کاک مه‌سعود له‌داخی تورکه‌کان هه‌ولێرمان مه‌ده به عه‌ره‌ب.
سه‌ردار پشده‌ری ئاخ خ خ خ خ له‌ده‌ست تۆش کاک مه‌سعود .
له کورده‌واری قسه‌یه‌ک هه‌یه ده‌ڵێن که کابان گۆزه بشکێنێ که‌س نوقه ناکات، به‌ڵام که یه‌کێکی تر گۆزه‌که بشکێنێ کابان دنیا وێران ده‌کات.
ئاخ و هه‌زار ئاخ له‌ده‌ست تۆش کاک مه‌سعود، تا که‌ی هه‌ڵه به هه‌ڵه ده‌رمان ده‌که‌ن ؟.
ئه‌گه‌ر مه‌جلیس ته‌شریعیه‌که‌ی سه‌رده‌می سه‌دام بانگهێشتنی په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌بیه‌کانی بکردبایه بۆ هه‌ولێر، هه‌زاران به‌ندووبالۆره‌تان بۆ لێده‌دان و ده‌تان گووت مه‌جلیسه ته‌شریعیه کارتۆنیه‌که‌ی هه‌ولێر کوردستان پێشکه‌ش به عه‌ره‌ب ده‌کات.
کاک مه‌سعود ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ پرس به‌گه‌لی کورد بکه‌ی و بپرسی ئایا ئێوه قبوڵتانه که په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌کان بێن له هه‌ولێر کۆبونه‌وه بکه‌ن،95% ی خه‌ڵک له پێشه‌وه ئه‌م پرسیارانه ده‌کات:
1 – بۆ په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌کان هیچ شوێنێکی تریان نیه کۆبوونه‌وه‌ی لێبکه‌ن بێجگه له هه‌ولێر ؟. 2 – ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بۆچی دێن بۆ هه‌ولێر ؟، بۆ داوای لێبووردن له کرداری ناڕه‌وای 1400 ساڵه‌یان تاکو ئه‌مڕۆ، یان ده‌یانه‌وێ له هه‌ولێر باسی کێشه‌ی فه‌له‌ستین بکه‌ن و شه‌ڕی ئیسرائیل به ئێمه بکه‌ن. 3 – ئه‌و په‌رله‌مانتارانه شاره‌کانی موسڵ، تکریت، سامه‌را، به‌عقوبه‌و که‌رکوک به‌خاکی کوردستان ده‌زانن، یان ده‌یانه‌وێ به‌و کۆنفڕانسه‌ش تاپۆی هه‌ولێر بخه‌نه سه‌ر عه‌ره‌ب. 4 – ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بۆ پێشتر نه‌هاتن و ووتیان تاکو ئاڵای عێراقی له هه‌ولێر هه‌ڵنه‌کرێته‌وه ئێمه نایه‌ین. 5 – کێشه‌ی کورد‌و خاکه داگیرکراوه‌کان به په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب چاره‌سه‌ر ده‌کرێ ؟، بۆچی له وڵاته‌کانی خۆیان چیان بۆ خه‌ڵکی خۆیان کردووه تاکو بێن ده‌ست له ئیش و کاری کورد وه‌ر بده‌ن.
کاک مه‌سعود ده‌بوو ئه‌و پرسیارانه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردت لێک بدابایه‌وه ئه‌وجار رێگات به حوشتره‌وانه‌کانی عه‌ره‌ب بدابایه تا بێن میزی حوشتر به قه‌ڵای هه‌ولێریشمان دابکه‌ن.
کاک مه‌سعود ئاوڕێک له هه‌ڵه‌کانی پێشوت بده‌وه‌و بزانه هه‌ڵه‌کان چ زه‌ره‌رێکی به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌یاندووه:
1- له سه‌رده‌می شه‌ڕی خۆبه‌خۆ له داخی جه‌لال تاڵه‌بانی و PKK و سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌و به‌شه ئازاد کراوه‌ی کوردستانت پێشکه‌ش به له‌شکری تورکی کرد‌و تاکو ئێستاش له زۆر ناوچه‌دا ماون. 2 - له 31 ی ئاب دا له‌داخی جالال تاڵه‌بانی و PKK و ئێران و فارسه‌کان تاپۆی ئه‌و به‌شه ئازاد کراوه‌ت دا‌یه سه‌دام و له‌شکری عه‌ره‌بی. 3 – ئێستا له داخی تورکه‌کان ده‌ته‌وێ تاپۆی ئه‌و به‌شه ئازاد کراوه بده‌یه په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌کان ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟، ئه کرداره‌شت وه‌ک ئه‌وانی تر هه‌ڵه‌یه و زه‌ره‌ری زیاتر ده‌بێ له قازانج.
کاک مه‌سعود: * بازرگانی باش به‌و بازرگانه ده‌ڵێن که ده‌ستمایه‌ی خۆی به‌کار نه‌هێنێ و بازرگانی به پاره‌ی خه‌ڵکه‌وه بکات. * جه‌نگاوه‌ری باش به‌و جه‌نگاوه‌ره ده‌گوتری که شه‌ڕ له خاکی خۆی دوور بخاته‌وه‌و شه‌ڕ به‌رێته ناوماڵی دوژمنه‌وه. * سیاسه‌تمه‌داری باش به‌و سیاسه‌تمه‌داره ده‌گوترێ که خۆی به‌بچوک نه‌زانێ، ده‌موچاوی نه‌خوێنرێته‌وه، داوایه‌کانی گه‌وره‌تر بێ له‌قه‌واره‌ی خۆی و خه‌ڵک بکاته به‌رده‌بازی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی.
کاک مه‌سعود ده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی کورد دژی به‌ستنی کۆنفرانسی په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌به له‌و به‌شه ئازاد کراوه‌ی کوردستان و پێمان وانیه هیچ ده‌ستکه‌وتێکی بۆ کورد تێدابێ، جا تکات لێده‌که‌م له زه‌لکاوی برایه‌تی کورد‌و عه‌ره‌ب وه‌ره ده‌ره‌وه‌و رێگا مه‌ده عه‌ره‌به‌کان ئه‌و ده‌فه‌ره‌ته بۆخۆیان بقۆزنه‌وه‌و هه‌ولێریشم به نیشتمانی عه‌ره‌ب له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن.
10 - 3- 2008
|