ئیفلیج بوونی ماده‌ی 140 و ئه‌زموونی کوردی چ په‌یامێک ده‌گه‌یه‌نێ؟
سه‌دیق سالح عه‌زیز به‌شی دووه‌م
7- جارێکی تر سه‌لمێندرایه‌وه که ته‌نیا شاخ و چیاکانی کوردستان دۆستی ڕاسته‌قینه و تا سه‌ری کوردن، کوردی به‌شه‌کانی تری کوردستان دۆست وپشت و په‌ناو قووڵایی ستراتیجی کوردستانن. ده‌نا کورد هیچ دۆستێکی دڵسۆز‌و تا سه‌ری نیه که پشتی پێ ببه‌سترێت، ئه‌و دۆستایه‌تیه‌ی هه‌شه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌وڵه‌ت یا ئه‌و ده‌وله‌ت، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هێزو حیزبی جیا جیادا، هه‌مووی ه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی کاتین که پشتی پێنابه‌سترێ. کورد ده‌بێ خۆی دۆستی خۆی بێ، چیدی شه‌ڕی براکوژی له‌گه‌ل یه‌کتردا نه‌که‌ن، ده‌بێ پارچه‌کانی تری کوردستان هاوکاری یه‌کتر بن، ده‌بێ به‌ره‌یه‌کی فراوان له نێوان هێزه کوردیه‌کان درووست بکرێ تیایا خه‌تی سووری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دیاری بکرێ، له‌هه‌مان کاتدا ڕه‌چاوی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر پارچه‌یه‌ک بکرێ.
نزیکترین دۆستمان ئه‌مریکاو وولاتانی ڕۆژئاوا بوو، که‌چی له دوای ئه‌و ته‌نگژه گه‌وره‌یه‌ی که ئه‌مریکا له عیراقدا تێی که‌وتووه، له خوای ده‌وێ به تاکه‌ی خۆی ده‌رچێت و ڕازیه به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر شه‌رمی ڕووی پارێزراو بێ پاشه‌کشه بکا. ئه‌مساڵ ده‌ستی به کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی کردووه، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا له کۆتایی سالی 2008 دا دیموکراته‌کان بیبه‌نه‌وه، ئه‌وه کشانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا مسۆگه‌ره. ئه‌مریکاش له ڕاپۆرته‌که‌ی بیکه‌ر- هاملتۆن ئاماژه‌ی به دوا که‌وتنی جێ به‌جێ کردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوور کردبوو، وه که‌رکوکی وه‌ک به‌رمیلێک باروود له‌سه‌ر لێواری ته‌قینه‌وه باس کردبوو. له راپۆرته‌که‌ی کرۆکه‌ر- پاتریۆس به یه‌کجاری کێشه‌ی کورد فه‌رامۆش کرابوو، ئه‌وه‌ی هه‌بوو ته‌نیا شیعه‌و سوونه‌بوو. دیاره ئه‌مریکا پێویستی به به‌ره‌یه‌کی فراوانی سووننه هه‌یه له دژی ئێران، بۆیه پێویستی به تورکیا و سوننه‌کان هه‌یه و ئێمه‌ی فه‌رامۆش کردووه‌و پ‌ک‌ک ه‌ی خستۆته خانه‌ی تیرۆره‌وه و وا هاوکاری یه‌کتری ده‌که‌ن و ڕۆژانه ناوچه‌کانی قه‌ندیل بۆمباران ده‌که‌ن. که‌وایه ئه‌و ئه‌مریکایه‌ی که باشتره له عه‌ره‌ب و تورک و فارس بۆ ئێمه، ئه‌وانیش ڕه‌چاوی هێزی گه‌وره‌ی ئه‌م ووڵاته ئیقلیمیانه ده‌که‌ن و به ئێمه‌یان ناگۆڕنه‌وه، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که تاسه‌ر لای ئێمه نامێننه‌وه. که‌وایه ده‌بێ خۆمان بۆ قۆناغێکی نوێی سه‌ختی پڕ له بڕیاری بوێرانه ئاماده بکه‌ین.
