هه‌ستی ڕه‌خنه له‌خۆ گرتن له خودی مرۆڤدا.
خه‌بات لاوباخ هه‌ندێ مرۆڤ به‌رده‌وام له‌ناو هزری خۆیدا ڕه‌خنه له خۆدی خۆی ده‌گرێت،جا چی له هه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه‌ی ، جۆری بیرکردنه‌وه‌ی ، کاره‌که‌ی یا شێوه‌ی ژیانی بێت ، ئه‌مه خۆی له ڕه‌وشتی ( ڕه‌خنه له‌خۆگر ) ی‌دا ده‌بینێته‌وه. ڕه‌خنه له خۆگرتن زۆرتر لێپرسراوه به ئازاری ده‌رونی یه‌وه و ده‌بێته به‌شێکه له که‌سایه‌تی مرۆڤ ، که خاڵێکی ناوه‌ڕۆکه بۆ ده‌ست نیشانکردنی لایه‌نی بێهێزی و هه‌ڵه‌کان تا هه‌ندێ جار ده‌گاته ڕاده‌ی شه‌رم کردن له‌وه‌ی ئێمه کێین و چیین . ڕه‌خنه له‌خۆ گر هه‌ندێ جار خاوه‌نی ئه‌و توانایه‌یه ،که پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردن له هه‌ستی بڕوا به خۆبووندا ڕابگرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر که‌س به بێ ئاگادار بون و هه‌ست پێکردن خاوه‌نی ئه‌و هه‌ستی( ڕه‌خنه له خۆگرتن)هیه،هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی کۆڵێکی پڕ له به‌ردی قورسی له‌سه‌ر شانی هه‌ڵ گرتبێت و به کێوێکی به‌رزدا هه‌ڵ بگه‌ڕێت، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه هه‌ر له منداڵی یه‌وه هۆگری ئه‌م خووه‌ی بووبێت ، بووه به به‌شێك له‌ژیانی، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بکات که چه‌نده ماندوو و بێزاره تا توشی ڕێبوارێك ده‌بێت و ئاگاداری ده‌کاته‌وه که باری سه‌رشانی زۆر قورسه و ده‌توانرا ژیانی زۆر ئاسانتر و ئاسوده‌تر بووایه ، به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و کۆڵه‌که پڕ له به‌رده قورسه‌ی له گه‌ڵ خۆیدا ڕاکێش بکردایه . هه‌ندێ جاریش ڕه‌خنه له خۆگرتن دێته کایه‌وه، کاتێك مرۆڤ خۆی به بچوك ده‌بینێت و هه‌ست به بریندار بوونی ده‌روونی ده‌کات، به‌تایبه‌تی دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی له لایه‌ن بهرامبهرهکانیهوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر زووتر هه‌ستی ڕه‌خنه له‌خۆگرتنی لا دروست بوایه بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی ، ئه‌و کاته ڕه‌خنه و هه‌ڵساندنی خراپ ڕووی نه‌ئه‌دا. ڕه‌خنه له خۆگرتن به‌ستراوه به به‌شێک له‌که‌سایه‌تی مرۆڤه‌وه، ئه‌و به‌شه، به‌شه‌و و ڕۆژ له کاردایه و چه‌ند ڕێنومایی و ڕێنیشانده‌رێك ده‌خاته به‌رده‌میان بۆ پاراستنیان له کاری هه‌ڵه و لایه‌نی بێهێزیان. کاتێك که‌مرۆڤ هه‌ست به بونی ئه‌و ( ڕه‌خنه له خۆ گر ) ه بکات وله‌گه‌ڵیشیدا دووره‌و په‌رێز بیت و گوێڕایه‌ڵی نه‌بیت ، به‌وه‌ی پێی ده‌ووترێت و هه‌ستی پێده‌کرێت، بێگومان ده‌بێته هۆی گۆڕانێکی زۆر له