٢\١\٢٠١٠
هونه‌ری جه‌نگ.
نووسینی:
سه‌ن زو‌و

و : مسته‌فا ڕابه‌ر
پێشکه‌شه به‌گیانی شه‌هید
مولازم جوامێر سایه‌میر 1948-1978 ئه‌و
جوامێره‌ی وه‌ختی خۆی سه‌ددامی خوێنڕێژی ناچار کرد به‌شه‌رمه‌زاری له
بابه‌کراغای پشده‌ری بپرسی ''ئایا له‌ناو کوردا که‌سێکی ترتان ماوه وه‌کو
جوامێر سه‌رسه‌خت و خۆراگر بیت!!''.
له
سه‌ده‌ی پێنجه‌می به‌رله‌دایک بوونی عیسا پێغه‌مبه‌ر له پاشانشینی
چین هاولاتیه‌ک ناوبانگی ده‌رکرد له‌بواری شێوه‌کانی شه‌ڕو شۆڕ به‌ناوی
سه‌ن زو‌و (544-496 پێش زایین) دوو سه‌رکرده‌ی سوپا داوایان له خاوه‌نشکۆ
هولو پاشای مه‌مله‌که‌تی چوو کرد ڕێگه بدات سود له بیر‌و بۆچونه‌کانی
ئه‌و بلیمه‌ته وه‌ربگرێت ووشه‌ی زو‌و له زمانی چاینی دا به مانای وه‌ستا
یان ماموستا دێت ، پاشای چوو داوای له زو‌و کرد به‌کورتی ئه‌زمون و
بیروڕاکانی خۆی له‌دوو تۆی کتێبێک‌دا ئاماده بکات ئه‌ویش په‌ڕتوکێکی
نووسی به‌ناوی (هونه‌ری جه‌نگ) له‌م سێزده به‌شه‌دا:
1. پلان داڕشتن 2. شه‌ڕ هه‌لگیرساندن 3. په‌لاماردانی به فرت و فێل 4.
مانۆرو تاکتێک 5. به‌کارهێنانی توانست و ووزه.
6. خالی لاواز‌و به‌هێز 7. جولاندنی هێزی سه‌ربازی 8. جۆڕه‌کانی
ته‌کنیکی جه‌نگ 9. هه‌ڵمه‌ت و په‌لاماردان 10. شێوه‌کانی زه‌وی و رێگه‌و
بان 11. که‌ندو کۆسپه‌کانی ، زه‌وی نۆ جۆری هه‌یه 12. په‌لامارو ئاگر
تێبه‌ردان. 13. به‌کارهێنانی سیخور‌و شۆڤار.
پاشا پێی ووت باشه کتێبه‌که‌تم خوێنده‌وه ده‌توانی بیرۆکه‌که‌ت به‌ساده‌یی
له‌به‌ر چاوم له‌سه‌ر یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازی تاقی بکه‌یته‌وه سه‌ن زو‌و
ووتی باشه دیسان پاشا پرسی ده‌کرێ له‌سه‌ر ژنان تاقی بکرێته‌وه زو‌و
ووتی بۆ نا !! با له‌سه‌ر که‌نێزه‌کانی کۆشکی خاوه‌نشکۆ بیت پاشا ره‌زامه‌ندی
نیشاندا.
ده‌ست و برد نزیکه‌ی 300 ژنیان ئاماده‌کرد سه‌ن زو‌و که‌نیزه‌کانی به‌سه‌ر
دوو گروپ دابه‌ش کرد دوو که‌نیزه‌ی چاوگه‌شی دڵخوازی پاشای ده‌ست
نیشانکرد بۆ سه‌رکردایه‌تی هه‌ریه‌ک له گروپه‌کان زرێ پۆشیان له‌به‌رکردن
و فرمانی پێدان شمشێرو قه‌ڵخان هه‌لگرن.
له ووتارێکی کورت‌دا ووتی وابزانم ئێوه جیاوازی پاش و پشت و ڕاست و
چه‌پی خۆتان ده‌زانن هه‌مویان ووتیان به‌لێ ده‌یزانین.
سه‌ن زو‌و ووتی زۆر چاکه باده‌ست بکه‌ین به ڕاهێنان و مه‌شق کردن کاتی
دهۆله‌که‌م کوتا پێم ووتن سه‌یری پێشه‌وه بکه‌ن هه‌موتان ده‌بی سه‌یری
پێش خۆتان بکه‌ن کاتێ دهۆله‌که‌م کوتا ووتم به‌لای چه‌پتان وه‌رگه‌ڕێن
به ئاراسته‌ی ده‌ستی چه‌پ ده‌بی هه‌موتان به‌لای چه‌پتان وه‌رگه‌ڕین
هه‌رکاتی دهۆله‌که‌م کوتا و ووتم به‌لای ڕاستا وه‌رگه‌ڕین به‌ئاڕاسته‌ی
ده‌ستی ڕاست وه‌رگه‌ڕێن کاتی دهۆله‌که‌م کوتا ووتم بۆ دواوه وه‌رگه‌ڕین
هه‌موتان به‌ئاڕاسته‌ی ده‌ستی ڕاسته‌وه بۆ دواوه وه‌رگه‌ڕێن ژنه‌کان
ووتیان له فرمانه‌کانت گه‌یشتین.
