٧\٥\٢٠١٠
کێ ڕۆژنامه‌نووس(سه‌رده‌شت
عوسمان)ی تێرۆرکرد؟

جه‌لال ده‌باغ
"به‌به‌رچاوى هێزه ئه‌منیه‌کانى هه‌رێمی کوردستانه‌وه، له‌کۆلێژى
ئادابى زمانى ئینگلیزى له‌ناو پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستان، له رۆژی
4/5/2010دا خوێندکارى ڕۆژنامه‌نووس(سه‌رده‌شت عوسمان)یان ڕفاندو
دواتریش له‌موسڵ به‌تیرۆرکراوى ته‌رمه‌که‌ی دۆزرایه‌وه".!
ئه‌مه دیسان تاوانێکی گه‌وره‌یه‌و ده‌رهه‌ق به هه‌موو رۆژنامه‌نووسان
ونه‌قابه‌که‌مان و، له‌دژی ئاسایشی گه‌لی کوردستان وله‌دژی چه‌مکه
دیموکراسییه‌کان، ئه‌نجامدرا.
رۆژنامه‌نووسان به‌درێژایی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی چه‌ندان ده‌ستدرێژییان
کراوه‌ته‌سه‌رو، توندوتیژی و بێ یاساییان به‌رانبه‌رکراوه، بێ ئه‌وه‌ی
وه‌ک پێویسته ده‌ستی یاسا بگاته تاوانباران و به‌سزای خۆیان بگه‌ن.
هۆکاری ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان تا راده‌یه‌کی زۆر ئاشکراو
دیاره‌و له‌پێش هه‌موو شتێکدا ئه‌وه‌یه که ئه‌م توێژه رۆشنبیره ئه‌رکی
رۆژنامه‌نووسی خۆیان به‌چاکی ئه‌نجامده‌ده‌ن و، به شێواز‌و گیانێکی سه‌رده‌مییانه
ره‌فتارده‌که‌ن بۆ ئاشکراکردنی هه‌موو دیارده دزێو‌و نێگاتیڤه‌کانی
ناو کۆمه‌ڵگا به‌هه‌موو دامه‌زراوه شارستانییه‌کانیه‌وه‌و، ریسواکردن
و ئاشکراکردنی گه‌نده‌ڵکارییه‌کان و، پشتگیری و راوه‌ستان له پاڵ مه‌سه‌له‌کانی
گه‌لداو، ره‌خنه گرتن له‌دژی ناته‌واوی و که‌موکورتییه‌کان و
پێشێلکارییه‌کانی ده‌سه‌ڵات. مه‌رجیش نییه رۆژنامه‌نووسان یان هه‌ندێکیان،
به‌تایبه‌تی لاوه چالاکه‌کانیان هه‌ڵه‌نه‌که‌ن و که‌م و کوڕییان نه‌بێ
و له هه‌موو شتێکدا نیشانیان پێکابێت، له ئاست هه‌ر دیارده‌یه‌کی له‌م
چه‌شنه‌دا. به‌ڵام شتێکی ئاشکرایه که له هه‌موو بواره‌کاندا یاسای
ئاشکرا هه‌ن بۆ لێپێچینه‌وه و سزادان و، نابێ هیچ که‌س و لایه‌نێک په‌نابه‌رێته
به‌ر کار‌و کاردانه‌وه‌ی نایاسایی و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌وه‌و، لێدان و هه‌ڕه‌شه‌و
فڕاندن وجۆره‌کانی تێرۆریستی و شتی‌وا.
بێگومان سه‌رژمێره لای نه‌قابه‌ی رۆژنامه‌نووسانه که چه‌ندان
رۆژنامه‌نووس، وێڕای جیاوازیی ره‌وت و رێبازیان نایاساییان له‌دژکراوه‌و،
که‌وتوونه‌ته به‌ر جۆره‌ها کاروکرده‌وه‌ی توندوتیژی.
