ژانه‌سه‌ر/ Headache
گوڵاڵه پشده‌ری 1 - ژانه سه‌ر و جۆره‌کانی 2 - چی بکه‌ی ژانه‌سه‌رت که‌متر بێته‌وه؟ 3 - ده‌رمانه‌کانی دژی ژانه‌سه‌ر 4- که‌ی باشتروایه مرۆڤ سه‌ردانی پزیشک بکات بۆ کیشه‌ی ژانه‌سه‌ر؟
هه‌موان جاری وایه ژانه‌سه‌رمان هه‌یه. وایه ناخۆشه،به‌ڵام هه‌موو کاتێ و له هه‌موان دا یه‌کسان نییه، ژانه‌که ماوه‌ی که‌متره یان زیاتره.
کێشه‌ی ژانه‌سه‌رت هه‌یه؟ ئینجا ده‌توانی به ڕه‌چاوکردنی هه‌ندێک خاڵ که لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ ده‌درێت،و به کار هێنانی هه‌ندێک جۆر ده‌رمان به‌رگری له ژانه‌سه‌ر بکه‌ی.
ژانه‌سه‌ر و جۆره‌کانی ژانه‌سه‌ر چه‌ند جۆری هه‌یه: * به هۆی گرژی ماسووله‌کان، نائارامی جه‌سته‌یی / ده‌روونی *به هۆی میگرێن( صدع نصفی) واتا Migraine * به هۆی به‌کارهێنانی ده‌رمان * چه‌ند جۆر ژانه‌سه‌ر له یه‌ک کاتدا
ژانه‌سه‌ری گرژی ماسوولکه کا‌ن، نائارامی جه‌سته‌یی/ده‌روونی له جۆری گرژی ماسوولکه‌کان، نائارامی جه‌سته‌یی/ده‌روونی دا مرۆڤ هه‌ستی جۆرێک له کووتان یان سڕبوونی پێستی سه‌ر،ته‌زووکردنی هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌سته له ملیشدا.جاری وایه وه‌کو په‌تێک به تووندی به ده‌وری سه‌ردا ببه‌سترێت.ئازاره‌که خۆی بۆناو مل ڕاده‌کێشێت.ئه‌و ئێشه شه‌پۆلییه و زوو زوو دێته پێش و ده‌ڕوات. هۆکاره‌که له‌وانه‌یه: شێوه‌ی دانیشتن،خه‌وتن یان ڕاوه‌ستانی هه‌ڵه ،نائارامی جه‌سته‌یی/ده‌روونی ،ترس و یان کێشه ببێ به هۆکاری ئه‌م جۆره ژانه‌سه‌ره. ژانه‌سه‌ر به هۆی میگرێن ( ژانه سه‌ری یه‌کلایه) ژانه‌سه‌ری میگرێن نه‌خۆشیه‌که له خانه‌واده‌ی نه‌خۆشیه‌کانی سیستێمی ده‌ماره‌کان واتا Neurological disease . ئه‌م نه‌خۆشیه له ڕێژه‌ی 18% له ئافره‌تاندا و 6% له پیاواندا دێته پێش. گرنگترین نیشانه‌ی:ژانه کووتان/ لێدانی سه‌ره که ئه‌وه به هۆی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بۆڕیه‌کانی خوێنی سه‌ر،که ئه‌وان بۆماوه‌یه‌کی ''کاتی'' له ناو سه‌ردا ته‌سک ده‌بنه‌نه‌وه و ده‌ره‌نجام بۆڕیه‌کانی خوێن فراوان ده‌بن. له‌م نه‌خۆشیه‌دا کێشه‌ی هێڕش هه‌یه بۆ سه‌ر، سه‌رکه له‌وانه‌یه له ماوه‌ی 4 کاتژمێر تا نیو ڕۆژ یان سێ ڕۆژبخایه‌نێت. هێڕشی میگرێن بۆ سه‌ر سه‌ر له چوار قۆناغ پێکدێت: - قۆناغی یه‌که‌م که له 1 تا 48 کاتژمێری پێده‌چێت، به هه‌ندێک نیشانه خۆی ده‌رده‌خات وه‌کو ڕه‌ق بوونی مل و بێ مه‌یلی و گۆڕانی حاڵ. - قۆناغی دووه‌م له قۆناغی دووه‌مدا،’’ ‘’Aura که له هه‌موو که‌سێک دا پێش نایه‌ت.ئه‌م قۆناغه زۆر زۆر کاتژمێرێک ده‌خایه‌نێت. هه‌ندێک که‌س تیشک و ڕووناکیه‌ک ده‌بینن که وه‌کو ئه‌ستێره ده‌چێت، ته‌زوویان پێدادێت/ هه‌ستی وه‌کو سڕبوونی یه‌ک ده‌ست ده‌که‌ن و یان نیشانه‌کانی له‌کارکه‌وتنی یه‌ک لای جه‌سته هه‌یه. - قۆناغی سێیه‌م له قۆناغی سێیه‌م دا ژانه‌سه‌ر دێته پێش:ژانی کووتان/ وه‌کو به مست بیکووتی، زیاتر له لایه‌کی سه‌ردایه. ئازاره‌که ئه‌وه‌نده زۆره که چالاکیه‌کانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ ڕاده‌گرێت. مرۆڤ ئێڵنجی دێتێ و زۆر هه‌ستیاره بۆ ده‌نگه ده‌نگ و ڕووناکی/تیشک(لای ناخۆشه). قۆناغی سێێه‌م له‌وانه‌یه له ماوه‌ی 4 کاتژمێرتا 3 ڕۆژی پێبچێت. - قۆناغی چواره‌م له قۆناغی چواره‌م و کۆتاییدا ژانه‌سه‌ر که‌متر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام مرۆڤ زۆر ماندوویه. ئه‌م قۆناغه له ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر تا دوو ڕۆژی پێده‌چێت.
