٢٧\١٠\٢٠١٠
هه‌ر سه‌رۆک جاشێک
ژیانی زۆرتر له هه‌زار کوردی له مردن پاراستووه، خالیدی خوله‌سوور
وه‌ک نموونه!
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
- به‌شی پێنجه‌م -
ئیبراهیمی شێخ نه‌سره‌دین به‌رزنجی سه‌رۆک جاشی فه‌وجی (102)ی جاشه
سووکه‌کان، له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا که له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ژماره
(651)ی رۆژی چوارشه‌ممه، رێکه‌وتی (4.8.2010)دا، که له لاپه‌ڕه
(17)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، باسی ئه‌وه ده‌کات که هه‌ر سه‌رۆک جاشێکی
سه‌دام و به‌عس توانیوێتی له سه‌روو هه‌زار کورد بپارێزێت له مردن و
تیاچوون. سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که ناوونیشانی ووتاره‌که‌م
له لێدوانه‌که‌ی ئه‌و وه‌رگیراوه، پاشانیش ده‌مه‌وێت چه‌ند نموونه‌یه‌ک
هه‌ڵبژێرم له‌و سه‌رۆک جاشانه‌ی سه‌دام که گوایه به قسه‌ی سه‌رۆک
جاشی فه‌وجی ناوبراو ژیانی هه‌زار کوردیان پاراستووه، با بزانین قسه‌ی
سه‌رۆک جاشی ناوبراو وا ده‌رده‌چێت یان نه‌ک پێچه‌وانه به‌ڵکو هه‌ندێک
سه‌رۆک جاش به ده‌یان و سه‌دان هاووڵاتی و پێشمه‌رگه‌یان شه‌هیدکردووه!
پێویسته ئه‌وه بڵێم، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌م که هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک
یان ناته‌واوییه‌ک له نووسینه‌کانمدا هه‌بێت، هه‌وڵی راستکردنه‌وه و
پڕکردنه‌وه‌ی ناته‌واوییه‌کان ده‌ده‌ن، چونکه به‌دڵنیایی نامه‌وێت
شتێک بنووسم که وانه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیش له نووسینه‌کانمدا
هه‌بێت به‌زووترین کات هه‌وڵی راستکردنه‌وه‌ی ده‌ده‌م، به‌ڵام کاتێک که
هه‌ڵه‌یه‌کی بێ مه‌به‌ست رووده‌دات و خۆم پێم خۆش نییه، که‌چی که‌سانێکی
پاشه‌ڵ پیس و گه‌وره بوو له ته‌وێڵه‌ی جاشایه‌تی بیانه‌وێت قسه‌ی
ناشیرینم پێ بڵێن (که جاشی دۆڕاو هه‌ر جاشه له هه‌ر کوێیه‌ک بێ)، ته‌نیا
په‌ندێکی (ئاری)یان به نموونه بۆ دێنمه‌وه که ده‌ڵێت: (هیچ به‌رکه‌وتنێکی
ئه‌و جۆره که‌سانه نامشکێنی، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی له پۆڵا دروست
کرابم، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که زامدارم ده‌کات، ئه‌وه‌نده ناهێنێ له‌پێناویدا
بشکێم).
له به‌شی پێنجه‌مدا، خالد مه‌حمود ئه‌حمه‌د شه‌ریف غه‌واره (خالیدی
خوله سوور) وه‌کو نموونه دێنینه‌وه، که به‌مشێوه‌یه له په‌رتووکی
(ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئه‌نفال و کوردۆسایدکردنی گه‌لی باشووری
کوردستان)دا باسی کراوه.
سه‌رۆک جاشی فه‌وجی (96)ی جاشه سووکه‌کان، خالد مه‌حمود ئه‌حمه‌د شه‌ریف
غه‌واره ناسراو به (خالیدی خوله سوور). ناوبراو دوای هاتنه‌وه‌ی
بۆناو رژێم له ناوه‌ڕاستی ساڵی (1980)دا، بووه خاوه‌نی مه‌فره‌زه‌ی
تایبه‌تی سه‌ربه ئیستخباراتی شیمالی ژماره (74) و تا ساڵی (1985) فه‌رمانده‌ی
ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه بووه، هه‌رچه‌نده ناوبراو به‌ر له ده‌رچوونی
بۆناو پێشمه‌رگه له رێکه‌وتی (7.6.1979)دا هه‌ر له ساڵی (1977)ه‌وه
جاش و مه‌فره‌زه‌ی خاسه بووه.