کارێکی زۆر ناڕه‌واو دزێوه خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌و به‌تایبه‌تی که‌سانی
سه‌ربه توێژی رۆشنبیران و نووسه‌ران و ئه‌وانیتر، دوای ئه‌وه‌ی له
رژێمی ئه‌نفال و جینۆساید‌و کیمیایی و رافڕاندن و ره‌شه‌کوژی رزگاریان
بووه، له‌هه‌ڵومه‌رجی ده‌سه‌ڵاتی کورددا دیسان بکه‌ونه‌وه به‌ر کرداری
توندوتیژی و، نه‌توانرێ ژیانی ئه‌وخه‌ڵکه پارێزگاری بکرێ و تاوانباران
بدۆزرێنه‌وه‌و سزابدرێن! ئه‌ێ کوا ئه‌نجامی کاری ئاسایشه‌کان و دام و
ده‌زگای پۆلیس و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانه‌تر؟ ئه‌ێ کوا لیستی
گومان‌لێکراوان لای ئه‌و ده‌زگایانه که ده‌شێ ئه‌م چه‌شنه تاوانه
ئه‌نجامبده‌ن؟
هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌نووسه‌رانی وه‌ک شاعیرانی ناسراوی گه‌له‌که‌مان شێرکۆ
بێکه‌س و حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن و له رۆژنامه‌نووسان و سیاسه‌تمه‌داران
وهۆنه‌رمه‌ندانی په‌یکه‌رتاش و شێوه‌کاران و موزیک و گۆرانیبێژان و
شانۆکاران و ئارتیست و ئه‌کته‌ران و ئه‌وانیترو، دواجارتێرۆرکردنی (سه‌رده‌شت
عوسمان) و فڕێدانی ته‌رمه‌که‌ی له موسڵ به هه‌رمه‌به‌ستێکی ونداکردن
و شاردنه‌وه‌بێ، له‌لایه‌ن هه‌ر جۆره نامه‌ردو تێرۆریستێکه‌وه‌بێ،
کارێکه جێگه‌ی داخه‌و چه‌ندان پرسیاری گرنگ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت:
چۆن ئه‌م تاوانه‌کرا؟ کێن ئه‌وانه‌ی له‌دوایه‌وه‌ن؟ چۆن له‌ناوجه‌رگه‌ی
پایته‌ختدا بڕفێندرێ و به‌چ مه‌به‌ستێک بگه‌یه‌ندرێته موسڵ؟ ئه‌م هه‌موو
بازگانه‌ی رێگا ئه‌رکیان چییه؟ له‌سه‌رچی ئه‌مه‌کراوه؟ که‌ی
تاوانکاران و داووتۆڕیان ئاشکرا ده‌کرێن؟
به‌هه‌رحاڵ ئێمه به‌توندی پرۆتێست و بێزاریمان له‌دژی ئه‌م تاوانه ده‌رده‌بڕین
و، داواکارین کاربه‌ده‌ستان له‌م هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شانه‌و، له‌م تاوانه
بێده‌نگ نه‌بن و به‌زووترین کات ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان بخه‌نه
به‌رده‌ست جه‌ماوه‌ر‌ی گه‌ل.
به‌ره‌و پاراستنی گیان و ئاسایش و ژیانی هاونیشتیمانان! به‌ره‌و سزای
ره‌وای تاوانکاران! به‌ره‌و رێگه‌بڕینه‌وه له هه‌موو جۆرێکی
تێرۆریستی! به‌ره‌و به‌رینکردنی ئاستی پڕۆتێست و بێزاری و ریسواکردن و
شه‌رمه‌زارکردنی تێرۆریستان! به‌ره‌و هاوپشتی و هاوکاری له‌گه‌ڵ
رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان! سه‌رکه‌وتنیش هه‌ر بۆ به‌ره‌ی
گه‌ل و ئازادیخوازانه!
ماڵپه‌ڕی جه‌لال ده‌باغ
|