ئه‌گه‌ر گریمان ده‌سه‌ڵاتی کوردی ته‌ڕایه‌تی نیشتیمان په‌روه‌ری تیا ماوه، ئه‌گه‌رچی دره‌نگیشه، ده‌بێ خۆی بۆ قۆناغێکی سه‌ختی خه‌باتی ناو شاخ ئاماده بکات، هه‌نگاوی هه‌ست پێکراو و جددی بنێ، له ئاماده‌باشی دا بێت بۆ ئه‌گه‌ر و بڕیاره سه‌خته‌کان. هه‌رچه‌نده من گومانم هه‌یه ئه‌م سه‌رکردانه له‌به‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندبونیان، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه ئالۆزو جۆراو جۆره‌کانیان، له به‌ر کۆمپانیاو قۆنته‌راته‌کانیان، بتوانن جارێکی تر ئه‌م خه‌باته سه‌خته بکه‌نه‌وه. من باسی ئه‌وه ناکه‌م ئه‌گه‌ر دوژمن بۆ خۆی کاتێکی له‌بار بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێ و به گوشاری بڕینی بووجه بۆ نموونه، یان هێڕشی سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتی کوردی که‌نارگیر بکا! دیاره ئه‌و کاته‌ش دوژمن کاته‌که هه‌ڵده‌بژێرێ و حیسابی بۆ ئه‌گه‌ره‌کان کردووه، چاره‌نووسه‌که‌یشی ئاشکرایه بۆ لایه‌نی کوردی پاشه‌کشه‌ی گه‌وره یان خوانه‌خواسته هه‌ره‌سه.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌گه‌ر توانای خه‌باتی سه‌ختی تیا ماوه ده‌بێ به‌ڕاستی پشت به خه‌لکی کوردستان و به شاخ و کێوو گردۆلکه‌و ده‌شته‌کانی خۆمان ببه‌ستێ، ده‌بێ بنه‌ڕه‌تیانه به‌خۆی دا بچێته‌وه. سیاسه‌تی خۆی به‌شێوه‌یه‌کی به‌ره به‌ره بگۆڕێ به‌رامبه‌ر هه‌موو لایه‌ن و هاوکێشه‌کان هه‌تا ئه‌گه‌ر پێویست بکا له حکومه‌تی مالیکیش بێنه ده‌ره‌وه.
پێویسته ئه‌و بووجه زۆرانه‌ی که خه‌زن کراون له بانکه جۆراو جۆره‌کانا به‌کار بهێنرێ بۆ بووژاندنه‌وه‌ی دێهاته‌کانی کوردستان، له رووی کشتوکالی و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و خزمه‌ت گوزاریه‌وه. دێهاته‌کان دوا قه‌ڵا و قوڵایی ستراتیجی هێزمانه له کاتی پاشه‌کشه‌مان، ئه‌گه‌ر له ئێستاوه مشووری بۆ نه‌خۆین پاشان به په‌له په‌ل هیچمان پی ناکرێ.
ده‌توانرێ ئه‌و بووجه زۆره‌ی که هه‌یه به‌کار بهێنرێ به مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و هه‌ڵکۆلینی خانوی ڕیک وپێک بۆ حه‌وانه‌وه‌و حه‌شاردانی چه‌ک و پێشمه‌رگه له شوێنه جۆراو جۆره‌کاندا به تایبه‌تی له ناو چیا‌و دۆل و شاخه‌کاندا. له گردۆڵکه‌و پێده‌شته‌کاندا، به شێوه‌یه‌ک بێ که پێشمه‌رگه بتوانێ به ئاسانی و به باشی خاکی خۆی به‌کاربێنێ بۆ حه‌وانه‌وه‌ی خۆی و بۆ پێویستیه سه‌ربازیه‌کان. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که ئه‌م سیسته‌مه وه‌کو تۆڕێکی سه‌ربازی به هێز بێ که جیای ده‌کاته‌وه له شۆڕشه‌کانی تر که ته‌نیا ئه‌شکه‌وته خۆڕسکه‌کانیان به کار ده‌هێنا. ده‌توانرێ له ده‌شته‌کانیش ده‌یان خانووی ژێر زه‌وی بچوک لیره‌و له‌وێ درووست بکرێ وه‌ک حه‌شارگه‌ی نهێنی وه‌ها بێ که دوژمن له هێڕشدا شکست بێنێ. پێم وایه ئه‌وه‌ی حیسابی هێڕشی له‌ناکاوی دوژمن نه‌کا، هیچ له‌م بار‌و دۆخه حاڵی نه‌بووه.
