جوامێرانه بوو .که باڵای له داستان و نه‌بردێَکانی پێشمه‌رگه ده‌چێت
. سه‌رده‌شت پاڵاوانێکی نوێیه و لاوانی ئه‌مڕۆ ده‌توانن شانازی پێوه
بکه‌ن . سه‌رده‌شت هاواری وێژدانی نه‌وه‌ی نوێیه بۆ شۆڕشێکی نوێ ، وا
جارێکی تر له دشتایه کاکی به کاکێکه‌ی هه‌ولێره‌وه که‌وتۆته ڕێ .
گیانی به‌رخودانی خسته جه‌سته‌ی دۆڵ به دۆڵی کوردستان ، وه مژده‌ی
ئاوه‌دانی ده‌دات به لوتکه سه‌خته‌کانی قه‌ندیل که شۆڕش هه‌ر به‌رده‌وامه،
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که به‌فری سپی هاته خواری ( که بۆ په‌ند و
عبیره‌ت کلکی چه‌ند جاشێکێان بڕی ) ئاوێزان به قه‌ڵمه ناو قه‌د
باریکه‌کانی شار هه‌مان په‌ند به کۆنه جاشه‌کان ده‌ده‌ن .
سه‌رده‌شت حاڵتێکی مرۆیه نیه تا سه‌ره خۆشی بۆ خانه‌واده‌ی بێت به
ته‌نها به‌ڵکو وێنه‌ی (سۆرانی مامه حه‌مه) ئه‌م جاره‌یان بوون به
دیارده .بۆیه ده‌سه‌ڵات ده‌بێت له مه‌و و دوا سێداره‌کانشی ئاماده‌کات
و زیندانه‌کانی ئاوه‌دان کاته‌وه جه‌لاده نهێنێکانی به‌رگێکی ڕه‌سمیان
بکاته به‌ر. له به‌ر ئه‌وه‌ی لاوانی کوردستان چونه قۆناغی ژیر‌و ژوور
کردن . باکیان به گاڵۆکه به هێزه‌که‌ی ئێوه نه‌ما تۆقیان به مه‌رگ
ناچێت . به‌ڵکو له پێش مه‌رگ ئه‌وان ژوان بۆ مه‌رگ داده‌نێن . پێشمه‌رگه‌کانی
ئه‌مڕۆ زۆر جیاوازن، ناو ماڵاکانیانن به ده‌ستی په‌تی به ئاشکرا چه‌شنی((غاندی))
به کراسێکه‌وه ده‌جنگن . پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌مڕۆ لوتکه‌ی شاخه‌کانیان
هێنایه پێش چاوی شار بۆسه‌کانیان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان ئاماده ده‌که‌ن .
گۆڕپانه‌کانی شه‌ڕیان به دستی خۆیان دیاری ده‌که‌ن وه ناوێکی تریان
هه‌یه(( ڕۆژنامه‌نووس)) یان پێده‌ڵێن ... زمان زبری و دژه پیرۆزی و
باوه‌کانه ناوبنگیان ، نه جامانه‌ی سور ده‌یان ترسێنێت نه گۆچان .
بۆ پاره ئیش ناکه‌ن بۆ پارت ئیش ناکه‌ن نه بۆ مه‌لاو نه بۆ مزگه‌وت
. چه‌مکێ نیه لغاویان کات به‌رزایه‌ک نیه نشێویان کات. ئه‌وکاته‌ی
هه‌ورازه ئه‌ڵێن به نسبت ئێمه‌وه خه‌ونی نه‌وه‌کانی دوای ئێمه سه‌خته
و ئامانجێکی به‌رزه . سه‌نگه‌ره‌کانیان له ناو زانکۆیه . به‌رده‌وام
هه‌گبه‌ی ئه‌وان لاپتۆپێکی پڕ له دیکومنتی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتیان
پێیه . چالاکێکانیان ده‌چنه سه‌ره‌وه بۆ ناو هه‌موو تابۆکراوه‌کانی
سه‌ری ڕه‌ش و قه‌ڵا چۆلان. که هه‌ر جاره‌ی چیرۆکێکی ئه‌وێ هه‌ڵده‌بژێرن
هه‌ڵێده‌ڕێژن بۆ چاو ساغی خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستان خۆیان ده‌که‌ن
به قوربان .
بۆیه سه‌رده‌شت بێ په‌یام نه‌بوو بێزار له ژین چاوه‌ڕوانی مه‌رگ نه‌بوو
وه‌ک خۆی ده‌ڵێت هیشتا زۆر ماوه بێڵێن به‌ڵام زۆر جوامێرنه وه ک
قاره‌مانێ مه‌رگی به گه‌وره‌ترین دیاری زانی بۆ به‌رخودان له به‌رامبه‌ر
تیرۆرستان .وه‌ک به‌رپرسیارێتی که‌سایتێکی ڕابه‌ر ئه‌م نه‌بردییه‌ی
تۆمار کرد . پێشکش کردنی خۆی بۆ جه‌لاده‌کان شکاندنی سنوری ترسه له
کوردستان وه چاندنی ترسه له دڵی ده‌سه‌ڵات . سه‌رده‌شت چاو ساغی هه‌مومانی
کرد که لاوانی ئه‌مڕۆ بێ ئاگا نین بێ په‌یام نین. سه‌رده‌شت
پێشبینیکه و گه‌شبینیکه هیوایایه‌که چووه ڕوخی هه‌موومان.
14\5\2010
kakmasood@yahoo.com
|