٦\١١\٢٠١٤
هه‌ر هێزێک دژ به
داعش و تیرۆریزمی ئیسلامیی بێ
له به‌ره‌یه‌کی
باشتر دایه!

سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
له واقعیاتی دسه‌ڵاتی داعشه‌وه سه‌یری
ژیانی مرۆڤ بکه‌ین زۆر له‌وه نامرۆڤانه‌تره که له سایه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌کانی تردا هه‌یه . ده‌سه‌ڵاتی داعش و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی
سیاسی له دڕه‌نده‌ییدا ڕوویه‌کی ئه‌وه‌نده ڕه‌شیان هه‌یه ڕووی
ده‌سه‌ڵاته‌کانی تری بورژوازیان سپی کردووه. له‌م ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شه‌دا
ته‌نها هه‌ناسه دان و مرۆڤ کوشتن ئازاده‌و حه‌ڵاله ده‌نا هیچ شتێکی
تر ئازاد نیه . ده‌سه‌ڵاتی داعش وئیسلامی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی ئینسانه
نه‌خۆشه‌کانه ، ئینسان سه‌ر ده‌بڕن وپێ ده‌که‌نن و سه‌ره‌که‌ی به
ده‌سته‌وه ده‌گرن و وێنه‌ی له گه‌ڵدا ده‌گرن و یان ڤیدیۆکه‌ی بڵاو
ده‌که‌نه‌وه ئه‌مه نه‌خۆشی نیه؟ کوشتنی ئینسان له سه‌ر بچوکترین
لادان له یاسای شه‌ریعه‌ته‌که‌یان، کوشتنی به کۆمه‌ڵی دیل و ئه‌سیر و
فرۆشتنی ژنان و لاقه کردنیان به جیهاد و ئه‌خلاقی خودایی ئه‌زانن
....هتد ئه‌مه نه‌خۆشی نیه؟ زۆر وتراوه له سه‌ر وه‌حشی بوونی داعش
وئه‌م جۆره له ئیسلامی سیاسی پێویست به به‌ڵگه و زۆر ووتن ناکا.
ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا من له‌م بابه‌ته‌دا بچمه سه‌ری ڕه‌خنه‌یه‌که
له‌و تێروانینه که هه‌ردوو به‌ره‌ی شه‌ڕ وه‌ک یه‌ک ده‌بینێ ؟ له
ڕوانگه‌ی خاوه‌نه‌کانی ئه‌م تێروانینه‌وه ئه‌گه‌ر پشتیوانی به‌ره‌ی
دژی داعش بیت ئه‌وا تۆ ده‌بیه پاشکۆی ئه‌و هێزانه ی دژ به داعش
ده‌جه‌نگن به تایبه‌تی ده‌بیته ناسیونالیست ! ئایا ئه‌مه له ڕووی
دیالکتیکهوه چه‌نده بۆچوونێکی لۆجیکیه؟
داعش وده‌سه‌ڵاته‌کانی تری ئیسلامی سیاسی چ سوونه بن یا شیعه ،
ئینسانه‌کان به سه ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش ده‌که‌ن به‌ره‌ی ئیسلام و
به‌ره‌ی کافر ئه‌گه‌ر له به‌ره‌ی خۆیان نه‌بیت ئیتر مافی ژیانت نیه .
له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی داعشدا سه‌ربڕین و ئیعدامی به تاک و کۆ به
گولله باران کردن وبه ته‌قینه‌وه وتیرۆر، وه له رژێمی ئێرانیشدا
خنکان و له سێداره و تیرۆر کردن به‌شی ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌گه‌ڵ
شه‌ریعه‌ته‌که‌ی ئه‌واندا نین . لای ئه‌وان ئینسان ده‌بێ وه‌ک هه‌زار
وچوارسه‌د ساڵ پێش ئێستا بژیت ده‌نا نابێ بژیت . ئه‌وان کۆمه‌ڵگایه‌کی
دواکه‌وتوو جاهیل و نه‌زانیان ده‌وێت ، ئه‌گه‌ر وا فه‌رز بکه‌ین
ئه‌مانه سه‌دساڵ پێش ئیستا ئه‌وه‌یان بۆ بچوایه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵاته
ڕه‌شه‌که‌یان به سه ر جیهاندا باڵی بکێشایه ،جیهان چی لێ ده‌هات و
کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری له چی به‌هره‌مه‌ند ده‌بوو؟! بێنه پێش چاو نه
نهئینتهر نێت ده‌بوو نه ته‌لفزیۆن و سه‌ته لایت ده‌بوو نه
ته‌کنه‌لۆجیاو زانستی پزیشکی ئه‌مرۆ ده‌بوو مرۆڤ به ساده‌ترین
نه‌خۆشی ده‌مرد. ئه‌م پێشره‌ویانه هه‌مووی له سه‌ر ده‌ستی ئه‌و زانا‌و
بلیمه‌تانه بوون که ئیسلام نه‌بوون . ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی
ڕێگره له به‌ره‌ده‌م پێشره‌وی زانست و شارستانیه‌تدا.
