هه‌ورازی کووڕ پشتی شاخی قه‌ندیله بۆ گه‌ریلا دانه‌ویوه*
خاڵه به‌کر
گه‌ر بیت وئه‌مڕۆکه بڕوانینه بارودۆخ و ژیار به‌سه‌ر بردنی گه‌لانی دنیا،که‌هه‌نوکه چۆن له‌سایه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و به‌رخوداندا دژ به داگیرکه‌ران وپێشێلکارانی مافه ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌ییدا له‌پێناو وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆییدا به‌ری ڕه‌نج و خه‌بات و تێکۆشانی خۆیان ئه‌دورنه‌وه‌و له‌و پێناوه‌دا چه‌ندین تێکۆشه‌رو هزری زانستیان کرده سوتماکی ئه‌و سه‌ربه‌ستیه‌ی که‌ئێستاکه له‌سایه‌یدا ده‌ژین و شانازی پێوه ده‌که‌ن و گه‌لی کوردیش هیچ شتێکی له‌و گه‌لانه که‌متر نه‌بوه‌و بگره پتریش بووه.
گه‌ر بێت و جاوێکی خیرا به‌مێژوی گه‌لانی لاوس و ڤێتنام و که‌مبۆدیادا بخشێنین ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی که‌ئیراده‌ی گه‌لان ئیراده‌یه‌کی پۆلایینه‌و مه‌حاڵه نه‌گات به‌و ئامانج وئاکامانه‌ی که‌له‌پێناویدا تێده‌کۆشێت به‌مه‌رجێک سه‌رکرده‌و سیاسه‌ت مه‌داره‌کانیان خۆراگر ببوون و دووره‌په‌رێزی نۆکه‌رایه‌تی و کلکایه‌تیان دووره په‌رێز گرتبێت و به‌رژه‌وه‌نیه‌کانی خۆیانیان پێش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌یان نه‌خستبێت و هه‌ماهه‌نگ نه‌بوبوون له‌ته‌ک دوژمنان و داگیرکه‌راندا،به‌شداری کردنی سه‌رتاسه‌ری گه‌ل له‌بزوتنه‌وه‌و شۆڕشدا فاکته‌رو ووزه‌یه‌کی له‌بن نه‌هاتووه بۆ شۆڕش وه‌هه‌ر وه‌ها پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی ده‌روون تۆقینه‌ره له‌لای دوژمن،ئه‌و ده‌مه‌ی داگیرکه‌رو کاپیتاڵێکی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا خوازیاری نه‌هێشتنی گه‌لی ڤێتنامی ئه‌دا تاوه‌کو له‌بن ڕکیف و له‌بۆته‌ی ژێرده‌سته‌یی خۆیدا حوکمی بکات و بیچه‌وسێنێته‌وه سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ڤێتنامی به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی‌گه‌وره‌و بچوکه‌وه خۆیان پڕ چه‌ک کرد‌و به‌ره‌نگاریان کرده دروشمی ئازادی و سه‌ربه‌ستی،وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که‌توانای چه‌ک هه‌ڵگرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژمنیان نه‌بوو وه‌ک هاریکاری کردنی ده‌سته شۆڕشگێڕه براکانیان هه‌ستان به‌بڕینی پرچه‌کانی خۆیان و پۆشاکی ژنانه‌یان له‌به‌ر خۆیان داماڵی و پۆشاکی پیاوانه‌یان پۆشی وه‌ک هان دان و پشتگیری‌کردن و هاریکاریه‌کی مه‌عنه‌وی شان به‌شانی ژن و پیاوه شۆڕشگێڕه‌کان له‌پێناو به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی هێزی داگیرکه‌ری ئه‌مه‌ریکا وه‌ک هه‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تی له‌بن نه‌هاتوو که‌پێی گۆشکرابوون.
