په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

هونەرى ڕیکلام لە ڕۆژنامە.

 

نەجات روستى   

 

ئەمڕۆبە شێوازێکى ئێجگار فرە ڕیکلام بایەخ وگرنگیەکى زۆرى پێدەدرێت لە ژیانى ڕاگەیاندن و ئابوورى دا . شارەزایانى بوارى ڕاگەیاندن و ئابوورى ڕیکلامیان کردۆتە چەندین بەشى جیا لەوانە( ڕیکلامى ئابوورى ، ڕۆشنبیرى ، کۆمەڵایەتى ) مەبەست لە ڕیکلامى ئابوورى ئەو هەواڵە وێنەدارەیە کە ئاگادارمان دەکاتەوە لە بوونى بەرهەمێک لەلایەن دەزگاکانى بازرگانى یەوە ئیتر ئەو بەرهەمە هاوردە یان بەرهەمەهێنەرى ناو خۆ بێت ، کەرتى گشتى یان تایبەتى .

 

ئەم ڕیکلامانە بەمەبەستى ئاگادارکردنەوەى بەکارهێنەر لە بوونى بەرهەمى لەو جۆرە ، خۆناکرێت هاووڵاتى هەموو ڕۆژێک خۆى بۆ پرسیارکردن دەربارەى کەل وپەل تەرخان بکات کە تازە لەبازار دابەزیوون و پێویستى پێیانە ، مەترسى ئەم جاڕدانە کاتێک دەردەکەوێت کە زیادە ڕەوى لە پیاهەڵدانى ئەو بەرهەمە و ڕادەى سوودەکانى دا بکرێت هەر بۆیە ووریایى لە کارى ریکلامدا کارێکى زۆر گرنگە بۆ خۆبەدوورگرتن لە هەڵخەڵەتاندنى بەکارهێنەر .

 

لە هیچ کات و کۆمەڵێکدا ناکرێت دەست بەرداری ڕیکلامى ڕۆشنبیرى بین ، سەرەڕاى ئەوەى ئەم ڕیکلامە وێنەى ڕەنگدانەوەیەکى ڕوونى چالاکیە  ڕۆشنبیرى و زانستى و هونەریەکانە ، لە هەمان کاتدا هۆیەکە بۆ هاندانى خەڵک و بەشدارى کردنێکى کاریگەریشە لە جم وجۆڵى شارستانى و چێژوەرگرتن لە بەرهەمى هزرە ڕۆشنبیریەکان لە ووڵاتدا .

 

ڕیکلام بۆ نمایش کردنى بوونى چالاکیەک کە لە بنەمادا ئاراستەى ژمارەیەکى زۆرى خەڵک کراوە، مەبەست لێى هاوکاریکردنە بۆ بەشارستانى کردنى کۆمەلڕ ، مەبەست لێى قازانج نى یە .

 

ڕیکڵامە کۆمەڵایەتى یەکانیش ئەو هەواڵە تاکە کەسیانەییە کە مەبەست لێى سەرنج ڕاکێشانى چین و توێژەکانى نێو کۆمەڵە بۆ ڕوودانى ڕووداوێک لە کەسێکى پەیوەندیدار ، بۆ نموونە مردن ، ژنهێنان و شووکردن ، لەدایک بوون گێڕانى ئاهەنگى تایبەت .......هتد

 

ئەم جۆرە جاڕدانە سەرەڕاى ئەوەى کاریگەرى لەسەر کەسانى تر سنووردارە چونکە تاکى یە نەک کۆمەڵى ، بەڵام لە لایەکى دیکەوە فاکتەرێکە لە فاکتەرەکانى ڕاکێشانى هاوڵاتیان بۆ خوێندنەوەى ڕۆژنامە ودیاریکردن و پێدانى ڕۆڵێک لە کردارى ژیانى ڕۆژانەیان .

 

چەندین ڕۆژنامە ژمارەیەکى زۆر ستوون بۆ ئەم جۆرە ڕیکلامە دیارى دەکەن ، چونکە گرنگى زۆرى هەیەبۆ ئاشکرا کردنى حاڵەتە تایبەتییەکانى تاکەکانى نێو کۆمەڵ کە ئەوەى لە ژیانیاندا بەخۆشى وناخۆشییەوە کە ڕوو دەدات ، ئەو خێزانانەى بۆ یادەوەرى کەسێک کۆدەبنەوە ، ناتوانن خزم و هاوڕێیانى دوور لە رێگاى پەیوەندى تەلەفوونى و نامە ئاگادار بکەنەوە ، بەڵام لە ڕێگەى ڕۆژنامەوە شیاوترین رێگاییە بۆ بڵاوکردنەوەوە لەناو خەڵکدا .

