ژن ... یه‌که‌م باوه‌شی حه‌سانه‌وه.
- پێشکه‌شه به دایکم -

فـه‌هـد گـرده‌وانـی
گه‌وره
پیاوان...مرۆڤی به نرخ...ئینسانی دژی مرۆڤایه‌تی...فه‌یلوسوف و
رۆشه‌نبیر و دیکتاتۆر و جه‌لاد ...تاد. له ژن له‌دایک بوونه و
یه‌که‌م باوه‌شی حه‌سانه‌وه‌یان باوه‌شی ژن بووه یا سه‌رسینگی ژن
بووه . رۆژی ژن ده‌بێت بکرێته رۆژی تێگه‌یشتن و ریز گرتنی ژن . له
کوردستان ده‌بێت ئاو به‌و ئاگرانه دابکرێت که ده‌بێته هۆی سووتاندنی
له‌شولاری ژن ...ده‌بێت کوشتنی ژن رابگیرێت . ده‌بێت هه‌وڵبدرێت
دڕنده‌یی به‌رامبه‌ر ژن که‌مبکرێته‌وه و برا ریزی خواست و
هه‌ستونه‌ستی خوشکی بگرێت. پیاو به چاوێکی مرۆڤانه سه‌یری
هاوسه‌ره‌که‌ی بکات و ریزی بگرێت . ئه‌و تێگه‌یشتنه ده‌بێت له
سه‌ره‌تای هۆشی منداڵه‌وه ده‌ست پێبکرێت و له باخچه‌ی ساوایان منداڵ
فێربکرێت که جیاوازی کوڕوکچ نی یه.له قوتابخانه ترس و شه‌رمی
کوڕوکچ به‌رامبه‌ر یه‌کتر تێک بشکێت و له‌شولاری کوڕوکچ به‌یه‌ک چاو
سه‌یربکرێت و ریزی لێبگیرێت . ژنی کورد شان به‌شانی هاوڕێ کانی له
مه‌ینه‌ت و چه‌وساندنه‌وه ژیانی به‌سه‌ر بردووه و ئه‌نفاڵ کراوه و
گه‌روو و سینگی پڕی گازی کیمیاوی کراوه . ژنی کورد شان به‌شانی هاوڕێ
کانی له رێکخستنی حیزبی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شدار بووه و بووه به
پاڵه‌وانی زیندان . ژنی کورد چه‌کی کردۆته شانی و پارێزگاری له
شه‌ڕه‌فی بوونی هه‌ویه‌ی [ناسنامه‌ی] کوردایه‌تی و نیشتمانی کوردستان
کردووه . ژنی کورد بۆته سه‌رچاوه و ئیلهامی ئه‌و شیعره به‌رزانه‌ی
شاعیرانی کورد و هه‌نووکه‌ش له‌سه‌ر لێوان ده‌یڵێینه‌وه . ژنی کورد
دایکه شه‌هیده... خوشکه شه‌هیده... هاوسه‌ری شه‌هیده...ژنی کورد
شه‌هیدی ئه‌و کوردستانه‌یه که ئێستاکه به‌رهه‌می ئه‌و ئازادی یه
که له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه .ژنی کورد شان به‌شانی ڕۆڵه‌کانی
له بنیادنان و دروستکردنی وڵات دا به‌شداره و قوتابیان فێرده‌کات که
ببنه ڕۆڵه‌ی به‌که‌ڵکی نه‌ته‌وه‌که‌یان . ژنی کورد ده‌بێت هه‌وڵبدات
ده‌رباره‌ی هه‌موو ئازاره‌کانی خۆی قسه‌بکات و بێته سه‌ر شه‌قام بۆ
ئه‌وه‌ی داوای مافی ره‌وای خۆی بکات . ژنی کورد ده‌بێت ده‌نگ و ره‌نگی
خۆی نیشانی کۆمه‌ڵگا بدات و هه‌وڵبدات ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بگوڕێت که
ده‌بێته چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی . بژی رۆژی ژنان و سه‌ری
ریزونهوازش بۆ ژنی شه‌هید و شه‌هیدی ژن .
8/3/2008
ستۆکهۆڵم
|