٦\٥\٢٠١٠
ئیدانەکردن و
شەرمەزارکردنى تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس(سەردەشت عوسمان).
رفاندنی رۆژنامەنووس(سەردەشت عوسمان) لە رۆژی 4-5-2010 لەبەردەم کۆلیژی
زمانی زانکۆی سەڵاحەدین و لەناو جەرگەی پایتەختی هەرێمی کوردستان،
هەموومانی لەناخەوە هەژاند. ئەوەی زیاتر ئێمەی لەناخەوە شڵەژاند و
خەمباریکردین دۆزینەوەی تەرمی ناوبراو بوو لە رۆژی 6-5-2010 لەناوچەی
موسڵ. شەهید کردنی هاوکارمان(سەردەشت عوسمان) کە بە ناوی(دەشتی عوسمان)
ئاماژەیەکى ترى ترسناکە بۆ سەر ژیان و گیانى رۆژنامەنووسانى ئازاو بوێر،
چونکە ئەم کارە قێزەونترین کاری تیرۆریستییە لەدوای شەهیدکردنی
رۆژنامەنووس(سۆران مامە حەمە) لە کەرکووک.
رفاندنی رۆژنامەنووسێک لەناو پایتەختی هەرێم و دواتر بردنی بۆ
ناوچەیەکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و شەهید کردنی جێگای پرسیارێکی
گەورەیە، چونکە ئەوکارە لە تواناى کەسێک یان گروپێکى بچوکدا نییە، بۆیە
پێمانوایە بە پلەی یەکەم حکومەتی هەرێم و هێزەکانی ئاسایشی هەرێم لێی
بەرپرسیارن و دەبێت هەوڵى تەواو بدەن بۆ دۆزینەوەى ئەو دەستە رەشە،
چونکە ئەرکی پاراستنی ئاسایشی رۆژنامەنووسان و تەواوی هاووڵاًتیان لە
هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی هەرێمدایە. بۆیە
پێویستە حکومەتی هەرێم بە جددی بەدواداچوون بۆ ئەو مەسەلەیە بکات،
بەپێچەوانەوە بێدەنگە کردن و چاونوقاندن لە نەدۆزینەوەى بکوژەکان ،
دەبێتە نەنگییەکی یەکجار گەورە بۆ ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وەدەبێتە
هۆیەکى گەورەش بۆ پاشەکشێکردن بە روتى ئازادى رۆژنامەگەرى و ملنان
بەرەو دواوە.
ئێمە وەک کۆمەڵێک نووسەر و رۆژنامەنووسی هەرێمی کوردستان ، پێمانوایە
رفاندن و هەڕەشەکردن لە رۆژنامەنووسان پێیناوەتەوە قۆناغێکی
مەترسیدارەوە کە چیتر مایەی قبوڵکردن نییە و بێدەنگ نابین، بۆیە ئەگەر
حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان خەمساری بکەن لە دۆزینەوەی
ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە، ئێمە خۆپیشاندان ئەنجامدەدەین و
شێوازی دیکەی مەدەنیانە دەگرینە بەر.
لێرەوە داوا لە سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی
وەزیران و (UN)و رێکخراوی (کۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەوانان) و (پەیامنێرانی
بێسنوور) و (هیوامان رایتس وۆچ) و (خاچی سوری نێونەتەوەیی) و هەموو
رێکخراوە مرۆڤدۆستەکان دەکەین کە بەدواداچوونی جددی بۆ ئەم مەسەلەی
بکەن، بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەران و بەسزا گەیاندنیان.
ناوەکان:
1- ئاسۆس هەردی
2- ئەحمەد میرە
3- کەمال رەئوف
4- د.فەرهاد پیرباڵ
5- بەختیار سەعید
6- شوان محمد
7- عەدنان عوسمان
8- هەڵگورد سەمەد
9- چیمەن ساڵح
10- کاژاو جمال
11- ئازیز محمود
12- جەبار جمال غریب
13- رێبین رەسوڵ
14- هێمن مامەند
15- سمکۆ محەمەد
16- دیار عەزیز شەریف
17- ئیبراهیم عەلی
18- هێمن باقر
19- دەشتی سەباح
20- کامەران محمد
21- سامان مەجید
22- رێبین فەتاح
23- عومەر ستار
24- هەژار ئەنوەر
25- ئاوارە حەمید
26- کەمال چۆمانی
27- بارزان حەسەن
28- مەریوان مەلا حەسەن
29- بورهان قادر
30- سامان بەشارەتی
31- ئیبراهیم حەمەدڕمین
32- راماڵ رابوو
33- عیماد رەفعەت
34- د.مەغدید سەپان
35- سەڵاح مەزن
36- کاوە عبدالکریم
37- نەهرۆ عاڵایی
38- ئەڵماس محمد
39- شیلان یاسین
40- شوان تاڤینگ
41- شلێر باپیری
42- ساڵح قادر
43- بەختیار پاڵانی
44- نیاز عەبدوڵا
45- نزار گزالی
46- رەسوڵ سوڵتانی
47- شەوقی کانەبی
48- هێمن مەلازادە
49- ئارام قەرەداغی
50- هاوکاری حمد
51- ئەڵوەند حەمید
52- زانیار ئەسعەد
53- عیسا خدر
54- هەنگاو هاشم
55- سەرخێڵ هاشم
56- شەماڵ عەقراوی
57- لەنجە عەبدوڵڵا
58- هێمن کەریم مام رەش
59- ئاڤان فارس جاف
60- فەرهاد مەلا حەسەن
61- فەرمان سادق
62- وریا باقر
63- سامان فاروق
64- فەرهاد هیرانی
65- بێکەس حەمەد قادر
66- نامۆ عبدالله
67- نەبەز گۆران
68- بڕیار نامیق
69- بارام سوبحی
|