هه‌ر مناڵێكی تورك پێش ئه‌وه‌ی له دایك بێت ٣٠٠٠ دۆلار قه‌رزاره !
هۆشیار مه‌لا ئه‌وره‌حمان ده‌سته‌واژه‌ی مێژوو خۆی دوباره‌ده‌كاته‌وه ڕاسته،گه‌ر مه‌سه‌له‌ی كاته‌كه‌ی لێده‌رچێ بۆ سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، به‌تایبه‌تی گه‌ر هاتوو دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وابه‌سته‌ی ئایدۆلۆژیایه‌كی نه‌گۆڕبن.له سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌م به‌دواوه ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌وهه‌موو هێزه‌گه‌وره‌یه‌شدا چ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست چ رووه‌و ئه‌وروپا مۆڵ درابوو بڕستی نه‌ماو هێزه كه له‌به‌ر زۆری ژماره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌نه‌ده‌برا له‌توانای داگیركردنی شوێنی نوێشدا نه‌بوو دوا هێرشه‌كانی دژی ده‌سه‌ڵاتی هاپسبۆرگه‌كانی نه‌مسا شكستی هێنا هه‌ربۆیه ئه‌م سوپایه ببوه بار به‌سه‌ر ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌وه له‌به‌ر نه‌نه‌بوونی بودجه‌ی ته‌واو بۆ سوپاكه،سوپا خۆی به‌تایبه‌تی هێزه تایبه‌تیه‌كانی یه‌نیچه‌ریه‌كان كه‌وتنه دزی وڕاوڕوت وتاڵانكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه داگیریان كردبوون،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سیان له‌سوڵتانه‌كان شێتۆكه‌و ناته‌واوبوون به‌حوكمی بۆماوه‌یی ده‌هاتنه سه‌ركورسی ده‌سه‌ڵات زۆر لاواز‌و بێهه‌یبه‌تبوون كه‌ئه‌وه‌نده‌یتر ئیپراتۆریه‌ته‌كه‌یان نابووت كرد. جگه له‌وه‌ش له ساڵی ١٥٦٦ به‌دواوه ١٣سیانزه سوڵتانی بێ بڕست هاتنه سه‌رته‌ختی خه‌لافه‌ت ئه‌وانیش نه‌یان توانی چاره‌سه‌ری ئه‌و هێزه گه‌وره‌و به‌ره‌ڵایه بكه‌ن، جا دوباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌له‌به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی توركیدا ماكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌میشه كۆنه‌پارێزی و پابه‌ندبوونی تورك به‌هه‌ندێ خوراتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌كه‌له به‌ره‌به‌یانی مێژووی هاتنیانه‌وه بۆ ئاسیای چوك ورۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بینه‌قاقای گرتوون و چه‌سپیوه به‌كه‌سایه‌تی و كه‌لتوره‌كه‌یانه‌وه،تورك له راستیدا سوودیان له مێتۆدی كوشتن وتۆقاندن بینیبوو وه‌ك هه‌ڵواسینی كه‌له‌سه‌ری كۆمه‌ڵێ كوژراو بۆ ماوه‌یه‌ك له مه‌یدانی ئه‌وشارانه‌دا كه‌تازه داگیریان كردبوو،بۆ نمونه له مه‌یدانی سه‌راییڤۆ جگه له‌وه‌ی خه‌ڵكیان به‌زیندوویی به‌شمشێر ناو كۆڵ كردووه ،كه ئه‌مه به‌گوێره‌ی نه‌ته‌وه ئه‌وروپیه‌كانه‌وه شتێكی نوێ بوو،ئه‌م به‌ربه‌ریه‌ته‌ی توركه عوسمانیه‌كان كه‌وه‌ك میرات له‌مه‌نگۆله هاوخوێنه‌كانیان