ئیفلیج بوونی ماده‌ی١٤٠و ئه‌زموونی کوردی چ په‌یامێک ده‌گه‌یه‌نێ؟
سه‌دیق سالح عه‌زیز به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
ئه‌زموونی تاڵی نسکۆ و هه‌ره‌سی شۆڕشه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی جوولانه‌وه‌ی گه‌لی کوردستان هه‌ندێ دیارده‌ی دزێوی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه و کاریگه‌ری خراپی ده‌روونی له‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی سه‌رکردایه‌تی و له‌سه‌ر گه‌لی کورد جی هێشتووه. ده‌توانین تیشک بخه‌ینه سه‌ر هه‌ندێ له‌م خاڵانه که ڕه‌نگه لێره‌دا جێگه‌ی هه‌مووی نه‌بێته‌وه:
1- سه‌کردایه‌تی کوردی فێری ئه‌وه بووه هه‌ر جاره‌ی که شکست یا هه‌ره‌س دێنێ، هه‌ڵه‌کانی بشارێته‌وه و سووچه‌که‌ی هه‌مووی بۆ حکومه‌تی عیراقی و ده‌وروبه‌ر بگه‌ڕێنێته‌وه، له کاتێکدا ئه‌مجاره‌ی خۆی به‌شێکه له حکومه‌تی عیراقی و تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی سه‌رکۆماریش کورده. سه‌رکردایه‌تی کوردی فێری ئه‌وه نه‌بووه که ڕه‌خنه له خۆی بگرێ، یان به‌خۆی دابچێته‌وه، ئه‌م کاره به نه‌نگی تێ ده‌گا چونکه خۆی به‌رزتر له‌وه ده‌بینێ که ڕه‌خنه‌ی لێ بگیرێت و پێی وایه له نرخی که‌م ده‌کاته‌وه. ئه‌م بۆچوونه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌رکردایه‌تیان له‌سه‌رخۆ تاپۆ کردووه، ده‌بی به ئه‌زه‌لی وه‌ک سه‌رکرده‌ی گه‌لی کوردی بێچاره بمێننه‌وه، ده‌ستاو ده‌ستی ده‌سه‌ڵات وجودی نیه، که ئه‌ڵبه‌ته ده‌کاته نه‌بوونی دیوکراسی. دیاره کورد رابردوی خۆی زوو له بیر ده‌چێته‌وه، کورد به هه‌مان سافیلکه‌یی جاران پشتی لێ کرده‌وه پێی وابوو مادام دوژمنان وه‌عدیان دا له‌سه‌ر کاغه‌ز ئیمزای مافه‌کانمان بکه‌ن، له‌ناو ده‌ستووری هه‌میشه‌یی مافه‌کانمان بسه‌لمێنن، ئه‌وه ماده‌ی 140 ئۆتۆماتیک جێ به‌جێ ده‌کرێ به تایبه‌تیش که که‌وته ناو ده‌ستووری به ناو دایمه‌وه! هه‌روه‌ها وایان ده‌زانی مادام حیزبی به‌عسیش نه‌ماوه، ئیدی ته‌واو دنیا شامی شه‌ریفه، نه‌یانزانی که بیری فاشیزمی سه‌دام و حیزبی به‌عس خۆی له ناخی تاکی عه‌ره‌بیدا چه‌سپاندووه، عه‌ره‌ب زۆرن که وه‌ک سه‌ددام بیر ده‌که‌نه‌وه ئه‌مڕۆ ئاشکرا بووه که ئیمزا کردنی هه‌ر ریککه‌تنێکی دوژمنان له‌گه‌ل کورد ته‌نیا له‌به‌ر بێهێزیان بووه‌و چاوه‌ڕێی هه‌لی گونجاویان کردووه تا به هێز ده‌بنه‌وه. ئێستاکه‌ش هه‌ر هه‌مان تاس و هه‌ر هه‌مان حه‌مامه، جاری وا هه‌بوه که مه‌ره‌که‌بی ئیمزاکان هێشتا ووشک نه‌بۆته‌وه لێی په‌شیمان بوونه‌ته‌وه. ئێمه ده‌زانین که دوژمنانمان ته‌خسیریمان پێ ناکه‌ن، وه جێگه‌ی ڕه‌خنه نین چونکه ئه‌وانه دوژمنن، به‌لام ڕه‌خنه ده‌بێ له سه‌رکردایه‌تی خۆمان بگرین که گومانی تیا نه‌ماوه هه‌ڵه‌ی کوشنده‌یان کردووه، ده‌بێ به خۆشیان به‌خۆیان دا بچنه‌وه‌و ڕه‌خنه له خۆیان بگرن. یان که ئه‌وان سه‌رکردایه‌تیان پێ ناکرێ و ئه‌م هه‌موو هه‌ڵه‌یان کردووه، ده‌با واز بێنن و بۆ خه‌ڵکی تری به‌جێ بێڵن خۆ دنیا کاول نابێت!
