ههر مهزنتر بیت لهنده ن .
د. کهمال سهید قادر
ههر پێم خستهسهر خاکی بهریتانیا، ئهم وولاتهم وهکو پارکێکی مهزن هاته پێشچاو که وا به نیمچه بهردهوامی له ئاسمانه وه ئاو دهدرێت، بهڵام ناوی بهریتانیای مهزن نابێت لهوهوه هاتبێ، بهلکو مهزنی گهلهکهیهتی و ئهو مێژووه پڕ له سهربه رزیهی ههیانه، چونکه به درێژایی مێژووی نوێ ی خۆیان هیچ داگیرکهرێک پێی نهخستۆته سهر خاکیان، جا گهلی وا بۆ ناو له خۆی نهنێت مهزن؟ باشه بۆ ههندێ گهل ههن به درێژایی مێژووی خۆیان مهزن و ئازاد بوونه، وهکو ئینگلیز بۆ نمونه، یا گهلی تر ههن به درێژایی مێژوویان ژێردهست و ئیهانه کراو و زهلیلن، وهکو گهلی کورد بۆ نمونه؟ دهبێ ئهو خاسلهتانهی له ئینگلیز ههبن چین کهوا کورد لێیان بیبهش بێت ؟ دهبێ مهزنی ئینگلیزهکان له سادهیی و بهخشندهیییانهوه هاتبێت ؟ نه خێر، که م گه ل ههیه وه کو ئینگلیز لوت به رزو به فیز، که م گه لیش هه یه وا حه ز له تۆڵه سه ندنه وه بکات له ناحه زانیو ڕسوا کردنیان، سه ربازه کانیان له فڕۆکه وه میزیان ده کرده سه ر دوژمنه کانیان، خاتون بێل که وا به دامه زرێنه ری عێراقی نوێ داده نرێت له نامه کانی ده ڵێت: به بۆنه ی جه ژنی کریستماس فڕۆکه یه کمان نارد بۆ بۆردومان کردنی ماڵی شێخ مه حمود له سلێمانی! ئه ی باشه ده بی ئینگلیز ئه وه نده پاکو ڕاستگۆ بن بۆیه وا مه زنن؟ ئه مه هه ر ڕاست نی یه چونکه ئینگلیزه کان به ناوبانگن به درۆی سیاسیو هه لخه له تاندنی به رامبه ریان، له به لگه نامه کانی به ریتانی له سه ر کورد، ڕێنمایی چۆنی یه تی درۆ کردن له گه ڵ کوردو فریودانیان له سه ره وه بۆ خواره وه وه کو به رنامه به شێوه یه کی فه رمی فه رز کراوه، ده ڵێت بڵینه کورده کان له ڕیزی برا عه ره باکانتانا له عێراق بمێننه وه، ئه وان خاوه نی ئه و قورئانه ن که وا به عه ره بی هاتۆته خواره وه! ئه ی با شه ده بێ چی گه لێک وا مه زن بکات وه کو ئه م ئینگلیزانه که وا من وه کو کوردێک زۆر ئیره یی یان پێوه ده به م؟ وه ڵا مه که ئیگلیزه کان له به لگه نامه کانیانا خۆیان ده یده نه وه، له به لگه نامه یه کی به ریتانی پا ش شه ڕی جیهانی یه که مه وه له سه ر شیته ل کردنی سایکۆلۆجی کوردی یه وه هاتوه: یه که م، کورد به رژه وه ندی خێله که ی خۆی به به رژه وه ندی گه له که ی ناگۆڕێته وه، دووه م، کوردێک ئاماده یه مل بۆ حاکمێکی بیانی که چ بکات نه ک بۆ کوردێکی نه یاری خۆی. هه موی ڕاسته ئه ی شه ڕی براکوژی بۆ ماوه ی چه ند ده یه به فیتی داگیرکه رانی کوردستان نه ده کرا! له کوردستانێکی پڕ له ئاوو زه وی به پیت، هێلکه و ماستو ته ماته له ده ره وه ده کڕین، که چی هه ر چه نده به ریتانیا ئه ندامی یه کێتی ئه ورپیشه ، له سوپارمارکێته کانیانا له سه ر کارتۆنه کانی هیلکه نوسراوه: هێلکه ی ئینگلیزی. ئه وه ی ووڵاتو گه لی خۆی خۆشبوێت مه زن ده بێت، ئه مه یه نهێنی یه که یان. ئازاش ده بێت، ئاما ده ده بێت له پێناوی خاکو گه له که یا هه مو شتێک ببه خشێت، ئه و که سه ی قوربانیش ده دات هه تا هه تایه ڕیزی لێ ده گیرێت، هیچ پارکو قوژبنێکی ئه م به ریتانیایه نی یه بیره وه ری یه کی سه ربازه کوژراوه کانی ئه م ووڵاته ی تیا قین نه کرابێته وه، ئێمه ش ئێسکو پروسکی شه هیدانی ئه نفالمان له کۆگای فڕۆکه خانه داده که ین، جاشو ئه نفالچی یه کان ده که ین به شه هیدو، که سو کاری شه هیدانیش سوکا یه تی یان پێ ده کرێت. له مۆزه خانه ی جه نگی ئیمپریالی به ریتانی له له نده ن وێنه یه کی گه وره ی عومه ر خاوه ر هه لواسراوه، له سه ری نوسراوه: تاوانی سه ده، هه له بجه ش ئێمه کردومانه به زبلخانه، ئه گه ر خه مخۆرێکی ئه م شاره ش به دوو دێڕ ناڕه زایی خۆی ده ربڕێت، باندی چه کداری ده یفڕێنن به قه ده ر سه رده می به عس دارکاری ده که ن. ئازا ئه و که سه یه به رامبه ر خه لکی بێ ده سه ڵا تو خۆیی نه رم بێت، به رامبه ر دوژمنیش دڕ بێت،لای ئێمه به پێچه وانه وه، دوژمنانی کورد له کوردستان ته ڕاتێن ده که ن، مه گه ر ئه مه ریکا به خێرای خۆی توره گه یه ک بخاته سه ریان، ده سه ڵاتی ترسنۆکی کوردستانیش نوسه رو ڕۆژنا مه نوسان له سه ر دوو قسه ڕاپێچی زیندان ده کات یا به پێلاقه هه وڵی بێ ده نگکردنیان ده دات. ئه وه نده ی ڕقمان له چاره ی یه کتره، ڕقمان له داگیرکه ر بوایه حه فت جار ده بوین به ده وله تو مه زن ده بوین! ئێستاش ئه مه ریکا ده ستمان لێ به ردات له جیات یه ک، چوار دیگیرکه ر به یه کجار ژێر ده ستمان ده که ن.
