کێ بەرپرسە
لەزیادبوونی ڕێژەی بێکاری ..؟

هەورامان عهلی تۆفیق
- بەشی دووەم
-
• نەبوونی پلان بۆ کارکردن و چۆنیەتی نەهێشتنی بێکاری بەجۆرێک
هێزوتوانایی گەنجان بۆ خزمەتی ووڵات و دەسەڵات و ئایندەو گوزەرانی
ئەمڕۆمان و ئایندەمان .. ئەویش بەدوور کەوتنەوە لە دامەزراندن و زیاد
کردنی کارمەندی حزبی کە لەبنەڕەتدا خزمەت کردنە بەو خزبە و پارەوەرگرتن
لە سەروەت و سامان و داهاتی ووڵات و جەماوەر ئەمەش تەنها شێوازێکە لەو
شێوە ووڵاتانەی خۆمان و دەوروبەرمان کە بەرپرسان و کەسانی حزبی
لەپێشەوەی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیاندان و هەموو شتێک بۆ ئەوان شیاوە
و بێ سنورو کۆسپە و بەپێچەوانەوە بۆ هاووڵاتیانی دی ..
• کۆسپ کردن لەبەردەم ئەوانەی دەیانەوێ لەڕووی پیشەسازیەوە یا ئەو
پڕۆژانەی کە دەکرێ لەڕێیانەوە چەندین کەسی بێکار وەکار بخرێن .. بەڵام
بەهۆیی نەبوونی چەند ڕێژەیەک بەش بۆ هەندێک لەو بەرپرسانەی کە ئاسان
کاری لەئەنجام دانی ئەو کارانەدا دەکەن کارەکان بەشکست دەبرێن و
بەئەنجام ناگەن .. بەهەمان شێوە ڕووکردنە کۆمپانیا و کارگە بیانیەکان و
ڕژشتنی پارەیەکی زۆربۆیان و دواتر دوای ئەوەی بەنیوەناچڵی پڕۆژەکان
بەجێ دەهێڵێن و ئەو پارانەی وەریان گرتووە دەیخۆن و بۆیی هەڵدێن و کەس
ڕێگاو جێگایان نازانێت ...
• کۆچ کردنی گەنجان و هەڵهاتن لە ووڵات و بیرکردنەوە لەژیانی هەندەران
بەو نیازەی لەوێ دەتوانن ژیان و گوزەرانی خۆیان بەڕێوەبەرن باشتر
لەکوردستان .. بەڕێژەیەک بەڵێ تاڕادەیەک ئەوانەی لەهەندەران دەژین
گوزەرانیان گۆڕاوەو بەرەو باشتر چووە .. بەڵام ئەمە ئەوەناگەیەنێ کە
هەموو ئەو گەنجانە بەمەرام و هیواکانیان گەیشتوون چونکە ڕێگایی
هەندەران و ژیانی ئاوارەیش گرانی و سەختی خۆیی هەیە و زۆر لەوانەی توشی
کێشە و گرفت بوون لەونامۆبوونەدا وون بوون ..
• جیاوازیەکان لەنێوان ئەوانەی کە ڕوو لەهەندەران دەکەن و لەژیانی
ئاوارەییدا هەموو کارێک دەکەن و بەلایانەوە عەیب نیە .. بەڵام ئەو
کارەیی لێرە دەیکەن لە کوردستان بۆیان ناکرێت ... ئەمەش هۆکاری زۆرن
ئەویش ئەو کۆمەڵگاو دەوروبەرەیە کە ڕێگای نادات و ئەگەر ئەو کارەش بکات
ئەوە گاڵتەی پێدەکرێت و بەکەم دەزانرێت و داهاتی لەو کارە ساڵانە زۆر
کەم دەبێت .. لەگەڵ ئەوەی مافەکانی پارێزراو نین و یاسایەک نیە
پارێزگاری لێبکات و داکۆکی لەخواست و داواکانی بکات .. نەبوونی پسپۆڕی
لە کارو پیشەکاندا واتایەکە کە دەسەڵات و لایەنی پەیوەندی دار بەخۆیی
کرنگی بەم لایەنەنادات و بەلایەوە گرنگ نیە .. نەبوونی دابینکردن و
پێداویستیە تەندروستیەکان بەشێوەیە مۆدێرنانەوە و سەردەمیانە ..
• کار و کرێکاری لای ئێمە نەتها بەوانە دەوترێ کە لە بوارەکانی
بیناسازیدا کاردەکەن بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت هەموو پیشەیەک و هەموو
کارکەرێک لەو پیشەیەدا پێی دەوترێ کرێکار و دەبێ ڕێز لەخۆیی و کارەکەی
بگیرێ و قورسایی لەلایەن کۆمەڵگاو یاساوە بەو پەڕی پیرۆزیەوە پێی
ببەخشرێت هەموو پیشەکان بەبێ جیاوازی دەرگایان کراوەبن لەبەردەم هەردوو
ڕەگەزدا کردنەوەی بازارێکی سەردەمیانەو دوورکەوتنەوە لەو بازاڕە بێسەرو
بەرەی کە ئەمڕۆ لەووڵاتانی ئێمەدا بوونی نیە کە ئەویش دیسان زیان
بەهاووڵاتیان دەگەێنێ لەوەی کە ناتوانێ کاری بۆ دابین بکات و دووەم لە
یاری کردنی نرخەکان و هەڵسانی بازاڕ زیانێکی ترە لە هاووڵاتیان و
لەدەست دەرچوونی لە ژێردەسەڵاتی لایەنە پەیوەندی دارەکانی حکومەت دا
دووبارە لاوازی و نەشارەزایی دەسەڵاتی ئیداری دەسەلمێنێ ..