هۆکاره‌کانی میگرێن؟ هۆکاره‌کانی به دڵنیایی دیارنین به‌ڵام هه‌ندێک بۆچوونی پزیشکان هه‌یه:
ماندوو،ڕنگ و ڕوو کاڵ،دڵتێکهه‌ڵاتن،ژانه‌سه‌ری هه‌ردوولایه‌سه‌ر،سه‌رسووڕان،هه‌ستیار به‌رامبه‌ر به ڕووناکی/تیشک،هه‌ندێک جار ژانه زگ یان زگچوون یان پله‌ی گه‌رمای جه‌سته‌یان به‌رز ده‌بیته‌وه.
ژانه سه‌ر به هۆی به‌کار هێنانی ده‌رمان ژانه‌سه‌رجاری وایه ده‌ره‌نجامی به کارهێنانی ده‌رمان دێته پێش. هه‌ندێک له ده‌رمان که بۆ مه‌به‌ستی تر یان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کان به‌کار دیت،هۆکارن بۆ په‌یدابوونی ژانه‌سه‌ر. هه‌ندێک ژانه‌سه‌ر دێنه پێش به هۆی ڕێژه‌یه‌کی زۆر به کار هێنانی ده‌رمانی ژانه‌سه‌ر.ئه‌وه گرنگ نییه کامه ده‌رمانی ژانه‌سه‌ر و یان چه‌ند به‌ڵام ئه‌وه گرنگه که چه‌ندجار به کار ده‌هێندرێت. هه‌ر که‌سێک که چه‌ندین مانگ هه‌موو حه‌فته‌یه‌ک به لایی که‌مه‌وه 3 ڕۆژ ده‌رمانی ئازارشکێنی به کارهێنابێت،به ئه‌و ده‌رمانه ڕادێت و ئه‌گه‌ر به‌کار نه‌هات ئه‌وه دیسان ژانه‌سه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه(معتاد بوون).باشترین ڕێگه‌چاره ئه‌وه‌ی که مرۆڤ له به‌کارهێنانیان یه‌کسه‌ره ڕاوستێ و ئه‌وه‌ش ئه‌بی له ژیر چاودێری پزیشکدا بێت. هۆکاره‌کانی تر... هۆکاره‌کانی ژانه‌سه‌ری ئاسایی له‌وانه‌یه به هۆی: به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای جه‌سته(تا) ،هه‌ڵامه‌ت (گیرانی کوونه‌کانی لووت, هه‌وکردنی چاڵه‌کانی ژکێر گۆناکان و نێوچاوان(Sinusitis) زۆر خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکۆحول،به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی(گۆڕان) له هۆرمۆنه‌کاندا وه‌کو کاتێ ( سووڕی مانگانه،به‌کارهێنانی حه‌بی به‌رگری/من‌ع،ڕاوه‌ستان له سووڕی مانگانه)،چاوه‌کان باش کار نه‌که‌ن،چاویلکه‌ی ناڕێک و نه‌گوونجاو،یان کێشه‌ی تاقمیدان.
ژانه‌سه‌ری کلۆسته‌ر/Cluster headache
ئه‌م جۆره ژانه‌سه‌ره تایبه‌تییه و زیاتر له نێوان پیاواندا پێش دێت تاکو ئافره‌تان. ئازاره‌که به هێڕشێکی یه‌کجار زۆر به هێز دێت و ئازارێکی پێچاوپێچه(هه‌ستی کوونکردنی سه‌ربه درێل هه‌یه) که له ده‌ورووبه‌رو له پشته‌وه‌ی چاو ده‌ست پێده‌کات و هه‌میشه یه‌کلای سه‌ر ده‌گرێته‌وه. ئینجا چاو سوور دبێته‌وه و فرمێسک په‌یدا ده‌کات و پێلکی‌چاو دادێته خواره‌وه(چاو داده‌پۆشرێت). له‌م کاته‌دا نه‌خۆش مه‌یلی به جووڵانه‌وه هه‌یه.ئه‌م هێڕشه له‌وانه‌یه له نێوان چاره‌گه کاتژمێرێک تا سێ کاتژمێربخایه‌نێت و ئه‌وه زیاتر به شه‌و ڕووی ده‌دات.ئه‌و هێڕشه به شێوه‌ی به‌شبه‌ش دێت:چه‌ند حه‌فته‌یه‌ک یان چه‌ندین هه‌یڤ ڕۆژانه هێڕشی جۆراوجۆر ڕووی ئه‌ده‌ن. له‌وانه‌یه دوایی چه‌ندین هه‌یڤ یان ساڵانێکی پێبچێت تا جارێکی ترئه‌و هێڕشه بگه‌ڕێته‌وه.