ئه‌مه‌و ده‌بێ بایه‌خی ته‌واو به پێشمه‌رگه‌ی به بیروباوه‌ڕ و به چه‌کی جۆراو جۆر بدرێ. ئه‌و کاته دوژمن حیسابمان بۆ ده‌که‌ن و لێمان ده‌ترسن چونکه هێز و به‌رژه‌وه‌ندی بریارده‌ری ڕێره‌وی گفتوگۆکانن نه‌ک شتێکی تر. واته له دواجار دا هه‌ر هێزه به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه که سه‌ره‌نجامی گفتوگۆکان دیاری ده‌کات نه‌ک گفتوگۆی ڕووتی بێ پشتیوان. گفت وگۆی بێ پشت و په‌نا پاشه‌کشه‌و سازشێکی ئه‌کیدی به‌دواوه‌یه. خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆی بۆ پاشه‌کشه‌و بۆ سازشی له ڕادده‌به‌ده‌ر ئاماده کردووه، له‌م حاڵه‌ته‌دا زۆر ڕاسته ئێمه پێویستیمان به هێز نیه و هێزیش باوی نه‌ماوه. ئه‌م ئاماده‌کاریه‌ی باسی ده‌که‌م مانای شه‌ڕ ناگه‌یه‌نێ له هه‌موو حاله‌تێکدا، به‌ڵکه ئه‌م به‌کارهێنانی هێزه شاره‌زایی و وه‌ستایه‌تی ده‌وێ. به‌کارهێنانی هێز وه‌کو گه‌مه کردن به ئاگر وایه، خۆی ئاگر سوودی زۆره به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یزانی به باشی به‌کاری بهێنی ڕه‌نگه خۆت بسووتێنی.
8- ماوه‌ی17 ساله ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌ڵێ ئه‌مڕۆ باوی به‌کارهێنانی هێز نه‌ماوه، ئه‌مڕۆ ته‌نیا باوی گفتوگۆیه. ئه‌وانه‌ی به خه‌یاڵی بیروباوه‌ڕی جهانگیری، سیسته‌می دنیای نوێ هه‌ڵده‌ده‌ن و ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ باوی به کارهێنانی هێز نه‌ماوه، باوی شه‌ڕی پێشمه‌رگانه نه‌ماوه ، ئه‌وانه خه‌ڵک فریو ده‌ده‌ن و ده‌بێ به خۆیاندا بچنه‌وه. ئه‌گه‌ر باوی به‌کارهێنانی هێز نه‌ماوه، بۆچی ئه‌ردۆگان ماف به خۆی ده‌دا هێز له دژی خه‌ڵکێک به کار بێنێ که ده‌ستی ئاشتی درێژ ده‌که‌ن! ئه‌گه‌ر باوی هێز نه‌ماوه چۆن عه‌ره‌بی سووننه که به‌سه‌دان سه‌ربازی ئه‌مریکیان کوشت، به هێزی خۆیان و به پشتیوانی هێزه عه‌ره‌بیه‌کان له خانه‌ی تیرۆریستیان هێنانه ده‌ره‌وه‌و به ناوی سه‌حوه‌و شتی تر، پاشان بوونه هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ل ئه‌مریکادا جووت بووه له دژی شیعه و له دژی ئێران! سه‌رکردایه‌تی شاره‌زا و لێهاتو ده‌بێ لایه‌نه لاوازه‌کانمان نه‌هێڵێ، لایه‌نه به هێزه‌کانمان به هێزتر بکاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌رازووی هێزه‌کاندا، له ململانێکاندا، له گفتۆگۆکاندا، جارێکی تر حیساب بۆ گه‌لی کورد بکرێته‌وه و چیدی په‌راوێز نه‌کرێ.