 

* شێوازەکانى ڕیکلام.

 

جاڕدان وکردارێکى ڕۆژنامەوانى تابیەتە پانتایەکى زۆرى لە ژیانى رۆژانەى خەڵک گرتووە ،گرنگ ئەوەیە چۆن  بتوانیین کەناڵەکانى راگەیاندن بکەین بە سەر چاوەى زانیارییەکان بۆ جەماوەر و شێوازە جیاوازەکانى ڕۆژنامەنووسى بەکاردبێنین بە هەمان شێوە جاڕدانیش بە شێواز و هۆى زۆر لێهاتووانە و جیاواز پێشکەش دەکرێت .

 

زووربەى ڕۆژنامەکان بە چاوێکى هەڵە سەیرى ڕیکلام دەکەن کە سەرچاوەیەکى ماددى بێت لەسەر ماددە ڕۆژنامەنووسیەکانى تر ، هەر بۆیە فراوانى ڕیکلام تادآ لە بچووک بوونەوەدایە و بەرەو نەمان دەچێت .

 

ئەمە لە کاتێکدا کە ڕیکلام بە زانیاریەک دادەنرێت وەکو زانیاریەکانى ناو ووتار و هەواڵ و لێکۆڵینەوە پێشکەش دەکرێت .

 

جاڕدان بۆ دەستپێکردنى وەرزى زستانەى گەشت و گوزار بۆ یارى خلسکانى  خۆى لە خۆیدا زانیارییە جێگاى گرنگى پێدانى دەیان هەزار کەسە کە بەهەر هۆیەک بێت (وەرزش ، پزیشکى ، کۆمەڵایەتى) بەشەوقەوە چاوەڕوانى  دەکەن .

 

لە دەوڵەتە سەرمایەدارەکان هەندى جار ڕیکلام پشت بە خەڵەتاندن و زیادەڕەوى دەبەستێت و بە قەبارەیەکى گەورە تر وەک لەوەى شایانیەتى پیشانى دەدات ، بەڵام ئەمە لە وکۆمەڵگایانەدا  کۆنترۆڵى هۆیەکانى ڕاگەیاندن و سەرچاوە ئابووری یەکانى کردوە بەم شێوە نى یە .

ڕیکلام چەندین شێوازى دەگرێتە خۆ تەنانەت هەندێک جار کۆنگرەى ڕۆژنامەنووسى .

 

جاڕدان زانیاریەکەو فراوانى شوێنى بڵاوکردنەوە دادەڕێژێت ، بۆ نموونە ئەگەر ڕیکلام بۆ بەرهەمێکى نوآ بکەین پێویست ناکات لەسەر شێوەى بەیانێک زانیاریەکە دابڕێژین بەڵکو تەنها وێنەیەکى فۆتۆگرافى یان کاریکاتێرى ودەربڕینێکى چڕوو ڕوونى بەسە .

 

* مەترسیەکانى ڕیکلام.

 

هەموو بەرهەمێک بۆ ڕیکڵام ناشێت ، هەموو بانگەوازو بەیانێکى حکومى بۆ جاڕدان ناشێت ناکرێت جاڕبۆ جگەرەو ومەى و ئەو شتانە بکەین کە زیانیان هەیە بۆ سەر تەندروستى مرۆڤ .

 

هەرچەندە زۆر لە ناو خەڵکدا بەکاردێت ، چونکە جاڕدان بۆ پێچەوانەى هەوڵى دەوڵەتە بۆ کۆنترۆلڕ کردنى ئەو نەخۆشى یە کە لە نێو کۆمەلڕ پەیدا دەبێت ، بەداخەوە لەلاى خۆمان لەم دوایانەدا ڕیکلام بۆ جگەرە و باڕەکانیش دەکرێت .

___________________________________________

سەرچاوە:

        1. اراء فى الکتابە و العمل الصحفى ، وائل العانى.

        2. الاعلام و الحرب النفسیە .... تالیف لجنە فى موسسە الثقافە العالمیە.

 

 

najatrosty@yahoo.com