![]()
![]()
|
ئیلهامی من...
د. بهیاد یهحیا
ئازیزەکەم دڵە پڕ خەم و تاسەکەم تۆ پێت ووتم من تێناگەم لە ژیان و ئازار ناگەم لە تەنهایی و غوربەت ناگەم پێت ئەوتم کە تێناگەم حەسرەت چیە؟ پێت ئەوتم کە نازانم فرمیسک و ژان چاوانی بێ خەو هەنسک و خەوزران پێم ووتی بۆ؟ چۆن وا ئەڵێی بێ بەڵگەو هۆ!! ووتت چونکە تۆ نەتدیوە نەتبیستووە لەژیانتا هیچ کاتێک خەم لە ئاسمانتا هیچ کاتێک تەم تۆ بێئاگایت لەم ژیانە لەم دنیا پڕ خەم و ژانە!! وەڵام ئەدەم بە چاوانم من تێتئەگەم باش ئەزانم لە ژیانت لە ئازارت لە فرمێسک و دڵی غەمبارت وامەزانە من دوورم لە خەم و ئازار منی هەژار وەک شاخی کۆنە ساڵ لە ناو ژیانیکی جەنجاڵ وون نەبووم و پێگەیشتووم وا پشکووتووە خونچەی ئارەزووم ئەم تاڵیە پێی گەیاندم شیرینی چیە تێی گەیاندم بەڵام گیانە من ناتوانم بۆ تۆ بێژم خەمەکانم ئیلهامی من وا لەناو باوەشێکە لەناو ووردە ماچی گولێکە کە بە پەنجە نەرماکانی بەووتە شیرینەکانی زمانی بەستراوم دڵەی سوتاوم بدوێنێت و بخاتە گۆ ئەوسا تێدەگەیت من چیم و من کێم؟ ئەوسا تێدەگەیت..
ئەم هۆنراوەیەم لە هاوینی 2007 دا نووسیوە
|