به دیارکه‌وه‌ت که ده‌سه‌ڵاتی کوردی خه‌لکیان ڕاهێناوه به‌م جۆره گوتانه تا خه‌ڵک چاوه‌ڕێی مه‌رحه‌مه‌تی ئه‌وان بن که ده‌چنه به‌غدا چی ده‌که‌ن و چی ناکه‌ن له گفتوگۆکاندا، ئاشکرایه زۆریش له ده‌نگ و باسه‌کان له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌شارنه‌وه. هه‌رکه‌سێکیش باسێک بکا، یاخود ڕه‌خنه‌یه‌ک بگرێ جیا بێت له بیرورایه‌که‌ی جه‌نابیان، به به‌زاندنی ئه‌و خه‌ته سووره حیساب ده‌کرێ که جه‌نابیان بۆ خه‌ڵکی بێچاره‌ی کوردیان ڕاکێشاوه. مه‌سه‌له‌ی به‌کارهێنانی هێز، به کارهێنانی شاخ و چیا‌و پێده‌شته‌کانمان پێویستی به سه‌رکرداتیه‌کی شاره‌زاو دڵسۆز هه‌یه که به خۆی داچووبێته‌وه، بیروبۆچون و دیدێکی نوێی هه‌بێ، پشت به خه‌ڵکی پسپۆڕ و لێزان ببه‌ستێ بۆ پلانه تازه‌کان.
دیاره ماده‌ی 140 گه‌یشتۆته بنبه‌ست، له واده‌ی خۆی جێ به‌جێ نه‌کراو بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی تر درێژ کراوه‌ته‌وه، من قه‌ناعه‌تی ته‌واوم هه‌یه که له‌دوای ئه‌م شه‌ش مانگه ، درێژ کردنه‌وه‌ی شه‌ش مانگی تریشی به دواوه‌دێ. خۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی که له‌به‌رده‌م ماده‌ی 58 هه‌بوو که‌م نه‌بوو، حکومه‌تی عیراق له ئێستا بێهێزتریش بوو بۆچی جێ به‌جێ نه‌کرا! خۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆ ماده‌ی 140 که هه‌مان ماده‌ی 58 ی جارانه داندرابوو ئه‌وا بۆ سێ سال ده‌چێ که‌م نه‌بوو ئه‌دی بۆچی جێ به‌جێ نه‌کرا. زۆر به ئاشکرا دیاره ده‌سه‌لاتی کوردی ئاو‌و هه‌وایان بۆ ئه‌وه ساز کردووه که ئه‌گه‌ر به داله‌نگاندنی گه‌وره‌ش بێت به‌ره به‌ره له‌گه‌ل بارودۆخه‌که خۆیان بسازێنن، به‌ڵکه بووجه‌ی ساڵی 2008 یش وه‌رده‌گرن، به‌م جۆره له بووجه‌یه‌که‌وه ڕایده‌کێشنه‌وه هه‌تا بووجه‌یه‌کی تر. حه‌تمه‌ن ڕۆژێک دادێ که حکومه‌تی عیراق بێهێزی ئێمه ده‌بینێ ، ده‌مانکاته ته‌یرێکی مه‌عقول پاشان بووجه‌که‌ش نادات. که وه‌زعه‌که ته‌ڕاتی تیا نه‌ما، ئه‌وکاته سه‌رکردایه‌تی کوردی به دره‌نگ وه‌خت ناچارن هه‌ڵوێست وه‌ربگرن که گومانم هه‌یه ئه‌وکاته له قازانجی کورد بێت، چونکه ئه‌و هێز و توانایه‌ی جارانمان نامێنێ!