2- ده‌سه‌ڵاتی کوردی پێی وایه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ته‌نیا ئه‌رکی له‌سه‌ر شانه و هیچ مافێکی نیه، سه‌رکردایه‌تی کوردی فێری خزمه‌ت کردنی خه‌ڵک نه‌بووه، به‌ڵکه به پیچه‌وانه‌وه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به خزمه‌تکاری خۆی ده‌زانێ، بگره خه‌لکی وه‌های تیایه که خه‌ڵک به ده‌به‌نگ و گێل ده‌زانێ. ئه‌م سایکۆلۆجیه‌ته له‌وه‌وه هاتووه که کورد ماوه‌یه‌کی زۆر له شۆڕشدا بووه، له‌م ماوه زۆره‌دا به ناوی ئه‌وه‌ی که پیشمه‌رگه و شۆڕش پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه، بۆیه له ڕووی ده‌روونیه‌وه فرچکیان به یارمه‌تی و پیتاک کۆکردنه‌وه گرتووه به‌ڕاده‌یه‌ک زۆر جاری وا هه‌بووه به ئاره‌زووی ئه‌و که‌سانه‌ش نه‌بووه که پاره‌یان لێ ده‌ستێنن. وه‌ک ئه‌و مه‌لایانه‌ی که وه‌ختی خۆی به سه‌رفیتره و زه‌کات ده‌ژیان که رێزم بۆمه‌لاکان هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌ستیان پان کردۆته‌وه، هه‌ر وه‌ریانگرتووه، نه‌یان به‌خشیوه، بۆیه به قوڕسی ده‌بینن که یارمه‌تی خه‌ڵکی بده‌ن، ببه‌خشن. ده‌سه‌ڵاتی کوردی زۆر جار نازیش له‌سه‌ر خه‌ڵک ده‌کا که ئه‌وه‌نده ساڵه پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتی له پێناوی خه‌ڵکدا کردووه( که جێگای ته‌قدیره به‌ڵام نه‌ک به‌م شێوه‌یه‌ی ئه‌وان) بۆیه وای داده‌نێن که هه‌موو خه‌ڵک قه‌رزاری خه‌باتی ئه‌وانن چونکه ئه‌م بار‌و دۆخه له سایه‌ی ئه‌وانه‌وه خولقاوه! بۆیه خه‌ڵک مافی ئه‌وه‌یان نیه له‌م سنووره سووره‌ی که جه‌نابیان دایان ناوه زۆرتر قسه بکه‌ن. ئه‌و که‌مه مووچه‌یه‌ی که ده‌شی ده‌ن منه‌تی به‌سه‌ردا ده‌که‌ن، بۆیه جاری وا هه‌یه پیاو بۆچوونی ئه‌وه‌ی بۆ بێت ئه‌گه‌ر حکومه‌تی به‌غدا نه‌بوایه، ڕه‌نگه ده‌سه‌ڵاتی کوردی سیاسه‌تی ته‌قه‌شوفی به‌کار بهێنایه له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، سه‌رباری ئه‌م بووجه گه‌وره‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستیانه!
بوونی ئه‌م گرانیه و زۆربوونی دیارده‌ی هه‌ژاری به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکراو سه‌ره‌نجامی ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه‌یه. ئه‌وان که‌سێکیان ده‌وێ له حیزبه‌که‌ی ئه‌وان بێ، وه‌ک کۆیله‌ی ده‌م به‌ستراو له به‌رامبه‌ر بڕیک پاره یا به‌رژه‌وه‌ندی کاری حیزبی ته‌سکیان بۆ بکات ، له جغزێکدا بسووڕێته‌وه که ئه‌وان بۆی داده‌نێن. به مانایه‌کی تر ده‌توانین بڵێین که مه‌سوله‌کان پێیان ناخۆشه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ژیانێکی شایسته‌یان هه‌بێت، حه‌سوودیان پی ده‌به‌ن، چونکه له هه‌یبه‌تی جه‌نابیان که‌م ده‌کاته‌وه، به پێویستی ده‌زانن فه‌رقه‌که وه‌ک ئێستا ئاسمان و ڕیسمان بێ.
