ژیانی لاوان له
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.

ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
به‌شی یه‌که‌م
لاوان له هه‌ر وڵاتێک دا به‌شێکی هه‌ر هگرینگی دانیشتوانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه
پێک دێنن، له‌کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش هه‌ر وه‌ک وڵاتان و
ناوچه‌کانی تر ی دونیا به‌شێکی هه‌ره زۆر له دانیشتوانی پێک هاتوه
له لاوان.
کاتی لاوێتی کاتی حه‌ز وئاوات وگه‌شه‌و بزواندنی تواناییه کانهو چینی
لاو ده‌توانێت کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌ر لایه‌ک که بی هه‌وێت ببه‌رێت، ئه‌گه‌ر
له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا به‌رنامه ی زانستی وه‌رزشی وپه‌روه‌رده‌و هه‌ر وه‌ها
دابین کردنی حه‌ز وئاواته‌کانی لاوان دارێژرابێت ئه‌وا لاوان ده‌توانن
به خواسته کانی خۆیان بگه‌ن یان لانیکه‌م به زۆر به‌ی حه‌ز وئاواته‌کانیان
گه‌یشتبێتن، لاوی به موراد گهیشتو زیاتر ده‌توانێت گه‌شه بکات وله‌ئاکامی
گه‌شه‌ی خۆیشیدا کۆمه‌ڵگاکه‌ی پێش بخات، به پێچه‌وانه‌که‌یشی لاوی
ناکام سه‌ر شکاو و ناهۆمێد ده‌بێت و توشی زۆر دیارده‌ی دزێو ده‌بێت و
به‌هه‌مان شێوه کۆمه‌ڵگاکه‌یشی به‌ره‌و نه‌هامه‌تی ده‌بات وده‌توانێت
پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگاکه‌ی په‌ک بخات یان تووشی خه‌له‌لی بکات.
ره‌وتی مێژو ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه کاتێک دیکتاتۆره‌کان که ته‌نیا به
نیه‌تی گه‌یشتن به خواسته کانی خۆیان له روی زۆره ملی و فرت وفێڵهوه
ده‌ستیان به سه‌ر هه‌ر وڵاتێک‌دا گرتوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بمێننه‌وه
جۆرێک له سیستم و ده‌سه‌ڵاتیان دارشتوه که کۆشکه‌کانیان به‌ر دوام
تر وده‌سه‌ڵاتیان پارێزراو تر بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش له
به‌ر هه‌می ره‌نج وکار وتێکۆشان و ته‌نانه‌ت وزه‌ی خه‌ڵک ودانیشتوانی
کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیان که‌ڵکیان وه‌ر گرتوه، چینی لاویش وه‌ک باقی چینه
بن ده‌سته کانی تر بیریان له خواسته کانی خۆیان کردۆته‌وه و ده‌سه‌لاتیش
هه‌ستی به‌وه بیر کردنه‌وه‌ی لاوان کردۆته‌وه و بیر وحه‌زی لاوی به
مه‌ترسی زانیوه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات ودیکتاتۆریهتهکهی خۆیان، بۆیه
هه‌ر ده‌م شێوازێک له فه‌رهه‌نگ، ده‌سه‌لات وئایین ونه‌ریتیان کردۆته
باو که بتوانێت حه‌زی لاوان بخنکێنێت و تا له ئاکام دا دیکتاتۆر
پارێز راو تر بێت، دیکتاتۆره‌کان جۆرێک له ده‌سه‌ڵاتیان دارشتوه که
نوێنه‌رایه‌تی بیری وشک وگه‌نده‌ڵی خۆیان بکات.
شێوازی دیکتاتۆریه‌ته‌کان له وڵاته‌کاندا جیاوازن ورهنگاو ره‌نگن به‌ڵام
زۆربه‌یان له‌وه‌دا شه‌ریکن که ته‌نیا نیه‌تیان پاراستنی دیکتاتۆریه‌تی
خۆیانه وخنکاندنی حه‌ز وگه‌شه‌و ئاواته‌کانی دانیشتوانی کۆمه‌ڵگا که‌ی
خۆیان بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان.
