په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

هزری کۆمەڵگە و کڵاوێن!


ستار محەمەد قادر


کاتێک بەرنامەی کڵاوێن لە سەر شاشەی کوردستاتەوە دەبێت بە میوانی ماڵەکانمان، فت و گوڵ دەبن بەو خەونە ئەرخەوانییەی کە ساڵانێکە ئێمەی کورد لە سەر ریتمی هەمان یاری گەمە بە چارەنووسی خۆمان دەکەین!


من لەوە دڵنیام ئەگەر هەر میللەتێکی دیکە لە جێگای ئێمەی کورد ببوونایە لە دوای ئەوەندە نوشست و شکست، دەسبەرداری کڵاوێن و گەمەی بەخت و ناو لەپ گرتنەوە دەبوون و لە هەوڵی ئەوەدا دەبوون گەنم تۆو بکەن، بۆ ئەوەی گەنم بدوورنەوە؟!


لێ مخابن ئێمە دەمانەوێت لە ژێر سێبەری مەرگدا گۆرانی بۆ ژیان بڵێین، نامانەوێت ئاوڕ لە رابردوو بدەینەوە، باس لە ئایندە دەکەین!


من پێم سەیرە ئیمە لە تواناماندا نەبێت دان بە راستییەکاندا بنێین و بە شوێن حەقیقەتدا بگەڕێین، چۆن و بە چ شێوەیەک دەتوانین باس لە گۆڕان و پێشکەوتن بکەین؟!


ئایا دەکرێت بە بێ بیرکردنەوە لە گۆڕان، گۆڕان بەرجەستە بکەین؟ یان بە بێ بوونی بیرۆکەی سەرکەوتن و پێشکەوتن، سەرکەوتن و پێشکەوتن بوونیان هەبێت؟!

ئەم هاوکێشەیە هەڵە قبووڵ ناکات، چونکە مرۆڤ پێش سەرکەوتن دەبێت هەڵگری بیرۆکەی سەرکەوتن بێت، بە واتایەکی دی هەر مرۆڤێکی سەرکەوتوو لە هەر بوارێکدا هەڵگری بیرۆکەی سەرکەوتنە لە بنەمادا لەو بوارەدا، واتا سەرکەوتن یان گۆڕان تا نەبن بە ئەندێشە، مەحاڵە مرۆڤ لە خەوندا بە دیداریان شاد بێت، کاتێکیش کە دەبن بە ئەندێشە ئیدی بابەتی کڵاوێن و هێندێک بەرنامەی بێ سوود لە زاکیرەی مرۆڤەکاندا دیلیت دەبن و کەس ئامادە نابێت بۆ چرکەیەکیش بە دیاری ئەو بەرنامانەوە کاتەکانی بە هەدەر بدات!

 

 

star_qadr@yahoo.com