١٦\٥\٢٠١٠
کاره‌سات و کاره‌ساتی
مه‌زن.

دارا ئه‌حمه‌د
کاره‌سات هه‌ر ئه‌وه نییه که تێکۆشه‌ره ئازادییخوازه‌کان (سه‌رده‌شت
و به سه‌دان سه‌رده‌شت)یان له‌ده‌ستداوه و له‌ده‌ستده‌ده‌ن.. چونکه
ده‌سه‌ڵاتێکی ملهوڕ و تاسه‌ر ئێسک کۆنه‌په‌رستی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی
کوردستان هه‌رگیز به بێ خوێنڕشتن ده‌ست له خوێنمژیی هه‌ڵناگرێ.
به‌ڵکه کاره‌ساتی مه‌زن له‌وه‌دایه که هێشتا خه‌ڵکێکی زۆر له‌نێو
کۆمه‌ڵی ئێمه‌دا له‌ژێر کاریگه‌ریی منگه‌منگی رۆشنبیره دووفاقییه‌کانی
لیبرالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستییدا بڕوایان به فرمێسکی تیمساحیی سه‌رکرده
سیاسه‌تبازه‌کانی پارتی و یه‌کێتیی ماوه و له باشترین باریشدا بۆ
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی له‌و بابه‌تانه داوای ئه‌وه ده‌که‌ن که ده‌سه‌ڵات
خۆی خودی خۆی دادگایی بکا و بڵێ: وه‌رن میلله‌ت.. قه‌یدی ناکا با من
ببمه گاڵته‌جاڕی ئێوه!!!
له هه‌مووشی کاره‌ساتبارتر ئه‌وه‌یه که خه‌ریکه هه‌ندێک ده‌سته و
کۆمه‌ڵی مێژووڕه‌ش و هه‌ڵپه‌رستی وه‌ک: ( سه‌رانی شارچیی و خوێنڕێژی
بزووتنه‌وه‌که‌ی سه‌ر گرده‌که و قه‌راغ و دامێنی گرده‌که، ئه‌میر و
ئه‌سحابه شمشێر به‌ده‌سته توندڕه‌و و به‌ناو میانڕه‌وه‌کانی
ئیسلامییه‌کان به هه‌موو جۆره‌کانیانه‌وه، کۆڕ و ده‌سته‌ی له بابه‌تی
ره‌هه‌ندییه خوێندکاره‌کانی نیچه و فاشیزم.. و هه‌ندێک ده‌سته‌یتری
لیبرالیستیی و ناسیونالیستیی سه‌ر به دیموکراسییه په‌ڕپووته‌که‌ی
رۆژاوا، کۆلکه خوێنده‌واره بێسه‌روبه‌ره‌کانی میدیایه
چه‌واشه‌کاره‌کانی وه‌ک '' هاوڵاتیی و کۆردستانپۆست و ئاوێنه و لڤین و
...هتد''ی نێو فه‌له‌کی کۆمپانیای دروستکردنی ووشه‌ی چرووک و دژه‌مرۆیی،
کۆنه رۆبۆته‌که‌ی یه‌که‌م په‌رله‌مانی کوردستان ''جه‌وهه‌ر نامیق'' یش
سه‌ربار) خۆیان لێمان بکه‌نه خاوه‌نی کێشه‌ی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت و
ئازادیی راده‌ڕبڕین و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کیش هه‌یه بتوانن خۆپیشاندانه
ئامانجدار و شارستانییه‌که‌ی نێو هه‌ولێر که ده‌نگیی به‌رزی (ئازادیی
.. ئازادیی) قه‌ڵا و مناره‌ی زۆردارنی کۆن و ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ده‌هه‌ژانده‌وه
له‌بار ببه‌ن و به هۆی خۆپیشاندانێکی چه‌واشه و ئاژاوه‌گێڕیی
گۆڕانخوازه رووکه‌ش و ساویلکه‌کانیشیان به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سک و
ده‌سه‌ڵاتخوازییه‌کانی خۆیان وه‌ده‌ستبهێنن.
ئه‌دی ده‌بێ کاره‌سات له‌وه مه‌زنتر چیبێ که کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی
رامیاریی و چه‌کداریی ئێکسپایه‌ر و ده‌ست به‌خوێنی سه‌رده‌می شاخ و شار
به به‌کرێگرتنی مێگه‌لێک له به‌ناو رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان و به
هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ ئیسلامییه تیرۆریسته‌کان و به به‌کارهێنانی دین
و دابونه‌ریته دواکه‌وتووه‌کان خه‌ڵکێکی زۆر له‌خشته ببه‌ن و بیانه‌وێ
دیسان وه‌ک جارانی‌تر سواری شه‌پۆڵی رق و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی جه‌ماوه‌ری
زه‌حمه‌تکێش و تێکڕای ئازادیخوازان ببن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خۆشیان نه‌توانن
ده‌سه‌ڵات - به هه‌مان جۆری ئێستای - به ده‌سته‌وه بگرن ئه‌وا هیچ
نه‌بێ له کۆتاییدا به بیانووی پاراستنی ئاسایشی پڕوپووچی نه‌ته‌وه‌یی
و له‌ده‌ستنه‌دانی ئه‌زموونه‌که‌یان ئاشت ببنه‌وه و چمکێکی ده‌سه‌ڵاتیان
پێ ببڕێ و بۆ جارێکتریش ده‌سه‌ڵاته ره‌شه‌که له‌و قه‌یرانه رامیاریی
و کۆمه‌ڵایه‌تیی و گه‌نده‌ڵییه ئابوورییه رزگار بکه‌ن که پێشتر و
ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ خۆشیان به‌شداربوونه و به‌شدار ده‌بن له
دروستکردن و سه‌قامگیربوونی.. هه‌ربۆیه ئه‌وانه نایانه‌وێ و ئه‌گه‌ر
بۆیان بکرێ هه‌رگیز رێگه‌ی ئه‌وه ناده‌ن که هیچ هێزێکی پێشکه‌وتووخواز
و ئازادییخوازی سه‌ر به چینه نه‌دار و زه‌حمه‌تکێشه‌کانی به‌ره‌ی گه‌ل
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بڕوخێنێ که هاوکات ئه‌وانیشی له‌گه‌ڵ راده‌ماڵێ.. سه‌ره‌نجام
له قه‌ل ببن و له کۆتریش!
١٧\٥\٢٠١٠
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|