ژیانی ڕۆژانه‌یدا. هه‌ندێ جار هه‌ستی ڕه‌خنه له خۆگرتن کارێکی سه‌رنجڕاکێش و زڕنگانهیه ، هه‌ست به خاڵی لاواز ده‌کات و ده‌ستنیشانی ده‌کات و له‌کاتی خۆیدا ڕه‌خنه ده‌گرێت بۆ ڕاستکردنه‌وه‌یان، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌ی که‌سایه‌تی که ڕێنوماییدهره له ژیاندا ، پێت ده‌ڵێت ، چۆن بیت ، چی بکه‌یت،چۆن خۆت نیشان بده‌یت ، چۆن هه‌ست بکه‌یت ، چۆن دڵنیا بیت ، چۆن ڕه‌فتار بکه‌یت یان تۆ چییت هه‌ستی ڕه‌خنه له خۆگرتن هه‌ندێ جار چاودێرییه‌کی سه‌یری هه‌یه له‌سه‌ر مرۆڤ ،ئاگاداری هه‌موو شتێك ده‌بێت و له کاتی خۆیدا ڕه‌خنه ده‌گرێت ، تاکو توشی ڕه‌خنه‌ی خراپتری که‌سانی ده‌وروبه‌ر نه‌بێت،تا هه‌وڵ بدرێت بۆ خۆ گه‌نجاندن له‌ناو کۆمه‌ڵگادا، چونکه له پشت هه‌ستی( ڕه‌خنه له خۆ گر)ه‌وه خه‌مخۆرییه‌ك و ترسێکی زۆر هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تیه‌کی منداڵ ئاسای هه‌ست بریندارکراو له پاڵیدا ڕاوه‌ستاوه وترسێکی زۆری له ژیان هه‌یه . ڕه‌خنه له خۆگر هه‌ست به ترسی ئه‌و منداڵ ئاسایه ده‌کات و هه‌وڵ ده‌دات به جۆرێك ترس بڕه‌وێنێته‌وه و مرۆڤ دڵنیا بکاته‌وه له ژیان ،چیتر هه‌ست به بریندار بوون نه‌کات ، ڕێنیشانده‌ر ده‌بێت که کاره‌کان به‌ڕاستی و دروستی بکرێت و له ڕه‌خنه‌ی ده‌ره‌کی به دوور بێت. له خودی مرۆڤدا پاڵپێوهنهرێك هه‌یه که ئه‌رکی ته‌نها ئاگادارکردنه‌وه‌یه که چی بکرێت و چی نه‌کرێت، ڕه‌خنه‌له خۆگریش پاڵپشتێکی به‌هێزی ئه‌و پاڵپێوهنهرهیه ، گه‌ر مرۆڤ گوێڕایه‌ڵی هه‌ردووکیان بێت، بێگومان نیوه‌ی ئازاره ده‌رونیه‌کان که‌م ده‌بنه‌وه له ژیانی ڕۆژانه‌دا. ڕه‌خنه له خۆگر به شێوه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێشه‌ر هه‌موو شتێك ده‌زانێت ، پسپۆڕه له‌وه‌ی تۆ چۆن به ڕاستی توتومبیل لێدهخوڕییت، ماڵ ڕێك ده‌خه‌یت، په‌رتوکێك ده‌نوسیت، مناڵ به‌خێوده‌که‌یت ،یان به‌هه‌ر کارێکی تر که پێی هه‌ڵ ده‌ستیت ، یان له باره‌ی جیهانه‌وه چۆن بیر ده‌که‌یته‌وه. ده‌نگی ڕه‌خنه له‌خۆگر هه‌رده‌م ئه‌رێنی و ئاشکرا نیه،هه‌ندێ جار به نهێنی هێرشێکی ڕه‌خنه‌ی وا ئاڕاسته ده‌کات ،مرۆڤ وا هه‌ست ده‌کات ، که پێویسته بمرێت ، له‌م کاته‌دا پێویسته د‌رکی پێ بکرێت که ڕه‌خنه له خۆگر له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌کیدا کار ده‌کات ، که‌سێكی په‌لکێش کردۆته ناو گرفته‌که‌ی و ووروژاندوێتی بۆ ڕه‌خنه‌گرتنی زۆرتر به‌رامبه‌ری ،که ئه‌و هه‌له قۆزراوه‌ته‌وه بۆ هێرشکردنه سه‌ری، بۆیه پێویسته بیر بکرێته‌وه و پرسیار بکرێت ،کامه‌یه ڕاست و دروستی ،هه‌وڵ بدرێت سوود له‌که‌سانی کارامه وه‌ربگیرێت و خۆ نه‌خرێته ناو گێژاوی سه‌رلێشێواوییه‌وه وهه‌نگاو بۆ خۆ وون کردن. ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ی ده‌ره‌کی به‌هێز بوو ، ئه‌و کاته هه‌ستی ڕه‌خنه له‌خۆگری پشوو ده‌دات، به‌پێچه‌وانه‌وه، گه‌ر ڕه‌خنه‌گری ده‌ره‌کی نه‌ما ، ئه‌وکاته هه‌ستی ڕه‌خنه‌له خۆگری دێته‌وه زمان. بۆیه زۆرجار هه‌ڵسوکه‌وت کردنی ڕه‌خنه‌گران ئاسانه له‌گه‌ڵ ئه‌وکه‌سانه‌ی که خاوه‌نی هه‌ستی ڕه‌خنه له خۆگرێکی به‌هێزن ، پێویست ناکات هیچ بکات و بڵێت یا به خراپه هه‌ڵی بسه‌نگێنێت، ته‌نها ده‌توانێت هه‌ستی خراپی بداتێت ، ئه‌و هه‌سته لایان زۆرتر په‌ره ده‌ستێنێت و ده‌بێته هۆی چاندنی تۆویی بێ بڕواییان. هه‌ندێك جاریش که مرۆڤ زۆر ماندوو و هه‌راسانه له ژیان ، ئاماده‌یی باشتری تێدایه بۆ وه‌رگرتنی هێرشی ڕه‌خنه له خۆگرتن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته نایه‌وێت ، مرۆڤ به کاری ناڕه‌وا و ناژیریی هه‌ڵبستێت ، که دواتر شه‌رم له خۆی و ڕه‌فتاری بکات ، بۆ نمونه له ناو کۆڕوکۆمه‌ڵدا ، گه‌ر نه‌یتوانی به ئاسانی خۆی بگونجێنێت و هه‌ڵسوکه‌وتی باش بکات، ترسی شه‌رم کردن و خۆبه‌که‌م زانین دێته پێشه‌وه ، به بێ ئه‌وه‌ی هۆیه‌که‌ی بزانرێت. گرنگ نیه مرۆڤ چی ده‌کات ، هه‌ستی ڕه‌خنه‌له خۆگر ڕازی نابێت به‌ته‌واوی ،گه‌ر ته‌نها تۆ به‌ڕاستی تێ بگه‌یت له‌و ووتوێژه‌ی نێوانتان و بڕیار بده‌یت بۆ به‌جێ هێشتنی گۆڕه‌پانی هه‌ستی ڕه‌خنه‌له خۆگری ، ڕێگای ڕاستی تایبه‌ت به خۆت بگریته به‌ر ، به‌ڵام تا ده‌گه‌یته مه‌به‌ستی دیاریکراو ،پێویستیت به که‌مێك بڕوا به‌خۆبوون هه‌یه ، گه‌ر وانه‌بێت ده‌که‌ویته هه‌ڵه‌وه. مرۆڤ ده‌توانێت له ژیاندا هه‌موو ئه‌و کارانه بکات ، که هه‌ستی ڕهخنهلهخۆگری ناوه‌کی پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێت ، به‌ڕاستی که هه‌مووی جێ به‌جێ کرد ، دواتر هه‌ستی ڕهخنهلهخۆگری پێی ده‌ڵێت ،به‌ڕاستی تۆ مرۆڤێکی ژیر نه‌بوویت له ژیانتا ، که‌وا به‌ئاسانی هه‌موو شتێکت بۆ جێ به‌جێ کردم ، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی که‌می بڕوا به‌خۆبوونه‌وه ده‌مانخاته ناو گێژه‌لووکه‌ی سه‌رلێشێواوییه‌وه. گه‌ر هه‌ستی بڕوا به خۆبوونت هه‌بێت له کاتی هێرشی خۆ ڕه‌خنه‌گری دا و به دڵێکی فراوانه‌وه باوه‌شی بۆ بگریته‌وه ، که ته‌نها له هه‌ندێ بارودۆخدا ئه‌رکه‌که‌ی پاراستنی تۆ یه ، به‌ڵام نه‌ك له هه‌موو کات و شوێنێکدا، به‌مه‌رجێك توانای جیاکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانت هه‌بێت ، ئه‌وا خۆت ده‌پارێزیت له بریندارکردنی هه‌ستی ده‌روونی خۆت و گرتنه ڕێگای ڕاست ، هه‌روه‌ها گه‌ردوونیش خه‌مخۆری تۆ ده‌بێت و ده‌تپارێزێت.
|