3- ئه‌م هه‌موو هه‌ره‌س و شکستانه‌ی جوولانه‌وه‌ی کوردی کارێکی ده‌روونی خراپی کردۆته سه‌ر که‌سایه‌تی تاکی کوردی، به‌شێوه‌یه‌ک بێ ئومێد‌و بێ هیوای کردووه، به شێوه‌یه‌ک لاوازی کردووه که باوه‌ڕی نه‌به خۆی و نه به سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی و نه به‌حیزبایه‌تی و نه به جووڵانه‌وه‌ی کوردی بمێنێ. هه‌ره‌سی شۆڕش و جوولانه‌وه‌کانمان وه‌کو به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی لێهاتووه بلێین به‌م جۆره کۆتایی به‌م جوولانه‌وه یا به‌م شۆڕشه دێنین و تا جوولانه‌وه‌یه‌ک یا شۆڕشێکی تر خواتان له‌گه‌ل! بۆیه ڕه‌شبینی و بێئومێدی به دواڕۆژی جوولانه‌وه‌ی کوردی له ناخی تاکی کوردی‌دا ڕه‌گی داکوتاوه. تاکی کوردی له دوای ئه‌م ئیفلیج بوونه‌ی ماده‌ی 140 زۆرتر بێ هیواو نا‌ئومێد ده‌بێ، باوه‌ری به کوردایه‌تی و به سه‌رکرده‌کانی زۆرتر له‌ق ده‌بێ ، ناچاره به ته‌مای نسیب و قه‌زاو قه‌ده‌ر قه‌ناعه‌ت به خۆی بێنێ. ئه‌م لاوازی که‌سایه‌تیه گه‌یشتۆته ئاستێک که تاکی کوردی خۆی به لاواز‌و به‌که‌متر له نه‌ته‌وه‌کانی تر ببینێ و ئه‌وه‌ش زه‌مینه خۆشکردنه بۆ ئه‌وه‌ی تاکی کوردی و پاشان نه‌ته‌وه‌ی کورد له بۆته‌ی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانی عه‌ره‌ب و تورک و فارس‌دا بتوێته‌وه.
که‌چی به پێچه‌وانه‌وه له هه‌رێمی کوردستان، به‌تایبه‌تی له شاری که‌رکوکدا گیانی ده‌مارگیری نه‌ته‌وایه‌تی له دژی تورکمانه‌کان به‌هێز بووه که خزمه‌ت به کێشه‌که‌مان ناکات. لایه‌نی کوردی بووه نموونه‌یه‌کی خراپ بۆ پێکه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ برا تورکومانه‌کان و نه‌ته‌وه‌کانی تر له شاری که‌رکوک دا، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر هه‌نجه‌تی تورکیای زیاد کردووه. ده‌توانم بڵێم ئێمه نه‌زان بووین و دواکه‌وتین بۆ سازدانی په‌یوه‌ندیه‌کی باش له‌گه‌ل برا تورکمانه‌کان، بۆ درووست‌کردنی به‌ره‌یه‌کی برایه‌تی ڕاسته‌قینه. سیاسه‌تی ناڕێکی ده‌سه‌ڵاتی کوردی، بووه‌ته هۆی له کیس دانی سۆز‌و لایه‌نگیری برا تورکمانه‌کان. ئه‌گه‌ر لایه‌نی کوردی به ده‌مارگیری نه‌ته‌وایه‌تی کاره‌کانیان نه‌کردایه، ئه‌گه‌ر کاری ته‌سکی حزبایه‌تیان ئه‌وه‌نده به زه‌قی نه‌کردایه، ئه‌گه‌ر کورد ئه‌وه‌نده تاڵان و بڕۆیان له که‌رکووک نه‌کردایه، په‌یوه‌ندیه‌کی دلسۆزانه‌ی له‌گه‌ڵ گشت نه‌ته‌وه‌کانا به تایبه‌تی له‌گه‌ل تورکمانه‌کان بکردایه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆر بوو تورکمانه‌کان که ئازاری به‌عسیان چه‌شتبوو ببنه هاوپه‌یمانی ئێمه نه‌ک هی عه‌ره‌به هاورده‌کان. واته نه که‌سایه‌تیمان ئه‌وه‌نده لاواز بێت که نه‌ته‌وه‌کانی تر به گه‌وره‌تر له خۆمان بزانین، نه ده‌مارگیریش بین که نه‌ته‌وه‌کانی تر له خۆمان به که‌متر بزانین. 4- بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی به شێوه‌یه‌ک په‌ره‌ی سه‌ندووه، که چۆته ناخی هه‌موو گه‌لی کورده‌وه، تا ئێستاش نه‌یان توانیوه هه‌ردوو له‌ته حکومه‌ته‌که به ته‌واوی بکه‌نه‌وه یه‌ک. تا ئێستا بۆ دامه‌زرانێکی ساده پێویستیت به ته‌زکیه‌ی حیزبێک هه‌یه! ده‌سه‌ڵاتی حیزبی له سه‌رووی حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه‌یه. ئه‌م بیره ته‌سکه گورزێکی کوشنده‌ی له سایکۆلۆژیه‌تی تاکی کوردی داوه، گه‌لی کوردی دابه‌ش کردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌م بیری ته‌سکی حیزبایه‌تیه نه‌بوایه ڕه‌نگ بوو بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان و که‌رکوک رێگه چاره‌ی ماقولتر بدۆزرابوایه‌وه، هه‌ڵه که‌متر بکرابوایه. سه‌رباری ئه‌مانه بیری عه‌شیره‌ت گه‌ری، ناوچه‌گه‌ری، شارچیه‌تی به شێوه‌یه‌کی ترسناک بووژاوه‌ته‌وه، که دیارده‌ی ئه‌وه‌ی لێ که‌وتۆته‌وه ، حیزبی فلان عه‌شیره‌ت و فیسار عه‌شیره‌ت په‌یدا بووه، بۆ نموونه حیزبی هه‌ورامیه‌کان، فه‌یلیه‌کان، ئێزدیه‌کان، شه‌به‌که‌کان، ئه‌وه هی ناوچه‌کانی تریش به‌ڕێوه‌یه.
ئه‌م سه‌رگه‌ردانیه گه‌یشتۆته ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی که هه‌ندێ ناوچه‌ی کوردستان داوای مافی ڕه‌وشه‌نبیری خۆیان بکه‌ن به شێوه‌زاری زگماکی ناوچه‌که‌ی خۆیان بخوێنن!! ئه‌مه دیارده‌یه‌کی تازه‌ی مه‌ترسیداره و نیشانه‌ی خه‌مساردی سه‌رکرده‌کانمانه. ئه‌گه‌ر زوو کۆتایی به دیارده‌ی خوێندن به چه‌ند دایه‌لێکتێکی کوردی نه‌هێنرێ، ئه‌وه له دوا رۆژدا کاره‌ساتیکی گه‌وره درووست ده‌کا، ڕه‌نگه گه‌لی کورد له دوا ڕۆژدا بکا به دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاوازه‌وه که یه‌کێکیان کرمانجی باکور به کاردێنێ و ئه‌وی تر کرمانجی ناوه‌ڕاست (سۆرانی)! ئه‌وه‌ش له به‌دبه‌ختی گه‌لی کورده ماڵ به خۆی نه‌یبوو میوانیشی بێته سه‌ر. ئیتر بۆ ڕه‌خنه له به‌عس بگرین که وه‌ختی خۆی هانی ئه‌م دووبه‌ره‌کیه‌ی نێوان زاراوه‌کانی ده‌دا، ئێمه زۆرتر خه‌تای خۆمانه که کاڵفامین، ناوچه‌گه‌رین، عه‌شیره‌تگه‌رین، هۆشیاری نه‌ته‌وایه‌تیمان لاوازه، تا ئێستاش کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی شه‌ڕی براکوژی له‌سه‌ر ده‌رونمان ماوه.