پاشان سه‌ن زو‌و ده‌ستی کرد به‌ئاماده‌کاری مه‌شقی و سه‌ربازی به دهۆل
کوتان به‌ده‌نگی به‌رز هاواری کرد بۆلای ڕاست وه‌رگڕێ!! هه‌مو ژنه‌کان
تێکڕا دایانه قاقای پێکه‌نین!! سه‌ن زو‌و ووتی ئه‌گه‌ر فرمانه‌کان ڕون
و ئاشکرا نه‌بن ته‌مومژاوی بن سه‌ربازه‌کان تێی نه‌گه‌ن گله‌یی و خه‌تا
له ئه‌ستۆی فه‌رمانده‌یه ، پاشان جارێکی تر به‌ته‌واوه‌تی مه‌شقی
دادان ، سه‌رله‌نوێ له‌مه‌یدان دهۆله‌که‌ی لێداو فرمانیدا بۆلای چه‌پ
وه‌رگه‌ڕێ دیسان ژنه‌کان دایانه قاقای پێکه‌نین!! فرمانه‌که‌یان جێبه‌جێ
نه‌کرد.
پاش ئه‌وه سه‌ن زو‌و ووتی ئه‌گه‌ر فرمانه‌کان به ته‌واوه‌تی ڕون و
ئاشکرا بن و سه‌ربازه‌کان جێبه‌جێی نه‌که‌ن ئه‌وکاته خه‌تای سه‌ربازه‌کانه
لێره‌دا زو‌و دادوه‌رێکی سه‌ربازی له مه‌یدانی مه‌شق ئاماده‌کرد و لێی
پرسی سزای ئه‌و سه‌ربازه چی یه ئه‌گه‌ر جه‌نگاوه‌ر هه‌لگه‌ڕاوه‌و
فرمانی سه‌ربازی جێبه‌جێ نه‌کرد دادوه‌ر بڕیاری دا "سزاکه‌ی سه‌ربڕینه".
لێره‌دا سه‌ن زو‌و فه‌رمانی کوشتنی هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی دوو گروپه‌که‌ی
په‌سند کرد ، به‌لام له‌ولاوه پاشا که چاودێری مه‌شقه‌که‌ی ده‌کرد
زۆری پێ ناخۆش بوو ئه‌و دوو که‌نێزه دۆسته‌ی بکوژرێت هه‌والێکی به‌په‌له‌ی
بۆ سه‌ن زو‌و نارد و پێی گۆت ئێستا خۆم دلنیابووم له توانا‌و کارامه‌یی
و ده‌سته‌لاتت به‌سه‌ر سه‌ربازه‌کاندا به‌لام بێ ئه‌و دوو که‌نێزه تام
له خواردن و خواردنه‌وه ناکه‌م پێمخۆشه ژیانیان بپارێزیت لای خۆیه‌وه
سه‌ن زو‌و وه‌لامی داوه تۆ که منت ڕاسپاردوه سه‌رکردایه‌تی هێزێکی سه‌ربازی
بکه‌م هه‌تا له‌ژێر ئه‌و ڕاسپارده‌یه‌دا بم ناتوانم سه‌رپێچی بکه‌م ئه‌وه‌بوو
هه‌ردوو فه‌رمانده‌که به‌به‌رچاوی ژنه‌کان کوژران یه‌کسه‌ر هه‌رله‌وێ
دوو ژنی تری ده‌ست نیشان کرد بۆ فه‌رمانده‌یی هه‌ردوو گروپه‌که و ده‌ستی
کرده‌وه به‌مه‌شق کردن له‌سه‌ر ده‌نگی دهۆل فرمانی ده‌رکرد به‌لای
ڕاست وه‌رگه‌ڕێ فه‌رمانه‌که‌ی زۆر به توند‌و تۆلی به‌ڕیوه‌چوو ، پێنه‌که‌نین
نه‌ماو که‌سیش نقه‌ی لێوه نه‌هات.