9- جارێکی تر سه‌لمێنرایه‌وه که ماف ده‌سه‌ندرێ نادرێ. به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ڕابردوو ده‌سه‌ڵاتی کوردی زۆر پشتی به‌ستووه به ده‌قی ووشکی ده‌ستووری که ماده‌ی 140 ده‌گریته خۆ، له کاتێکدا له دنیای به‌رامبه‌ردا ده‌ستووری دایمیش هه‌ر به موه‌قه‌ت حیساب ده‌کرێ. ده‌توانم ڕه‌فتاری ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌و که‌سانه بشوبهێنم که سه‌روه‌ختێکی ژیانیان ئه‌وه‌نده باوه‌ڕیان به دۆزی سۆسیالیستی هه‌بوو وه‌ک یاسایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی که ده‌بێ ڕۆژێک له ڕۆژان کۆمه‌لگه حه‌تمیه به سۆسیالیزم بگا، یا نه‌خۆ ئه‌وه حوکمی مێژووه. بۆیه پێویستیان به‌وه نه‌بوو خه‌بات وچالاکی بکه‌ن! یان ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌وه‌نده باوه‌ڕیان به ئه‌فسانه هه‌یه هه‌موو شتێک به قه‌زاو قه‌ده‌ر ده‌به‌ستنه‌وه ده‌ڵێن به ته‌مای خوای، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچی خوا نه‌یه‌وێت نابێت، له‌سه‌ر نێوچه‌وانمان نووسراوه، بۆیه پێویست ناکات هه‌وڵ و کۆشش بکه‌ین! حیسابی ئه‌وه‌ش ناکه‌ن ئاخر خوا ده‌ڵی له تۆ هیممه‌ت له منیش به‌ره‌که‌ت! دیاره ده‌سه‌لاتی کوردیش ئه‌وه‌نده عه‌وداڵی به یاساییکردنی مافه‌کان بوو له ده‌ستووری دایم تا ڕاده‌ی موباله‌غه، هه‌تا زاتی وا هه‌بوه پێی وابووه که ئه‌م ده‌ستوره له خاڵه‌کانی 61،62،63 ی په‌یمانی سیڤه‌ری سالی 1920یشی تێپه‌ڕاندووه، ئای که وانیه! خاڵبه‌ندیه‌کانی سیڤه‌ر باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان کردبوو به ریفراندۆم، له ده‌ستووری ئێراقی باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نه‌کراوه! له خۆشی ئه‌وه‌ی که گوایه کێشه‌ی کورد چۆته ناو ده‌ستووره‌وه‌و ئیدی ته‌واو داشمان سواره، تا ڕاده‌یه‌کی باش پشتیان لێ کرده‌وه، هیچ چالاکیه‌کی به کرده‌وه‌یان نه‌نواند، ئه‌گه‌رچی نکۆڵی له‌وه ناکرێ که ئه‌م ماده‌ی 140 ه نرخی مێژووی و یاسایی خۆی هه‌یه، به‌ڵام چ نرخێک، هه‌روه‌ک نرخه‌که‌ی ئێستای په‌یمانی سیڤه‌ره که ده‌ڵێین، هه‌بوو نه‌بوو په‌یمانی سیڤه‌ر هه‌بوو، ده‌ستووری دایمی عیراقی هه‌بوو مافه‌کانی کوردی تیا ده‌ست نیشان کرابوو!
ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی پاره‌و ملک کۆکردنه‌وه بوون ئه‌وه‌نده خه‌ریکی چالاکی و هه‌نگاوی جددی و به کرده‌وه، چالاکی، کۆشش نه‌بوون بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌م خاڵه یاساییانه که خۆله‌مێشین و پێویستیان به‌وه هه‌یه که به‌رگێکی سه‌وزی ژیانیان به‌به‌ردا بکه‌ن. ئه‌گه‌ر خۆت نه‌ته‌وێ شتێک بکه‌ی، خۆت نه‌ته‌وێ هیمه‌تێ بکه‌ی، چۆن خه‌ڵکی تر بۆت ده‌کات! مه‌سه‌لی ئینگلیزی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ویستت کارێک باش ئه‌نجام بدرێ به ده‌ستی خۆت بیکه. بۆ نموونه ده‌یانتوانی گه‌لێک ماڵه عه‌ره‌ب هه‌بوون که چاوه‌ڕێی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه بوون به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور به دانی بڕێ پاره ده‌ریان په‌ڕێنن! یان چۆن دڵیان دیت به‌م بووجه زۆره‌وه چاوه‌ڕێی حکومه‌تی مالیکی بن که قه‌ره‌بووی ئاواره‌کانی که‌رکوک بکاته‌وه! بۆ خۆیان نه‌یان ده‌توانی چه‌ندین گه‌ڕه‌کیان له ماوه‌ی زیاتر له‌م 4 ساڵه بۆ دروست بکه‌ن؟ به‌رێزینه 4 ساڵ ماوه‌یه‌کی زۆره، که‌م نیه! درۆیه‌که‌ی لایه‌نی عه‌ره‌بی هه‌ر به‌وه دیاره که 4 ساڵه ده‌ستی به ده‌ستی به‌م ماده‌یه ده‌که‌ن و جێ به‌جێ ناکرێ که‌چی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک توانیان ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ل تورکیا له دژی کورد بهێننه واری جێبه جیکردنه‌وه! ده فه‌رموو بۆ سووتاندنی دێهاته‌کانمان چه‌نده ئازان! هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدابوو ئه‌م قسه‌یه‌م هه‌رگیز به‌و مانایه نایه‌ت که هیچیش نه‌کراوه بۆ که‌رکووک و ناوچه‌کانی تر به‌لام ئاسته‌که‌ی ئه‌وه‌نده نزمه که خه‌ڵک سه‌ری سووڕده‌مینێ ئه‌گه‌ر قودس و دڵی کوردستان بێنێته به‌رچاوی خۆی! ئه‌گه‌ر گرنگی شارێکی وه‌کو که‌رکوک له‌به‌ر چاو بگرێ که نرخێکی ستراتیجی هه‌یه بۆ مان و نه‌مانی گه‌لی بێچاره‌ی کورد. ده‌بێ دان به‌و هه‌قیقه‌ته‌ش دابنێین که هه‌ندی له‌م ده‌سکه‌وتانه له ئه‌نجامی ته‌کانی خه‌ڵک خۆی بووه، خۆڕسک بووه، له ئه‌نجامی ڕووخانی دکتاتۆریه‌ت بووه نه‌ک له زیره‌کی یا له‌به‌ر به‌توانایی سه‌رکرده‌کانمان.