خالیدی خوله‌سوور، دواتر فه‌وجی ژماره (96)ی جاشه سووکه‌کانی وه‌رگرت
و ماوه‌یه‌کیش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه کارتۆنییه‌که‌ی یاسادانانی ناوچه‌ی
ئۆتۆنۆمی بوو، ماوه‌یه‌کیش باوکی راوێژکاری فه‌وجه‌که بووه، جێگری
راوێژکاری فه‌وج هه‌ریه‌ک له ئه‌حمه‌د حه‌مه عێزه‌ت و ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
مه‌حمود بووینه.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی، نووسه‌ری په‌رتووکی (سێکس و شه‌رع و ژن)، له
وتارێکدا به‌ناوی (له نێوان من و خالید خوله سووردا نامه‌یه‌کی
ناڕاسته‌وخۆ بۆ برایانی کوردۆساید، زیندانییه سیاسییه‌کان)دا، که له
رێکه‌وتی (31.8.2009)دا له ماڵپه‌ڕی رێکخراوی چاودێری کوردۆساید
بڵاوکراوه‌ته‌وه، باسی ئه‌وه ده‌کات که له ساڵی (1979)دا کاتێک که
پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه‌و به کاری رێکخستن هاتۆته‌وه
شاری هه‌ڵه‌بجه، خالیدی خوله‌سوور و جاشه‌کانی سه‌ربه مه‌فره‌زه‌که‌ی
له بۆسه‌یه‌کدا به برینداری به‌دیلی ده‌گرن و راده‌ستی به‌عسی ده‌کات،
که دواتر فه‌رمانی له سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌چێت، وه‌لێ خۆشبه‌ختانه
سزاکه‌ی بۆ ده‌کرێت به پازده ساڵ و پاشان له ساڵی (1982)دا ئازاد ده‌کرێت.
خالیدی خوله سوور، زۆر شانازی به‌وه‌وه ده‌کات که له‌سه‌ر داوای مام
جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا هاتۆته‌وه ناو رژێم و بۆته جاشی سه‌دام،
که‌چی ناوبراو به‌رله‌وه‌ی ده‌ربچێت جاشی رژێم بووه‌و به‌گوێره‌ی قسه‌کانی
سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، که
سه‌باره‌ت به ده‌رچوونی ناوبراو ده‌ڵێت: (له شه‌وی (7/8-6-1979)دا ئه‌و
ناوانه چه‌کداری رژێم (جاش) بوون هاتنه لامان له شانه‌ده‌ری سه‌روو
ده‌رچووین به ده‌میانه‌وه چووینه ماڵی کاک ئه‌حمه‌د و ئه‌وان، ئه‌وانه‌ش
ئه‌وه ناوه‌کانیانه: شێخ خالید شێخ مه‌حمود ناسراو به خالیدی خوله‌سوور.
عومه‌ری حه‌مه‌ساڵح مارف په‌ریوه‌یی. قانع ئه‌حمه‌د ساڵح توتاقاچ. والی
عه‌لی ره‌زا خانه‌قه‌ویله‌یی. سابیر ئه‌مین عه‌لی په‌ریوه‌یی. عه‌لی سه‌عید
شه‌ریف خانه‌قه‌ویله‌یی. خه‌لیل جه‌میل شه‌ریف. خالید قادر ئه‌مین
کوڵیتان (کوێخا قادر). شێخ مه‌حمود شێخ ئه‌حمه‌د (باوکی شێخ خالید). ئه‌مانه‌ش
هه‌موویان به چه‌که‌وه (چه‌کی جاشایه‌تی) په‌یوه‌ندییان پێوه کردین
– سه‌رچاوه: محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، رۆژژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ک، به‌رگی
یه‌که‌م، به‌شی پێنجه‌م، ل25-26). به‌مه‌ش بۆمان ده‌رده‌که‌وێت خالیدی
خوله‌سوور به‌رله‌وه‌ی بچێته ده‌ره‌وه جاشی سه‌دام و به‌عس بووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی قسه‌کانی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود، خالیدی خوله‌سوور دوای
گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆناو رژێم دووباره بۆته جاشی عروبه و وه‌کو جاشێکی
دڵسۆزی رژێم هاتۆته سه‌ر پێشمه‌رگه و ماڵ و منداڵی پێشمه‌رگه‌ی به‌گرت
داوه، فه‌رموون با بزانین حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود فه‌رمانده‌ی ئه‌وکاتی
هه‌رێمی یه‌کی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان چۆن باسی هاتنه‌که‌ی خالیدی
خوله‌سوورمان بۆ ده‌کات: (له رۆژی (6.9.1980) له چوارتاوه بیست
فڕۆکه‌ی هه‌لیکۆپته‌ر هاتن بێوه‌ستان له ده‌وری گوندی پاره‌زان سه‌ربازیان
دابه‌زاندوو ئه‌وان کردیان به ته‌قه‌و له‌چوار ده‌وری گونده‌که‌وه