ئه وان مه زنن، چونکه ئه و گه له ی ڕیزی زاناو زانستی گرت گه لیکی مه زنه، له سه رتاپای به رییتانیا ئه رشیڤو په رتوکخانه کان نه ك هه ر به خۆڕایین به لکو خزمه تگوزاری خۆڕاییش پێشکه ش به میوانان ده که ن، ئینته ڕنێتو ڕاویژکارو ڤیدۆتێک له خزمه تن. کاتی ڕوم کرده ئه رشیڤی به ریتانی له له نده ن وامزانی به قه ده ر یه ک دونیا لێکۆلینه وه م له گه ڵدا ده که ن، به ملێونه ها دۆکومێنتی وه زاره تی ده ره وه و، له شکرو، ده زگای هه والگری ئه م ووڵاته له م ئه رشیڤه دا پار ێزراون، که چی ته نها ناویان لێ پرسیم، خۆشیان وێنه یێکیان بۆ گرتم، ڕێنماییشیان کردم، FO کۆدی وه زاره تی ده ره وه، WO کۆدی واه زه تی به رگری، KW کۆدی ده زگای هه والگری، ئه گه ر له ماوه ی 35 ده قه فایلێکت به ده ست نه گه یشت سکاڵا تۆمار که… وه هتد، وا پێ ده چێت ئه م ووڵاته خۆی به قه رزاری هه ر که سێک بزانێت خه ریکی نوسینو لێکۆڵینه وه بێت! بۆ ماوه ی چه ند مانگ من وه کو گورگی برسی به دوای به لگه نامه دا گه ڕام، به ڕاستو چه پ کۆپیم کرد که سێک نه یووت تۆ چ کارت به و به لگه نامانه هه یه. من له و کوردستانه ی خۆم که وا خوێنی باوکم و که سو کارمی له سه ر ڕژاوه، له سه ر دوو سێ دێڕ نوسین له لێوی قه بر گه ڕامه وه، جا چۆن نه ڵیم به ریتانیای مه زن؟ مه زنن چونکه شانازی به ڕابردوی خۆیان ده که ن، ئه رشیڤه کانیان پڕن له و به لگه نامانه ی که وا ده بوایه بیشارنه وه، به ڵام باوه ڕیان به خۆیانه وه هه یه، ده ڵین ئه مه ئێمه بوین هه ڵه مان کرد! له یه کێک له به لگه نامه کانی وه زاره تی ده ره وه ی به ریتانی ها توه که وا ئه وان چۆن یارمه تی ڕژێمی به عسیانداوه بۆ به رهه م هێنانی ئه و چه که کیمیاو ی یه ی که وا دوایی دژی کورد به کار هاتوه، به ڵام هه مان ڕژێمیش هه ر به ده ستی ئه وان ڕوخێنرا. زولمیکی مێژووی یان له گه لی کورد کردوه، به ڵام حا شای ڵی ناکه ن، له به لگه نامه کانی پاش شه ڕی جیهانی یه که م هاتوه ده ڵێت، کورده کان داوامان لێ ده که ن ببینه دایکێک بۆیان، ده وڵه تیان ده وێت، مافی خۆشیانه، به ڵام له ستراتیجیه تی ئێمه دا نی یه ده وڵه تی کوردی دابمه زرێنین،با شه بۆچی ئینگلیزه کان ئه م زولمه یان له ئێمه کرد؟ خۆ عه ره بو ئه فریقی یه کان له ئێمه دوا که وتو تربون که چی چه ند ده وڵه تیان بۆ دامه زرێنرا، ئه گه ر خانمی مارگۆت بێلیش به برسیو جاهل ناوی بردبین، خۆ له دراوسێ عه ره به کانمان برسی ترو جاهلتر نه بوین! تۆڵه ی چیان له ئێمه کرده وه، بۆ به و ده رده یان بردین؟ ئایا ئه و هه ڵه ناڕه وا یه ی خۆیان ڕاست ده که نه وه؟ خۆیان یا ئامۆزا ئه مریکی یه کانیان؟ من ده ڵێم به ڵێ، چونکه گه لێکی مه زن دان به هه ڵه ی خۆیا ده نێت وه ڕاستیشی ده کاته وه! گه لی مه زن کاری مه زن ده کات!
|