ئه‌وه‌ی ئاشکرایه که شێوه‌زاری کوردی سۆرانی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه ده‌سه‌ڵاتی په‌یداکردووه و به کرده‌وه سروشتییانه خۆی له مه‌یدانه‌که‌دا وه‌ک زمانی ستانداردی کوردی ساغ کردۆته‌وه، زۆربه‌ی شاعیر‌و نووسه‌رانمان به‌م دایه‌لیکته‌ی سۆرانیان نووسیوه، خوێندنیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵه ڕێچکه‌ی خۆی گرتووه، به‌بێ لاگیری وه‌ک زمانێکی ستاندارد په‌ل وپۆی بۆ کوردستانی ئێرانیش هاویشتووه و خۆی سه‌پاندووه. بۆ من تازه به‌تازه چه‌ند ده‌نگێکی نه‌شاز که فڕیان به زانستی زمانه‌وه نیه، باسی بیروباوه‌ڕی دوور له واقیع ده‌که‌ن! گوایه شێوه‌زاری کرمانجی زۆرترن بۆیه ده‌بێ ببێته زمانی ستاندارد، یانیش هه‌ردو شێوه‌که شتاندارد بێ! هه‌مومان ده‌زانین دایه‌لێکتی کرمانجی له سه‌ره‌تایه و له کاتێکدا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به کرمانج حیساب ده‌کرێن به ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپاشه‌وه به تورکی له ماڵه‌وه قسه ده‌که‌ن! بۆ ئه‌وان خوێندن و نووسین به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێ چ فه‌رقێکی هه‌یه؟ خۆ ده‌بێ ته‌نیا یه‌کێ له‌م دوو دایه‌له‌کتێکه ببێته ستاندارد، به‌م مانایه نا که دایه‌لێکتێکه‌ی تر له ناو بچێ به‌ڵکه له قسه کردن پێگه‌ی خۆی له ده‌ست نادات و ده‌بێ دایه‌لێکته‌که‌ی تر زمانه‌که ده‌وڵه‌مه‌ند بکا، بیڕازێنێته‌وه، که‌م وکوڕیه‌کان پڕ بکاته‌وه.
5- هه‌ستی ئینتیما بۆ وولاتی کورد‌و کوردستان به‌ره‌و لاوازیه‌کی ئاشکرا ڕۆیشتووه. ئه‌م بێ سه‌روبه‌ریه‌ی بارودۆخی کوردستان، ئه‌م نه‌خۆشی و قه‌یرانه یه‌ک له دوای یه‌کانه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌رپرسیاری سه‌ره‌کیه، رۆلی راسته‌وخۆی هه‌یه که ئه‌م هه‌سته و هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تی، دڵسۆزی بۆ خاک ووڵات، بۆ سه‌کرده‌کان، نه‌مینێت. بۆشاییه‌کی گه‌وره که‌وتۆته نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاته‌وه، مه‌ودایه‌که له ڕووی ئابووریه‌وه ئه‌وه‌نده فراوان بووه له دووره‌وه دوو چینی ته‌واو جیاواز و لێک دوور ده‌رده‌که‌ون، یه‌کێکیان هی خاوه‌ن مۆل و کۆمپانیا و قۆنته‌راتچی و خاوه‌ن ئه‌رزه‌ی زۆر‌و زه‌به‌ندو تاجره‌کانه، ئه‌وه‌که‌ی تریش خه‌لکه هه‌ژاره‌که‌ن که فه‌رمانبه‌ران خاوه‌ن دوکانه بچوکه‌کان و کاسبکاران و جوتیاران و بێ که‌سان ده‌گرێته‌وه. له جاده‌ی کوردی بێزاریه‌کی گه‌وره په‌یدا بووه، که به ئاشکرا له شوێنه گشتیه‌کان و ناو پاسه‌کاندا ده‌ری ده‌بڕن، که‌مێکی نه‌بێ ده‌نا زۆرینه‌ی به خراپه باسی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌که‌ن. ئه‌م ڕه‌وشه خراپه هه‌ستی ئینتیمای لای تاکی کوردی زۆر لاواز کردووه. خه‌ڵکی وا په‌یدا بووه که ده‌ڵێ گه‌ر من ئیداره‌ی ژیانم نه‌بێ و بچه‌وسێنرێمه‌وه‌و نانم نه بێ بیخۆم، کرێم نه‌بێ بیده‌م، بۆ من چه‌وسێنه‌رێکی عه‌ره‌ب و چه‌وسێنه‌رێکی کورد فه‌رقی چیه؟ کۆچ کردنی به کۆمه‌ڵی لاوان که هه‌ندێ لایه‌ن باس له 30000 سی هه‌زار گه‌نج ده‌که‌ن له ساڵێکدا مانای ئه‌وه ده‌به‌خشێ که ئه‌وانه له واقیعی تاڵی کوردستان بێزارن، یاخین، ناڕازین، ده‌یانه‌وێ ڕابکه‌ن، هه‌ستی ئینتیمایان لاواز بووه.
