هه‌ڵدانه‌وه و داپۆشینی رابردوو.
هیدایه‌ت مه‌لاعه‌لی
له‌به‌رئه‌وه‌ی رابردووی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی لێوان لێوه له‌شه‌ڕ و کوشتار و به‌ندوبه‌ست و بردنی داهات و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک ، بۆیه هه‌رزوو ئه‌کته‌ره‌کانی شانۆی ئه‌م ڕابوردووه بڕیاریاندا له‌بری هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی ڕابوردوو قه‌ڵه‌مه‌کانیان ڕاگرن و ڕابوردوو داپۆشنه‌وه ، چونکه زانیان ووتنی ئه‌م حه‌قیقه‌تانه له‌ڕوانگه‌ی دژبه‌یه‌که‌وه زیانی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ په‌زه‌کان که دیاره ئه‌وانیش به‌هه‌موویانه‌وه شه‌ڕی په‌زه‌کان ده‌که‌ن ، حه‌قیقه‌تێک که‌خوێنی لێده‌تکێت ، حه‌قیقه‌تێک که کۆکردنه‌وه‌ی تاوانه‌کانی چه‌ند جه‌مسه‌رێک ئه‌کاته‌وه به حه‌قیقه‌تی یه‌ک تاوان به‌رانبه‌ر به‌خه‌ڵکی کوردستان .
خه‌ڵکی کوردوستان رابردوویان به‌خوێن و گۆشت و ئێسقانی خۆیان تێپه‌ڕاندووه ، بۆیه داپۆشینه‌وه‌ی ئه‌م ڕابوردووه بۆ خه‌ڵک هیچ مانایه‌کی نییه‌و هیچ له‌ڕاستیه‌کانی ژیانی ناهه‌مواری ئه‌وان که‌مناکاته‌وه ، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م ڕابوردووه له‌سه‌رده‌می ئه‌کته‌ره‌کانی ڕابوردوو ، گرنگیه‌کی مێژووی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ئاشکراکردنی ڕووداوه‌کانی پشتی په‌رده ، ئه‌بێت بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌هه‌موو باڵ و ڕه‌نگه‌کانییه‌وه ئه‌و ڕاستیه باش بزانن ئێستاش بۆ 10 ساڵی داهاتوو ده‌بێته ڕابوردوو.
ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له رابردوودا چاندوویه‌تی هیچ جیاوازییه‌کی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ئێستا دروێنه‌ی ئه‌کات ، بۆیه داپۆشینه‌وه‌ی رابردوو هه‌وڵێکه بۆ نه‌بینینی به‌یانی و شێواندنی ئیراده‌ی خه‌ڵک و هه‌ڵوێست نواندنیان ، به‌ڵام هه‌رئه‌م ڕابوردووه بۆ بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی که‌خه‌ریکه به‌شێکی داده‌پۆشێت له‌لایه‌کیتره‌وه خه‌ریکه به‌شێکیتری هه‌ڵده‌داته‌وه ، به‌ڵام هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌یان بۆ شه‌رعیه‌تدانه به‌هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردوستاندا یان بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته ، هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕابوردوویه‌ک که‌خۆی گه‌یاندۆته که‌ناری چۆنیه‌تی خه‌وتن له‌ناو په‌ڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌و خۆشاردنه‌وه له‌ناو دڕک و ده‌وه‌ن و درامای گه‌رده‌لوول و شه‌ڕی خواکورک و ته‌نانه‌ت گه‌شتۆته ئاستی خواردنی فه‌رده خه‌یاریش.
ئه‌م به‌شه‌ی رابردوو بۆیه هه‌ڵئه‌درێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئازایه‌تی و شه‌هامه‌تی ئه‌و سه‌رکردانه به‌یان بکات که‌ئێستا ده‌سه‌ڵاتن یان ده‌بنه به‌شێک له‌ده‌سه‌ڵات ، تاکو به‌خه‌ڵکی کوردستان بڵێن ڕابوردوو بڕیاریداوه که حاکم و به‌رپرسی ئێستا و به‌یانی و ئایندهتانین ، به‌ڵام واباشتره خه‌ڵکی کوردستان جۆرێکی‌تر بیربکاته‌وه‌و بڕیار بدات ، جۆرێکی‌تر له‌ڕابوردوو ، له ئێستا و له ئایندهی خۆی بڕوانێت ، گرنگه خه‌ڵکی کوردستان هوشیاربێت و ڕێگانه‌دات نه‌هامه‌تی ژیان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان بکرێته پردی هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات یان په‌ڕینه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌کته‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه .
|