ئه‌م پێشه‌کی و سه‌ربورده‌یه وه‌ک وه‌بیرهێنانه‌وه‌کی مێژویی به‌پێویستم زانی وه‌بیر خۆمانی بهێنمه‌وه که‌ئه‌مڕۆکه پاشماوه‌ی وه‌چه‌کانی ئوسمانلی و تورانیه‌کان هه‌ر له‌ساڵی 1925 وه له‌سه‌ره‌تای بڵێسه‌ی شۆڕشی شیخ سه‌عیدی پیرانه‌وه له‌هه‌وڵ و کۆشش و ته‌قه‌لای ئه‌وه‌دان که‌نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن جوگرافیا‌و مێژوی وه‌کو کورد بتوێننه‌وه‌و له‌سایه‌و بۆته‌ی ڕه‌گه‌ز په‌رستی خۆیاندا به‌بیانوی هێرش کردنه سه‌ر بنکه‌و سه‌نگه‌رو باره‌گاکانی پارتی کرێکارانی کوردوستان کوشت و برێکی سه‌رله‌نوێی وه‌ک کوشتوبڕی ئه‌رمه‌نێکانمان به‌به‌ر جاوی سه‌رجه‌م گه‌لانی دنیاوه بۆ ساز بکه‌ن،ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆکه به‌داگیرسانی تیشکی سه‌وز که‌بۆ تورکیایان هه‌ڵکردوه له‌سایه‌ی بارودۆخی شلۆقی نائارامی عێراقه‌وه به‌پشتیوانی وڵاتانی ده‌روجیرانه‌وه وه‌هه‌ره‌وه‌ها له‌سایه‌ی سیاسه‌تی دووفاقی ئه‌مه‌ریکاوه که‌ئێستاکه به‌درۆیه‌کی هه‌ڵتۆقاوی ئاشکرا دیبلۆماسیه‌تی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕو فرمێسکی تیمساحانه ده‌ڕژێت بۆ کورد‌و عێراق، گشت که‌س ده‌رکی به‌وه کردوه که‌ئه‌مه سینارێۆیه‌که له سیناریۆو پلانه درێژ خایه‌نه‌کانی خودی ئه‌مه‌ریکا خۆی له‌ناوچه‌که‌دا،گه‌ر وانه‌بوایه تورکیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌کرد له‌ژێر بیانوی هێرش و نه‌هێشتن و هه‌ڵکه‌ندنی بنکه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردوستانی تورکیا له‌قه‌ندیلی خاکی عێراقدا ئه‌و کاره ئه‌نجام بدات،چونکه ئه‌مرۆکه هه‌موو ووڵاتانی دنیا به‌خودی تورکیا خۆیشێوه ده‌زانن که ئه‌مه‌ریکا خاوه‌نی عێراقه،گه‌ر ئه‌مه‌ریکا ئه‌و ده‌مه‌ی قه‌ڵای سته‌م و زۆرداری عێراقی ڕوخاند له‌پلانه‌که‌یاندا (ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا)لێدان و ته‌فروتوناکردنی بنکه‌کانی جنۆکه‌کانی ئیسلامی له‌خۆ گرتبوو که له‌ناوچه سنوریه‌کانی عێراق و ئێران خۆیان قایم کردبو وه بنکه‌ی تیرۆریان به‌هه‌ماهه‌نگی ئاخونده‌کانی جه‌هل و تاریکی و نه‌فامی ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌بره‌وو په‌ره‌سه‌ندندا بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لیستی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیادا به‌ئیرهابی ناوزه‌ندکرابون و ئاخونده‌کانی ئێران داڵده‌یان دابوون،وه‌هه‌ر وه‌ها ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاش ئه‌و ده‌مه پارتی کرێکارانی کوردوستانی تورکیایان هه‌ر به‌تیرۆریست ناوزه‌ند کردبوو،ئه‌ی بۆچی..؟ له‌گه‌رمه‌گه‌رمی ئه‌و شه‌ڕه‌دا له‌بنکه‌و باره‌گاکانی په‌که‌که‌یان نه‌دا(تۆ بڵێی له‌به‌ر چاوی کاڵی به‌ڕێزان مه‌سعود بارزانی و مام جه‌لال) بوبێت و نه‌یکردبێت، خۆ ئه‌وده‌مه پێش مانگی ئاپریلی 2003 که ڕژێمی عێراق به‌سه‌ر پێوه‌بوو بۆچی تورکیا ئه‌و پلانه‌ی جێ به‌جێ نه‌کرد که‌له‌ساڵه‌کانی حه‌فتاکانه‌وه هه‌ماهه‌نگی چوار قۆڵی له‌نێوانیانا هه‌بوو(تورکیا،عێراق،ئێران،سوریا) وه‌هه‌موو شه‌ش مانگ جارێک یان ساڵی جارێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راوێژی یه‌کتریان ده‌کردو کۆده‌بوونه‌وه بۆ لێدان و ته‌فروتوناکردنی هه‌ر بزوتنه‌وه‌و جموجۆڵێکی شۆڕشگێڕانه‌ی پێشمه‌رگه له‌ناوچه سنورێکاندا،ئه‌مانه خۆی له‌خۆیدا کۆ گه‌لیک پرسیارن و ڕۆژ نیه له‌هزری خۆمانا بێنه‌و به‌ره‌ی پێ نه‌که‌ین و له‌خۆمانی نه‌که‌ین،تورکیا به‌ئابوریه‌کی داته‌پیوه‌وه خۆی به‌پۆلیس و جاودێرو خاوه‌نی ناوچه‌که ده‌زانێت و هه‌میشه ته‌راتێنی سیاسی و سنوور به‌زاندنی میلیتاری سه‌ر تۆپی پلانه گڵاوو نه‌گریسه‌کانی بووه به‌تایبه‌تی له‌م دوادوایه‌دا که ئه‌م ئه‌زمونه‌ی باشوری کوردوستان بوو به وه‌ره‌مێکی سه‌ره‌تانی سه‌ر دڵی ژه‌نه‌راڵه‌کانی که‌مالیسته‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و مه‌سه‌له‌ی تاووتوێ کردن و یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی که‌رکوکیش هێنده‌ی تر بوو به‌مۆته‌که‌ی خه‌ونه‌کانیان و بێ سره‌وتی و نائارامی پێ به‌خشیون،سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوشه‌هرموته‌کی بۆ وڵاتی سوریا‌و کۆبونه‌وه‌ی له‌ته‌ک کوره‌تاقانه‌که‌ی تاران به‌شار جێی هه‌ڵوه‌سته‌و رامانه که‌به‌شار پارتی کرێکارانی کوردوستان به‌ئیرهابی و تیرۆریست ناوزه‌ند کرد‌و سه‌رده‌مانیکیش بوو ئه‌و ده‌مه‌ی که ئاپۆ له‌خاکی سوریا داڵده درابوو به‌هێزو بزوتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕ بیرناویان ده‌هێنان،ئێمه لێره‌دا ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و هاوکێشانه‌ی که‌له‌و ده‌مه‌دا تاران له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تی و گشتیه‌کانی خۆێ که‌چۆن له‌م دیو په‌رده‌و پشت په‌رده‌وه هاوکاری لۆجیستی پارتی کرێکارانی ده‌کرد دژ به‌ئه‌مه‌ریکاو ده‌وڵه‌تی جوو(ئسرائیل) چونکه ئه‌مه‌ریکا پارتی کرێکارانی خستبوه نێو لیستی ڕێکخراوه ئیرهابی و تیرۆریستیه‌کانه‌وه‌و هه‌ر وه‌ها ئه‌و ده‌مه‌ش تورکیا هاوپه‌یمانیه‌کی پته‌وی له‌ته‌ک ئیسائیلدا مۆر کردبوو که جسرێکی جه‌ویان له‌نێوان خۆیاندا پێک هێنابوو،ئه‌مه‌ش ببوه هۆی نیگه‌رانی ئاخونده‌کانی تاران،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وه‌ک دژایه‌تی کردنێکی ئاشکراش له‌ڕووی ئه‌مه‌رێکادا به‌کاری ده‌هێنا که به(شیطان الاکبر) له‌میدیاکانی خۆیدا ناوزه‌ندی ده‌کرد،لێ هه‌نوکه دژایه‌تی کردنی پارتی کرێکاران له‌لایه‌ن تارانه‌وه بۆچی هاوکێشه‌که‌ی ئاوه‌ژوو کرد‌و به‌به‌رژه‌وه‌ندی تورکیادا لار بۆوه..؟ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوسۆزی خۆی له‌ته‌ک تورکیادا پته‌و بکات و گه‌ر بێت و ئه‌مه‌ریکا خواستی ببێت سیسته‌م و حوکمڕانی ئاخونده‌کان کۆتا پێ بهێنێت و تورکیاش هاوجیرانی ئێرانه‌و سنوور به‌سنووره‌وه‌ن قایل نه‌بیت بنکه‌ی ئه‌نژه‌رلیک دژ به‌لێدانی ئێران بخاته گه‌ڕ.