6- له‌وه ده‌چێ ئیسلامیه‌کانی کوردستان ڕۆلێکی گه‌وره له گۆڕه‌پانی کوردستاندا بگێڕن. ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی کوردستان به گشتی هۆشیاری نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییان لاوازه، به زۆری بازرگانی کۆنترۆڵی هه‌موو لایه‌نێکی ژیانی کردووه، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری بۆ هینانی کاڵای به کاربردنه له کوردستاندا، وابه‌سته‌ن به بازاڕی عه‌ره‌ب و تورک و فارس، بۆیه ئه‌وانه‌ش چاوه‌ڕوانی جوولانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان لێ ناکرێ. ده‌وڵه‌مه‌ندێک نیه که خاوه‌ن کارگه‌ی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی بێ و بتوانێ له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ و هه‌ستی نیشتیمان په‌روه‌ری به‌رز بێ. تا ئێستا لایه‌نی چه‌پی کوردی له کوردستان جووڵه‌یه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بووه،، هیچ ده‌ورێکی دیاریان نیه له‌سه‌ر جوولانه‌وه‌ی کوردی وه جه‌ماوه‌رێکی زۆریان پێوه نه‌ماوه له داهاتووی نزیکیش چاوه‌ڕوان ناکرێ هیچ ڕۆلێکی دیار ببینن له‌به‌ر په‌رته‌وازه‌یی و نه‌بونی به‌رنامه‌یه‌کی دیاری هاوبه‌ش. بۆیه به دوور نازانرێ که حیزبه ئیسلامیه‌کانی خۆمان جێگای چه‌په‌کان بگرنه‌وه وه‌ک هێزێکی سێیه‌م و بگره سه‌روتریش. ڕه‌نگه ئه‌وان قۆناغێکی نوێ له سه‌ر ئاستی کوردستان تۆمار بکه‌ن، ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته هه‌ر هه‌ره‌سێک ڕووبدا، ڕه‌نگه ئه‌و ئیسلامیانه ببنه جێگره‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبه کلاسیکیه‌که‌ی کوردی، پارتی و یه‌کێتی. کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هاوپه‌یمانی کوردستانیان له مه‌یدانه‌که‌دا بینی که له دۆڕان به‌رامبه‌ر لایه‌نی عه‌ره‌بی و له گه‌نده‌ڵی بێ سنوور زیاتر هیچ ده‌سکه‌تێکی ئه‌وتۆیان بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به دیاری نه‌هێنا که چیدی به‌خۆیان بنازن. بۆیه له جه‌ماوه‌ریان که‌م ده‌بێته‌وه، جه‌ماوه‌ریش به داخه‌وه ڕێژه‌یه‌کی زۆری ناهوشیاره، بۆیه ڕێی تێ ده‌چێ به هۆی ئه‌م هه‌ستی ئایینیه‌ی که له ناوچه‌که‌و عیراقیش که‌ش و هه‌وایه‌کی له‌باری بۆ ڕه‌خسێنراوه، حیزبه ئیسلامیه‌کانی خۆمان بتوانن له‌ناو ئه‌م بۆشاییه سیاسیه‌دا، ئه‌سپی خۆیان تاو بده‌ن و رێژه‌یه‌کی زۆری خه‌لکی کوردستان له ده‌وری خۆیان بئاڵێنن و کوردستان و کێشه‌ی کوردی بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵی تر به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێننه‌وه. نموونه‌ی فه‌تحی یاسر عره‌فات و حه‌ماسی فه‌له‌ستینیمان له‌به‌ر چاوه، که چۆن حه‌ماس له ژماره‌یه‌کی که‌مه‌وه، به هۆی گه‌نده‌ڵی و خراپی ئیداره‌ی حکومه‌تی فه‌تح توانی هه‌ستی دینی خه‌ڵک ببزوێنێ و شکست به فه‌تح بێنێ له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا!