نه‌فی کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی کۆنهپه رستی له‌م جۆره به جێ
گرتنه‌وه‌ی به ده‌سه‌ڵاتیکی بورژوازیانه‌ی ئه‌مرۆیی کارێکی
شۆڕشگێڕانه‌یه له ڕوانگه‌ی دیالیکتیکیهوه.
مه‌به‌ستی من له‌م شۆڕشگێرانه‌یه ئه‌وه
نیه به له ناو بردنی داعش و ئیسلامی سیاسی ئیتر گۆڕانێکی وا ڕوو
ده‌دات کۆـهڵگا خۆش گوزه‌ران و ئاسووده و یه‌کسان و ئازاد ده‌بێت ،
نا ، کۆمه‌ڵگا ناگاته ئه‌م ئاسته ته‌نها به شوڕشێکی تر که شۆڕشی
کۆمه‌ڵایه‌تیه به ڕابه‌ری چینی کرێکار حیزبی ئه‌م چینه‌وه ده‌بێت.
ئه‌م شۆڕشه له هه‌ناوی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئهمرۆدایه نه له هه‌ناوی
ده‌سه‌لاتێکی کۆنتردایه. ده‌سه‌ڵاتی داعش و ئیسلامی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی
کۆنتره و گۆڕینی بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌مڕۆیی کارێکی شۆڕشگێڕانه‌یه
چونکه له ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌مرۆی بۆرژوازیدا جگه له هه‌ناسه‌دان
زۆر شتی تر ئازاده ده‌توانی قسه بکه‌یت و رێکخراو وحیزب دروست بکه‌یت
رۆژنامه‌و ته‌لفزیۆن و رادیۆ‌و راگهیهندنت هه‌بێ ، زۆریک له
مافه‌کانی کرێکاران ، ژنان ولاوان و پیر و په‌ککه‌وته‌و مناڵانت به دی
هاتووه ، ده‌توانی به‌رۆکی به‌رپرسان بگری و مان بگری ، خۆپیشاندان
بکه‌ی وداوای مافی خۆت بکه‌یت به‌ڵام ئه‌مانه له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
داعش و ئیسلامی سیاسیدانابێ هه‌بێ و حه‌رامه‌و بڤه‌یه.
ئه‌و ماف و ئازادیانه به‌ره‌نجامی خه‌باتی کرێکاران و کۆمۆنیسته‌کان و
ئازادیخوازانه به‌ڵام له ده‌سه‌لاتی داعش و ئیسلامی سیاسی‌دا ئه‌م
ده‌سکه‌وتانه سه‌ر بڕدراون ، زینده به چاڵ کراون سه‌رت ده‌بڕن گه‌ر
باسیان بکه‌یت.
پێش داعش کۆمه‌ڵگای جیهانی له ڕوو به‌روو بونه‌وه‌دا بوو له گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاته‌کانی بورژوازی بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی شۆڕشیکی ئینسانی تر
بۆ به‌دی هاتنی تهوهقوعاتێکی ئنسانی و ماف و ئازادی زیاتر بۆ به دی
هێنانی ئازادی و یه‌کسانی و دونیایه‌کی باشتر . بزووتنه‌وه‌ی ٩٩ له
سهدیهکانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و به‌هاری عه‌ره‌بی ومان گرتن
ناڕه‌زایه‌تیه ملیۆنیهکانی کرێکاران له سه‌ر جاده‌کان و
ناره‌زایه‌تیه‌کان و ڕاپه‌رینه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له دژی ده‌سه‌ڵات
، ئه‌مانه هه‌ڵکردنی چرای شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانی بوون .