10- جارێکی تر ئه‌وه سه‌لمێندرایه‌وه که هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی پشت له داواکاری و مافه‌کانی هه‌ژاران و چه‌وساوه‌کانی کوردستان بکا، ناتوانێ جووڵانه‌وه‌ی کوردی بگه‌یه‌نێته مه‌نزڵ و ئامانج و به‌ره‌و پاشه‌کشه‌ی گه‌وره‌و هه‌ڵدێری ده‌با. هه‌ر جوولانه‌وه‌یه‌کی کوردی ئه‌گه‌ر پشتیوانی هه‌ژاران و چه‌وساوه‌کانی بۆ مسۆگه‌ر نه‌کرێ، ئه‌گه‌ر شه‌فافانه پرس وڕایان پێ نه‌کا له ووردو درشتی مه‌سه‌له‌کان، ئه‌وه به بێ شک به‌ره‌و شکست و نغرۆ بوون ده‌چێ. وا دیاره ده‌سه‌لاتداران ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ند بووین پێویستیان به خه‌لک نه‌ماوه، بۆیه گوته‌کانی وه‌کو پاڵپشتی چه‌وساوان، هه‌ژاران، فه‌رمانبه‌ران، جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده لایان نامۆیه، مۆدێلێکی قه‌دیمه، له قاموسی سیاسی ئه‌وان نه‌ماوه و هه‌ستیان بریندار ده‌کا!
ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌بێ ئه‌وه بزانێ ئه‌وه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌کانی عه‌ره‌ب و تورک و فارس ده‌گونجی که پشت له هه‌ژاران و چه‌وساوه‌کانی ووڵاته‌که‌یان بکه‌ن، هه‌مان پشت تێکردنی هه‌ژاران بۆ گه‌لی کوردستان ناگونجێ. خۆ ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب ڕژێمه‌که‌شی بڕوخێ ده‌وڵه‌ته‌که‌ی هه‌ر ده‌مینێ، به‌ڵام جوولانه‌وه‌ی کوردی ئه‌گه‌ر شکست بێنێ هه‌موو ده‌سکه‌و‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان له ده‌ستده‌ڕوات، بۆیه لاسایی کردنه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و تورک و فارس بۆ دژایه‌تی کردنی هه‌ژاران و زیاد بوونی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی وه‌کوو گه‌نده‌ڵی بێ سنوور‌و لاوازی دیموکراسی و ئازادیه‌کان، ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که پێشتر ئاماژه‌م پێدابوو به‌ره‌و ڕووی کاره‌ساتمان ده‌کاته‌وه، جگه له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌شه له ده‌ستی ده‌ده‌ین، هه‌ڵسانه‌وه‌ش له‌م کاته‌دا ئه‌سته‌م ده‌بێ.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌موو ده‌رفه‌تێکی بۆ ڕه‌خسا که هاریکاری ئه‌م چین و توێژه هه‌ژارانه بکا، به‌ڵام به بیانوی بازاڕی ئازاد، هیچی نه‌کرد، هه‌ندێ وه‌عدی به که‌م ده‌رامه‌ته‌کان دا، هه‌ندێ پڕۆژه‌ی سه‌قه‌ت و وه‌همی کردووه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نیشته‌جێ بوون، که‌چی هه‌مووی بوونه بڵقی سه‌ر ئاو. له کاتێکدا به