کێ ده‌ڵێ سه‌درییه‌کان بێ ئه‌قڵن؟
که‌مال چۆمانی
پێڵاو وه‌شێنه شیعه‌که، لای نه‌یارانی شیعه و کرده‌وه‌که‌ی، به نه‌خۆش و کۆنه‌په‌رست وه‌سفکرا. لای دۆستانیشی، بوو به‌و پاڵه‌وانه‌ی که تا ئێستا عه‌ڕه‌ب شتی وای به خۆوه نه‌بینیووه. ئه‌وه به‌لای منه‌وه گرنگ نییه که ئه‌و رۆژنامه‌نووسه تا چه‌ند له ئه‌خلاقییاتی رۆژنامه‌وانی لایداوه و تا چه‌ندیش کاره‌که‌ی باشه یا خراپه. ئه‌وه‌ی گرنگه، هه‌ڵوێستی عه‌ڕه‌به‌کانه و خۆپیشاندانییان بۆی کرد. عه‌ڕه‌به‌کان که لای هه‌ندێک له رۆشنبیرانی کورد، سه‌ده‌یه‌ک له دواوه‌ن، که‌چی به ته‌نها 5 ساڵ له هه‌ڵمژینی هه‌ناسه‌یه‌کی ئازادی، له دونیای سه‌رده‌م تێگه‌یشتوون و رۆژنامه‌نووس به که‌سێکی پارێزه‌ری ماف و ئازادییه‌کانی خۆیان ده‌زانن. من له هه‌ڵوێستی شیعه‌کانه‌وه تێگه‌یشتم که ئه‌وان بێ ئه‌قڵ نین وه‌ک هه‌ندێک له ئێمه پێمانوایه. ئه‌وان ئاماده‌ن له‌و بارودۆخه ناخۆشه‌ی به‌غدا دا، که ته‌نها 1 کیلۆ TNT مێگه‌لێکییان لێده‌کاته قوربانی، بێ ترسانه خۆپیشاندانییان کرد. ئێمه له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، رۆژانه رۆژنامه‌نووسانمان و نووسه‌ر و سییاسییه‌کان و خه‌ڵکمان، تووشی گرتن و کوشتن و بریندار کردن ده‌بنه‌وه، که‌چی که‌سیش نوقه‌ی لێوه نایه‌ت. رای گشتی کوردستان هه‌ر بێده‌نگه، که‌چی رای گشتی عه‌ڕه‌بی شیعه له‌به‌غدا به رووداوێکی دراماتیکی، ده‌که‌وێته جموجۆڵی و داوای ئازادکردنی که‌سێک ده‌کات که به پێی یاساکانی ئه‌و وڵاته ده‌توانرێت بگیرێت. رووداوه‌کانی قامشلۆ، گیرانی ئۆجه‌لان، رووداوه‌کانی مه‌هاباد و باکۆ و سنه و سه‌رجه‌م شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، غافڵکوژ کردنی شۆڕشگێڕه‌کانی کورد له ده‌ره‌وه، سووتاندنی باره‌گای حزبی کوردی، بێسه‌روشوێنکردنی خه‌ڵکی بێتاوانی باشور له‌لایه‌ن هه‌ردوو هێزه کوردییه‌که‌وه، کوشتنی له‌سه‌ریه‌کی رۆژنامه‌نووسانی کورد له که‌رکووک، لێدانی رۆژنامه‌نووسان که هه‌موو ساڵێک و مانگێک به‌رده‌وامه، تۆپبارانکردنی ناوچه سنوورییه‌کان له‌لایه‌ن دوو هێزی داگیرکه‌ر و داپڵۆسێنه‌ر و خوێنمژ، هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره‌کردنه‌وه‌ی رووداوه‌کانی 75 و گه‌له‌کۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر شۆڕشی کورد له باکور، ده‌ست خستنه ناو حزبه کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵات که له باشورن، نا یه‌کسانی که خه‌ریکه قڕمان ده‌کات، گه‌نده‌ڵی و دزی، کوشتنی ئافره‌تی بێ‌تاوان، بوونی کوردستان به ناوه‌ندی ده‌زگای ئیستیخباڕاتی له نمونه‌ی ئیتڵاعات و مۆساد و سی ئای ئه‌ی و میت، بوونی سێ ده‌زگای نایاسایی بۆ پاراستنی حزبه‌کان، دروستکردنی ڤێللای هه‌وربڕ که پاره‌که‌ی له ده‌می خه‌ڵک ده‌رهێنراوه، کوشتنی منداڵی خۆپیشانده‌ر له هه‌ڵه‌بجه و خه‌لیفان، ده‌مکوتکردنی خه‌ڵکی ئازادیخواز، نانبڕاوکردنی خه‌ڵکی نووسه‌ری ره‌خنه‌گر، ده‌رکردنی نووسه‌ر له داموده‌زگای حکومه‌تی هه‌رێم و درۆ بۆ هه‌ڵبه‌ستنی، هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له نزیکه‌ی 20 رۆژنامه‌نووس، گیرانی رۆژنامه‌نووسان، لێدانی رۆژنامه‌نووسان چونکه ده‌یانویست بزانن چه‌ند منداڵ له قه‌ندیل کوژراوه، دابه‌شکردنی بودجه‌ی کوردستان له‌نێوان دوو هێزدا، جیانه‌کردنه‌وه‌ی حزب له حکومه‌ت، خیانه‌تی گه‌وره گه‌وره، بردنی ژیان بۆ خۆیان و دۆزه‌خیش بۆ ئێمه و هتد.... که له‌وانه‌یه به نووسینی ده‌یان و بگره سه‌دان وتاری واش کۆتای‌یان پێنه‌یه‌ت، تاکه یه‌ک خۆپیشاندانیشی دروستنه‌کردووه له‌لایه‌ن خه‌ڵکی باشووره‌وه "من خۆپیشاندانێکی گه‌وره ده‌ڵێم و ته‌واوی رای گشتی کوردستان هه‌ستا بێت."، که‌چی عه‌ڕه‌به‌کان "ئه‌و شیعانه‌ی ئێمه به بێعه‌قڵییان ده‌زانین" رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و بۆ رۆژنامه‌نووسه‌که‌ی خۆیان خۆپیشاندانیان کرد. ئه‌رێ هه‌ر به‌ڕاست ئه‌وه‌ی سۆرانی مامه حه‌مه‌ی له‌سه‌ر کوژرا گه‌وره‌تر بوو یان ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه کردی؟ ئه‌ی بۆ سۆران کوژرا و هێشتا زه‌یدی نه‌کوژراوه؟ ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووسێکی کورد ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌رپرسێکی ساده‌ی کوردیش بکردبووایه ئێستا هه‌شته‌م رۆژی تازییه‌که‌ی بوو. بۆشیش درۆ ده‌کات که ده‌ڵێت با ئه‌و رۆژنامووسه ئازاد بکرێت، گه‌ر نا خۆ به‌رپرسه عێڕاقییه‌کان وه‌ک داشی دامه وان له‌به‌ر ده‌ستی بۆش، چۆنه مالیکی به قسه‌ی ناکات؟ به کورتی سه‌درییه‌کان "له مه‌سه‌له‌ی زه‌یدییدا" بێعه‌قڵ و کۆنه‌پارێز نین، به‌ڵکو زۆریش له ئێمه چاوکراوه‌ترن.
chomani_85@yahoo.com
|