ئیسلام و
دیموکراسی له پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستاندا.
کانه‌بی محه‌مه‌د عه‌وڵا
ئه‌گه‌ر ئازادنه و زانستیانه له بنه‌ماکانی ئیسلام و بنه‌ماکانی
دیموکراسی بکۆڵینه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که هه‌ردووکیان له زۆر
خاڵه‌وه دژی یه‌کترن. ئازادی و یه‌کسانی دوو بنه‌مای سه‌ره‌کیی
دیموکراسین. هه‌ر له سه‌ر ئه‌م بنچینه‌وه، ماف و ئازادیه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی
مرۆڤ ده‌بنه بناغه‌ی دیموکراسی. به‌ڵام ئه‌م بنه‌ما دیموکراتیانه له
لایه‌ن ئیسلامه‌وه رێزیان لێناگیرێت، ته‌نانه‌ت دژایه‌تیشیان ده‌کات.
ئه‌گه‌رچی به‌شێک له لێکۆڵه‌ران که بۆ ناوه‌نده‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی
هه‌ندێک له وڵاتانی رۆژاوایی و ئیسلامی کارده‌که‌ن، ده‌یانه‌وێت بیسه‌لمێنن
که ئیسلام و دیموکراسی له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌گونجێن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان
جۆرێک له دیموکراسی ئیسلامی پێشنیاز ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌من پێموایه
که بیروڕای له‌م جۆره جۆرێک له سیاسه‌تی له پشته‌وه‌یه. سیاسه‌تێک
ئامانجه‌که‌ی گونجاندنی کولتور و سیسته‌می سیاسیی ئیسلامی و کولتور‌و
سیسته‌می سیاسیی رۆژاواییه. سیاسه‌تی ناردنی دیموکراسیه بۆ وڵاتانی
ئیسلامی له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی به‌دیموکراتیکردن و بۆ مه‌به‌ستی
ستراتیجیی خۆیان.
په‌رله‌مانی کوردستان پرۆژه ده‌ستوورێکی ئاماده‌کردووه که هه‌م
دیموکراتی و هه‌م ئیسلامیه! ئه‌م ده‌ستووره به شه‌رمه‌وه نیشانی ده‌دات
که عه‌لمانیه کاتێک ده‌ڵێت که نابێت شوێنی په‌رستن به کاربهێنرێت
بۆ سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی!
له مادده (6)ی ده‌ستووردا هاتووه که ناسنامه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان-عێراق ئیسلامه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌ستوورێکی
دیموکراتی و عه‌لمانی دابنێین پێویست ناکات ناسنامه‌ی ئاینیی خه‌ڵکه‌که
دیاری بکرێت، به‌ڵکو باشتره بنووسرێت (هاوڵاتیان ئازادن له ئاین،
باوه‌ڕ، په‌یڕه‌وکردنی نه‌ریته ئاینیه‌کان و ئه‌م ئازادیه پارێزراوه).
واته هه‌ڵبژاردنی ئیسلام، مه‌سیحیه‌ت، بوودایی یان هه‌ر ئاینێکی تر
یانیش هیچیان و مانه‌وه به بێ‌دین یان مولحید مافی هاوڵاتیانی ئه‌م
نیشتمانه‌یه. ئینجا (ئازادیی ئاین و په‌یڕه‌وکردنی نه‌ریته ئاینیه‌کان)
که‌مینه دینیه‌کانی وه‌ک مه‌سیحی، ئێزیدی، کاکه‌یی و هی تر ده‌گرێته‌وه
و ئازادیه‌کان ده‌پارێزرێت.