هه‌رچه‌نده لای هه‌موو ده‌وڵه‌تێکی خاوه‌ن سوپای نیزامی وه به‌تایبه‌تی لای ئێران و تورکیا وه‌ک په‌رچه‌کردارێکی ڕه‌ها ڕوون و ئاشکرایه که هه‌رگیز سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنن،وه هه‌موو هه‌ڵمه‌ت و شاڵاوو له‌شکرکێشیه‌ک دژ به بزوتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕی پارتی زانی به‌رپای بکه‌ن بێگومان هه‌رده‌م بنکه‌وتنی سه‌ربازی و شکست خواردن بۆ زه‌وتکه‌رانی مافی میلله‌تان بووه.
له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی پتر هانده‌ری ئه‌م ووتاره‌م بوو کۆنگره ڕۆژنامه‌نوسیه‌که‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی وه‌زیرانی هه‌رێم بوو که ڕۆژی چوارشه‌ممه 7/11/2007 سازی دا،که له‌ده‌ربڕینه‌کانیدا گه‌ڵێک به پێچه‌وانه‌ی ده‌ربڕینه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڕێز کاک مه‌سعود بارزانی بوو که له‌سه‌رجه‌م میدیا ئه‌ره‌بی و کوردی و بیانێکاندا گوێ بیستی بووین و به‌پێویستیشی نازانم که لێره‌دا ده‌ربرینه‌کانی دووپات بکه‌مه‌وه. به‌ڕێز کاک نێچیره‌ڤان زۆر ڕاشکاوانه ده‌یفه‌رموو(ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه پ.ک.ک ده‌یکات و ئه‌نجامی ئه‌دات به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا نیه‌و له‌هه‌مان کاتیش‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی کوردوستانیشدا نیه‌و پێویسته بیر له حه‌لێکی تر بکاته‌وه‌و ئاگر به‌ستێکی درێژ خایه‌ن بکات، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و کاره خراپانه‌دا نین که پ.ک.ک ده‌یکاتن،وه ئه‌گه‌ر بێت و ده‌ست له‌م کارانه هه‌ڵنه‌گرێت ،ئه‌وه بێگومان ده‌چێته خانه‌ی رێکخراوێکی ئیرهابیه‌وه.) لێره‌دا ئه‌ز نه‌کارم وه‌ک شیکه‌ره‌وه‌یه‌کی ڕامیاری ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیران تاووتوێ بکه‌م و لێی بکۆڵمه‌وه،لێ هێنده ده‌ڵێم به‌ڕای به‌ڕێز کاک نێچیره‌ڤان گه‌ریلاکان سنگیان واڵاکه‌ن بۆ ئاگرو ئاسنی تورکان و گه‌ریلاکانیش لۆکه بگرنه جه‌ندرمه‌کانی تورکیا،وه‌یان به‌چ مه‌رجێک له‌ته‌ک تورکاندا ئاگر به‌ستی درێژ خایه‌ن بکات گه‌ر بێت و تورکه‌کان هیچ مه‌رجێکی(پ.ک.