نده ناڵێم هیچ نه‌کراوه به‌ڵام ئه‌م ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌م خزمه‌ت گوزاریانه‌ی هه‌یه زۆر که‌مه له چاو ئه‌م بووجه زه‌به‌لاحه‌ی ساڵانه وه‌ری ده‌گرن. بۆیه هیچ به دوور نازانرێ که له کاتی ته‌نگانه‌دا ئه‌م چینانه‌ی که ناسراون به سووته‌مه‌نی یا پشتیوانی سه‌ره‌کی هه‌ر جوولانه‌وه‌یه‌کی کوردی، پشت له ده‌سه‌ڵاتی کوردی بکه‌ن. فه‌رموون بۆ ئه‌وه چوار ساڵ ده‌چێ هه‌رێمی کوردستان که ته‌نیا سێ پارێزگای له‌به‌ر ده‌ستدایه ساڵانه بووجه‌که‌ی (5 تا 6) ملیار دۆلار بووه، تۆ ئه‌گه‌ر مووچه‌ی لێ ده‌رکه‌ی هێشتا ڕێژه‌یه‌کی زۆر ده‌مینێ. (( به‌نده باوه‌ڕم نیه که ده‌ڵێن %75 ی ئه‌م بووجه‌یه بۆ مووچه‌یه!)) چونکه زۆر خه‌یاڵیه زیاتر له 12% بووجه‌ی عیراق بۆ مووچه‌ی سێ پارێزگاکه‌ی کوردستان بێ؟ وه‌ختی خۆی به عس بۆ هه‌موو مووچه‌ی خه‌لکی عیراق %10ی بووجه‌ی عیراقی که‌متر به کارهێناوه که‌چی مووچه‌خۆرانی 18 پارێزگا ده‌یتوانی پێی بژی! که‌وایه ئه‌م قسه‌یه هیج بنه‌مایه‌کی نیه. بۆیه پێده‌چێ ئه‌و بووجه زه‌به‌لاحه‌یه که‌مایه‌تی نه‌بێ ده‌نا زۆرینه‌که‌ی بزر کرابێ. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م شاردنه‌وه‌یه بووه نه‌یان ویستووه ئه‌م بوودجه‌یه به شه‌فافی بخرێته به‌رده‌می کۆمه‌ڵانی خه‌لک بزانرێ که چۆن به‌کاردێت، بووجه‌ی ساڵی 2007 هه‌ر که‌س باسی نه‌کرد و خه‌ڵکیشیان له‌سه‌ر قه‌رزار کرده‌وه، گوتیان عه‌جزمان هه‌یه!! کێ هه‌یه ده‌توانی لێیان بپرسێته‌وه بڵێ ئه‌م قسه‌یه بناغه‌یه‌کی نیه‌و کوانێ دۆکیومێنته کانتان! له‌وه ده‌چێ بووجه‌ی ساڵی 2008 یش هه‌ر هه‌مان چاره‌نووسی هه‌بێ، چونکه هه‌ره‌س و ڕاکه ڕاکه نزیک بۆته‌وه! ئه‌گه‌ر بووجه‌ی هه‌رێم ئه‌وها بێ سه‌رو شوێن بێ، ئایا گوزه‌رانی هه‌ژاران و فه‌رمانبه‌ران چۆن باش ده‌بێ؟
هه‌موومان ده‌زانین ئه‌گه‌ر به‌عس شه‌ڕی کوه‌ێتی داگیر نه‌کردایه و هاوپه‌یمانان شکستیان پێی نه‌هینابوایه، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق نه‌بوایه، سه‌رکرده‌کانمان له ئێران پالیان ده‌داوه، یان به‌ره‌و ئه‌وروپا کۆچیان ده‌کرد. هه‌ق وایه هه‌ر سوپاسی توانای جه‌ماوه‌ری گه‌لی کورد بکه‌ن و چاکه‌یان بده‌نه‌وه نه‌وه‌ک پشتیان تێ بکه‌ن که ئه‌م ڕاپه‌رینه‌ی ساڵی 91 یان به‌ره‌و لووتکه برد ده‌نا به چه‌ند ده‌سته پێشمه‌رگه‌یه‌کی دیاریکراو چی ده‌کرا به بێ هێزی له‌بن نه‌هاتووی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه و هه‌ژاران هه‌رچه‌نده که‌س نکۆڵی له ڕۆلی قاره‌مانانه و چالاکیه‌کانی ئه‌وانیش ناکات!
