٦\١٢\٢٠١٠
هه‌وڵه‌کانی بێده‌نگکردنی
جولیان ئاسه‌نجی دامه‌زرێنه‌ری ویکیلیکس.
''ئاسه‌نج ده‌بێ
تیرۆر بکرێ!''.
نووسینی:
جۆزیف کیشۆر
وه‌رگێڕانی: شاکۆ محه‌مه‌د
ده‌وله‌تی ئه‌مریکا، قسه‌که‌ره‌کانی ،میدیا به‌هێزه‌کانی و هاوپه‌یمانانی
له هه‌موو دونیا، ده‌ستیان به هه‌لمه‌تێک نێوده‌وڵه‌تی کردوه بۆ
دادگایی کردن و ناوزراندنی دامه‌زرێنه‌ری (ویکیلیکس) جولیان ئاسه‌نج.
هه‌ڵمه‌ته‌که له باره‌ی ئه‌و (تاوانه) نیه که گوایه ئه‌نجامی
داوه، به‌لکو به‌هۆی ئه‌و رۆڵه‌یه‌تی له په‌رده‌لابردن له‌سه‌ر خه‌له‌تانن
و تاوانکاری هێزه ئیمپریالیه‌کانی جیهان، له پێش هه‌موویانه‌وه ئه‌مریکا.
به به‌کارهێنانی ستایلی تاوانکاری مافیا ئامێز دژ به ویکیلیکس و سه‌ربازی
ئه‌مریکی برادلی مانینگ، که تاوانبار کراوه به دزه پێکردنی ژماره‌یه‌ک
له دۆکۆمێنته‌کان، سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مرێکا ،به هه‌ردوو پارته‌که‌وه،
یه‌کیان گرتووه بۆ ده‌سگیرکردنی جولیان ئاسه‌نج. ئیداره‌ی ئوباما،
ویکیلیکس و ئه‌وانه‌ی زانیاریان(لیک) کردوه، به (تاوانبار) ناوده‌هێنێت.
له کاتێکدا داواکاری گشتی ئه‌مرێکی باسی پرکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه
یاساییه‌ی کرد بۆئه‌وی بتوانن ئه‌ساسی که‌یسێکی یاسایی بۆ دروستکه‌ن که
له‌ئێستادا له ئارانیه بۆ ده‌سگیرکردنی.
کاندیدی پێشووی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکاو کارمه‌ند له ده‌زگای فۆکس (مایک
هاکه‌بی) و چه‌ند که‌سایه‌تیکی خانه‌نشین کراوی سوپا داوای له سێداره‌دانی
سه‌رباز( مانینگ)یان کرد! له کاتێکدا ساره پایڵن داوای ناساندنی
ویکیلیکس وه‌ک رێکخراوێکی تیرۆرستی ده‌کات! هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکاش به
هه‌مان ریتم هێرشده‌که‌ن؛ (تۆم فلانا‌گن) راوێژکاری پێشووی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی
که‌ندا رایگه‌یان که (ئاسه‌نج) ده‌بێ "تیرۆر بکرێت" و ده‌بێ ئۆباما "پاداشت
بۆ سه‌ری جولیان دابنات ، یان فرۆکه‌یه‌کی بێ فرۆکه‌وان به‌کاربهێنێت
یان شتێک له‌وبابه‌تانه" وتیشی ئه‌وه‌ی که جولیان هاوڵاتیه‌کی
ئوسترالیه، به‌ربه‌ست ناخاته رێی(جولیا جیلارد)ی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی
ئه‌و وڵاته تاکو کرده‌وه‌کانی (به‌بێ به‌لگه) به نایاسایی ناوبنێت.
ئاسانج ئێستا له ژێر هه‌ره‌شه‌ی تۆمه‌تێکی دروستکراوی وڵاتی سویده
گوایه جولیارد ئاسانج "کرده‌ی نه‌شیاوی سێکسواڵ" که وه‌گێردراوه‌و
ناشرینکراوه له میدیاکان بۆ (زه‌وتکردن). دیاره ئه‌مه‌ش بنه‌چه‌یه‌کی
ڕاستی نیه‌و ته‌نها هه‌وڵیکی تره بۆ (ووس) کردنی ئاسەنج!
شایانی باسکردنه که له نێو دۆکۆمێنته‌کانی ویکی لیکس ته‌نها یه‌کیان
په‌یوه‌سته به حکومه‌تی سوید، ئه‌ویش له نامه‌ی باڵوێزی ئه‌مریکیه
بۆ سوید که باس له په‌یوه‌ندی پته‌وی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته به سوپای
ئه‌مریکا ده‌کات "که سیاسه‌تی ره‌سمی وڵات به در‌و ده‌خاته‌وه"
گوایه سوید به‌شدار نیه له هیچ هاوپه‌یمانیه‌کی سه‌ربازی،باڵیۆزه‌که
هۆشیاری ده‌دات که ئاشکرا کردنی ئه‌مه، ده‌وڵه‌تی سوید ده‌خاته به‌ر
شاڵاوی ره‌خنه له‌ناوخۆی ولات.