سه‌لجوقیه‌كانه‌وه بۆیان مابوه‌وه تێكه‌ڵی شه‌خسیه‌ت وشانازیه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تورك بووه بۆته به‌شێك له‌به‌هاكانی تاكی تورك. ئه‌م خه‌سڵه‌ته ئێستاش به‌شێوه‌یه‌كی زیندوو به‌تاكی تورك وده‌وڵه‌ت وسوپاكه‌شیانه دیاره دار‌و به‌ردو به‌رزایی ئه‌و ووڵاته به‌كوردستانیشه‌وه نه‌ماوه له‌سه‌ری نه‌نوسن{ ئای چه‌ند به‌خته‌وه‌رم كه‌توركم} ،سوپایه‌كی ئه‌وسای سه‌ده‌كانی ناوه‌راست گه‌ر به‌رده‌وام شوێنی نوێی داگیرنه‌كردایه بۆ به‌رێوه‌بردنی خۆی سه‌ری خۆی ده‌خوارد، ئێستا پاش ٤٥٠ساڵ هه‌مان كێشه‌و قه یران تووشی سوپای تورك بۆته‌وه،ئه‌گه‌رچی پاش داڕمانی ئیپراتۆریه‌ته‌كه سنوره‌كه‌ی ته‌سك كراوه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا ده‌وله‌ته‌كه (كۆماره مۆدێڕنه‌كه) ئاووس و قه‌یراناویه‌و خاوه‌ن سوپایه‌كی له راده‌به‌ده‌ر گه‌وره‌یه كه‌له سه‌دا نه‌وه‌دی زیاده بۆ پاراستنی ووڵاته‌كه،نوێترین ئامار ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه ده‌وڵه‌تی تورك خۆی به‌ته‌نها له رووی ئابوریه‌وه له ئاستی ئه‌وه‌دا نیه به نانه زگیش سه‌ربازانی خۆی به‌خێو بكات،واتا ده‌بێ تێچوونی سوپای تورك ووڵاتانی هاوپه‌مانی بیخه‌نه ئه‌ستۆ. نمونه‌ی زیندوو بۆ بێكاره‌یی ئه‌م سوپایه ئه‌وه‌یه ده‌بێ هه‌میشه به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕی بۆ فه‌راهه‌م بكرێ، هه‌وڵی دیبلۆماسی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی توركیا بۆ كردن وناساندنی پارتی كرێكارانی كردستان به‌رێكخراوێكی تیرۆرستی مۆڵه‌تێك بوو بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م سوپا بێ هونه‌ره {ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ی بۆ به‌تیرۆرست نه‌ناسێنن ده‌بێ ئاشبه‌تاڵ به‌جه‌یشه‌كه‌ی بكات}،به‌و ناوزه‌د كردنه‌ی په‌كه‌كه به‌تیرۆرست مافی ئه‌وه‌ی داوه به سوپای تورك كه‌پاره‌ی ئه‌و فیشه‌كانه وه‌رگرێته‌وه كه دژی په‌كه‌ك ته‌قاندوونی، بارودۆخی ئابوری تورك له‌ئاستی ئه‌وه‌دا نیه كه ته‌نها بۆ مانگێكیش ئه‌و سوپایه به‌رێوه‌به‌رێ، جگه له‌وه‌ش توركیا له رووی جیۆپۆلیتیكیه‌وه هیچ بایه‌خێكی سه‌ربازی نه‌ماوه(جیۆپۆلیتیك)هه‌ر ته‌نها هه‌ڵكه‌وتنی بیچمی ووڵات وسه‌روه‌ت كانزا زه‌مینیه‌كانی ووڵاتێك ناگرێته‌وه بۆ نمونه توركیا جگه له‌وه‌ی ووڵاته خاوه‌ن هیچ سه‌رچاوه‌كی سروشتی ئه‌و تۆ نیه كه‌له ئاستی ئه‌و ژماره زۆره‌ی دانیشتوانه‌كه‌یدا بێت،به‌كۆتایی هاتنی شه‌ڕی سارد كۆتایی به بایه‌خ وشوێنی توركیاش هات وه‌ك (پارێزه‌ری ده‌رگای رۆژهه‌ڵاتی ناتۆ دژی كۆمۆنیزم) واتا به‌شێكی هه‌ستیاری جیۆپۆلیتیكا مه‌سه‌له‌ی مه‌عنه‌ویه به گۆرانی ته‌رازووی هێزه‌كان گۆرانی به‌سه‌ردا دێت، واتا توركیا به‌م سوپا‌و