ژنانی په‌رله‌مانی کوردستان له ئاست ئه‌م بریاره‌ی خۆتان، هه‌لوێستتان هه‌بێ ..
خالید هه‌رکی
ماوه‌یه‌که بۆ تاوتوێکردنی بابه‌تێکی هه‌ستیار په‌رله‌مانی کوردستان خه‌ریکی یه‌کلا کردنه‌وه‌ی پرۆژه یاسایه‌ک بو سه‌باره‌ت به فره ژنی ، قه‌ده‌غه بکرێ یا رێگه‌ی پێ بدرێ ؟ به‌لام له دوایین جار له 27 /10/2008 به بریارێکی ( خورمژی ) ئه‌م دۆسیه‌یان داخست که هیواده‌خوازین هه‌ر به هه‌لپه‌سراوی بمابایه‌ته‌وه نه‌ک بریار له‌سه‌ر بدرابایه .
ئه‌و 39 ده‌نگه‌ی له ناو هۆلی په‌رله‌مان که دژی پێشوه‌چونی کۆمه‌ل ده‌نگیان دا ده‌بێ بیریان له‌وه نه‌کردبێته‌وه که له کام سه‌رده‌م ده‌ژین ؟ یا ئه‌و کێشه‌و گیروگرفتانه‌ی له‌م رێگه‌یه‌وه رۆژانه خه‌لک پێیه‌وه ده‌نالێ نه‌یان بیستبێ ؟ یا ئه‌م ناداد په‌روه‌ریه کۆمه‌لایه‌تیه به هه‌ند وه‌رنه‌گرتبێ ؟ ئه‌م کێشه‌ی فره‌ژنیه هه‌مومان له‌گه‌ل ئازار‌و مه‌ینه‌تیه‌کانی ژیاوین چه‌ندین خێزانی کورد له هه‌مو چین و توێژی کۆمه‌لگاکه‌مان بونه‌ته قوربانیی ئه‌م دیارده‌یه، ئه‌وه‌ی ده‌بوایه بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ئه‌م کێشه بکرێت وه‌کو پێویست و ره‌چاوکراو له ژنانی ئه‌ندام په‌رله‌مان نه‌کرا جگه له یه‌ک تا دوو ژنی به‌رێز که‌سیترمان نه‌بینی به سۆز وگه‌رمیه‌که‌وه به‌رگری له خۆیان وله ئێمه‌ی پیاو بکه‌ن ، به دیدی من ئه‌م دیارده‌یه که قوربانیه‌که‌ی به پله یه‌ک ژنه به‌لام هه‌مو ئه‌ندامانی خێزان وشیرازه‌ی خێزان وسیسته‌مه جوانه‌که‌شی قوربانین جگه له‌مه‌ش به‌شی شێر له ناوزراندن وماکه ره‌شه‌که‌ی به‌ر پیاو که‌وتوه ده‌بوایه پیاوانی په‌رله‌مان به‌رله ژنان رێگه‌یان له‌م بریاره بگرتباو به بریارێک ده‌رچوبانا که له‌گه‌ل یاسا‌و رێنماکانی سه‌رده‌م بگونجێن.
ئه‌گه‌ر هه‌مو په‌یوه‌ندی ومافه‌کانی باری که‌سێتی سه‌رچاوه‌یان شه‌ریعه‌ت بێت چ پێویستی به دانیشتن وخۆ ماندو بون ده‌کا ئه‌وه نیه هه‌مو شته‌کان له شه‌ریعه‌ت ئاماژه‌ی پێدراوه‌و براوه‌ته‌وه‌و قابیلی هیچ گۆران و ده‌ستکاریه‌کیش نین؟ . ئیتر ئه‌م ماندو بونه و بێنه‌و برده‌یه مانای چی ده‌گه‌یه‌نێ ، ده‌بێ کاری په‌رله‌مان له‌م جۆره کێشانه چی بێت په‌رله‌مان ئه‌مرۆ له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌کی مه‌زنی ئه‌م قۆناغه ناسکه دایه ده‌بێ ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێ که دونیای ئه‌مورۆ جیایه له‌گه‌ل دونیای هه‌زارو نیوێک به‌ر له ئێستا ،ده‌رچون به بریارێکی دادپه‌روه‌رانه مانای ده‌رچون نیه له دونیای موسلمانێتی قه‌ده‌غه نه‌کردنی فره‌ژنی هێشتنه‌وه‌ی کۆمه‌له له تاریکی وسته‌م و زۆرداری ئه‌مه پیاو سالاری نیه که هه‌ندێک له ژنان ناوی ده‌به‌ن به‌لکو رسوا کردنی پیاوه چۆن ژن پێویستی به گێرانه‌وه‌ی مافه خوراوه‌کانیانه هه‌روه‌ها بۆ پیاوانیش له‌م بواره ده‌بێ ( رد اعتبار) بکرێن پیاوانیش له‌م پێناوه ناویان ده‌زرێ و ده‌گێردرێنه‌وه سه‌رده‌می کۆیلایه‌تی .
من ناچمه سه‌ر بنه‌وان و هۆکاره‌کانی فره‌ژنی که چه‌ند پیاو لێی به‌رپرسیاره دوو ئه‌وه‌نده‌ش ژن خۆی به‌رپرسیاره ، ئه‌و ژنه‌ی ئاماده‌یه مافی ژنێکی تر بخوا و ئاگردانی خێزانێک خامۆشکا خۆشی وپه‌یوه‌ندی وشیرازه‌ی خێزانێک تێک وپێک بدا بۆ که‌س باسی لێوه ناکا ؟ بۆ به‌ر له سه‌رکوتکردنی پیاو ئه‌م ژنه سه‌رکوت ناکه‌ن ؟
به‌لام کاتێک ئه‌م یاسایه به مه‌رج بریاری له‌سه‌ر ده‌درێ ئه‌م مه‌رجانه‌ش پێچ‌و په‌نایان هه‌ر له ئێستاوه بۆ دیاری کراوه ، ئه‌ی بیرێکیش له‌وه نه‌کراوه‌ته‌وه ئاخۆ که‌ی ژن بۆی هه‌یه داوا له مێرده‌که‌ی بکا که پێی رازی نیه‌و ئه‌و ژیانه جوانه‌ی خوا ی په‌روه‌ردگار پێی به‌خشیوه ناتوانێ تا دواژیانی به نادلی و به زۆر له‌گه‌لی بباته سه‌ر ؟
به‌هه‌ر حال هیوا ده‌خوازم ئه‌م یاسایه‌ش وه‌کو یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌به‌ر ده‌م سه‌رۆکی هه‌رێم ره‌ت نه‌بێ ودوباره بۆ په‌رله‌مان بگه‌رێته‌وه ئه‌وسا ژنان به هاوکاری پیاوه ویژدان زیندوه‌کان هه‌ولێکی جدیی بۆ بده‌ن تا رێژه‌ی یاسایی جارێکی تر وه‌رنه‌گرێ و هه‌موارێکی دادپه‌روه‌رانه‌و سه‌رده‌مانه ی بکرێت بۆئه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایه سیسته‌می فره‌ژنی بنچال بکرێت . به‌لکو ئه‌م یاسایه ده‌بێته پێشه‌نگێک بۆ هه‌موارکردنی یاسا کانی تری باری که‌سێتی. له کۆتایی ده‌نگم ده‌خه‌مه پال ده‌نگی ئه‌وانه‌ی داوای ره‌تکردنه‌وه‌و پوچه‌لکردنی ئه‌م پرۆژه یاسایه ده‌که‌ن .
serben.com
|