ک)ه‌یان پێ نه‌نگ بێت و پێ قبوڵ نه‌بێت،وه‌یان ئه‌و (حه‌له=چاره‌سه‌ره) چیه،ئایا به‌ڕای به‌ڕێزی پێشنیاری ته‌سلیم بوون و چه‌ک دانان و داماڵینه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی فه‌رمووی(پ.ک.ک زۆر عه‌مه‌لیاتی خراپی کردوه له‌خاکی کوردوستانا که‌ئه‌مه‌ش به‌ڕای ئێمه کارێکی خراپه‌و باش نیه،وه ئه‌و جه‌یشه‌ی تورکیا که له‌سه‌ر سنووری کوردوستانه له1995 به‌ره‌و سه‌ره‌وه به‌ته‌نسیق له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمدا له‌وێدایه.) منیش لێره‌دا ده‌پرسم..؟ ئایا که‌وه‌کو ته‌نسیق هه‌یه له‌نێوان تورکان و کوردانی باشوردا ئه‌ی بۆچی له‌کۆنگره‌ی ئه‌نکه‌ره‌دا هیچ به‌هایه‌ک بۆ وه‌فدی کوردی دانه‌نراو قۆرخی هاوبه‌شی کردنی وه‌فدی کوردیان کرد. وه‌یان گه‌ر حکومه‌تی عێراقی ئێمه به‌کوردی عێراقی ده‌زانێت و به‌به‌شێکی هه‌ره‌گرینگی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقمان ده‌زانێت بۆچی هیچ هه‌ڵوێستێکی نه‌نوان له‌مه‌ڕ به‌شدار نه‌بوونی وه‌فدی کوردی،ئه‌مانه گشتی پیشبینیه له‌لایه‌ن مالیکی ئاخوند‌و دارده‌ستی تاران که گه‌ره‌کێتی تورکیا بکات به‌دارده‌ست تاوه‌کو له‌و ڕێگه‌یه‌وه ڕۆڵی سیاسی و ئابوری و دیمۆگرافی هه‌رێمی کوردوستان لاواز بکات و بیشێوێنێت،چونکه حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌مڕۆی مالکی ته‌واو هه‌ماهه‌نگه له‌ته‌ک هه‌ڵوێستی تورکیاداو پارتی کرێکارانی کوردوستانی به‌ڕێکخراوێکی ئیرهابی و تیرۆریست ناوزه‌ند کرد،ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی حکومه‌تی عێراقی هه‌ڵوێستی جه‌رگ بڕی تری لێ ده‌که‌وێته‌وه ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی کورد‌و خاک و سه‌روه‌ری کوردوستان،چونکه گه‌ر بێت و ئێرانیش بیه‌وێت له‌ناوبردنی موجاهیدینی خه‌لق بخاته ئه‌جینده‌ی سیاسی خۆیه‌وه ئه‌وا خاکی کوردوستان یه‌که‌م خاڵ ده‌بێت بۆ هه‌ڵمه‌ت و له‌شکرکێشێکه‌ی و ئاخونده‌کانی عێراقیش هه‌ماهه‌نگی ده‌که‌ن و هه‌مان هه‌ڵوێست ده‌گرنه‌به‌ر که ئێستاکه به‌رامبه‌ر تورکیا گرتویانه‌ته‌به‌ر دژ به پارتی کرێکارانی کوردوستانی تورکیا که گه‌ریلاکانی له‌ڕۆڵه جه‌ربه‌زه‌کانی هه‌ر پێنج پارچه‌که‌ی کوردوستان پێک هاتوون.
* له‌ته‌ک داوای لێبوردن له‌کاک شیرکۆ بێکه‌س که پێشمه‌رگه‌م کردوه به گه‌ریلا.
|