کاک موحه‌مه‌د حه‌کیم، جیاوازی نێوان فره‌ژنیی و زینا چییه؟؟!
سیروان ئه‌مین
له سایتی ئاوێنه هه‌ره‌وه‌ها له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌شدا چاوپێکه‌وتنێکی کاک موحه‌مه‌د حه‌کيم سه‌رۆکی فراکسیۆنی ئیسلامی له په‌رله‌مانی کوردستان هاتووه که ناوبراو پێی وایه فره‌ژنیی له زینا باشتره، ڕاستیه‌که‌ی به‌لای منه‌وه فره‌ژنیی و زینا هه‌ر یه‌کن، جیاوازیه‌که‌یان ئه‌وه‌یه فره‌ژنیی به ئاماده‌بونی مه‌لا‌یه‌ک ده‌بێت و زینا به بێ ئاماده بوونی ئه‌و، ئه گینا چ که‌سێک هه‌یه له دونیادا پێی خۆش بێت تاکه‌که‌ی چ ژن بن یان پیاو له گه‌ڵ که‌سێکی تردا به ئاشکرا سێکس بکات و هه‌موو خه‌ڵکیش ئه‌و بێ ڕێزیه قه‌بوڵ بکات، به‌ڵام کاک موحه‌مه‌د حه‌کيم هاوبیرانی ئه‌و پێیان وایه ژن ئینسانێکی ته‌واو نیه‌وه هه‌ست و سۆز و که‌رامه‌تی ئه‌وه قبوڵ ده‌کات که هاوسه‌ره‌که‌ی له گه‌ڵ که‌سێکی تردا سێکس بکات و بخه‌وێ چونکه ئه‌وان له ڕوانگه‌ی (انهن ناقصات عقلا و دينا) وه ته‌ماشه‌ی مه‌سه‌له‌ی ژن ده‌که‌ن.
هه‌موو بڕ و بیانوی کاک موحه‌مه‌د و لایه‌نگرانی فره‌ژنیی زۆربوونی بێوه‌ژن و قه‌یره‌کچه له کوردستاندا، به‌ڵام هیچ که‌سێکمان نه‌بینی ژنی دووه‌می بێوه‌ژن یان قه‌یره‌کچ بێت به‌ڵکو ژنی دووه‌م هه‌میشه له 18 وه بۆ 22 ساڵن و مه‌لاکان و کاک موحه‌مه‌د حه‌کیم باش ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌زانن و ده‌زانن ژنی دووه‌م یان سێیه‌م بۆ تێرکردنی ئاره‌زوی پیاوه ده‌رون نه‌خۆشه‌کانه‌وه هیچی تر.
ناوبراو زۆری پێ ناخۆشه که خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و وه ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌نگیان بۆ یاساکه داوه به کۆنه‌په‌رست و کۆنه پارێز له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، باشه ئه‌گه‌ر به‌ڵێ کردن بۆ یاسایه‌کی هه‌زار ساڵه‌ی دورگه‌ی عه‌ره‌بی کۆنه‌په‌رستی نه‌بێت، ئه‌ی چیه؟ باشه ئه‌گه‌ر به‌ڵێ کردن بۆ فره‌ژنیی له سه‌ده‌ی 21دا کۆنه‌په‌رستی نه‌بێت ئیتر کۆنه‌په‌رستی ده‌بێ چی بێت؟ ماڵی حکومه‌ته‌که‌ی یه‌کێتی و پارتیم ڕوخان بۆ خۆیان و په‌رله‌مانیان ئه‌گینا که‌سێکی وه‌ک موحه‌مه‌د حه‌کیم که ده‌ستکاری کردنی یاسایه‌کی هه‌زار و پێنجه‌سه‌د ساڵه‌ی پێ حه‌رام بێت کوا شوێنی په‌رله‌مان و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نیه.
خۆش ئه‌وه‌یه ناوبراو پێی وایه فره‌ژنیی یان تاکه ژنی هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به بناماکانی ئازادی و دیموکراتی و مافه‌کانی مرۆڤه‌وه نیه، ڕاست ده‌کات ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنان به ناقص العقل چاو لێبکات ئه‌وکات ژن هیج په‌یوه‌ندی به ئازادی و دیموکراتی وه نیه چونکه مافی مرۆڤ بۆ ئینسانی کامڵه و ئینسانی کامڵیش لای به‌ڕێزیان ته‌نها پیاوه.