به‌ڵام داعش و تیرۆریزمی ئیسلامی وای کرد ئه‌و هه‌لومه‌رجه و فه‌زا
شۆرگێرانهیه بگۆڕێ به بارێکی تردافهزای ترس و کوشتن و سه‌ربڕینی
به کۆمه‌ڵ وئاواره‌یی ملیۆنی وجیهادی نکاح و لاقه‌ی ژنان و هه‌راج
کردنیان له بازاڕدا بووه فه‌زایه‌کی مه‌ترسیدار تر له‌وه‌ی که‌له
سیستمه‌کانی تردا بوونی هه‌یه ، ئه‌مه وای کرد کرێکاران و خه‌ڵکی
به‌شمه‌ینه‌ت که یه‌که‌م قوربانی شه‌ڕی داعشن چاوی ئؤمێد ببڕنه
ئه‌مه‌ریکاو هاپه‌یمانه‌کانی وپێشمه‌رگه و یه‌په‌گه‌و په‌که‌که بۆ
ڕزگار کردنیان له ده‌ستی داعش. ئه‌م ئومێده له‌وێوه سه‌رچاوه
ده‌گرێ که که ئه‌و مه‌ترسیه‌ی داعش و ئیسلامی تیرۆریست هه‌یه‌تی له
مه‌ترسیه‌کانی تر زۆر گه‌وره‌تره‌و مرۆڤایه‌تی خستوه‌ته به‌رده‌م
گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه‌وه ، له کاتێکا ده‌شزانن له سایه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌کانی بۆرژوازیدا ناعه‌داله‌تی و نا یه‌کسانی گه‌نده‌ڵی و
برسیه‌تی و بێ‌کاری و سه‌رکوتی ئازادی هه‌یه ، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م
ئومێده له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ که هێزی سهربهخۆو یه‌کگرتوی
خۆیان لاوازه‌و توانای ئه‌وه‌یان نیه ڕووبه‌ڕووی داعش و
هێزهتیرۆریستهکانی پێ ببنه‌وه.
ناکرێ له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا یه‌ک جۆر قسه‌مان هه‌بێت و یه‌ک جۆر
هه‌ڵویستمان بێت ، قسه وتهحلیمان ده‌بێ به پێی هه‌لومه‌رج و
ڕووداوه‌کان بگۆڕین ، ئه‌مڕۆ نابێ هه‌ردوو به‌ره‌ی شه‌ڕ وه‌ک یه‌ک چاو
لێ بکه‌ین وه‌ک یه‌ک مه‌حکومیان بکه‌ین ئه‌مه هه‌ڵه‌یه ژیانی
کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری له به‌رده‌م هه ڕه‌شه‌دایه چۆن کارێک بکرێ کوشتنی
ئیسنانه‌کان بوه‌ستێنرێ و له کوێ وله که‌یدا ئینسان زۆر له ناو
ده‌چێ وههڵوست و پراکتیک نیشان بدرێ بۆ ڕێگا لێ گرتنی و ڕاگرتنی .