وایان دانابوو له ماڵدا بمگرن. ئێمه سه‌رکه‌وتین بۆ به‌رزایی نێوان
پاره‌زان و حاجی مامه‌ند و چناره‌کان. سه‌بازه‌کان چوونه ناو گوند و
دوای سێ چوار کاتژمێر به پشکنینی گوندوو کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی گوند هه‌مووی
به‌دوای ماڵی ئێمه‌دا هاتبوون منیان ده‌ست نه‌که‌وت و بۆ مناڵه‌کان
دوایی خه‌ڵک ووتیان ناسراویان له‌گه‌ڵ بوو ووتیان شێخ خالید بووه
مناڵی ئێمه‌یان ناسیبوو (گه‌رده‌ی هاوسه‌رم، عه‌تیه‌ی کچم له‌دایکبووی
1972 بوو، عه‌تا و پشتیوانی کوڕم له‌دایکبووی 1979 بوون واته یه‌ک
ساڵان بوون گیرابوون کوێستان خۆی شاردبووه‌وه له‌دایکبووی 1975 بوو
ترسابوو وه‌کو جاری پێشوو له ساڵی 1976 بۆ پازده مانگ له ناسریه ده‌ستبه‌سه‌ر
بوون، به‌سه‌ریه‌که‌وه ماڵ و منداڵی من سی و حه‌وت مانگ له زیندان
بوون) – سه‌رچاوه: محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، رۆژژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ک،
به‌رگی یه‌که‌م، به‌شی حه‌وته‌م، ل2).
سه‌باره‌ت به ناوی خالیدی خوله‌سوور که محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، ته‌نیا
نووسیوێتی (شێخ خالید)، رۆژی دووشه‌ممه، رێکه‌وتی (25.10.2010)،
کاتژمێری (19:26:12) به‌کاتی دانیمارک ته‌له‌فۆنم بۆ نووسه‌ری په‌رتووکی
ناوبراو کرد، وه‌ڵامی نه‌بوو که‌چی دواتر کاتژمێر (22:08:29) خۆی ته‌له‌فۆنی
بۆ کردم و بۆماوه‌ی (3:31) خوله‌ک قسه‌مان کردوو، پرسیاری ئه‌وه‌م
لێکرد ئایا مه‌به‌ستی له (شێخ خالید) که له رۆژژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌کدا
باسی ده‌کات و ماڵ و منداڵه‌که‌ی ئه‌وی بۆ پیاوانی رژێم ده‌ستنیشان
کردووه و گیراون، خالیدی خوله‌سووره. له وه‌ڵامدا گوتی: (به‌ڵێ مه‌به‌ستم
خالیدی خوله‌سووره و خه‌ڵکی دێکه دواتر پێیان گووتم خالید له‌گه‌ڵ
هێزه‌که بوو، هه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌وان ئه‌و ماڵ و منداڵه‌که‌می بۆ هێزه‌که‌ی
حکومه‌ت ده‌ستنیشان کردبوو). لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که خالیدی
خوله‌سوور دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی رژێم، ده‌بێت پێش رێکه‌وتی
(6.9.1980) که له‌و رۆژه‌دا بوو به که‌وا سووری پێش له‌شکری داگیرکه‌ری
عاره‌ب و منداڵی ته‌مه‌ن یه‌ک ساڵانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی کوردی بۆ فاشی و ره‌گه‌زپه‌رسته‌کان
ده‌ستنیشان کردووه، بووبێته جاشی رژێم و فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی
تایبه‌تی ژماره (74)، هه‌روه‌ها بۆمان ده‌رده‌که‌وێت نه‌ک به‌قسه‌ی
خۆی که گوایه له‌پێناوی شۆڕش و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ئه‌وکاره‌ی
کردووه که وانییه‌و دووره له راستی، به‌ڵکو له‌لایه‌ک چۆته سه‌ر
پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازا‌و تێکۆشه‌ر که تا ئه‌وکاته‌ش فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی
(1)ی یه‌کێتیی نیشتمانیی بووه، که خالید به‌گوێره‌ی قسه‌کانی خۆی
قایل بووه جاشایه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورد‌و یه‌کێتیی نیشتمانیی
کوردستان بکات که‌چی کرده‌وه‌کانی پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانێتی، له‌لایه‌کی
تریشه‌وه به‌قسه‌ی خه‌ڵکی گوندی پاره‌زان ژن و منداڵی پێشمه‌رگه‌یه‌کی
کوردپه‌روه‌ر و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ دوژمن ده‌ستنیشان
کردووه تا بیانگرن و گیراویشن.
