کاک مه‌سعود نۆره‌ی تۆیه.
سه‌ردار پشده‌ری
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌من قه‌ت ئه‌ندامی پارتی نه‌بوو وم و بۆ خاتری کوردایه‌تی منیش وه‌ک ئه‌و پیاوه چل ساڵه خێر ده‌که‌م خوا ماڵی با‌رزانی بپارێزێ و لایه‌ک له گیانم و هه‌رچی هه‌مه له‌ده‌ستم داوه بۆ ئه‌وان، ئێستا که ده‌بینم ماڵی با‌رزانی چرای وڵاته‌که‌میان کوژاندۆته‌وه‌و گوێم له هاتوهاواری نه‌ته‌وه‌که‌مه له‌برسان و له سه‌رمان و له به‌ر بێویژدانی ده‌سه‌ڵات، ناچارام بڕۆمه به‌رده‌می کاک مه‌سعودو به‌ده‌نگێکی به‌رزه‌وه ده‌نگی ناره‌زایی نه‌ته‌وه‌که‌می پێ رابگه‌یه‌نم و بڵیم خوا خۆت و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ت له ناو ببات.
له زۆر شوێن ره‌خنه‌م لێگیراوه‌و ده‌ڵێن تۆ له‌ژێر په‌رده‌ی ره‌خنه‌دا زۆر به توندی په‌لاماری ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ده‌دی به‌تایبه‌تی مام جه‌لال، به‌ڵام نه‌ماندی جارێک ره‌خنه‌یه‌ک له کاک مه‌سعود بگری، مام جه‌لالیش له 1991 به کاک ره‌سول مامه‌ندی وتبوو نێوانی سه‌ردارو کاک مه‌سعود زۆر خۆشه، هه‌وڵده کاک مه‌سعود پڕۆژه‌کانی کاک سه‌ردار بۆخۆی داگیر نه‌کات، له راسیتیدا قسه‌ی هه‌موانیش راسته‌و تاکو ئێستا زۆر خاتری کاک مه‌سعودم گرتووه، به‌ڵام هاتوهاواری هه‌ژاران و بار‌و دۆخی نه‌ته‌وه‌که‌م، ئێشی ده‌رونی بۆ دروست کردووم و ناچارم بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی په‌لاماری خۆشه‌ویست ترین که‌سی خۆم بده‌م.
دۆستایه‌تی و یه‌کتر ناسینی کاک مه‌سعود با‌رزانی و من ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کۆتایی شه‌سته‌کان، به‌تایبه‌تی دوای شه‌ڕه‌که‌ی دۆڵی شه‌هیدان که به‌یارمه‌تی پاسه‌وانه‌کانی با‌رزانی ره‌حمه‌تی له ژێر فه‌رمانده‌ی عومه‌راغای دۆڵه‌مه‌ری گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا له تێکشکاندنی له‌شکری عێراقی، که با‌رزانی ره‌حمه‌تی له‌به‌رده‌می ده‌یان که‌سایه‌تی شۆرشگێر به کاک ئیدریس و کاک مه‌سعودی گووت نابێ سه‌ردارتان له‌بیر بچێته‌وه، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه هه‌ر کاتێک کاک مه‌سعود منی بینیبێ زۆر به رێزه‌وه پێشوازی لێکردوم و منیش ره‌نگ و رووی کاک مه‌سعودم خوێندۆته‌وه‌و هه‌ستم کردوه که ئه‌و پیاوه له دڵه‌وه رێز له من ده‌گرێ، له‌پاڵ ئه‌وه‌ش دا خه‌ڵکانێکی موفته‌خۆرو مه‌سینه‌هه‌ڵگرێکی زۆر هه‌وڵیان داوه که نێوانمان تێک بده‌ن، به‌ڵام کاک مه‌سعود گوێی بۆ رانه‌گرتون تاکو ئه‌مڕۆ دۆستایه‌تیه‌که‌ی پاراستووه، به‌ڵام له ساڵی 1992 وه‌وه هیچ په‌وه‌ندیه‌کمان به یه‌کتره‌وه نه‌ماوه‌و یه‌کترمان نه‌دیوه.
له‌سه‌رده‌می پڕۆژه‌ی نه‌وتی کوردستان چه‌ند جارێک سه‌ردانی کاک مه‌سعودم کردوه‌و هه‌ندێ جار نوێنه‌ری کۆمپانیا نه‌وته‌کان و خه‌ڵکی ترم له‌گه‌ڵ بووه بۆ چاو پێکه‌وتنه‌که، کاک مه‌سعود له دڵ و ده‌رونیه‌وه زۆر به گه‌رمی پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژه‌کان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام داخه‌که‌م زۆر که‌سی به‌رچاو ته‌نگ خۆیان کرده دیوارێک له نێوان کاک مه‌سعودو مندا، چاوی کاک مه‌سعودیان به‌ست و به‌که‌نده‌ڵانی سیاسه‌تدا غلۆریان کرده‌وه‌و رێگایان نه‌دا نامه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بخوێنێته‌وه، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه تاکو ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌لپه‌رستانه چوار ده‌وره‌ی کاک مه‌سعودیان گرتوه‌و رێگا ناده‌ن هه‌واڵی ناوخۆی ووڵات و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و چالاکیه‌کانی تاکی کوردی پێ بگات، ئه‌وه‌ش کارێکی وای کردوه که بارودۆخه‌که وایلێهاتووه، هه‌رچی خه‌باتێکی که باب و باپیرانی کاک مه‌سعود کردویانه له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک ره‌ش ببێت و خه‌لک به چاوێلکه‌ی تاریک ته‌ماشای رابردوو و داهاتووی بنه‌ماڵه‌ی کاک مه‌سعود بکات.
