په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ژنان لە سەراسەری جیهاندا ڕووبەڕووى جوداکاری دەبنەوە.

 


و: کەژاڵ عەلا

 


بە پێى ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان لە نزیکەی هەموو وڵاتانى جیهاندا ژنان ڕووبەڕووى جوداکاری دەبنەوە. ئەم راپۆرتە دەڵێ ئەمە لە کاتێکدایە کە 185 وڵاتی جیهان بەڵینیان دابوو تاساڵی 2005 ئەو یاسایانە لە وڵاتەکەیاندا بپێچنەوە کە ئەبێتە هۆی جوداکاریی لە بەرژەوەندی پیاوان.

بە پێی ئەم راپۆرەتە ژنان 70% ی هەژارەکانی جیهان پێک دەهێنن و خاوەنی تەنیا 1% ئەو زەوییانەن کە سەنەدیان هەیە. بە پێی ئەم راپۆرتە کە بۆ کۆمیسیاریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە بەکگرتووەکان ئامادە کراوە، هیشتا لە 53 وڵاتی جیهاندا سووکایەتی کردن بەرامبەر بە ئافرەت لە چوراچیوەی هاوسەرداریدا بە تاوان دانانرێ. یەکێک لە ئامادەکەرانی ئەم راپۆرتە وتی هەندێک لەو یاسایانەی تر کە بەرامبەر بە ئافرەت جوداکاری دەنوێنن بریتین لە رێساکانی تایبەت بە جیابوونەوە و یارمەتی و دەرماڵەی پاش منداڵبوون و خانەنشینی. ئەمە جگە لە تەمەنی شووکردن کە بۆی هەیە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ژیانی ژنان هەبێ. ناوبراو وتی "لە زۆر وڵاتدا هێشتا تەمەنی یاسایی شووکردن زۆر جیاوازە لە تەمەنی یاسایی ژن هێنان بە جۆرێک کە هەمیشە تەمەنی شووکردن کەمترە لە تەمەنی ژن هێنان! لە زۆربەی ئەم حاڵەتانەشدا هاوسەرداری ئەبێتە هۆی پێشێلکردنی مافی کچەکان وەک بێبەش بوون لە خوێندن. بۆنموونە ئەگەر کچیک ناچار بێت لە 14 ساڵیدا لەبەر شووکردن واز لە قوتابخانە بهێنێ ئەمە ئەبێتە هۆی ئەوەی دەرفەتەکانی داهاتووی لێ بگیرێ. ئەمەش لە راستیدا پێشیلکردنی مافی کچانە بە درێژایی ژیانیان لە وێنەی مافی خوێندنی زانکۆ و بوون بە دایک لە تەمەنێکی منداڵیدا و لەوانەشە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستیان."

ئەم راپۆرتە پێشنیاری ئەوە دەکات میکانیزمێکی تازە و سەربەخۆ بۆ بەربەرەکانی کردنی جوداکاری لە دژی ژنان دابنرێ چونکە یاسا نێودەولەتییەکان و یاساکانی مافی مرۆڤ ئێستا پەیرەوی ناکرێن. هەروەها راپۆرتەکە پێشنیاری ئەوەش دەکات پسپۆریک لە نەتەوە یەکگرتووەکان دابنرێ کە تایبەت بێ بە چاودێری کردنی ئەو یاسایانەی کە بە زیانی ژنانن.


*****
سەرچاوە: bbc