7- ڕێککه‌وتنه‌کانی جوولانه‌وه‌ی کوردی و حکومه‌تی مه‌رکه‌زی عیراقی چه‌ندین جاره پاشه‌کشه و هه‌ره‌سی به‌دواوه بووه، سه‌رکردایه‌تی کوردیش خۆیان ده‌مڕاستی هه‌موو گفتوگۆ‌و دان و سانێکن، بۆیه زووتر له خه‌لک زانیاریان ده‌رباره‌ی شکست پێ ده‌گا، بۆیه خۆیان باشتر له جه‌ماوه‌ری گه‌ل بۆ هه‌ر هه‌ره‌سێک، یان نسکۆیه‌ک ئاماده ده‌که‌ن. ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ره‌سه‌کانی ئازاری 1975 و 1988، و ڕاپه‌رینی 1991 و ئه‌زمونی شه‌ڕه ناوه‌خۆییه‌کان و کاره‌ساتی ساڵی1996، له‌به‌ر چاو بێ ، یان به بیری مابێ، چاک ده‌زانێ که چۆن ده‌سه‌لاتداران تا ڕادده‌یه‌ک خه‌ڵکی ساده‌ش ماڵیان سه‌فه‌ری و له‌سه‌ر پشتی که‌ر بووه. سه‌رکردایه‌تی کوردی و تاکی کوردی هه‌رده‌م له دڵه ڕاوکێ و ڕاکه ڕاکه‌دا بووه، هه‌رده‌م پاره‌و پول و مولکی خۆیان پێچاوه‌ته‌وه و ئاماده کردووه بۆ حاله‌تی هه‌ره‌س و لێقه‌ومان و ڕاکردن. هه‌ر ئه‌م دڵه ڕاوکێیه‌شه وا ده‌کا که خه‌ڵک پاره‌ی خۆی بشارێته‌وه، پڕۆژه‌ی نوێ نه‌کاته‌وه، ئاوه‌دانی به‌ره‌و کزی بروات. به‌نده پێی وایه نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت و شاردنه‌وه‌ی بووجه‌ی 2007 یش که ڕه‌نگه 2008 یشی به‌دواوه بێت له ڕووی ده‌روونیه‌وه هه‌ر له‌م ئه‌زموونی نه‌بوونی دڵنیایی و ڕاکه ڕاکه‌وه هاتووه.
ئه‌وه سه‌ده‌ی بیست تێپه‌ڕی و وه‌کو گه‌لانی تری دنیا هیچمان به هیچ نه‌کرد، ئه‌مڕۆ له سه‌ده‌ی 21 دا ده‌ژین، هه‌ر هه‌مان چه‌وسانه‌وه و کۆیله‌تیه، ساڵان ده‌چن، ساڵان دێن، که‌چی کورد هه‌ر ژێر ده‌سته‌یه و برینیش هه‌ر ئه‌و برینه‌یه. دیاره کورد بازدانێکی په‌ره‌سه‌ندنی گه‌وره‌ی گه‌ره‌که، پیاچونه‌وه‌یه‌کی جددی پێویسته له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا به تایبه‌تی بۆ بیر‌و بۆچوونی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ئه‌گه‌ر نا به دڵنیاییه‌وه له‌م باره ئالۆزه‌ی تێیدا ده‌ژی ده‌ربازی نابێ.