دۆخه‌ی ئێستایه‌وه هه‌ر ئه‌و كاتانه بایه‌خی هه‌یه كه كێشه هه‌بێ ،به‌ئارامی وسه‌قامگیری ناوچه‌كه سوپاكه‌ی توركیا زیاد ده‌بێت له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. له ڕووی ئه‌قڵیه‌ت وهه‌ره‌شه‌و خۆهه‌ڵكێشانه‌وه كوت ومت ئه‌قلیه‌ته‌كه‌ی ساڵانی ١٢٩٩یه وسوڵتانه‌كان گۆڕاون به‌جه‌نراڵه‌كان یه‌نیچه‌ریه‌كان به‌جه‌ندرمه‌كان ئه‌قڵیه‌تی خۆ به‌زلزانی تورك نه‌ك هه‌ر كاڵنه‌بۆته‌وه به‌ڵكو ئه‌تاتورك جارێكی تر زیندوی كرده‌وه به‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ماده‌ی ١٧٦(ئه‌تاتوركچلك) بوبه یه‌كێك له بنه‌ماكانی كۆماره مۆدێڕنه‌كه‌و جێگیركردنی ماده‌ی (٤)په‌روه‌رده‌ی مناڵ و ساوا‌و لاوانی تورك به‌بیری ره‌گه‌زپه‌رستێتی كه‌مالیستی هه‌ر له باخچه‌ی ساوایان وقوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه تا دوا پله‌كانی خوێندنی باڵا بوونه بزماره‌ژه‌نگاویه‌كانی تابوتی ده‌وڵه‌ته‌كه، نه‌گونجاوی ناته‌بایی ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئاووسه قه‌یراناویه ته‌نها ته‌نها ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیری بۆگه‌ن ونامرۆڤانه‌ی كه‌مالیزم،پرۆفیسۆر محمد ئاڵتان گووته‌نی تاكه ڕێگه‌ی رزگاربوونی توركیا به توڕهه‌ڵدانی ئه‌قڵیه‌تی كه‌مالیستی ده‌بێت،توركیا هه‌رگیز به پێی به‌ڕه‌كه‌ی پێی ڕانه‌كێشاوه بڕوانه دانوستاندنه‌كانی سه‌رانی حكومه‌ته سێبه‌ره‌كه‌و جه‌نراله‌كانیش له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێیاندا هه‌ڕه‌شه‌و ووڕك گرتنه‌كانیان كه پڕاوپڕ ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌قلیه‌تی په‌روه‌رده‌یی سه‌رده‌می مناڵی قوتابخانه‌ی كه‌مالیزمیان پێوه‌دیاره،ئه‌و ئابوری زانه‌ی كه‌گوتۆتی منالی تورك به‌قه‌رزاری له‌دایك ده‌بێ ڕاسته،ووڵاتێكی ٧٥ملیۆنی كه داهات و سه‌رچاوه‌ی ئابوریه‌كه‌ی بریتیه له‌و (مریشكانه‌ی كه هێلكه‌ی ئاڵتونی ده‌كه‌ن) مه‌به‌ستی ئه‌و كرێكاره توركانه‌ی ئه‌وروپایه كه‌دراوی قورس (دۆڤیز)له‌گه‌ڵ خۆیان دێننه‌وه ئه‌م گوته‌یه هی تۆرگۆت ئۆزاله كه خاوه‌نی باشترین ئه‌قلی ئابوری ئه‌و سه‌رده‌مه‌و داهێنه‌ری بازاڕی ئازادی توركیابوو،بازاری توركیا له‌سه‌رده‌می تۆرگۆت ئۆزالدا گه‌شه‌یه‌كی چۆنایه‌تی به‌خۆوه بینی په‌ره‌ی دا به‌ناردنی كرێكاری تورك بۆ ووڵاته دووره‌كانی ئوسترالیا وكه‌نه‌دا،جائه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی فاشیتی كه‌مالیست رێكخراوێكی ئازادی وه‌ك په‌كه‌كه‌ی بۆ به تیرۆریست ناوزه‌د نه‌كه‌ن بیانویه‌كی به‌ده‌سته‌وه نامێنێ بۆ حه‌په‌لوش كردنی ئه‌و پارانه‌ی كه ساڵانه له‌لایه‌ن ناتۆ‌و په‌نتاگۆنه‌وه ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ئه‌م هاوپه‌یمانه ستراتیژه‌یان.
|