|
٢٥\٢\٢٠١١
حکومه‌تی عێراق و
کوردستان واژۆیان بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران کردووه.
- نامه‌ی سی و دوو
په‌نابه‌ر له زیندانیه‌کانی به‌ریتانیاوه -
له‌نامه‌یه‌کدا رۆژی 22-2 که وێنه‌ی ئاڕاسته‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵگری
فیدراسیۆن کراوه، سی و دوو په‌نابه‌ری کورد له گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی
به‌ریتانیاوه ده‌ڵێن(له‌کاتێکدا که ئه‌و راپه‌رینه پیرۆزانه که
ولاتانی جیهانی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه به‌کوردستانه‌وه، له‌و باره ناهه‌مواره‌ی
که هه‌مانه وادیسان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رازی بووه که‌وا په‌نابه‌رانی
کورد له هه‌نده‌ران وه‌ربگریته‌وه".
له به‌شێکی دیکه‌ی نامه‌که‌دا " داوا ده‌که‌ن:حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان موقفی خۆی به ئاشکرا دیاری بکات، ئایه رازی یه که خه‌ڵک
به‌زۆر بنیریته‌وه یان نا؟".
هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا داوا له مرۆڤ دۆستان ده‌که‌ن که‌وا دژی ئه‌و
بریاره بوه‌ستن، نامانه‌وێت به‌زۆر ملی بنیرینه‌وه".
سه‌باره‌ت
به‌مه‌رگی رێکه‌وت ره‌شید، فیدراسیۆن داوای لێکولینه‌وه له وه‌زیری
ناوخۆ ده‌کا.
رێکه‌وت ره‌شید په‌نابه‌ری کوردی عێراقی دوای یازده ساڵ ژیان به‌سه‌ر
بردن له ولاتی به‌ریتانیا، رۆژی یه‌ک شه‌مه 30-1 له ژووره‌که‌ی خۆی
له‌نده‌ن کۆتای به ژیانی خۆی هێنا.
فیدراسیۆنی دوای لێکولینه‌وه له‌گه‌ڵ پۆلیس ونه‌خۆش خانه، جه‌نازه‌که‌یان
وه‌رگرته‌وه له‌رێگای که‌سوکاریان ره‌وانه‌ی کوردستان کرایه‌وه.
سکرتیری فیدراسیۆن نامه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی ئاڕاسته‌ی (Teresa May) له
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا کرد، هاوپیچ به دوو نامه‌ی پێشتر که سه‌باره‌ت
به باری ته‌ندروستی رێکه‌وت ئاراسته‌ی هۆم ئۆفیس کراوه، وه‌لام نه‌دراوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه سکرتێری فیدراسیۆن داوای پێک هێنانی لیجنه‌یه‌کی
لێکولینه‌وه له‌که‌یسی رێکه‌وت ره‌شید ده‌کا.
ده‌شتی جه‌مال
سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق
3\2\2011
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|