کێ دیکتاتۆره، پارت یا پرۆلیتاریا ؟
-به‌شی دووه‌م-
با وای دابنێین که بێجگه له‌و ڕێڕه‌وه‌ی که مارکسیسته‌کان بۆ ئێمه‌ی دیاری ده‌که‌ن، ڕێگه‌ی ترمان له‌به‌رده‌مدا نییه و یا سه‌روه‌ری (دیکتاتۆری) بۆرژوازی یا سه‌روه‌ری (دیکتاتۆری پڕۆلیتاری! ئایا چ جیاواییهك له‌نێوان دیکتاتۆری ئه‌م چین و ئه‌و چیندا هه‌یه؟ ئایا بوونی چه‌وسانه‌وه و کۆیله‌تی مه‌گه‌ر له بوونی سه‌روه‌ری و دیکتاتۆری چینه‌که‌ی تردا نییه؟ ئه‌گه‌ر بریاره کۆمه‌ڵگه له چینایه‌تی بوون ڕزگاری نه‌بێت، چ پێویست ده‌کات ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی بۆ بڕێژین و ئه‌و هه‌موو تێکۆشان و ماندووبوونه‌ی بۆ به خه‌رج بده‌ین، باشتر نییه هه‌وڵی چاکسازی سه‌رمایه‌داری بده‌ین؟! ئایا مرۆییبوونی دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا له چاکسازی وه‌رگرتنی سه‌رمایه‌داری خه‌یاڵی تر نییه؟ که‌واته به دیکتاتۆربوونی پڕۆلیتاریا (پڕۆلیتاریا لای مارکسیسته‌کان ده‌کاته کارگه‌رانی پیشه‌سازی) واته بوونی به سه‌روه‌ر، چین و تویژه‌کانی تری کۆمه‌ڵ ده‌بنه ژێرده‌ست و چه‌وساوه! ئه‌گه‌ر وا نییه، ئه‌ی دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا به‌سه‌ر کێدا و سه‌روه‌ری کێ ده‌بێت؟ کاتێك که پڕۆلیتاریا له چینی چه‌وساوه‌وه ببێته چینی سه‌روه‌ر، ئه‌دی کێ ده‌بێته چینی به‌رهه‌مهێنه‌ر و چه‌وساوه؟ ئه‌گه‌ر پڕۆلیتاریا خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ر و خۆی خاوه‌نی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و خۆی بڕیارده‌ر و دابه‌شکه‌ری به‌رهه‌مه، ئیتر دیکتاتۆری به‌سه‌ر کێدا و بۆچی؟ ئه‌گه‌ر چینێك هاوکات ده‌توانێت به‌رهه‌مهێنه‌ر -به‌رهه‌مهێنه‌ر به واتای تاکی ئازادی کۆمه‌ڵگه‌ی سۆشیالیستی نا، به‌ڵکو کۆیله‌یه‌ك که کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی له‌سه‌ر شان و بازووی کۆیله‌تی خۆی ڕاده‌گرێت- و دیکتاتۆریش بێت، چۆنه بۆرژوازی بیری له وه‌ها ڕێگهیهكچارهیهك نه‌کردووه‌ته‌وه، تاوه‌کو له شه‌ڕی پڕۆلیتاریای ڕوخێنه‌ر ڕزگاری بێت؟
هه‌ڵبه‌ته وه‌ك وتم با وای دابنێین، که ناچارین سه‌روه‌ری ئه‌م چین به‌و چین بگۆڕینه‌وه و ئه‌م چین داگرین و ئه‌و سه‌رخه‌ین. ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رکه‌وت که ئه‌گه‌ر بڕیار بێت شۆرشی پڕۆلیتاریا بۆ له‌وناوبردنی خۆی بێت و ئه‌و له‌ناوبردنه‌ش ته‌نیا به له‌ناوبردنی ڕێوشوێنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی دێته ڕوودان و تاوه‌کو وه‌ك چینێك بۆ درێژه‌دان به ژیان ناچار به فرۆشتنی کاری جه‌سته‌یی و بیریی بێت، خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت و کاریکرێگرته وه‌ك کۆڵه‌که‌ی ڕاگرتنی ئه‌و کۆیله‌تییه ده‌مێنن. به‌م جۆره شۆڕشی چه‌وساوه‌کان (پڕۆلیتاریا) ته‌نیا کاتێك سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت، که پایه‌کانی کۆیله‌تی خۆی له‌ناو بردبێت؛ کاتێك که ئه‌وانه‌شی له‌ناو بردبێت، که‌واته زه‌مینه‌ی بوون و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌وسێنه‌رانی خۆی له‌ناو بردووه. ئیتر جارێکی تر سه‌روه‌ری به‌سه‌ر کێدا و دیکتاتۆری بۆ سه‌رکوتی کێ؟
به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆمان له گێلی نه‌ده‌ین و ورد له به‌ڵگه و بیانووی ده‌سه‌لاتخوازان، ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕییان به پێشره‌وی و بالابوونی هۆشی خۆیان له چاو پڕۆلیتاریا هه‌یه، بڕوانین، ئه‌وا به‌ئاسانی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که کێ سه‌روه‌ر ده‌بێت و پێداویستی ئه‌و دیکتاتۆرییه له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گڕیت!
