حکومەت، پەرلەمان
و وەزارەتی پەروەردە
ئامادەکردنی: سەلام عەبدوڵا
((دەتانەوێ ناومان بە
16کچە
شەهیدەکەی خانەقین بهێنن؟!))
ئێمە لە قوتابخانەی کوردی خوێندوومانە و
عەرەبی نازانین، کەچی ناومان لەو پەیمانگانە دەرچووە کە بەزمانی عەرەبی
بەڕێوەدەچن.
ئەی هاوار من بەهیچ شێوەیەک عەرەبی نازانم و لە پۆلی یەکەمەوە بە کوردی خوێندوومە، چی بکەم لە پەیمانگەیەک بە زمانی عەرەبی وانەی تێدا بگوترێ؟! ئایا حکومەتەکەم دەیەوێ بەم شێوەیە کێشەی گەنجان و بەتایبەتی کچان چارەسەر بکەن؟ بۆچی من ببمە کچی نێوماڵ؟ بۆچی رێگای زانست بەڕودا دادەخەن؟
حکومەتی کوردستان دەیەوێ ماددەی 140چێبەجێ
بکرێ، کەچی کێشەی 16 قوتابی کوردستانی چارەسەر ناکات!
بەرپرسەکانمان تازە بە تازە بۆ قوتابخانە
عەرەبییەکان دەمانێرن و بەڕەوای دەزانن بۆ(ێوێرە، حوێجە، کوت و
باقوبە)بمانێرن. تاقە تاوانی ئێمە لەم چارەنووسە رەشە، ئەوەیە، بە
کوردی خوێندوومانە!
ئێمە بە هەموو کەموکوڕییەکانی
قوتابخانەکەمان، بە رەنج و کۆششی خۆمان لە تاقیکردنەوەی پۆلی شەش
دەرچووین تا ناوی خۆمان و کەسوکار و شارەکەمان بەرزڕابگرین، ئێستا بەم
شێوەیە پاداشتمان دەدەنەوە؟! ئاخر بۆچی نمرەی بەرزمان وەرگرتووە و
ناومان لە پەیمانگا دەردەچێ و خۆزگا پەیمانگاکەش لە کوردستان بوایە! من نازانم بۆ چی بۆچی بەرپرسە بەرێزەکان پاش خەباتێکی دوور و درێژ، دەبنە هۆی تاڵکردنی ژیانمان؟! تکایە دواڕۆژمان مەسووتێنن!
من نازانم بۆچی زانکۆی خانەقین، قوتابیانی کوردستان وەردەگرێ، کەچی ئێمەیان پشتگوێ خستووە، تەنانەت زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستانیش وەرمان ناگرن. ئەمە چەندی بەچەنە؟ کوا لۆژیک؟ کوا بە کوردستان ناسینی خانەقین؟ کوا خزمەتکردنی گەنجان؟
ئێمە کەسوکاری نەوەی بەزۆرەملی تەعریبکراو، ئەنفالکراو و زیندانیکراوین، لەبری ئەوەی حکومەتی کوردستان خەممان بخوات، دووبارە بە دەردی تەعریبمان دەبات! سوپاس بۆ ئێوە!
شوکور ناوی قوتابخانەکەمان(راپەڕین)ە، کەچی
دەسەڵاتی راپەڕین وا خەریکە دەبێتە هۆی ئەوەی ژیانمان وێران بکات.
ئێمە کوردین، کوردمان دەوێ،
07701929872
|