پێموانییه خالیدی خوله‌سوور ته‌نانه‌ت سه‌رۆک هۆزی غه‌واره‌ش بێت وه‌کو
خۆی بانگێشه‌ی بۆ ده‌کات، چونکه هه‌ر له په‌رتووکی ناوبراودا محه‌مه‌دی
حاجی مه‌حمود، باسی ئه‌وه‌ی کردووه که خالیدی خوله‌سوور به‌رله‌وه‌ی
بچێته ناو هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌و هه‌ر به‌رخه‌وان و شوان بووه. له‌گه‌ڵ
رێزم بۆ هه‌موو به‌رخه‌وان و شوانێک که نه‌ک به‌ته‌نیا پیشه‌یه‌کی سه‌ربه‌رزانه‌یه
به‌ڵکو هه‌ر تاوانیشه به‌راورد بکرێت له‌گه‌ڵ جاشایه‌تی، وه‌لێ ئه‌و
به‌هۆی جاشایه‌تی و نۆکه‌رێتی کردنی بۆ به‌عس و سه‌دام له ئه‌نجامی
تۆقاندن و به‌زۆرکردن له ئه‌ندامانی هۆزه‌که‌ی، خۆی وه‌کو سه‌رۆک هۆزی
غه‌واره سه‌پاندووه.
به‌پێی وه‌ڵامی کۆمه‌ڵێک گه‌نجی هۆزی غه‌واره له هه‌نده‌ران، که له‌ژێر
ناوی (وه‌ڵامێک بۆ خاله جاش)دا له رێکه‌وتی (25.2.2010)دا له ماڵپه‌ڕی
چاودێری کوردۆساید بڵاوکراوه‌ته‌وه، خالیدی خوله‌سووری فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی
تایبه‌ت و جاشه‌کانی مه‌فره‌زه‌ی ئیستخباراتی شیمالی ژماره (74)،
بکوژی چوار پێشمه‌رگه‌یه به‌ناوه‌کانی (شێخ جه‌عفه‌ر له گوندی چواله،
حه‌مه‌دئه‌مین هاڕونی گرده‌نازه‌یی، جه‌مالی براخاس هه‌سه‌نی جه‌لال
دۆڵه‌سووری).
خالیدی خوله‌سووری فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ژماره (74)ی
ئیستخباراتی سه‌ربازی شیمالی، له شه‌وی (16.8.1983)دا له بۆسه‌یه‌کدا
شازده پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز و کوردپه‌روه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستانی
شه‌هیدکردووه – سه‌رچاوه: (ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان، رۆژنامه‌ی رووداو،
ژماره 32، رۆژی دووشه‌ممه، رێکه‌وتی 17.11.2008).
فه‌وجی خالد مه‌حمود ئه‌حمه‌د شه‌ریف غه‌واره (خالیدی خوله سوور)، به‌شداری
شاڵاوی ئه‌نفاله‌کانی (1+2+8)ی کردووه.
ده‌رباره‌ی به‌شداریکردنی فه‌وجی نه‌وه‌دو شه‌شی خالیدی خوله‌سوور له
ئه‌نفالی یه‌ک له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی به‌در ئه‌لکوبرا، به فه‌رمانده‌یی عه‌میدی
هێزی تایبه‌ت عه‌لی حوسێن مزعه‌ل ئه‌لمحه‌مه‌داوی، که به‌شداری ئه‌نفالکردنی
دانیشتوانی سورداش و هه‌ریه‌ک له گونده‌کانی (به‌رگه‌ڵوو، سه‌رگه‌ڵوو،
شه‌ده‌ڵه، هه‌ڵه‌دن)و دۆڵی جافایه‌تی واته ئه‌نفالی یه‌کیان کردووه.
عه‌مید عه‌لی حسێن مزعه‌ل له لێدوانێکیدا بۆ هاوکاری ده‌ڵێت: (هاریکاری
کردن له‌نێوان ئێمه‌و له‌نێوان فه‌وجه‌کانی به‌رگری نیشتمانی زۆر
دیار‌و رێک و پێک بوو، تێیدا فه‌و‌جه‌کان له رۆڵه‌کانی گه‌لی کوردی
خۆشه‌ویستمان قوربانییه‌کی مه‌زنیان به‌خشی و ئه‌و فه‌وجانه‌ی له‌م جه‌نگه‌دا
به‌شدارییان کرد ئه‌مانه بوون: فه‌وجی (2، 5، 20، 23، 36، 37، 51، 81،
96، 109) که ژماره‌یان ده فه‌وج بوو - سه‌رچاوه: (هاوکاری، ژماره
(960)ی رۆژی پێنجشه‌ممه، رێکه‌وتی (24.3.1988) - زکریات محه‌مه‌د حه‌سه‌ن:
نێردراوی هاوکاری: یه‌که‌مین که‌س بوون گه‌یشتنه بنکه‌کانی خاین جه‌لال
تاڵه‌بانی له سه‌رگه‌ڵوو، ل6-7).
سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی سه‌رۆک جاشی فه‌وجی (96)ی جاشه سووکه‌کان
و فه‌وجه‌که‌ی له شاڵاوی ئه‌نفاله‌کانی یه‌ک و دوودا - سه‌رچاوه: (رۆژنامه‌ی
ئه‌لسه‌وره، ژماره (6536)، رۆژی یه‌کشه‌ممه، رێکه‌وتی (17.4.1988).
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی فه‌وجی (96)ی جاشه سووکه‌کان
له هێرشی ئه‌نفالی یه‌کدا – سه‌رچاوه: (مه‌حمود سه‌نگاوی، جاش و
ژینۆساید، ل26).
سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی فه‌وجی (96)ی خالید مه‌حمود ئه‌حمه‌د غه‌واره
له ئه‌نفالی یه‌ک و دوودا، خۆی ئه‌و لێدوانه‌ی که بۆ رۆژنامه‌ی
هاوکاری، ژماره (1000)ی رۆژی دووشه‌ممه، رێکه‌وتی (22.8.1988)دا
داوێتی، ده‌ڵێت: (پاش دروستبوونی فه‌وجه‌که‌مان چالاکییه‌کانمان
سنوورێکی فراوانتری گرتوو کاره‌کانی (ئه‌نفال) دیارترینیانه،
رزگارکردنی "شه‌ده‌ڵه" و "سورداش" و "قه‌ره‌داغ" له کاره گرنگه‌کانی
فه‌وجه‌که‌مانه ئه‌وه‌شم له‌یاد نه‌چێت فه‌وجه‌که‌مان ده‌ورێکی باڵای
هه‌بوو له‌رزگارکردنی شاخی (گۆجاڕ)دا). ئه‌نفالی گونده‌کانی شه‌ده‌ڵه‌و
سورداش ئه‌نفالی یه‌که‌می دۆڵی (جافایه‌تی)و ئه‌نفالی (قه‌ره‌داغ)یش ئه‌نفالی
دووه‌مه.
سه‌رۆک جاش خالید مه‌حمود ئه‌حمه‌د (خالیدی خوله‌سوور) و سێ جاشی تر به
ناوه‌کانی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د قادر، عه‌لی حه‌مه پورشاه محه‌مه‌د قادر
و قادر سه‌عید ره‌شید، به‌گوێره‌ی نامه‌ی فه‌رمانده‌یی تیپی (40)ی
پیاده‌ی به‌ناو سوپای رژێم، ژماره (ا/3/501)ی رێکه‌وتی (13.2.1989)ی
بڕێک پاره‌یان وه‌کو خه‌ڵاتی تایبه‌تی له پاداشتی به‌شداریکردنیاندا
له ئه‌نفالی هه‌شتدا دراوه‌تێ – سه‌رچاوه: (شۆڕش حاجی ره‌سوڵ، ئه‌نفال
کورد‌و ده‌وڵه‌تی ئێراق، ل239-240). وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته به‌ڵگه‌یه‌کی
نکۆڵ لێنه‌کراوی به‌شداریکردنی راوێژکارو فه‌وجی ناوبراوه له ئه‌نفالی
هه‌شتدا.
هه‌ر له‌به‌ر به‌شداری کارای نابراو له شاڵاوی ئه‌نفاله‌کاندا، دادگای
باڵای تاوانه‌کانی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی خالید مه‌حمود ئه‌حمه‌د
شه‌ریف غه‌واره‌ی داوه‌و، ناوی ئه‌و ژماره (174)ی دراوه‌تی له‌ناوی
(423) تۆمه‌تباره‌که‌ی که‌یسی ئه‌نفال.
خالیدی خوله‌سووری غه‌واره، دوای راپه‌ڕین به‌رپرسێکی سه‌ربازی یه‌کێتیی
نیشتمانیی کوردستان بووه، ئێستاش به‌رپرسێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی سه‌ربه
نه‌وشیروان مسته‌فایه.
26\10\2010
ماڵپه‌ڕی
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
|