ئێمه ده‌زانین که وه‌ڵامی ئاماده‌کراوی ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان ئه‌وه‌یه، که پڕۆلیتاریا له ڕێگه‌ی پێشڕهوهکانییهوه واته پارتی (ماکسیست، لێنینیست، ماویست، حیکمه‌تیست و ....)ی کارگه‌رانی ئه‌م وڵات و ئه‌و شار و خێڵ و گوند، ده‌بێته دیکتاتۆر! ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه به‌ڵگه‌یه‌کی تری نه‌هاتنه‌وه‌ی دیکتاتۆرییه له‌ته‌ك پڕۆلیتاریا و ناکۆكبوونی دیکتاتۆرییه له‌ته‌ك خه‌ونی ڕزگاری چه‌وساوه‌کان، بۆیه ده‌سه‌ڵاتخوازان به یاسای له‌بری دانان، به‌وه‌ی که خۆیان به قسه‌که‌ر و هۆشی پڕۆلیتاریا ده‌زانن و به‌ناوی ئه‌وانه‌وه دێنه مه‌یدان و ده‌سه‌لاته دیکتاتۆرییهکهشیان هه‌ر به‌ناوی ئه‌وانه‌وه ده‌سه‌پێنن و به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌وه سه‌رکوتی خودی پڕۆلیتاریای نارازی ده‌که‌ن. کاتێك که مارکسیسته‌کان پێیان وایه که هوشیاری چینایه‌تی وه‌ك وه‌لامێكی ئاماده‌کراو و به‌رهه‌می مێشکی ڕۆشنبیرانی ورده‌بۆرژوازی، ده‌بردرێته ناو پڕۆلیتاریا، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ڕێکخستنی پڕۆلیتاریا له ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌ست پێده‌کات و پارتێك وه‌ك پێشڕه‌و ده‌بێته پێداویستی و ئۆتوریته‌ی ئه‌م خێرخوا و ئه‌و فیلۆسۆف له قوچکهی پێکهاته‌ی پارته‌که‌دا ده‌بێته تاکه مێشکێك که له بری هه‌موو پڕۆلیتاریا بیرده‌کاته‌وه و پێمان ده‌ڵێت که‌ی مانبگرین و که‌ی برژێینه سه‌ر شه‌قامه‌کان و که‌ی په‌لاماری پارله‌مان بده‌ین و هه‌رکاتێکیش ویستیان و پێویستیان پێی بوو، بۆ (ئاشتی و پێکه‌وه ژیان له‌ته‌ك بۆرژوازی)، وه‌ك مێگه‌ل دهماندهنهبهر! ئیتر به‌م جۆره فه‌رمانه‌کانی ڕابه‌ران و پارت ده‌بنه بڕیاری بێ ئه‌م لاو و ئه‌و لای پڕۆلیتاریا و ده‌وڵه‌ت و ته‌ختی شاهانهشیان ناو ده‌نێن «دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا»!
ئاخۆ هیچ له‌م پاگه‌نده پووچانه ئایدیالیستانهتر هه‌یه؟ تێڕوانینێك که پێی وایه ئێمه ئاوه‌زی بیرکردنه‌وه و توانای هوشیاربوونهوهمان نییه، بۆ گه‌یشتنمان به سۆشیالیزم پێویستمان به دیکتاتۆری پارتی پیشڕه‌و هه‌یه و دیکتاتۆره‌کانی پارت، هێنده مرۆڤدۆست و سۆشیالیزم ویست و ئازادیخوازن، که به‌خۆیان، هوشیارمان ده‌که‌نه‌وه و ڕێگه‌ی ئه‌وه‌مان پێ نیشان ده‌ده‌ن، که چۆن له‌ناویان به‌رین و ده‌وڵه‌ته‌که‌یان هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه! ئایا ئه‌مه له‌وه فریودهرانهتر نییه که پێمان وابێت، ڕۆژگارێك دێت، بۆرژواکان به‌خۆیان ده‌ست له چه‌وسانه‌وه‌مان هه‌ڵگرن و واز له سه‌روه‌ریمان بهێنن؟ ئایا ئه‌مه چ جیاوازییه‌کی له‌ته‌ك ئه‌و تێڕوانینه‌دا هه‌یه، که پێی وایه خوا ئێمه‌ی دروستکردووه، که‌واته ته‌نیا وی توانای زانین و هۆشمه‌ندی له‌باره‌ی شته‌کانه‌وه هه‌یه، ئێمه بۆ ڕزگاربوونمان پێویستمان به په‌یڕه‌وی ڕێره‌وه‌که‌ی ئه‌و هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی ویش، دوائامانج و فریادڕه‌سی ئێمه‌یه، ئه‌گه‌ر به قسه‌ی ئه‌ومان کرد، ده‌گه‌ڕێینه‌وه به‌هه‌شت؟!