له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریه‌تی ئیسلامی‌دا، لاوان به
شێوازێکی به‌رین تر و روون تر ده چهوسێنهوهو مراندنی خۆشه ویستی
وئاواته‌کانیان کراوه‌ته یاسایه‌کی ره‌سمی وته‌نانه‌ت بنه ره‌تیش، ره‌چاو
کردن وبه‌رێوه بردنی ئه‌و جۆره له یاسا یانه بوه‌ته ئه‌مرێکی
ئاسایی ورۆژانه و هه‌ر لاوێکیش له‌و یاسایانه سه‌ر پێچی بکات یان به‌ره‌نگاری
بوه‌ستێته‌وه له‌گه‌ل گرتوو خانه‌و شه‌لاق وبێ حورمه‌تی و سووکایه‌تی
وئازار وده‌ر کردن له خوێندن وسه‌ر کار و په‌ک خستنی ژیانیان روو به‌روو
ده‌بێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر به‌ره‌نگارییه‌که‌ی لاویش مه‌ترسی زۆری بێت بۆ سه‌ر
ده‌سه‌لات، ئه‌وا له ناو بردنی لاوی به‌ره‌نگار بوه‌وه ئه‌مرێکی
ئاسایی و زۆر به ساکاری لاوی نارازی له‌به‌ین ده‌به‌ن وبۆ هه‌میشه
کۆتایی به ژیانی دێنن.
لاوان ده‌نگیان هه‌یه، ره‌نگیان جیاوازه‌و روانینیان بۆ کۆمه‌ڵگا هه‌میشه
روانینێکی نوێیه‌و له روانگه‌یه‌کی نوێتره‌وه له چاو جیلی پێش خۆیان
سه‌یری ژیان و ره‌وتی به‌ره‌و پێش چون وگۆڕانهکانی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن،
ئه‌م نهسهڵه زۆر به ئاسانی له‌گه‌ل ره‌وتی رووداوه کان خۆیان یه‌ک
ده‌خه‌ن و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ل گۆڕانکارییه‌کانیش هاو ئاهه‌نگ ترن.
ئیران وکوردستانهکهیشی له ریزی لاوترین وڵاته‌کانی دونیا به حساب
دێن ئه‌مه به‌و مانایه یه که چینی لاو زۆرتین پێک هێنه‌ری ئه‌و
کۆمهڵگایهته، گه‌رچی ئه‌مه خۆیشی هۆکاری نیگاتیڤی هه‌یه که ئێران
وکوردستان بۆچی له‌باری رێژی لاوانه‌وه له و پله‌دایه، من نام هه‌وێت
بچمه سه‌رئه‌و باسه، رژیمی ئێران به بڕیاره ئیسلامی ویاساییهکانیهوه
جۆرێک له ده‌سه‌ڵاتی زاڵ کردوه‌و ڕه‌چاوی ده‌کات که نه ته‌نیا به‌ری
به گه‌شه‌و حه‌ز و ئاواته کانی لاوان گرتوه به‌ڵکو ده‌ی هه‌وێت کۆمه‌ڵگا
تا راده‌ی هه‌زار وچه‌ند سه‌د ساڵ له‌وه‌پێش به‌ره‌و دوا بباته‌وه.
لاوی سه‌ده‌ی 21 له کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران دا له ژێر چه‌پۆکی
ده‌سه‌ڵاتێک دا ده‌ژی که له به‌ین دوریان و وله ناو قهیارنێکدا
گیری کردوه، له لایه‌ک لاو ده‌ی هه‌وێت ئازاد بژی، ژیان بکات، له‌گه‌ل
دونیای ته‌مه‌دون وپێشکه‌وتویی خۆی رێک بخات، گه‌شه بکات، بخوێنێت و
به ئاواته کانی بگات، وه‌رزش بکات وسه‌ر قاڵی سه‌یران و گه‌شت و
رابواردنی خۆی بێت، له دونیا تێبگات ودونیا گوێی بۆ بگرێت، له ده‌سه‌ڵات
وبه‌رێوه بردنی و ئیداره کردنی وڵاته‌که‌ی دا ده‌ورو نه‌قشی هه‌بێت،
له‌و لاکه‌یش ده‌سه‌ڵات ده‌ی هه‌وێت لاو بێ ده‌نگ بێت وداپۆشراو وخنکاو
لال وبه‌ره‌و دوا بگه‌رێته‌وه، دابڕاو بێت له رابواردن و سه‌یران وگه‌شت
وخوێندنێک که به‌ره‌و زانست و فێر بوون وگه‌شه هانی بدات، به بیری
حه‌رام وحه‌ڵاڵ و شه‌ڕو ترس وخۆفهوه گه‌وره بێت و موتیع و قانێع بێت
به‌وه‌ی که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پاوه و قه‌د
بیریش له‌به‌رێوه بردنی وڵات وده‌ورو نه‌قشی خۆی له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌کاته‌وه.
ئه‌م 2جۆره له داخوازی جیاوازیان زۆره پێکه‌وه، بۆیه کاتێک ئه‌و
چینانه واته ده‌سه‌ڵات دار ولا‌و پێک ده‌گه‌ن ئاڵۆزی وگرفت و نه‌هامه‌تی
درووست ده‌بێت وشه‌ڕ وکێشه و زۆر دیارده‌ی ناحه‌زی تر دێته ئاراوه،
ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ر که‌ره‌سه‌و ئامرازێک بۆ بێ ده‌نگ کردن و دامرکاندنی
لاوان که‌ڵک وه‌ر ده‌گرێت، لاوانیش بۆ گه‌یشتن به ئاواته کانیان هه‌مو
هه‌وڵی خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ، دوو جۆر له‌تێکۆشان له‌دژی یه‌ک له کۆمه‌ڵگایه‌کدا،
دیاره ئاڵۆزی گه‌لی زۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه، تا به ئه‌مرۆ ده‌سه‌ڵات
دار هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌ره‌که‌ی خۆی
راگرتوه، له‌و لاکه‌یش گه‌رچی لاوی ژێر چه‌پۆکه توانیویه‌تی هه‌ندێک
پێشکه‌وتن به ده‌ست بێنێت به‌ڵام هه‌روا به بن ده‌ستی ماوه‌ته‌وه‌و
له ململانێیه‌کی سه‌ختدایه بۆ گۆڕانی ئه‌و دۆخه که له‌گه‌ل کۆمه‌ڵێک
گرفتی تایبه‌ت به‌ره‌و روون.
هه‌ندێک له‌و گرفتانه‌ی که بوونه‌ته کۆسپی سه‌ر رێگایان بریتین له،
بێ‌کاری و نه‌هامه‌تییه‌کانی، گیرۆده بوون به ماده سڕ که‌ره‌کان، په‌ره
سه‌ندنی له‌شفرۆشی،نه‌خۆشیه ره‌وانییه‌کان، په‌ره‌سه‌ندی نه‌خۆشی ئه‌یدز،
خۆکوشتنی لاوان، هه‌ڵهاتنی لاوان له ماڵ وله کۆمه‌ڵگا و...زۆر دیارده‌ی
دزێوی تر.
رژیمی کۆماری ئیسلامی ده‌ی هه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی راگرێت، بۆ راگرتنی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یش له هه‌ندێک نه‌ریت وکه‌ره‌سه که‌ڵک وه‌ر ده‌گرێت،
وه‌ک هێزو دام و ده‌ستگای سه‌ر کوت وگرتو خانه‌و شه‌لاق و کوشتن وئه‌شکه‌نجه‌و
یاسایه‌ک که بتوانێت نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بکات، له ناو
کۆمهڵگاکهیشدا کۆمه‌ڵگایه‌ک که پڕ بێت له بێ‌کاری و ماده سڕ که‌ره‌کان
ودوڕ دوونگی نێوان چین و نه‌ته‌وه و دینه‌کان، هه‌ر وه‌ها پڕ بێت له
بێ‌کاری، له‌ش فرۆشی، ماده سڕ که‌ره‌کان، یانی به‌کورتی شت گه‌لێکی ده‌وێت
که بتوانێت مێشکی کۆمه‌ڵگاو تایبه‌تی لاوه‌کانی وا به خۆیه‌وه سه‌ر
قاڵ بکات که ئیتر وزه‌و هێزی بیر کردنه‌وه و دژایه‌تی له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵات
نه‌مێنێت و رووی دژایه‌تییه‌کان به جیاتی ئه‌وه‌ی رووی له ده‌وڵه‌ت و
ده‌سه‌ڵات بێت به‌ره‌و شوێنێکی تر هاندرابێت.
|