ئه‌مه ناوه‌رۆکی ئامانجی کۆمۆنیسته‌کانه. لینین له‌م پێناوه‌دا
ته‌نانه‌ت تاکتیکی ئاشت بوونه‌وه‌شی هه‌ڵبژاردوه له‌گه‌ڵ فاشیسته‌کانی
ئه‌ڵمانیا. ده‌بێ وا بکه‌ین خۆمان به هاوخه‌باتی هه‌رلایه‌ن هێزیک
بزانین که دژی داعش ده‌جه‌نگێ چونکه داعش ئینسان کوژه ، ناکرێ له
کاتێکا هێزی سه‌ر به‌خۆی خه‌ڵک له ئارادا نیه بکه‌وینه سه‌رو
گوێلاکی ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ دژی داعش ده‌جه‌نگن وه مهحوکمیان بکه‌ین
کاتی ئه‌وه نیه ده‌بێ له مرۆدا ئاراسته‌ی خه‌بات و تێکۆشانی هه‌موان
ڕووی له داعش بێ. مه‌حکوم کردنی ئه‌مه‌ریکا و یه‌په‌گه وپێشمه‌رگه
خزمه‌ت به داعش ده‌کات ، من ئه‌وه ده‌زانم که ئه‌مه‌ریکاو
هاوپه‌یمانه‌کانی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌یه به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان و
عێراق و ناوچه‌که‌ش سوودیان له‌وه بینیوه، گه‌ر ئه‌مریکا نه‌بوایه
ئێستا داعش له هه‌ولێر و سلێمانی و به‌غدا ده‌بوو ئه‌وسا چ
کاره‌ساتێک ڕووی ده‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی
شانبه‌شانی مقاوه‌مه‌ت و ئیراده‌ی پۆڵاینی خه‌ڵکی کۆبانی و
یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل نه‌بووایه ، ئێستا داعش له کۆبانی بوو
لافاوی خوێنی ده‌ڕشت ، مه‌حکوم کردنی ئه‌مه‌ریکا هیزه‌کانی دژی داعش
تاکتیکێکی هه‌ڵه‌یه بۆ کۆمۆنیسته‌کان له‌مرۆدا . تاڵیبان و لێدانی
ئه‌مریکا له دوای ١١ سه‌پته‌مبه‌ر به نموونه باس بکه‌ین ئه‌وکاته
مه‌نسور حیکمه‌ت لیده‌ری کۆمۆنیزمی کرێکاری ئه‌و لێدان و بۆمبارانه‌ی
طالیبانهکانی مه‌حکوم نه‌کردکه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه ئه‌نجا
ده‌درا چونکه ده‌یزانی تاڵیبان مه‌ترسیدار تره بۆ ژیانی به‌شه‌ریه‌ت
هه‌رکه‌س له ناوی به‌رێت کارێکی باشه و به قازانجی مرۆڤایه‌تیه.
مه‌ترسی داعش زۆر له تاڵیبان زیاتره وئه‌وه‌نده‌ی تاوان داعش
ئه‌نجامی داوه له‌ڕووی ئاماره‌وه زۆر له تاوانی تالیبانه‌کان و
القاعده زیاتره.
ئه‌مرۆ هێزه‌کانی دژی داعش به ئه‌مریکاشه‌وه به ڕووێ داعشدا
ده‌جه‌نگن ئه‌گه‌ر داعش‌یش له ناونه به‌ن بێ هێزی ده‌که‌ن که ئه‌مه
له قازانجی ئێمه‌و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تیه ، ئێمه زۆر جار له
خۆپیشاندان و ناڕهزایتهکانمان ووتومانه وه‌ستانه‌وه له به‌رانبه‌ر
تیرۆریزمی ئیسلامی و به تایبه‌ت داعش ئه‌رکی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریه ،
ئه‌مه‌ش ته‌نها به هاتنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی بۆ سه‌ر جاده و خۆپیشاندان
ناکرێ به‌ڵکو هێزی چه‌کداری پێویسته هێزی چه‌کداری کۆمه‌ڵگای
به‌شه‌ریش به ده‌ست دهسهڵاتهکانیانهوهیه ئه‌وه‌ی ئێمه له
کۆمه‌ڵگای جیهانی داوای ده‌که‌ین هه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ ده‌یکه‌ن
ناردنی فرۆکه و ناردنی سوپا وهێزی چه‌کداره بۆ مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕ ،
ئه‌مه له ژێر فشاری ئێمه و وه‌هێزی ئازادیخوازی خه‌ڵکدا بووه.ده‌بێ
داوای ده‌خاله‌تی جیددی تری ئه‌وان بکه‌ین فشاری زیاتریان بۆ بێنین.