به‌ڵام کاتێك که ماتریالیستانه بیر له پرسه‌که ده‌که‌ینه‌وه، سه‌ره‌نجام سه‌رمان له دیکتاتۆری و بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌رناچێت؛ وه‌ك سه‌ره‌نجامی ئه‌نجامدانی کارێك هوشیاری له‌مه‌ڕ ئه‌و کاره لامان گه‌لاڵه ده‌بێت، که‌واته کارگه‌ر، جوتیار، مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، خوێندکار، ....تد له سه‌ره‌نجامی کار و خه‌باتی ڕۆژانه‌یاندا هوشیاری چینایه‌تییان به‌ده‌ست ده‌هێنن، که هوشیاری به‌رهه‌می کار و چالاکی بێت، که‌واته وه‌ك به‌ره‌نجامی خه‌باتی ڕۆژانه و به‌رده‌وامی شۆڕشگێڕانه‌مان، ڕزگاری خۆمان به ده‌ستی خۆمان مه‌یسه‌ر ده‌بێت، کاتێك که خۆمان ڕزگارکه‌ری خۆمان بین، ئیتر پێویستمان به خۆڕێکخستن له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی کار و ژیانمانه‌وه نییه و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کانمان (سه‌ندیکا شۆڕشگێڕه‌کان، سۆڤیه‌ته‌کان، یه‌کێتییه سه‌ربه‌خۆکان، ئه‌نجومه‌نه هه‌ره‌وه‌زییه‌کان، ..تد) تاکه ئامرازی خه‌باتمان ده‌بن. کاتێك که ڕێکخراوه خهتابکارهکانمان ده‌ردراوی سروشتی چینایه‌تی و پێداویستی خه‌باتی ڕۆژانه‌مان بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی ناچینایه‌تی بن، هه‌رواش ده‌توانن له کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا ڕێکخه‌ر و چێکه‌ری سیسته‌مێکی ناچینایه‌تی بن. کاتێك که پڕۆلیتاریا بتوانێت، سیسته‌می چینایه‌تی بگۆڕێت، هه‌رواش ده‌توانێت کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر بنه‌مای سیسته‌مێکی ناچینایه‌تی ڕێکبخات، هه‌روا بتوانێت به‌رهه‌م بهێنێت، هه‌رواش ده‌توانێت دابه‌شی بکات، هه‌روا بتوانێت ڕاگری چه‌رخه‌کانی به‌رهه‌مهێنان بێت، هه‌رواش ده‌توانێت به‌ڕێوه‌به‌ری کارخانه‌کان و کێڵگه‌کان بێت. کاتێك که ئێمه به‌خۆمان له خواره‌وه‌ڕا به‌بێ بوونی نێوهنجیکار (پارت و رامیاره ورده‌بۆرژواکان و بهڕێوهبهرکان و خاوه‌نکاره‌کان و ده‌وله‌ت) کۆمه‌ڵگه و به‌رهه‌مهینان و دابه‌شکردنمان له‌سه‌ر بنه‌مای پێکهاتنی ئازادانه‌ی فیدراسیۆن و کۆمونه هه‌ره‌وه‌زییه‌کان ڕێکخسته‌وه، ئیتر بوارێك بۆ گه‌رانه‌وه‌ی خاوه‌نکار و رامیاره ده‌سه‌لاتخوازه‌کان نامێنێته‌وه و به شێوازی خۆبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی خۆمان به‌ر به گه‌رانه‌وه‌ی سیسته‌مه ههڵوهشاوهکهیان ده‌گرین و چیتر پێویستمان به دیکتاتۆری هیچ پارت و فیلۆسۆفێك نابێت. تێگه‌یشتن له‌مه بۆ که‌سانێك که باوه‌ڕییان به هێز و توانای سه‌روو مرۆڤ و ژیری هه‌ندێك و ناژیری هه‌ندێکی تر نییه، زۆر ئاسانه و بۆ که‌مایه‌تییه‌کی ده‌سته‌بژێری رامیار ڕۆڵی جادوویی نوشتهئاسا دیاری ناکه‌ن. به‌ڵام بۆ که‌سانێك که باوه‌ڕییان به نوێنه‌رایه‌تی هۆشمه‌ندی خوا له‌لایه‌ن که‌سانێکی دیاری کراوه‌وه هه‌یه، ئیتر کاره‌کان به ئیمام و پێخه‌مبه‌ره‌کان و پاشڕه‌وانیان ده‌سپێرن و وێناکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ناچینایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی یاسامه‌ندی و میکانیزمه‌کانی ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی، کارێکی ئاسان و لواوی ده‌رککردن نابێت!