• بەو پێیەی کە هەرێمی کوردستان بودجەی ساڵانەی خۆیی لە عێراق وەردەگرێ
بەپێ ئەو ڕێککەوتنە سیاسیانەی کە ئەنجام دەدرێن واتە ئەم هەرێمە لەڕووی
داراییەوە سەبەخۆنیە و بەپێ ئەوەی کە وەری دەگرێت دەتوانێ کاربکات و
ئەمەش زۆرجار کێشەو گرفت دروست دەکات لەڕووی ئابوریەوە کە بەخۆیی
هۆکارێکە بۆ زیادبوونی بێکاری .. ئەمەش پێویستی بەوە هەیە کە دەسەڵات
بیر لەوە بکاتەوە پلانێکی بەرهەم هێنان بۆ چەند ساڵی داهاتوو دابڕێژرێت
و بەخێرایی کاری لەسەر بکرێت تا لەو ماوەیەدا بتوانرێ ئەم هەرێمە
بەڕێژەیەکی باش لەسەر پێی خۆیی بوەستێ و بتوانێ بەسەرویی ئەو بودجەیەوە
بەخۆیی داهاتی هەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێ ڕێژەیی بێکاری کەم
بکاتەوە و داهاتی ساڵانەی تاک لەم هەرێمە بەڕێژەیەکی باش بەرزبکاتەوە
...
• وەک سیاسەتێکی درێژخایەنی دوژمنان لەم ناوچەیە کە هەمیشە کەسایەتی
لەم ووڵاتانەدا بەو شێوەیە فێرکراون کە لەلایەن دەسەڵاتەوە بژێنرێن وەک
چۆن ڕژێمی بەعسی وەک خێر ئەو بەناوبایەعیەی بەسەر هاووڵاتیاندا مانگانە
دابەش دەکرد وەک سواڵ .. بەلای خەڵکیەوە کارێکی باش بوو ، بەڵام نەیان
دەزانی ئەوە سەروەت و سامانی ئەو خەڵکەیەو دەبێ دەیان جار بەرابەر ئەوە
پارە بەوخەڵکە بدرێت دەیان جار بەرامبەر بەوە خزمەتگوزاری ئەنجام بدرێت
.. ئەمڕۆش هەمان سیاسیەت پەیڕەویی دەکرێت و هەمیشە برسی کردن و هەژاری
و نەخوێندەواری و چاونەکردنەوەی کۆمەڵگا ڕێچکەیەکی سیاسی بەردەوامە
بەسەرویی دەسەڵاتی ئێمەشەوە پەیڕەویی دەکرێت ،ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ چەند
هۆیەکی سیاسی و ئابوری لەناوچەکەدا .. لەبری ئەوەی کۆمەڵگا فێربکرێت کە
کاربکات ، بەو کارەیی خزمەت بەئاوەدانی و بوژاندنەوە و پێشکەوتن و
شارستانیەت دەکات و بەرامبەریشی ژیان و گوزەرانێکی خۆش و بەختەوەر
بۆخۆیی و دەوروبەری دابین دەکات .....
کەواتە بەشێوەیەکی گشتی دەوتوانین بەو دەرەنجامە بگەین کە دەسەڵات وەک
بەربرسی یەکەم و دواتر کۆمەڵگا و تاک وەک لایەنی دووەم دەبێ کارابن لە
دروست کردنی سیستەمێکی ئابوری پتەو کە بتوانرێ لەڕێیەوە بنەمایەکی
سیاسی و کۆمەڵایەتی وپیشەی و ڕۆشنبیری و زانستی پتەوە دروست بکرێت کە
ئایندەیەکی گەش و ڕوناک بۆ نەوەکانی داهاتوو بۆ ئایندەیی سیاسی
نەتەوەییمان دروست بکرێت ، چونکە کێشە نەتەوەییەکەمان وەک دۆزێک لەم
ناوچەیەدا ئەمڕۆ لەسەرتایی خەبات و تێکۆشانی دایە ، ئەگەر گیانی
کارکردن و ئاوەدان کردنەوە و پشکەوتن لەبیر ی خۆماندا بچێنین و دەسەڵات
و یاسا و دەزگا بەرپرسەکانیش بەپلان دانان و تێڕوانین بۆ ئایندەیی درێژ
خایەن و کارکردن بەشێوەیکی پسپۆڕانەو شارەزایانە و وەلانانی ئەقڵیەتی
شاخ و ووڵاتانی دەروبەرو لاسایی کردنەوەیان چونکە ئەوکاتەی ئێمە
بەهەمان ڕێچکەی سیاسی ئەو ووڵاتانەدا بچینەوە ئەوە ئەنجام و ئاکامی
سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیمان لەوان باشتر نابێت و بەو پێیەش
ناتوانین ڕێژەیی بێکاری کەم بکەینەوە ..
|