ئاسانج له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ل گۆڤاری تایمز، وڵامی هیلاری
کلینتۆن که گوایه مالپه‌ره‌که ژیانی چه‌ندین که‌سی خستۆته مه‌ترسی،ده‌داته‌وه‌و
ده‌ڵیت "ئه‌و نه‌بۆته هۆی زیانی جه‌سته‌یی و به‌ندکردنی به‌ناهه‌قی
هیچ که‌سێک. ئه‌مه ژماره‌یکه‌ی پێوانه‌ییه له‌چاو ئه‌وانه‌ی که هه‌وڵده‌ده‌ین
ئاشکرایان که‌ین که ده‌ستیان له مه‌رگی سه‌دان و هه‌زاران که‌س هه‌یه،
گه‌ر ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردووش بژمێرین ره‌نگه ملیونان که‌س.".
یه‌کێک له دۆکۆمێنته‌کان که له لایه‌ن میدیاوه پشگوێخرا، ئه‌وه ده‌خاته
روو که ئیداره‌ی ئێستای ئۆباما به هاوپه‌یمانی سه‌رانی پارتی کۆماری
زۆریان له حکومه‌تی ئیسپانیا کردوه که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک راگڕێت له
دۆسیه‌یه‌کی ئه‌شکه‌نجه‌دان که ئیداره‌ی بۆش ئه‌نجامی دابوو. باڵویزی
ئه‌مریکا و میل مارتینێزی پارتی کۆماری له کۆبونه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌لی،
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیایان ئاگادارکردبوو "که به‌دواداچوونی
یاسایی له‌و جۆره قبوڵ ناکری له‌لایه‌ن ئه‌مرێکا و کاریگه‌ری ده‌بێت"
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ولات، له ئه‌نجامدا به‌دوا داچوونه‌که
به خێرایی هه‌ڵوه‌شینرا.
ماڵپه‌ری ویکیلیکس چه‌ندجارێک هێرشی کراوه‌ته‌سه‌ر و بلۆک کراوه، وه‌ک
رێگه چاره‌یه‌ک ماڵپه‌ره‌که پشتی به سیرڤه‌ره‌کانی کۆمپانیای ئه‌مازۆن
به‌ست و ئه‌وانیش له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی سیناتۆر جۆزیف لیبه‌رمانی به‌رپرسی
لێژنه‌ی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ماوه‌یه‌ک ماڵپه‌ره‌که‌یان بلۆک کرد.
به‌دواداچوونی یاسایی بۆ ئاسه‌نج، شکستی سیسته‌می دیمۆکراسی ئه‌مریکا و
وڵاتانی تره، که به‌رده‌وامن له سیاسه‌تی دژ به رای خه‌ڵک که له
پلانی مۆلتی-تریلیۆن دۆلاره‌وه بگره بۆ رزگارکردنی کۆمپانیاکانه‌وه
تاکو درێژکردنی به‌ره‌ی جه‌نگ و سیاسه‌تی ته‌قه‌شوف و راو و رووتی
جیهان.
ئه‌م تۆمه‌تبارکردن و هه‌وڵانه‌ی بێده‌نگ کردنی ئاسه‌نج، کرده‌یه‌کی به‌رامبه‌ر
تاکێک نیه! ئه‌م رێگایانه که له دژی ماڵپه‌ره‌که به‌کار‌هێنراوه
له داهاتوودا به‌رامبه‌ر هه‌ر ئۆپۆزسیۆنێکی سیاسه‌تی کۆمپانیا و که‌رتی
دارایی (ئه‌رستۆکراته‌کان) ده‌بێت. هیستریای دژه ئاسه‌نج و ویکیلیکس
نیشانه‌ی هێزی نوخبه‌ی سیاسی و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا نیه، به‌لکو نیشانه‌ی
بێهێزی و ترسه! ئه‌و ترسه‌ی، که به‌هۆی ناسه‌قامگیری سیسته‌می
ئابووری-سیاسی و ئاشکرا بوونی تاوانه‌کانیانیش بێته‌سه‌ری، هێزبداته
چینی کرێکاران بۆ هه‌ستانه‌وه لێیان چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات، ئه‌م بزوتنه‌وه جیهانیه‌یه که ئه‌بێ پاڵپشتی و به‌رگری بکات
له ئاسانج، ویکیلیکس و هه‌رکه‌سێکی تر که تاوان و پلانگێڕی
ئیمپریالزم له ژێر رووناکی خۆر داده‌نێن.
________________________________
سەرچاوە:
ماڵپه‌ری جیهانی
سۆسیالیست www.wsws.org
smbamerny@yahoo.com
|