ئینجا سه‌ن زو‌و په‌یامێکی بۆ پاشا نارد و باسی ته‌واوبوونی مه‌شق و
ڕاهێنانی ژنه‌کانی پێ ڕاگه‌یاند که ئاماده‌ن بۆ نمایش کردنی سه‌ربازی
و ئاماده‌ن هه‌ر ئه‌رکێکیان پێ بسپێری ئاماده‌ن مل له ئاو و ئاگر
بنێنن ، پاشا وه‌لامی دایه‌وه با فه‌رمانده و له‌شکر بگه‌ڕێنه‌وه
ئێستا حه‌ز له بینینی نمایش‌کردنی سه‌ربازی ناکه‌م ئه‌وکاته سه‌ن زو‌و
ووتی دیاره پاشا هه‌ر حه‌زی له ووشه و گوفتاره نه‌ک له کار و
کردار ، ئیتر پاشا سه‌ن زووی به سه‌کرده‌ی گشتی له‌شکره‌کانی دانا.
کتێبی هونه‌ری جه‌نگ کونترین په‌ڕتوکی جه‌نگه گرینگی له‌وه‌دایه ده‌توانرێ
له بواره‌کانی ئابوری و بازرگانی و سیاسی و وه‌زش و به‌رێوه‌بردنی
کارگه و کومپانیه‌کانی وه‌به‌رهێنان پیاده بکرێت.
له‌به‌شی یه‌که‌می کتێبه‌که‌یدا سه‌ن زو‌و ده‌لێ بابه‌تی جه‌نگ گرینگیه‌کی
زۆری هه‌یه مان و نه‌مانی ده‌وله‌ت به‌نده به سه‌ره‌نجامی جه‌نگ
ڕێگه‌یه‌که به‌ره‌و مان یان نه‌مان بۆیه پێویسته بابه‌تی جه‌نگ زۆر
گرینگی پێ بدرێت و توێژینه‌وه‌ی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر بکرێ ، هه‌روه‌ها
ده‌ڵێ بۆ هه‌لسه‌گاندنی ئه‌نجامی هه‌ر جه‌نگێک ده‌بی هه‌موو لایه‌نه‌کان
به‌راورد بکه‌یت له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م پێنج فاکته‌ره.
یه‌که‌م: کاریگه‌ری مۆرال و ڕه‌وشت.
وه‌کو نیشتمانپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویێستی و ته‌بایی نێوان خه‌لک و سه‌رکرده
و گیان به‌ختکردن له‌پێناو به‌رگریکردن له خاک و ولات بێ ئه‌وه‌ی بیر
له خیانه‌تکردن بکه‌نه‌وه.
دووه‌م:
که‌شوهه‌وا مه‌به‌ست له‌شه‌و و ڕۆژ و سه‌ر‌ما و گه‌رما و کات وه‌رزه‌کانی
ساله.
سێیه‌م:
سروشتی زه‌وی وه‌کو (که‌ندوکۆک) که به‌رزونزمی شاخ و کێو کورت و درێژی
ڕیگه‌وبانی نیوان هه‌ردوو لا ، ڕیگه‌ی مه‌ترسیدار و ڕێگه‌ی ئارام و
ڕیگه‌ی کراوه یان ته‌نگه‌به‌ر.
چواره‌م: ژیری و کاره‌مایی سه‌رکرده.
وه‌کو ژیری و دڵسۆزی و هۆشیاری و ئازایی و تووندوتیژی.
پێنجه‌م: بنه‌ماکانی ڕیکخستن.
بریتیه له ئاراسته‌کردن و ڕێکخستی سوپا له دابه‌شکردنی پله‌و‌پایه
له‌سه‌ر ئه‌فسه‌ران به‌پێی لێوه‌شانه‌وه ، کونترۆلکردنی خه‌رجی سوپا..
ئه‌م پێنج بنه‌مایانه‌ی له خواره‌وه به‌کورتی باسکراوه پێویسته لای
هه‌موو سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌ربازی ڕوون و ئاشکرا بن ، ئه‌وه‌ی بیزانی سه‌رکه‌وتنی
مسۆگه‌ره،
کام لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی به‌هێزترین هه‌ژمونی ووره و مۆرالی له‌ده‌ست
دایه.
کام لایه‌ن سه‌رکرده‌که‌ی لێهاتو کاراماتره.
کام لایه‌ن بار‌و دۆخی زه‌وی و که‌شوهه‌وای له‌بارتره.
کام لایه‌ن به‌ڕیکوپێکی باشتر بڕیاره‌کانیان جێبه‌جێ ده‌کرێت.
سوپای کام لایه‌ن له‌ڕوی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بالاده‌ستره.
کام لایه‌ن باشتر مه‌شق و ڕاهێنانی به سه‌رباز و ئه‌فسه‌رکانی کردووه.
کام لایه‌ن ڕه‌قترو و بێ فه‌رق و جیایی سزا و پاداش جێبه‌جێ ده‌کات.
شه‌ڕ هه‌لگیرساندن.
