حکومه‌تی فاشیستی ئیسرائیل زۆر له حه‌ماس تیرۆریستتره.
عامر سابیر
ملیۆن و نیوێک له دانیشتوانی شاره جیاجیاکانی که‌رتی غه‌زه له فه‌له‌ستین، که نزیک به 19 مانگه ژیانیان به‌بارمته ڕاگیراوه له لایه‌ن حه‌ماسی تیرۆریسته‌وه، هه‌روه‌ها حکومه‌تی ئیسرائیل 19 مانگه گه‌مارۆی ئابووری له‌سه‌رداناون و دانیشتوانه‌که‌ی برسی کراوه و له سه‌ره‌تاییترین خزمه‌تگوزارییه‌کان بێبه‌شکراون.
که‌رتی غه‌زه له (27/12/2008)ه‌وه له ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریاوه که‌وتۆته به‌ر په‌لاماری دڕندانه‌ی حکومه‌تی ئیسرائیله‌وه و ته‌نانه‌ت چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی یۆرانیۆم و فسفۆڕیش به‌سه‌ر دانیشتواندا ده‌بارێنن، که تا ئێستا 900 کوژراون که 276 منداڵ و 94 ژنانیان له‌ناودایه، وه 4100 که‌سیش بریندارکراون و ته‌واوی ژێرخانی ئه‌و ناوچه‌یه خاپوورکراوه و کراوه‌ته وێرانه.
حه‌ماس له چوار ساڵی ڕابردوودا شه‌ش هه‌زار ڕۆکێتی هاویشتۆته ئیسرائیله‌وه که بۆته هۆی کوشتنی 24 که‌س له دانیشتوانی ئیسرائیل، بیانووی ڕۆکێته‌کانی حه‌ماس (که سه‌نعی ئێران و به هاوێژه‌ری چینی ئه‌یهاوێت) بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه‌ی ئێستا ئیسرائیل خوڵقاندوویه‌تی زۆر پووچ و ناقه‌ناعه‌تکه‌ره.
ئه‌مه شه‌ڕی تیرۆریسته‌کانه، شه‌ڕی ئه‌مریکا و ئیسلامی سیاسییه، شه‌ڕی جۆرج بوشی تیرۆریست و ڕژێمی مه‌لا تیرۆریسته‌کانی ئێرانه، شه‌ڕی حکومه‌تی فاشیستی ئیسرائیل و حه‌ماسی بووده‌ڵه و تیرۆریسته. ئه‌مه شه‌ڕی ئیسلام و جوله‌که نییه.
ئیسرائیل که له ساڵی 2006دا له شه‌ڕی 34 ڕۆژه‌یدا له‌گه‌ڵ حیزبه تیرۆریسته‌که‌ی خوادا (حزب الله) له لوبنان شکستی سیاسی خوارد، ئێستاش به به‌کارهێنانی ئه‌م هێزه زۆره‌ی له دژی حه‌ماسی لاکه‌وته و بووده‌ڵه ڕیسواتر ده‌بێت.
ئه‌م کاره تیرۆرستی و ملهوڕانه‌ی که ئیسرائیل ئه‌نجامیان ئه‌دات، هۆکاری مانه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسلامی سیاسییه، ئامانجی سه‌ره‌کی ئیسرائیل له‌م هێرشه به‌ربه‌رییه‌ی ده‌ستیداوه‌تێ ئه‌وه‌یه که له سبه‌ی ڕۆژی گفتوگۆکاندا فه‌له‌ستینییه‌کان ناچاربکات تا ڕازیبن به‌وه‌ی خۆی بۆی داناون.
جۆرج بوش و حکومه‌تی فاشیستی ئیسرائیل، چونکه خۆیان تیرۆریستن، ناتوانن تیرۆریستی ئیسلامی بنه‌بڕ بکه‌ن، به‌ڵام هه‌ر که‌س و لایه‌ن و ده‌وڵه‌تێک ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تیرۆریزمی ئیسلامی نه‌هێڵێت، ئه‌وا هه‌نگاوێکی زۆر کارا له‌و ڕاستایه‌دا، چاره‌سه‌ری عادیلانه‌ی کێشه‌ی خه‌ڵکی فه‌له‌ستینه، ئه‌و کێشه‌یه‌ی که هه‌موو ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ری ئه‌له‌وه‌ڕێت.
ئه‌م دنیا و سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه چه‌ند وه‌حشه‌تناکه که تیایدا حکومه‌تی فاشیستی ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتوودا (10/2/2009) بیباته‌وه، ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه به تازه‌ترین چه‌کی وێرانکه‌ر ئه‌خوڵقێنێ به‌سه‌ر دانیشتوانی که‌رتی غه‌زه له فه‌له‌ستیندا.
12/1/2009
|