11- ته‌جره‌به‌ی کوردی ڕوونی کردۆته‌وه که ده‌سه‌لاتی کوردی هیچ پلانێکی، هیچ پێشبینیه‌کی بۆ دواڕۆژ نیه، هیچ حیسابێک بۆ ئه‌گه‌ره جیاوازه‌کان ناکات، ده‌سه‌ڵاتی کوردی فێری ئه‌وه نه‌بووه که پێشی تایێ به‌ڕه به خۆی دابدات، هه‌ر بۆیه دیاره ئه‌مجاره‌شیان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن بزانن که له دوای شه‌ش مانگی تر قه‌زاو قه‌ده‌ر چیان بۆ دێنێ و چی ڕووده‌دات، یان به‌ڵکه به ته‌مای خوا‌و به ته‌مای ئه‌وه‌ی دڵی ئه‌مریکا تۆزێ نه‌رم ده‌بێ، مه‌رحه‌مه‌تێکی ده‌بێ، که کار گه‌یشته قه‌یمه‌ی یان زینده‌ی، ئه‌نجا به ناچاری ئه‌گه‌ر تۆزێ گه‌ر‌م ببنه‌وه و هه‌ڵوێستێک بنوێنن که باوه‌ڕناکه‌م هه‌ڵوێستێکی له‌کاتی خۆی بێ و سوودێکی هه‌بێ، وه‌ک ده‌ڵێن ئاسنی سارده کوته، له ته‌نگانه‌ش پێناچێ هه‌روه‌ک پیشه‌یانه پرس به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بکه‌ن.
12- ده‌بوایه له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق و له دوای ڕوخانی ڕژێم له ساڵی 9-3-2003 دا پێشوه‌خت ڕمی خۆمان له‌سه‌ر چیای حه‌مرین وه‌ک ئه‌مری واقیع بچه‌قاندبوایه، ئاڵای کوردستان‌مان هه‌ڵبکردایه، بمانگوتایه ئا ئه‌مه سنوورمانه، مێژوو شایه‌ده، هه‌رچی ده‌بوو ئه‌و کاتی با ببوایه‌و ئه‌مڕۆ به‌م ڕۆژه نه‌ده‌گه‌یشتین که نامانخوێننه‌وه. ئه‌نجا ده‌که‌وتینه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی عه‌ره‌بی و ئه‌مریکی. ده‌ڵێن شه‌ڕ له شۆ نه‌ک له تۆ. ئه‌و کاتی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش هه‌بوو که هه‌رچی عه‌ره‌بی هاورده‌ی مابوونه‌وه به قه‌ره‌بووکردنه‌وه یان له کاتی دژایه‌تی کردنی کرده‌وه‌کانی تیرۆریستان ئه‌وانی مابوونه‌وه به خۆیان له ترسانا هه‌ڵده‌هاتن، جێگه‌یان نه‌ده‌بوه‌وه. ده‌بوایه ئه‌و کاتی ڕێک ئه‌م سنوره تازانه‌مان بخستایه‌ته ناو ده‌ستووره‌وه. ئه‌و کاته ماده‌ی 140 یان نه‌ده‌بوو یان تایبه‌ت ده‌بوو به گه‌لی کورد نه‌ک پارێزگاکانی تری عیراقی وه‌کوو که‌ربه‌لاو ئه‌نباری پێوه ببه‌ستریته‌وه! باشتریش جێ به‌جێ ده‌بوو. ئه‌م ده‌رفه‌ته مێژووییه‌ی که له دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق له ساڵی 2003 هاته کایه‌وه، ده‌رفه‌تێکی تاک و به هه‌ق مێژوویی بوو، به داخه‌وه له ده‌ستیاندا یان چاکتر بڵێین له‌باریان برد. ماویه‌تی
30-12-2007
|