ژانه‌سه‌ری تێکه‌ڵاو له‌وانه‌یه که‌سانێک چه‌ند جۆر سه‌رئێشه‌یان له یه‌ککاتدا تووش بێت وه‌کو ژانسه‌ری میگرێن و ژانه‌سه‌ر به هۆی گرژبوونه‌وه‌ی ماسوولکه‌کان.
ده‌رمانه‌کانی ژانه‌سه‌ر ژانه‌سه‌ر به به‌کارهێنانی ده‌رمانی ئازارشکێن چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ناکرێت،به‌ڵام ئه‌وان یارمه‌تی مرۆڤ ئه‌ده‌ن بۆ ژینێکی تا ڕاده‌یه‌ک ئاسووده و بێ ئازار.
خۆت ده‌توانی چی بکه‌ی؟ وه‌کو باسمان کرد، ته‌نیا ڕێگه چاره‌سه‌ری بۆ ژانسه‌ر به‌کارهێنانی ده‌رمان نییه،به‌ڵکو هه‌ندێک ڕه‌چاوکردنی کرده‌وه‌یی که پێشگیری له هاتنی ژانه‌سه‌ر ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌کی گشتی نییه به‌ڵکو ئه‌و فاکتۆرانه‌ی خواره‌وه ڕۆڵییان هه‌یه له په‌یدابوونی ئه‌م کێشه‌یه:
مناڵبوون Parturition .
مرۆڤ خۆی ده‌توانێت بگه‌ڕێت بۆ هۆکاری سه‌رئێشه‌که‌ی و هه‌وڵ بدات شێوه‌ی ژینی و مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ کرده‌وه‌که‌ی بگۆڕێت بۆ نه‌هێشتن یان خوود که‌متر کردنه‌وه‌یی ژانه‌سه‌ر.
تێبینی: هه‌ندێک ده‌رمانی ئازارشکێن که پێیان ئه‌ڵێن:NSAID´s وشه‌ی ته‌واویان:Nou-Steroidal Anti-inflamatory Drugs که له خانه‌واده‌ی Corticosteroids ئه‌ژمار دێن وه‌کو Ibuprofen,diclofenac/voltarin,meloxicam,naproxen,aspirine . ئه‌وانه نه ته‌نیا کاریگه‌رییان هه‌ی له دابه‌زاندنی تا و ئازارشکێنن هه‌روه‌ها دژ به التهاب(نه‌ک چلکی بوون) کار ده‌که‌ن و له ماده‌ی بێهۆشکه‌ر(مخدر) پێکهاتوون. به کارهێنانی ئه‌وانه ئه‌گه‌ری کاریگه‌ری نه‌رینی زۆره له سه‌ر هاتنه ئارای ئازاری ناو گه‌ده و ڕیخۆڵه و هه‌روه‌ها مرۆڤ پێیان ڕادێت.له پال به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه باشتر وایه مرۆڤ ده‌رمانێک که به‌رگری له زیانگه‌یاندن به گه‌ده ده‌کات (وه‌کو Pantozol ) و ده‌یپارێزێت به‌کار بهێنێت. به‌کار هێنانی ئه‌م ده‌رمانانه له گه‌ڵ هه‌ندێک ده‌رمانی ترکێشه درووست ده‌که‌ن وه‌کو، Ciclosporine,methotrexaat,lithium,paroxetine,trazodon و هه‌ندێک ده‌رمان بۆ دابه‌زاندنی په‌ستانی به‌رزی خوێن و هه‌ندێک ده‌رمانی دڵ. پێش به‌کارهێنانییان باشتر وایه هه‌میشه ڕاوێژ له گه‌ڵ پزیشکدا بکرێت. هه‌روه‌ها هه‌ندێک که‌س حه‌ساسییه‌تیان هه‌یه به‌م ده‌رمانه ئازارشکێنانه . NSAID´s
که‌ی باشتروایه مرۆڤ سه‌ردانی پزیشک بکات بۆ کێشه‌ی ژانه‌سه‌ر؟
سه‌رچاوه: ک/ U en Uw Gezondheid نووسینی Drs.de Vries,Drs.schrooyen 15 دێسه‌مبر 2007 ئامستردام Goli-67@hotmail.com
|