به‌م جۆره، کاتێك که وردتر له پرسی دیکتاتۆری و پێداویستی ده‌سه‌ڵاتی سه‌روو خه‌ڵکی دهڕواڕین، بۆمان ڕۆشن ده‌بێته‌وه، که پڕۆلیتاریا خه‌ونێکی نییه یا ئامراز و شێوه ڕێکخستنێکی نییه به ناوی دیکتاتۆرییه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وه خه‌ونی ڕۆشنبیر وردهبۆرژواکانه و ئه‌زموونی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ریش نیشانی دا، دیکتاتۆری پارتی پێشڕه‌و، بۆ پڕۆلیتاریا سه‌رکوتگه‌رتر و چهوسێنهرتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌ناوی ئه‌وانه‌وه فه‌رمانه قهرهقوشییهکانی ئه‌نجام ده‌دات؛ تێکشکاندنی مانگرتنی گشتی 23ی فێبریوه‌ری کارگه‌رانی پترۆگراد**، تێکشکاندنی هه‌وڵی مه‌له‌وانانی کرۆنشتات بۆ هه‌ڵبژاردنی سۆڤیه‌ته ئازاده‌کان 17ی مارچی 1921 *** تێکشکاندنی کۆمونه هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی جوتیاران له ئۆکرانیا****، که بۆلشه‌ڤیکه‌کان به ڕێکه‌وتنیان له‌ته‌ك ده‌وڵه‌تانی ئاڵمانی و نه‌مسا، خه‌نجه‌ری ژه‌هراویان له پشته‌وه‌ڕا لێدان و له هه‌ر سێ باره‌که‌دا به‌ناوی پڕۆلیتاریاوه ده‌زگه‌ی داپڵۆسێنه‌ری (چێکا- CHEKA) ***** سه‌رکوتی بزاڤی پڕۆلیتاریا و به‌رده‌وامی شۆڕشی کرد و بوو به باشترین به‌ڵگه و ئه‌زموونی بێ بناخه‌یی و پووچی پاگه‌نده‌ی دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا. پراکتیزه‌کردنی تێڕوانینێك که پێی وابوو، ته‌نیا له سایه‌تی ده‌وڵه‌ت و دیکتاتۆری به‌ناو پڕۆلیتاریا، که پارتی پێشڕه‌و نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات، ده‌ریخست، که یه‌کسانییه‌ك له‌سایه‌ی چه‌کمه سووره‌کانی پارتی کۆمونیستدا، بڕیاره بێته دی، له یه‌کسانی زیندانیانی ژێر سایه‌ی شه‌لاقی زیندانهوانهکانی بۆرژوازی، باشتر نابێت و ئازادیش له وه‌ها سیسته‌مێکدا، هه‌ر هێنده‌ی پاگه‌نده‌ی بوونی ئازادی له زینداندا، واتابه‌خش ده‌بێت!
په‌راوێز: * به پێچه‌وانه‌ی مارکسیسته‌کانه‌وه که پێیان وایه پڕۆلیتاریا واته کارگهرانێك که له بواری پیشه‌سازیدا کار ده‌که‌ن. پڕۆلیتاریا له یۆنانی کۆندا به مرۆڤی چه‌وساوه، ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی خۆیان و هیچ نه‌بوون، وتراوه. ئه‌مه‌ش پڕ به‌پێستی چین و توێژه بێ ده‌سه‌لات و بێ سه‌رمایه‌کانه. بۆ زانیاری فره‌تر سه‌ردانی (wikipedia) یا ( Merriam-Webster Online) ، بکه‌ن، سه‌رچاوه‌ی ئینگلیزی:
http://www.merriam-webster.com/dictionary/Proletariat
clnk&cd=6&gl=de&client=firefox-a سه‌رچاوه‌ی ئاڵمانی: http://209.85.129.132/search?q=cache:PO90GL8YDZYJ:de.wikipedia.org/wiki/Proletariat+proletariat&hl= de&ct=clnk&cd=1&gl=de&client=firefox-a
** مانگرتنی گشتی کارگه‌رانی پترۆگراد http://libcom.org/library/thekronstadtcommuneidamett2
*** یاخیبوونی مه‌له‌وانانی کرۆنشتات http://libcom.org/library/the-kronstadt-uprising-ida-mett
**** بزاڤی جوتیارانی ئوکرانیا http://libcom.org/history/1917-1921-the-ukrainian-makhnovist-movement
***** (چیکا) http://libcom.org/library/kronstadt-21-serge
06ی دێسه‌مبه‌ری 2008
|