به‌ناو ی کوردستانی گه‌وره
کێشه‌ی هۆنه‌ران و نووسه‌رانی کورد له‌گه‌ڵ یه‌ک ؟!
ح.س.س ۆران
به‌داخه‌وه له‌ڕوانگه‌ی رقهبهرێ و ململانێی ناوخۆیی ، گه‌لی کورد خاوه‌نی مێژویه‌کی دور و درێژه‌و زۆرتر هه‌ر ئه‌مه‌ش بوته‌هۆی ئه‌وه‌ی که، له‌ت وکوت ببین و له‌هه‌زاره‌ی سێیه‌میش دا ، که‌گه‌لانی پێشکه‌وتو لهزانستگهلی گرنگی وه‌ک " ئه‌ستێره‌ناسی " ؛ " نانۆ تێکنۆلۆژی " و " ژێنێتیک ، ده‌ستکه‌وتی زۆر مه‌زنیان وه‌ده‌ست هێاوه، ئێمه‌هێشتا هه‌ر باسی ساغ کرنه‌وه‌ی زمان و ئه‌لفوبێی یه‌کگرتو بکه‌ین .
لێره‌دا لهگێرهوکێشهچهند لایهنهناوخۆییهکانی دیکهدهگهڕێم ، چون ئه‌و ههویرهشێلانی زۆر ده‌وێ . ته‌نیا کورتهسهرنجێک ده‌خه‌مه‌سه‌ر کێشه‌ی هۆنه‌ران و نووسه‌ران (نووسه‌ری رۆمان ، چێرۆک ،ده‌قی وێژه‌یی و شتی وا )، به‌ڵام خۆم له‌باسی رۆژنامه‌نووسان ده‌پارێزم ، چون باسی رۆژ نامه‌نووسی به‌پرس ودڵسۆز ، له‌کۆمه‌ڵگه‌ی خه‌ڵک سالار ( دێمۆکڕاتیک) دا ، نا کهوێتهچوارچێوهی بازنه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌و سروشتیه، کهرۆژنامهنووسانی جۆر به‌جۆر بۆچوونیان تۆفیری ببێ و مافی خۆیانهکهبهپاراستنی رێزی پێنووس ( کیبۆڕد) ، بیروڕای بێگه‌رد و بێخه‌وش و ئازادی خۆیان ده‌رببڕن - با وه‌کو له‌گه‌ڵ بیر وڕای رۆژنامه‌وانێکی دیکهتۆفیر یادژایهتیشی ببێ، ئه‌مه‌شتێکی زۆر پێویسته .
هه‌ر وه‌ک وتم ، من لێره‌دا ته‌نیا مه‌به‌ستم له‌کێشه، ململانێ و قینه‌به‌ری نێوان هۆنه‌ران و نووسه‌رانه . ئه‌م درمهش له‌نێو ئێمه‌دا کۆنه، بۆ وێنهلهبیرمانههۆنهری بێ وێنه‌ی کورد ماموه‌ستا شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی و ... ، په‌ڕو پۆیان به‌هێندێک لههۆنهرانی هاو چه‌رخی خۆیانهوهنههێشتوه(هۆنه‌ره ئافره‌ته‌کانیشی له‌گه‌ڵ بێ ) و زۆر له‌م وێنانه، له‌مێژوی وێژه‌یی کورد دا هه‌ن .
ئه‌گه‌ر توێژ و چینه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ یه‌ک دژبهرایهتیان ببێ ، رهنگهلهسهر کێشه‌گه‌لی رامیاری ، ئابووری و فڵان و فیسار بێ . به‌ڵام بۆ وێنه، دو هۆنه‌ر یا دو نووسه‌ر کێشه‌یان له‌سه‌ر چیه؟ مه‌گه‌ر ئامانج ته‌نیا خزمه‌ت به‌وێژه، فه‌رهه‌نگ و زمانی کوردی نیه؟ ئیدی ئه‌و هۆنه‌ره، مافی خۆیه‌تی به‌شێوه‌ی کلاسیک هۆنراوهدهنووسێ ، یا به‌شێوه‌ی نوێ یا به‌هه‌ر چه‌شنێکی دیکه. ته‌نانه‌ت ده‌قی وێژه‌یی وامان هه‌یه، زۆر لههۆنراوهش جوانتر و به‌نرختره. گرنگ ئهوهیهمرۆڤ چی ده‌ڵێ ، نه‌ک لهکامهچوارچێوهدایه . هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئێستاش دا ، هۆنه‌ری کلاسیک نووسی زۆر شازمان هه‌یه، بۆ وێنهماموهستا خالید حیسامی ( هێدی) یا هۆنه‌ری نوێ نووسی زۆر پایه‌به‌رزمان هه‌یه، بۆ وێنهماموهستا د. عه‌بدوڵڵا په‌شێو . دیسان به‌داخه‌وه، ئه‌م ململانێ نا جوانهلهنێوان نووسه‌ران و ته‌نانه‌ت لێکۆڵه‌ره‌وان و... یش دا هه‌یه. که‌م که‌س ، که‌م که‌سی لا په‌سنده‌و نایبوغزێنێ- ئاخر بۆ ؟؟؟!!! . ته‌نانه‌ت دیسان به‌داخه‌وه، لههێدێک له‌کوڕه‌کان دا دیومه، له‌سه‌ر ئه‌م چهشنهشتانه، بوهتهکێشهی زۆر رژد و ، خه‌ڵک لێک راستهوهبوون .
