به ناوی کوردستانی گه‌وره
کهسکستان و کوردستان.
ح.س.سۆران
ره‌نگه له هه‌واڵه کان دا بیستبێتتان ، دوڕگه ( نێوڕوان)ی "گرینله‌ند" ،که ده‌توانین به زمانی کوردی پێی بڵێین که‌سک ستان یا سهوزستان ، و له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ی زاینیه‌وه له بن ده‌ست وڵاتی دانمارک دا بو ، له رۆژی 31/6/2009 وه ، بێجگه له بواری کاروباری ده‌ره‌وه ، ئاسایش و رامیاری دا ، سه‌ربه‌ست ده‌بێ . تازه بڕیار وایه هه‌ر ساڵ ، 633 میلیۆن دۆڵار یا پتر وه‌ک یارمه‌تی ، له دانمارک وه‌ربگرێ .
پێته‌ختی گرینله‌ند شاری "نووک= NUUK" و سه‌رجه‌می دانیشتوانی ئه‌م وڵاته نزیکه‌ی "په‌نجاوحه‌وت هه‌زار و پێنسه‌د و شه‌ست و چوار" که‌سن ، که ده‌بنه یه‌ک هه‌زاره‌می حه‌شیمه‌تی کوردی جیهان !!! . ئه‌م دوڕگه‌یه به پێی دارولهلهی جوغرافیایی ، به‌شێک له قوڕنه ( قاڕه) ی ئامریکایه و ده‌که‌وێته ده‌ڤه‌ری قوببه (قوتب) ی باکوور . کهسکستان له ساڵی 1979 ه‌وه ئۆتۆنۆمی وه‌رگرتبو ، به‌ڵام ئه‌و شته‌ی که تازه سهندویهتی ، به چه‌شنێک له سه‌ربه‌خۆیی ده‌ژمێررێ .
من لێره‌دا له کانی دڵه‌وه پیرۆزبایی ده‌ڵێم به یه‌که‌یه‌که‌ی په‌نجاوحه‌وت هه‌زار و پێنسه‌د و شه‌ست و چوار که‌س دانیشتوانی "گرینله‌ند" و به هیوام نوخشه بێ له نزیکه‌ی په‌نجا میلیۆن خه‌ڵکی کوردستانیش ، که به مافی خۆیان بگه‌ن .
به‌ره‌به‌ره سه‌هۆڵه‌کان ده‌تاوێنه‌وه !
گه‌لۆ ! ئه‌دی وانیه ؟
تاران 31/3/ 2709
|