حیزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی
و
نه‌ریتی ڕزگارکردنی سه‌رانی
ڕژێمی به‌عس!

نوری به‌شیر
ناره‌زایه‌تیه‌کی تری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له‌پاڵ ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ی
که‌دا به‌ڕووی
حیزبه ناسیونالیسته کوردیه‌کاندا له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه
به‌رزبۆته‌وه، ئه‌م جاره‌یان
له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵیه ئیداریه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و
حیزبه‌ده‌سه‌لاتداره‌کان
و
سه‌رانیاندا و له‌به‌رامبه‌ر بێئاوو کاره‌بایی و سه‌رکوتدا نیه،
ئه‌مجاره‌یان
ناره‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر، حه‌شاردان و ڕزگارکردنی گیانی یه‌کێکی تر
له‌سه‌رانی
و
مرۆڤکوژانی ڕژێمی به‌عسه، ئه‌ویش تاریق ره‌مه‌زانه که یه‌کێکه بووه
له‌و به‌رپرسانه‌ی
ڕژێمی به‌عس وه به‌پێی ئیفاده‌ی خۆی سه‌رپه‌رشتی تیمێکی کردووه
بۆ کیمیایی
بارانی هه‌ڵه‌بجه!!!
نه‌ریتێکی کۆنی حیزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی!
بۆ
خه‌ڵک زۆر شوێنی تیاڕامان نیه ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی ئه‌مجاره
له‌حه‌شاردانی یه‌کێکی
تر
له به‌رپرسانی ڕژێمی به‌عس رزگارکردنی گیانی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرکاری
وایان ئه‌نجامداوه‌و
ده‌یده‌ن، نه‌ریتێک که‌نانی له‌سه‌ر ده‌خۆن له‌ژێر ناوی بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تیدا چ
له‌شاخ و چ له‌شار له‌سه‌ری ده‌ڕۆن. خه‌ڵک هێشتا وه‌فیق سامه‌راییان
بیرنه‌چۆته‌وه‌و
که‌نه‌ک نه‌جاتایان دا به‌ڵکو خستیانه لای سه‌ره‌وه‌و به‌شۆرشگێریش
ناوزه‌دیانکرد،
خه‌ڵکی کوردستان شیخ جه‌عفه‌ری ده‌ستسوربو به‌خوێنی خه‌ڵکی کوردستان و
عێراق
بیرماوه که‌چۆن له‌مه‌رگ رزگاریان کرد، ئه‌وه سه‌دان مسته‌شارو ئه‌من
و
ئیستخبارتیان له‌ده‌ست خه‌ڵک رزگارکردوو یان له‌پۆستی ئیداره‌کانیاندا
دایانناون،
یان
سه‌روه‌ت و سامانێکی خه‌یاڵیان خستۆته ئیختیاریان، که ئه‌و
چه‌نابابه له 18
ساڵی
رابردوودا بێئاوو کاره‌بایی و برسێتیان نه‌دیوه، هه‌ر ئه‌م ڕۆژانه
تایتڵی هه‌واله‌کانی
میدیای کوردستان ببینن که ئه‌م ئه‌مانه نموونه‌یه‌کن که نیشانده‌ری
کار‌و سیاسه‌تێک
له‌خه‌رواری سیاسه‌ت و کاره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و حیزبه زلهێزه‌کانی
بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی:
-
گـروپـی نـۆکـان زیـاتـر
لـه‌دوو ملیـۆن مـه‌تر دووجـا زه‌وی بازرگانی له‌شاری سلێمانی
له‌سه‌ر تاپۆکراوه.
-
نێچیرڤان داوای قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی
زه‌وی بۆ ته‌حسین شاوه‌یس‌و خدری ره‌شید
به‌حری ده‌کات.
سه‌رچاوه: ئاوێنه
24/12/2008
-
ڕێکخراوێک به‌ناوی پارستنی
پارتیه‌وه سه‌دان ملیۆن دینار له‌هاوڵاتیان.
-
تاڵه‌بانی له‌نێوان خانووی
تورکمان و خێوه‌تی کورده‌کاندا.