کاک مه‌سعود تۆ دوو ساڵ له من به‌ته‌مه‌ن تری و بۆ خاتری پله‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ت من شتێکی تێدا ده‌هێڵمه‌وه‌و به زمانێکی توند له‌گه‌ڵت نادوێم، به‌ڵام که به‌م هاتوهاواره‌م به‌خه‌به‌ر نه‌یه‌ی، ناچارم سه‌تڵێک ئاوی ساردی کوردایه‌تیت پێدا بکه‌م و به خه‌به‌رت بهێنم، خۆ ئه‌گه‌ر به‌وه‌ش به خه‌به‌ر نه‌یه‌ی، ئه‌وا زه‌ره‌رێکی زۆر گه‌وره له کورد‌و له بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی و له خۆت ده‌ده‌ی.
کاکی خۆم، ده‌ستی که‌م له یه‌ک دوو ساڵی رابردووه‌وه رێژه‌ی ده‌نگی ناره‌زایی خه‌ڵکی کورد له نا یاسایی و گه‌نده‌ڵی و بێئومێدی سیاسی به ئه‌ندازه‌یه‌ک به‌رز بۆته‌وه‌و که هیچ که‌س ناتوانێ پاساوی بۆ بهێنێته‌وه، تاوانه‌که‌ش هه‌مووی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ تۆ، چونکه تۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی، باوه‌ڕ بکه له سه‌رده‌می شه‌ڕی خۆ به‌خۆدا ته‌نها حیزبێک یان کۆمه‌ڵێک قسه‌و تاوانیان ده‌خسته پاڵت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌نگی ناره‌زایی له‌ناو حیزبه‌که‌ی خۆت و دۆستان و لایه‌نگرانی خۆشت دا به‌رز بۆته‌وه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه بۆ هه‌زارانی وه‌ک من که تۆ تاکو ئێستا هیچ هه‌لوێستێکی به‌رچاوت نه‌ناوه بۆ به‌دواداچوونی ناڕه‌زای جه‌ماوه‌ر. کاک مه‌سعود، له سه‌ره‌تای دابه‌زینی هاوپه‌مانان له 2003 له رێگای پالتاکی ئینته‌رنێته‌وه هاتووهاوارێکی زۆرم ده‌کرد که باوه‌ڕ به عه‌ره‌ب نه‌که‌ن و عێراق دروست مه‌که‌نه‌وه، له‌وه ده‌چو که گوێتان له هاتوو هاواره‌که‌ی من نه‌ده‌گرت، بۆیه له 11 – 10 – 2003 نامه‌یه‌کی کراوه‌م بۆ نوسین که ده‌قی نا‌مه‌که له کۆتایی ئه‌و سایته‌دا بڵاو کراواته‌وه: http://www.kurd-oil.net/raste.htm
له نامه‌که‌م دا داوام لێکردون که به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان بکه‌ن به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی و ده‌ست له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبگرن، وه‌ک پێویست بایه‌ختان بۆ نامه‌که‌م دانه‌نا تاکو کوردتان خسته‌وه ناو زه‌لکاوی عێراقچیه‌تیه‌وه‌و تیمساحه شیعه‌و سونه‌کانی عه‌ره‌ب و تورک و فارسیش وا له‌ناو ئه‌و زه‌لکاوه‌دا قاچوقولی نه‌ته‌وه‌که‌م ده‌خۆن، ئێوه‌ش بۆ خاتری وه‌گرتنی 17% ی بوجه هه‌موو شتێکتان له‌بیر چۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه به‌یه‌ختان بۆ نامه‌که‌م دانبابایه ئێستا توشی ئه‌و هه‌موو بێ وڵامیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌و سیاسیه نه‌ده‌بوونه‌وه، ده‌سه‌ڵاته‌که‌شت له جیاتی گوێ له ره‌خنه‌کانم بگرێت، سایته ئینته‌رنێتیه‌که‌ی من له هه‌ولێر بلۆک ده‌کات !.
کاکی من، ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ی جه‌ماوه‌ره کاری کردۆته سه‌ر بیرورای کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستکێشانه‌وه‌یان له پشتگیری کورد‌و به‌رز بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌ب، گه‌لی کورد به‌تێکڕا دوا رۆژی سیاسی نه‌ته‌وایه‌تی زیاتر لا مه‌به‌سته له پاراستنی ده‌سه‌ڵاتداری ئێوه، پێم خۆش ده‌بێ به‌وردی ئه‌و نامه‌م بخوێنیه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی که له 1946 و 1975 تان خراپتر به‌سه‌ر بێت و بێ وه‌ڵام بمێننه‌وه، ده‌ست له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵگره‌و رێگامان پێ بده‌ن با ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌ته‌وه‌یی دروست بکه‌ین بۆ هێنانه دی گۆڕانکاریه‌کی سیاسی نێو نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌نگێکی به‌رز تر به‌رامبه‌ر به داگیرکه‌رانی کوردستان، رێزی ئێوه‌ش له‌پاڵ هه‌موو شۆڕشگێران دا ده‌پارێرزرێ.
له‌نده‌ن 16 – 2 – 2008
|