له‌به‌شی دووه‌مدا زو‌و ده‌لێ : ئامانجی سه‌ره‌کی له به‌کارهێنان و
پیاده‌کردنی سوپایه‌کی زل سه‌رکه‌وتنی خێرایه چونکه ئه‌گه‌ر جه‌نگ به
قوون دابکه‌وی چه‌کی سه‌ربازه‌کان ژه‌نگ هه‌ڵدێنیت ، ووره‌ی جه‌نگاوره‌کان
داده‌به‌زی. ئه‌گه‌ر سوپا په‌لاماری شاره‌کان بدات هیزه‌کان ماندوو شه‌که‌ت
ده‌بن هه‌روه‌ها شه‌ڕی درێژخایه‌ن سامانی وولات له‌بن دێنیت.
به‌دڵنیایی یه‌وه ئه‌گه‌ر چه‌که‌کانت ژه‌نگی گرت ، ووره‌ت دابه‌زی ،
هێزت داڕزا توانات نه‌ما... فه‌رمانڕه‌وای وولاته‌کانی دراوسی ئه‌م هه‌له
ده‌قۆزنه‌وه بۆ ده‌ست تێوه‌ردان ، هه‌ر چه‌ند بلێمه‌ت و شاره‌زا بیت
پاشه‌ڕۆژێکی ڕه‌ش چاوه‌ڕێت ده‌کات.
هه‌روه‌کو په‌لاماری ملهوڕانه‌مان بیستووه گو‌ێشمان له کرده‌وه‌یه‌کی
سه‌ربازی تیژ و چالاک نه‌بووه درێژخایه‌ن بیت ، بێگومان شه‌ڕی
درێژخایه‌ن هه‌رگیز سوودی بۆ نیشتمان نه‌بووه.
له به‌شی سێیه‌مدا سه‌ن زو‌و ده‌ڵێ:
جوله پێکردنی سوپا ده‌بی به گوێره‌ی هه‌مان هۆنه‌ری فرتوفێلی جه‌نگ
ئه‌نجام بدرێت ئه‌گه‌ر هێزه‌که‌ت ده ئه‌وه‌نده‌ی هێزی دوژمنه پێویسته
گه‌مارۆی بده‌یت کاتی هێزه‌که‌ت پێنج ئه‌وه‌نده‌ی هێزه‌که‌ی دوژمن بوو
پێویسته په‌لاماری بده‌یت ئه‌گه‌ر هێزه‌که‌ت دو ئه‌وه‌نده‌ی هێزه‌که‌ی
دوژمن بیت پێویسته شه‌ڕی له‌گه‌ل بکه‌یت ئه‌گه‌ر هێزه‌که‌ت به‌رامبه‌ری
هێزی دوژمن بوو پێویسته بتوانی هێزه‌که‌ی دوژمن بڕ بڕ بکه‌یت ئه‌گه‌ر
هێزه‌که‌ت له هێزی دوژمن که‌متر بوو پێویسته توانای به‌رگریکردنت هه‌بیت
ئه‌گه‌ر له هه‌موو ڕوێکه‌وه بارودۆخه‌که له قازانجی تۆ نه‌بوو ده‌بی
هه‌ول بده‌یت به فێڵ ڕوو به‌ڕوی بیته‌وه.
له کۆتاییدا پیویسته بگۆترێ:
کتێبه‌که‌ی سه‌ن زو‌و تا ئێستا بۆ سه‌ر پتر له 31 زمان وه‌رگێڕدراوه
هه‌زاران تیڕاژی لێ چاپ کراوه کراوه‌ته فیلمی سینه‌مایی و فیلمی
کارتون ، توێژینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر کراوه ، له کولیژ و دانشگاکانی
جیهان ده‌خوێندرێت هه‌ر فه‌رمانده‌یه‌ک پێڕه‌وی کردبی سه‌رکه‌وتنی
مسۆگه‌ر کردووه ، له‌جه‌نگی ڤیاتنام و که‌نداو سوودی لێ وه‌رگیراوه
هه‌روه‌ها پێڕه‌وکردنی له بواره‌کانی به‌رێوه‌بردنی کارگه و کومپانیه‌کانی
وه‌به‌رهێنان به‌رده‌وام سه‌رکه‌وتنی به‌رچاو وه‌ده‌ست دێنیت.
____________________________
سه‌رچاوه‌کان:
فیلمی هونه‌ری جه‌نگ له سه‌ر یوتوب:
http://www.youtube.com/watch?v=15l6yJgYAWA&feature=player_embedded
کتێبی
1.Sun Tzu THE ART OF WAR FOR
EXECUTIVES
BY DONALD G. KRAUSE
2.The art of War
Translated By Jhon Minford
3.Wikipedia،
sino16@hotmail.com
|