شتێکی سرنج ڕاکێش له قسه‌کانی ئه‌م براده‌ره‌دا ئه‌وه‌یه که له‌وه‌ته‌ی ئیسلام ئیسلامه دژایه‌تی جوله‌که ده‌که‌ن و پێیان بکرێ منداڵی سه‌ر بێشکه‌شیان سه‌ر ده‌بڕن وه‌ک پێشتریش کردویانه، که چی بۆ پشتیوانی قسه‌کانی باس دینی جوله‌که ده‌کا که له دینی ئیسلام زۆر کۆنتره و فره‌ژنییشیان قبوڵه و ئیسرائیلیش وه‌ک پێشکه‌وتو ترین وڵاتی دونیا له قه‌ڵه‌م ده‌دا.
کاک موحه‌مه‌د ده‌ڵێ من ئه‌و پیاوه‌م لا به‌ڕێزه که خیانه‌ت له ژنه‌که‌ی ناکات و له جیاتی ئه‌وه‌ی بچێ زینا بکات ژنی دووه‌م دێنێ، جه‌ناب ئه‌وه به لای تۆوه خیانه‌ت نیه، به‌ڵام که له ژنێکت پرسی که ژنی به‌سه‌ردا هێنرابێ ئه‌وکات وه‌ڵامی خۆت وه‌رده‌گریته‌وه، به‌ڵام تۆ وه‌ک باست کردوه هه‌ر حه‌زی پیاوه‌که‌ت بۆ په‌سنده و هه‌ر ئه‌وت بۆ گرنگه و له چاوی پیاوه‌وه ده‌ڕوانیته مه‌سه‌له‌که.
کاک موحه‌مه‌د جارێکی تر ده‌چێته‌وه سه‌ر قه‌وانه کۆنه‌که‌ی جاران که له کوردستان کێشه‌ی زۆر گه‌وره‌تر هه‌یه خۆیانی پێوه خه‌ریککه‌ن و ئه‌م بابه‌ته زۆر گرنگ نیه، به‌ڕاستی بۆ ئێوه وایه نه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی کێشه نیه به‌ڵکو له به‌ر ئه‌وه‌ی کێشه‌ی ژنانه‌وه و لاچونی سته‌میش ژنانیش زه‌ره‌رتانه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی تری ئاوێنه‌دا که ژن ناعه‌داله‌تی به‌رانبه‌ر ناکرێ ئه‌گه‌ر پیاو هه‌ر له نێوان ژنه‌کانیدا یه‌ک ژنی به‌لاوه خۆشه‌ویست بوو وه هه‌ر له گه‌ڵ ئه‌ودا سێکسی کرد، هه‌موو وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌بوو که پیاوه‌که ده‌بێ شه‌وه‌کانی دابه‌ش بکات و مه‌رج نیه له گه‌ڵیان بخه‌وێت مه‌گه‌ر خۆی (پیاوه‌که) حه‌زبکات، یانی جارێ تر به‌د به‌ختی زیاتر بۆ ژنانێک که ده‌بنه قوربانی ئه‌م عاده‌ته دواکه‌وتووه، ئاخر ئه‌مه کوێی یه‌کسانی و عه‌داله‌ته؟؟
با کاک موحه‌مه‌د حه‌کیم و هه‌موو ئه‌وانی تریش ئه‌وه بزانن یاسای باری که‌سێتی که قه‌بول کرا هه‌ر له ئه‌رشیفی په‌رله‌ماندا ده‌مێنێته‌وه هه‌ر پیاوێکیش په‌یڕه‌وه‌ی لێ بکات ئه‌وه ده‌بێته ڕه‌مزی کۆنه‌په‌رستی و چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان له کۆمه‌ڵگادا و خه‌لک وه‌ک کارێکی قێزه‌ون چاوی لێده‌که‌ن.
|