په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

              کاتێ ئەهاتى.

سارا نامۆ

                                                               فه‌رموو لێره‌ کرته‌ بکه‌ بۆ بیستنی ئه‌م هۆنراوه‌ به‌ ده‌نگی '' پێشه‌ ''  

 

گەر ڕیشەى کۆنە دارێک بم چڵەکانم ئەو کاتە جوان ئەبوو

کاتێ ئەهاتى ........

گەر گلێنەى چاوانیش بم فرمێسکەکانم ئەو کاتە جوان ئەبوو

کاتێ ئەهاتى ........

گەر چیا بم ئەوکاتە چاوئەبڕمە بووکەکانى بەهار

کاتێ ئەهاتى ........

گەر دەریاش بم ئەوکاتە باوەش ئەگرمەوە بۆ باوەشى ئاسمانى یار

کاتێ ئەهاتى ........

گەر خەوێکى ئەرخەوانى شەوانێک بم هەموو شەوێک میوانى دڵى ئاشقێک ده‌بووم

کاتێ ئەهاتى ........

گەر گرمەو برووسکەى توڕەبوونى ئاسمانیش بم ئەوکاتە من بێدەنگ دەبووم

کاتێ ئەهاتى ........

گەر شەونمى پەڕەى گوڵێک بوومایە ئەوکاتە خۆم نیشان ئەدا

کاتێ ئەهاتى ........

گەر ڕەنگێک بم لە ڕەنگى پەلکەزێڕینە ئەوکاتە خۆم بۆ چاوان ئەنواند

کاتێ ئەهاتى ........

 گەر وەک کۆرپەیەکى ساوا شەکەتى خەوێک بم کریستاڵى ئەوکاتە خەو میوانى چاوانم ئەبوو 

کاتێ ئەهاتى ........

گەر دڵۆپێک بارانى دەریایەک بم ئەوکاتە شەپۆلەکانم گەورە ئەبوو

کاتێ ئەهاتى ........

گەر دڵۆپێک بارانى بەهاریش بم ئەوکاتە خۆم ئەکردە قوربانى خاک

کاتێ ئەهاتى ........

گەر چاوەکەم پێڵوى ڕۆحى بۆ تۆ نەبێت ئەى چى داخەم بۆ بینینى شێوەى جوانت

کاتێ ئەهاتى ........