له‌م سه‌رده‌مدا به هۆی لاوازی هێزی سه‌ربه‌خۆی خه‌ڵک و غیابی حیزبی
شۆڕشگێڕه‌وه ده‌کرێ سوود له‌و هێزانه وه‌ر بگیرێ که لانی که‌م نزیکن
له ئامانجه سکۆلاریستهکانهوه ، وهبه دوای ئه‌و ئامانجانهوهن
که له به‌رنامه‌ی لانی که‌می یه‌ک دونیای باشتردا مه‌تره‌ح کراوه یا
به دوای بهشیکێهوه بن . بۆ نموونه یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل
مه‌سه‌له‌ی یه‌کسانی ژن و پیاوی له مه‌یدانی سیاسی و سه‌ربازی
وکۆمه‌ڵایه‌تیدا کردوه‌ته شتێکی عه‌مه‌لی ده‌بێ جێگای پشتیوانی
کۆمۆنیسته‌کان بن . هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی لینین و به‌لشه‌فیه‌کان کردیان
له گه‌ڵ حیزبی سۆشیالیسته شۆرڕشگێرهکان له روسیا ، ته‌نها له به‌ر
ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ریفۆرمی ئه‌رزی و کشتوكاڵی به‌لشه‌فیه‌کان وحیزبی
سۆشیالیسته شۆڕشگێڕه‌کان نزیک بوون له یه‌که‌وه بووه مایه‌ی کاری
هاوبه‌شیان . بۆیه ئه‌مڕۆ یه‌په‌گه وپه‌که‌که له‌مه‌سه‌له‌ی ژنان
وشه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشدا هاوئامانجن له گه‌ڵ کۆمۆنیسته‌کان ده‌بێ له‌م
کاته‌دا جێگای پشتیوانی بن نه‌ک ڕه‌خنه ، زۆر ده‌بینم له به‌یاننامه‌و
نوسراوه‌کان و کۆمێنتی کۆمۆنیسته‌کاندا هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ ڕۆلی
یه‌په‌گه ناکرێ له کوردستانی رۆژئاوا‌و به تایبه‌تی له کۆبانی که
زیاتر به( به‌رگری هێزی جه‌ماوه‌ر) ناوی ده‌به‌ن ، خۆیان له‌و ڕاستیه
لا ئه‌ده‌ن که یه‌په‌گه نه‌خشی سه‌ره‌کی هه‌یه له‌و بهرگریهدا وه
مه‌سه‌له‌ی هێنانه مه‌یدانی ژنان بۆ ناو به‌ره‌کانی شه ڕ ومه‌سه‌له‌ی
یه‌کسانی ژن و پیاو سیاسه‌تی ئه‌وانه نه‌ک کۆمۆنیسته‌کان له‌و
ده‌ڤه‌ره‌دا.
ئێمه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌بێ هاوده‌نگ بین له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه
هێزانه‌ی دژی داعشن ، لانی که‌م مه‌حکومیان نه‌که‌ین و له گه‌ڵ داعشدا
له دوو تای ته‌رازوویه‌کدا حسابیان بۆ نه‌که‌ین ، ئه مه سیاسه‌تێکی
هه‌ڵه وپێچه‌وانه‌ی مه‌نتیق ولۆجیکه ، تا ئه‌و کاته‌ی هێزی سه‌ربه‌خۆ
یه‌کگرتوو له ئارادا نیه تاکتیکی دروست ئه‌وه‌یه پشتیوانی ئه‌و
هێزانه بین له هه‌مان کاتدا کار بۆ پیک هینانی هێزی سه‌ربه‌خۆی
کرێکاران و زهحمتکێشانیش بکه‌ین . ئه‌و هێزانه‌ی دژی داعشن له
به‌ره‌یه‌کی باشترن . داعش ذرهنده ترین هێزه له‌م کاته‌دا له
به‌رده‌م ژیانی مرۆڤ ومرۆڤایتیدا نه‌ک ئه‌و هێزانه‌ی تر.
ئه‌وه‌ش ده‌بێ بزانین داعش و عه‌قڵی داعش ، بن بڕ ناکرێ له ناو ناچێ
به به‌بێ هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش به
پێشڕه‌وی حیزبی خۆیانه‌وه. به داخه‌وه له دوای شۆرشی ئۆکتۆبه‌ری
١٩١٧هی روسیا جیهان له‌م جۆره هێزه سه‌ربه‌خۆیه بێ به‌شه ،ئه‌گه‌ر
ئه‌م هێزه هه‌بوایه نه داعش ده‌بوو نه جیهانی ئه‌مڕۆش له‌م
گێژاوه‌دا ده‌بوو.
٢\١١\٢٠١٤
ماڵپه‌ڕی سه‌ردار عه‌بدوڵا
حه‌مه
_________________________________
هەموو بابەتەکان دەربارەی
''داعش'' لێرە ببینە:
www.emrro.com/dosyeydahish.htm
|