له هه‌مان مادده هاتووه که (بنه‌ماکانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی سه‌رچاوه‌یه‌کی
سه‌ره‌کیی یاسادانانه)، ئه‌دی سه‌رچاوه‌کانی تری یاسادانان ده‌بێت چی
بن؟
ئینجا له بڕگه (1)ی هه‌مان مادده هاتووه که (نابێت هیچ یاسایه‌ک
دابنرێت دژی حوکمه نه‌گۆڕه‌کانی ئیسلام بێت)، واته نابێت یاسایه‌ک
دابنرێت که رێبدات به ژن تا بتوانێت ببێته سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت، سه‌رۆک
وه‌زیران یان قازی. هه‌روه‌ها نابێت رێبدرێت به ئێزیدی، مه‌سیحی، جوله‌که،
کاکه‌یی، مولحید تا ببنه سه‌رۆکی وڵات، سه‌رۆک وه‌زیر..هتد. ئه‌م قهدهخهکردنانه
ئیسلام رێیپێداوه و به‌ڵام دژی دیموکراسی و مافی مرۆڤن.
له بڕگه (2)ی هه‌مان مادده هاتووه که (نابێت یاسایه‌ک دابنرێت دژی
بنه‌ماکانی دیموکراسی بێت)، واته نابێت رێبگیرێت له ژن، مه‌سیحی،
ئێزیدی، کاکه‌یی، مولحید تا ببنه سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت، سه‌رۆک وه‌زیر یان
قازی...هتد.
هه‌روه‌ها له بڕگه (3)ی هه‌مان مادده هاتووه که (نابێت یاسایه‌ک
دابنرێت ناکۆک و دژبێت له‌گه‌ڵ ماف و ئازادیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی که له
ناو ئه‌و ده‌ستووره‌دا باسکراون)، واته نابێت جیاوازی بکرێت له نێوان
ژن و پیاو له وه‌رگرتنی پۆستی به‌رز، له شایه‌تی، له میرات؛ له
نێوان موسڵمان و ناموسڵمان له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵی.
واته نابێت موسڵمان دینی خۆی بگۆڕێت، نابێت موسڵمان واز له باوه‌ڕی
ئاینیی خۆی بێنێت و ببێته مولحید.
هه‌ر سێ بڕگه‌کانی مادده‌ی (6) دژی یه‌کترن، که ئه‌مه‌ش گاڵته‌کردنه
هه‌م به ئیسلام هه‌م به دیموکراسی هه‌م به ماف و ئازادیه‌کانی مرۆڤ.
لێره‌دا، ئه‌وه ئیسلامه کێشه‌ی دروستکردووه، چونکه کراوه‌ته
ناسنامه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و کراوه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کیی
یاسادانان و کراوه‌ته پێوه‌رێک بۆ په‌سه‌نکردن و راست‌بوونی یاساکانی
کوردستان. بۆ ده‌ربازبوون له‌و گاڵته‌جاڕی و پێکناکۆکیه، ده‌بوایه ئه‌م
ده‌ستووره عه‌لمانیه‌ت و ئازادیی دین و ئازادیی باوه‌ڕی کردبا بناغه
نه‌ک دانانی بنچینه‌یه‌کی دینی بۆ یاساکان، بۆ ماف و ئازادیه‌کان.
هه‌روه‌ها له بڕگه (9)ی مادده (19) هاتووه که نابێت ئاین به زۆری
بسه‌پێنرێت ( لا اکراه فی ا‌لدین) به‌ڵام ئیسلام به شمشێر بڵاوکرایه‌وه!
نابێت که‌س ناچار بکرێت دینێک وه‌رگرێت و واز له دینێک بێنێت، به‌ڵام
ئهوموسڵمانهی ده‌بێته "کافر" یان "مه‌سیحی" ده‌بێت بکوژرێت، ئه‌مه‌ش
حوکمێکه له حوکمه نه‌گۆڕه‌کانی ئیسلام به‌ڵام دژی مافه‌کانی مرۆڤه!
له کۆتاییدا، ده‌ڵێم که ئه‌و ده‌ستووره به ئیسلام شه‌ڕی دیموکراسی
و ماف و ئازادیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی مرۆڤ ده‌کات، وه به دیموکراسی و
مافه‌کانی مرۆڤ شه‌ڕی ئیسلام ده‌کات. ئینجا دیاریکردنی ناسنامه‌ی دینیی
زۆرینه‌ی خه‌ڵک راسته‌وخۆ فه‌رق و جودایی کردنه له دژی که‌مینه
دینیه‌کان.
ده‌ستووره‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌قه‌ته!
Kanawla@yahoo.com
|