په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٢\٢٠١١

هه‌ندێک هه‌واڵی ئه‌مڕۆی خۆپیشاندانه‌کان.

 

 

 بەپیی ئەو هەوالانەی کە هەر ئیستا بە دەستمان گەیشتووە، دوای ئەوەی کە ئەم ئیوارەیە لە میدیاکانەوە راگەیەندرا کە ئەو 4 کەسەی کە دوینی ئیوارەلە ڵایەن هیزە ئەمنیەکانی یەکیتییەوە رفیندرابوون، ئازاد دەکرین، پاش چەند سەعات لەو هەوالە تەنها 3 کەس لە رفیندراوەکان ئازاد کراون، شایانی باسە کە دوینی ئیوارە هەریەک لە نەوزاد بابان ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان، خالید مەجید هەلسوراوی چالاکی کارمەندانی تەندروستی و یەکیک لە چارە ناسراوەکانی کۆبوونەوەکانی مەیدانی ئازادی شاری سلیمانی، موئەیەد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی عیراق و شاخەوان ناسح خویندکاری زانکۆی سلیمانی و کادری کۆمیتەی سلیمانیی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان، لە یەکیک لە ریستورانتەکانی شاری سلیمانی دینە دەرەوە و سواری ئوتوموبیلیکی تاکسی دەبن ، لە سەر شەقامی 30 مەتری لە لایەن هیزیکی چەکداری زۆرەوە چواردەوریان دەگیریت و بەزەبری چەک لە ئوتوموبیلەکە دایان دەبەزینن و دوای ئەوەی چاویان دەبەستنەوە بە زور و لیدان هەر یەکەیان دەخەنە ئوتوموبیلیکەوەو بەرەو شوینیکی نەزانراویان دەبەن. وە دوای تیپەر بوونی زیاتر لە 24 سەعات بەسەر رفاندنیاندا ئەمشەو بە چاوبەستراوی لە نیوان گەرەکی مەجید بەگ و هەوارە بەرزەدا هەریەک لە موئەید ئەحمەد و خالد مەجید و شاخەوان ناسح بە چاوبەستراوی ئازاد دەکەن.بەڵام تا ئیستا هەوالیک لە نەوزاد بابان نیە. بە پیی ئەو زانیارانەی دەست ناوەندی هەوالنیری کوردستان کەوتووە ئەم کارە تاقمیکی چەکداری سەر بە یەکیتیی نیشتمانی کوردستان پیی هەستاوە و ئەم کارە راستەو خۆ لەژیر سەرپەرشتیی مەلا بەختیاردا ئەنجامدراوە.
لە داهاتوویەکی نزیکدا ووردەکاریی زیاتر لەمبارەوە بلاو دەکەینەوە.

 

1- لە دریژەی ئەو خوپیشاندان و نارەزایەتیە فراوانانەی کە 10 رۆژە شارو شارۆچکەکانی کوردستانی گرتۆتەوە، دوای نیوەرۆی ئەمرۆ لە دەهەمین رۆژی کۆبوونەوە و خۆپیشاندانە جەماوەریەکانی شاری سلیمانیدا، بە بەشداریی هەزاران کەس کۆبوونەوەیەکی فراوان لە "مەیدانی ئازادی" بەریوەچوو. سەرەتای کۆبوونەوەی ئەمرۆ بە داخوازیی دەست بەجی ئازادکردنی ئەو 4 کەسە بوو کە دوینی ئیوارە لەلایەن هیزە ئەمنیەکانی سلیمانیوە فریندرابوون دەستی پیکرد و خوپیشاندەران دەیان وینەی نەوزاد بابان و خالد مەجیدیان بەرزکردبووەوە. دەسەڵاتیش دوای کۆبوونەوەی دوینیان لەگەل بزووتنەوەی گۆران و بە پیلانیکی پیشوەخت داریژراو و لە هەولیکدا بو زالکردنی فەزای ترس و تۆقاندن دوینی شەو بۆمبیکی دەنگیان لە ناو باخچەی مەیدانەکەدا چاندبوو وە پاشنیوەرۆی ئەمرۆ لە ریگەی کۆنترۆلەوە تەقاندیانەوە و لە ئاکامدا 9 کەس برینداربوون. پاش تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران بەرەو مزگەوتی گەورە بەریکەوتن و خۆپیشاندەران بە بەرد وەڵامی تەقەی هیزە ئەمنیەکانیان دایەوە، وە لە نزیک مزگەوتی گەورە چەکداریک کە جلی مەدەنی لەبەرابووە تەقەی لە خۆپیشاندەران کردووە و 3 کەسی بریندارکردووە، بەڵام خۆپیشاندەرەکان دەستگیریان کرد و دوای ئەوەی باش لییانداوە رادەستی هیزە ئەمنیەکانیان کردووە. وە بە ووتەی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلیمانی یەکیک لە بریندارەکان گیانی لەدەستداوە.


هەر ئەم ئیوارەیەش سریەیەک چەکدار کە ئامادەنەبوون تەقە لە خۆپیشاندەران بکەن،بە ریزی خۆپیشاندەرانەوە پەیوەست بوون و خۆپیشاندەرانیش زۆر بە گەرمی پیشوازییان لیکردن و سوپاسی ئەم هەلویستەیان کردن. کۆبوونەوەکە تا ئیوارەی ئەمرۆ بەردەوام بوو.


2- لە کەلاریش ئەمرۆ خۆپیشاندان بەردەوام بوو کە زۆریک لە گەرەکەکانی کەلاری گرتەوە و سەرەنجام شەرەبەرد لە نیوان خوپیشاندەران و هیزە ئەمنیەکاندا دروستبوو.وە یەکیک لە فەوجەکانی مەحمود سەنگاوی کە بو سەرکوتی خۆپیشاندەرەکان نیردرابوو لە ژیر فشاری هوهای خۆپیشاندەراندارپاشەکشەی کرد. شایانی باسە دوینی شەو مەحمود سەنگاوی لە چاوپیکەوتنیکدا وتتی کە ئەو هیزانەی بۆ دیفاع لە سەعدیە و جەلەولا و قەرەتەپە ناردووە!


3- لە شارۆچکەی سەید سادقیش ئەمرۆ خۆپیشاندان بەردەوام بوو ، خۆپیشاندەران داوای ئازادکردنی 4 کەسە فریندراوەکەی دوینیی سلیمانیان کرد.

 


ناوه‌ندی هه‌واڵنێری کوردستان
٢٦\٢\٢٠١١
kurdistannc@gmail.com