به کورتی به‌نده ڕای وایه که ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی وه‌ک چه‌کێکی دووسه‌ره‌یه، ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی خاڵه‌کانی بۆ قازانجی کورد بووه، به‌ڵام له هه‌ندێ خالدا له زیانی کورد بووه و تا گه‌یشتۆته ئه‌مڕۆ که ئیفلیج کراوه. چالاکی خۆمان، ته‌رازووی هێزه‌کان، به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان بڕیارده‌ری جێ به‌جێ کردنی ئه‌م ماده‌یه‌ن نه‌ک شتێکی تر. ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ئاستی ئه‌م فرسه‌ته زێڕین و ئه‌م به‌رپرسیاریه‌ته مێژوویه‌دا نه‌بووه که له دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق له 9-4-2003 هاتۆته کایه‌وه. ئه‌م فرسه‌ته خه‌ریکه له بارده‌چێ. ململانێی ته‌سکی حیزبایه‌تی و ناوچه‌گه‌ری و عه‌شیره‌تگه‌ری په‌ره‌ی سه‌ندووه، خه‌ریکه زمانی کوردی ده‌کرێ به چه‌ند زمانێک، هه‌ڵه‌ی زه‌ق و گه‌وره‌یان کردووه له پڕۆسه‌ی گفتوگۆ و هه‌ڵوێسته‌کانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی عه‌ره‌بی و ئه‌مریکی له پێش و له پاشی پڕۆسه‌ی ئازادی عیراقدا. له به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌تی هه‌رێمیشدا نموونه‌یه‌کی خراپیان نیشانداوه که ده‌یان نه‌خۆشی جه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ته‌نیوه. بیر‌و بۆچوونی شۆڤینیانه‌ی لایه‌نی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر دۆزی کوردی نه‌گۆڕاوه، ئه‌م باوه‌ڕ هێنانه‌ی ئه‌وان به مافه‌کانمان ته‌نیا له‌به‌ر لاوازی خۆیانه. ئه‌گه‌ر به‌هێز ببنه‌وه دیسان وه‌ک جاران دژایه‌تیمان ده‌که‌نه‌وه. پێویسته سه‌رکردایه‌تی کوردی ئازایانه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه به جددی به شێوه‌یه‌کی ڕیشه‌یی به خۆیان دا بچنه‌وه، چونکه هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان کردووه که پێویستی به راست کردنه‌وه‌ی به په‌له هه‌یه. ئه‌مڕۆ له‌بار و دۆخێکداین که ئه‌مریکا له عیراقدا توشی کێشه‌ی گه‌وره بۆته‌وه و دۆستی تری په‌یدا کردووه له عیراقدا. ئه‌مڕۆ له‌گه‌ل تورکیا یه‌کی گرتووه و به کوردی بێچاره‌و کڵۆلی ناگۆڕیته‌وه. عیراقی مالیکی له‌گه‌ل سوننه‌ی عه‌ره‌ب هه‌ردوو لایان دژی ئێمه‌ن، له‌گه‌ڵ تورکیا پیلانمان لی ده‌گێڕن. ئه‌مڕۆش هه‌ر چیاکانی کوردستان دۆستی تا سه‌ری کوردن، هه‌ر به‌شه‌کانی کوردستان قوولایی ستراتیجی ئێمه‌ن، پێویسته خۆمان له شه‌ری براکوژی به دوربگرین که دوژمن نه‌خشه‌ی بۆ کێشاوه. دۆستایه‌تی هه‌رلایه‌نێکی عه‌ره‌بی و ناوچه‌یی و ئه‌مریکاش جێی متمانه نیه، هه‌موو دۆستایه‌تی یه‌کانیان به‌رژه‌وه‌ندی و کاتین. ئه‌گه‌ر که‌سایه‌تی کوردی به هێز نه‌که‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر خۆمان به هێز و بازووی خۆمان شتێک له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع فه‌رز نه‌که‌ین، ئه‌گه‌ر فاکته‌ری هێزمان زیاد نه‌که‌ین، ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی بیروباوه‌ڕ له نوێ درووست نه‌که‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر پشت به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک نه‌به‌ستین به تایبه‌تی هه‌ژاران، باروگوزه‌رانیان باش نه‌که‌ین، ئه‌گه‌ر شه‌فاف نه‌بین و پرسیان پێ نه‌که‌ین، ئه‌گه‌ر خۆمان به خزمه‌تکاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک نه‌زانین، ئه‌گه‌ر گونده‌کانمان له ڕووی ئابووری و ئاوه‌دانیه‌وه په‌ره‌پی نه‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر چیتر هیوای خۆمان له‌سه‌ر ئه‌وه بنیات بنێین گوایه لایه‌نی عه‌ره‌بی ماده‌ی ده‌ستووری 140 جێ به‌جێ ده‌که‌ن که ئیفلیج کراوه و خۆمان هیممه‌تێ نه‌که‌ین، ئه‌گه‌ر رێ و شوێن و هه‌ڵوێستی نوێی پڕ به پێست نه‌گرینه به‌ر، ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌و پلانی تۆکمه‌مان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان نه‌بێ، ئه‌وه به دلنیاییه‌وه پاشه‌کشه‌ی گه‌وره یان خوانه خواسته هه‌ره‌س چاوه‌ڕێمانه. کۆتایی
31-12-2007
|