به‌قوربانی چاوهگهشهکانتان بم ، شاعیر واته" خاوه‌ن شعوور " و نووسه‌ر تا مرۆڤێکی هه‌ڵکه‌وتو و رووناک بیرنهبێ ، نابێتهنووسهری به‌ر پرس . له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه، هۆنه‌ر و نووسه‌ر و ... ده‌بێ چاوساغ و پێشه‌نگی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان بن و بۆ ئه‌وه‌ی کۆمهڵگهبۆگهن و گه‌نده‌ڵ نه‌بێ ، ده‌بێ بیر‌و هرزی ئه‌وان وه‌ک " خوێ "وا بێ ، دژی بۆگرتن ، داڕزان و ناسۆر که‌وتنی کوان و دمه‌ڵی کۆمه‌ڵگه، جا ئه‌گه‌ر خودای نه‌کرده، موورمحهممهدی شه‌ریف ، بیلامانێ "خۆیش" بۆنی گرت ، ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه ،چ قوڕێک به‌سه‌ر خۆی دا بکا ؟
ئه‌گه‌ر پێمان وابێ به‌یه‌کتری شکاندنه‌وه، ئێمهبهرز ده‌بینه‌وه، زۆر هه‌ڵه‌یه. ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین پلله‌ی چۆنایه‌تی به‌رهه‌م و کاره‌کانی خۆمان به‌رین به‌ره‌و ژوور ، بهوهخۆشمان ده‌چین به‌ره‌و ژوور ، نه‌ک به‌شکاندن و هێنانه‌خواره‌وه‌ی که‌سانی دیکه.
تازهخۆ هۆنه‌ر و نووسه‌ری کورد ، رامیار و فڵان و فیسار نیه، له‌سه‌ر هێندێک شت رقهبهرکێ بکا ، رهنگهئهگهر له‌به‌ستێنی وێژه‌ییش دا ، ببێته سه‌دار ، ئاکامه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌بێ بچێتهسهردار ! .
پێویسته‌له‌گه‌ڵ هۆنه‌ر و نووسه‌رانی دیکه‌دا ، به‌دڵسۆزی ، رێز ، سنگ فراوانی و بێ له‌به‌رچاو گرتنی تاقم بازی هه‌ڵس وکه‌وت بکه‌ین ، به‌تایبه‌ت لهبوغزاندنی یه‌کتر خۆمان بپارێزین ، مه‌گه‌ر هه‌مو مان هاوسه‌نگه‌ری فه‌رهه‌نگی یه‌ک نین ؟.
له‌کۆتایی دا پێویستهبیدرکێنم ، که‌نووسینی ئه‌م دێڕانهلهلایهن منهوهبۆ ئێوه‌ی شاعر ، نووسه‌ر و ... ، کهکانگهی بیرمه‌ندی ، تێگه‌یشتن و ئاوه‌ز و پێشه‌نگی کۆمه‌ڵن ، وه‌ک ئهوهدهزانم ترێ رهشهبهرم بۆ ئالانی سه‌رده‌شت ، مازو به‌رم بۆ بانهیا به‌ڕو بۆ ئیلام ، به‌ڵام ئێمهکهبهورۆژگارهرهخنهلهدژبهری ، کێشه، له‌ت وکوت بوون و ئه‌و شتانهدهگرین ، ده‌بێ لهخۆمانهوهدهستی پێ بکه‌ین و دڵنیا بین ، رێز لێ نان لههۆنهران و نووسه‌رانی دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان ، رێز نان لهوێژه، فه‌رهه‌نگ و زمانهکهمانهو به‌قازانجی خودی خۆشمان ته‌واو ده‌بێ .
به‌هیوام به‌خوێندنه‌وه‌ی به‌ربڵاوی ئه‌م نووسراوه‌یه، هێندێک له‌ناکۆکی و کێشه نا پێویسته‌کان دابکوژێن یا به‌لای که‌مه‌وه، کز و لاواز ببن .
تاران 9/2/2709
|