سه‌رچاوه: هاوڵاتی 24/12/2008
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌خه‌ڵکانێک نه‌ک یه‌ک بست زه‌ویان نیه، کرێی
خانویه‌کیان
پێ‌نادرێت، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که زۆرێک نه‌ک قه‌ره‌بووی زه‌ره‌رو
زیانی شه‌ڕی
ناوخۆ نه‌کراونه‌ته‌وه به‌ڵکو خۆشیان تا ئیستا بێسه‌رو شوێنن و که‌سو
کاریان
نازانن ماون یان که‌س و کاریان هه‌ر له‌چاوه‌ڕوانیدان، ئه‌مه
له‌کاتێکدا ڕوو ده‌دات
له‌به‌ملیۆن ده‌درێ به‌تورکمانه‌کان بۆ ڕازیکردنی دڵی تورکیا و ده‌یان
ڕێکخراو به‌ناوی
پاراستن و ئاسایش و سه‌ر به‌حیزبه‌کانیان دروستده‌کرێت بۆ مژینی خوێنی
له‌شی خه‌ڵک
که‌بۆ پاروه نانێک ئیحتیاجن
.
ده‌ڵێن تاریق ره‌مه‌زان، له‌ده‌ست ئاسایشی گشتی سلێمانی هه‌ڵهاتووه!!
به‌پێی ئاشکراکردنی؛ دادوه‌ر محمد عورێبی دادوه‌ری دادگای باڵای
تاوانه‌کانی
عێراق رۆژی 21/12 له یه‌که‌مین دانیشتنی دادگایی تاوانبارانی
هه‌ڵه‌بجه
ئاشکرای کرد به‌نوسراوێکی ئاسایشی گشتی سلێمانی ئاگادار
کراوه‌ته‌وه تۆمه‌تبار
تاریق ره‌مه‌زان ناتوانێت له‌دادگاکه‌دا ئاماده بکرێت"چونکه
هه‌ڵهاتووه".
سه‌رچاوه:
ئاوێنه 24/12/2008
خه‌ڵکی کوردستان به‌م سوێنده‌ی ئاسایش تاچه‌نده باوه‌ڕده‌که‌ن
له‌ئاسایشی یه‌کێتی
و
پارتیدا زیندان هه‌ڵبێت، ئه‌گه‌ر یه‌ک سه‌فقه‌ی گه‌وره‌و سیاسه‌تێکی
ڕوون و
ئاشکرای خۆیانی له‌پشته‌وه نه‌بێت و دوور نیه سبه‌ینێش بخوازێت بڵێن
ئه‌منی قه‌ومی
و
قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان وای پیوێست ده‌کرد، گیانی ئه‌م
سه‌رکرده‌یه‌ی
رژێمی به‌عس نه‌جاتبده‌ن.
خه‌ڵکی کوردستان ده‌توانن کۆتایی به‌م چاوبه‌ستانه‌ی حیزبه
ناسیونالیسته‌کان بهێنن.
ئه‌م
چاوبه‌ست و گه‌مانه‌ی حیزبه ناسیونالیسته‌کان چ له 18 ساڵی
ده‌سه‌لاتی
میلیشیایی له‌شاره‌کان و چ ده‌وره‌ی پێشتری شاخ هیج گومان و
خۆشخه‌یاڵیه‌کی لای خه‌ڵک
نه‌هێشتووه، وه خه‌ڵکی کوردستان هیچ خۆشباوه‌ریه‌کیان به‌ده‌سه‌لات و
وه‌عده‌و به‌ڵێن
و
ئاینده‌یه‌کی هه‌ردوو حیزب و حکومه‌ته‌که‌یشیان نیه، ده‌زانن له‌چونه
باوه‌شی
سدام
حسین و خومه‌ینی و ئه‌مریکاوه هیچ قازانجێکیان نه‌کرد، له‌نه‌جاتدانی
سامه‌رایی
و
سه‌دان و بگره هه‌زاران له سه‌ران و نۆکه‌رانی ڕژێمی به‌عس و ئیستاش
نه‌جاتدانی
فرۆکه‌وانی به‌رپرس له‌کیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه و چونه باوه‌شی
سه‌درو به‌درو ده‌وڵه‌تی
تورکیا، نه‌ک نانێک به‌سفره‌یان زیاد نابێت، به‌ڵکو ده‌بێت چاوه‌ڕوانی
ماڵوێرانی و
برسێتی زیاتر بکه‌ن، بۆیه ته‌نیا هێزێک که‌ده‌توانێت کۆتایی
به‌یاریکردنی ئه‌م
حیزبانه به‌چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستانوه بهێنێ، هێزی خه‌ڵک و
هاتنه‌مه‌یدانه به‌شیوه‌یه‌کی
ڕێخکراوو، هاتنه‌مه‌یدانیانه له‌گه‌ڵ که‌سوکاری قوربانیانی کیمیایی
بارنی هه‌ڵه‌بجه‌دا
به‌دژی حه‌شاردان و ڕزگارکردنی گیانی سه‌رانی به‌عس و تاوانباری
کیمیایی هه‌ڵه‌بجه.
n.bashir3@ukonline.co.uk
|