که‌سوکاری (مولازم موحسین) دێنه‌وه بۆ کوردستان .
هیوا موحه‌مه‌د له ژێر ناوی ڕێکه‌وتن نامه‌ی دووقۆڵی و به هاتنیان (به پێی خۆی) بۆ لامان هه‌ڵمانده‌خه‌ڵه‌تێنن .
هێنانی زیاتر له ده‌هه‌زار فه‌له‌ستینی بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت چ هه‌نگاوی له پشته‌وه بێت و مه‌به‌ست چی بێت ؟ کاتێ مه‌لا موسته‌فای بارزانی ( له‌کاتی هێرش بۆسه‌ر ئیسرائیل و چوونی سوپای عێڕاق بۆ شه‌ڕ ) له لای خۆیه‌وه شه‌ڕی ڕاگرت له‌گه‌ڵ رژێم ، به‌مه عه‌ره‌ب و ڕژێم چ وه‌لامێکی باشیان داینه‌وه ؟
باسێک له‌و فه‌له‌ستینیانه: ئه‌مانه پاشماوه‌ی سه‌دامن ئه‌وانه‌ن که چه‌پڵه‌یان بۆ سه‌دام لێ ده‌دا، (جه‌یشی شه‌عبیه‌کانن) ئه‌وانه‌ن که به‌کار ده‌هێندران له شاره‌کانی کوردستان بۆ ڕاوه دوو نانی تێکۆشه‌رانی کورد ، مه‌گه‌ر (مولازم موحسنی بێ هه‌موو سیفه‌تی مرۆڤ ) فه‌له‌ستینی نه‌بوو ؟ ئێستاش له دوای نه‌مانی سه‌دام له‌سه‌ر سنووری سوریا و عێڕاق رێکخه‌ری کاره‌ترۆریستیه‌کانن و هاوکاری سه‌ره‌کی سوریان و به‌مانایه‌کی تر تیایاندا سه‌ر به قاعیده و حه‌ماس و ئیسلامه توند ڕه‌وه‌کانی ترن له‌وانیش بمێنێته‌وه ( شۆڤێنیه عه‌ره‌به‌کانن .. که‌وابوو هێنانیان بۆ کوردستان هیچ خزمه‌ت ناکات و مه‌ترسی گه‌وره‌شی هه‌یه چونکه: 1- ئه‌و ژماره‌یه زۆرن و کارتێکه‌رییان ده‌بێت بۆ سه‌ر ئاسایش و ده‌توانن کاری خراپ ئه‌نجام بده‌ن .
2- ئه‌وانه که‌سانێک نین له وولاتی خۆیانه‌وه به بیانووی خوێندن یان کار کردن کۆچ بکه‌ن بۆ کوردستان ، به‌ڵکو ئه‌وانه گروپێکی گه‌وره‌ی یه‌ک گرتوون به‌و پێیه‌ی که ماوه‌یه‌کی زۆره له شوێنێک چڕ کراونه‌ته‌وه .
3- ده‌بنه هۆی زیاتر بونی کێشه‌ی بێ کاری له کوردستان ، ئه‌گه‌ر 13 هه‌زار که‌س بن ده‌بێت بلێین 4 هه‌زاریان گه‌وره‌ن و به‌شوێن کاردا ده‌گه‌ڕێن ئه‌گه‌ر دابه‌شیان بکه‌ین به‌سه‌ر هه‌ر سێ پارێزگاکه‌دا واتا 1300 خێزان بۆ هه‌ر شارێک ، ئه‌گه‌ر سه‌یری شارێکی وه‌ک سلێمانی بکه‌ین و له پڕێکدا ئه‌وه‌نده خێزانی بۆ بڕوات ده‌بێت چ ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی خانوو کار و بازاڕ دروست ببێت ؟ ( به‌و ئه‌زموونه‌ی تا رێکخراوه بیانیه‌کان کۆمپانیاکان له کوردستان نه‌بوون خانووی به‌کرێ و هه‌رزان زۆر بوو به‌لام به هاتنی ئه‌وان خانوو به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر چوه سه‌ر ) کرێی خانوو چه‌نده ئێستا ئه‌و کات دوو ئه‌وه‌نده ده‌چێته سه‌ر چونکه ئه‌وان ڕه‌نگه پاره‌ی باشیان له حکومه‌ت و به‌شی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان بدرێتێ و ئه‌وانیش به‌مه‌به‌ستی نیشته جێ بوونیان ئاماده‌ن ئه‌و بڕه زۆره بده‌ن به کرێی خانوو ، خاوه‌ن خانووش وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ند به شوێن ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت کێ زۆرتری بداتێ و ( له‌و لاشه‌وه له مزگه‌وته‌کانه‌وه خه‌ڵک هان ده‌درێت که ئه‌مانه موسوڵمانن و کۆمه‌کیان بکه‌ن ) . ئیتر که‌س له‌م برا موسوڵمانانه ناپرسێت ئێوه بۆ زه‌وی و خاکی خۆتان به ئیسرائیلیه‌کان فرۆشتوه و هاتوون زه‌ویه‌کانی ئێمه بکڕنه‌وه ؟
4- ده‌بنه هۆی به هێز کردنی گروپ و حزبه ئیسلامیه‌کان و رواڵه‌تی شار ده‌گۆڕن ، کوردستان‌مان بۆ ده‌که‌نه غه‌زه ، ئه‌وان له ئه‌فغانستان شه‌ڕیان کردوه له‌به‌ر ئه‌وه کوردستانیش به هی خۆیان ده‌زانن .
دواتر ده‌بێ بپرسین له سه‌رکردایه‌تی کورد له هه‌رێم ، ئایا خۆمان کێشه‌مان که‌مه وا په‌نابه‌ری عه‌ره‌ب وه‌رده‌گرن ؟ ئایا ئێستا عه‌ره‌به هاورده‌کانی که‌رکوک لێمان نه‌بوونه‌ته مووی لووت و خۆیان به خاوه‌ن ماڵ ده‌زانن و ئێمه‌ش به بێ گانه ؟ ئایا ئێمه پێویستمان به بیست ساڵی دیکه‌ش نیه بۆ سڕینه‌وه‌ی سیاسه‌تی ( تعریب ) که به‌عس ئه‌نجامی داوه ؟ نابێ جارێ هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و رووه کوردیه بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ووڵاته‌که‌مان و ئه‌و جار بیر له په‌نادانی خه‌ڵک بکه‌ینه‌وه ؟ ئایا به پێی پێویست و به نیوه‌ی پێویستیش توانراوه جێگه بۆ قورباناینی ئه‌نفال دروست بکرێت ؟ ئایا هه‌ڵه‌بجه ئاوه‌دان کراوه‌ته‌وه ؟ نه‌تان ده‌توانی بلێن به کاکه عه‌باس ئێمه به‌قه‌ده‌ر دانیشتوانی غه‌زه به‌ته‌نها شه‌هیدمان داوه و خێزانیان جێ ماوه ده‌بێ خزمه‌تیان بکه‌ین ؟ کارێک بێ به‌رنامه‌و پیلان دانان بێت ئاوای لێدێت .
بۆ ناپرسن یان بۆ پێمان ناڵێن ئایا له ناوه‌ڕاستی ( سوننه‌کان ) و خوارووی عه‌ره‌به‌کان جێگه‌یه‌ک بۆ ئه‌وان نیه تیایدا بژین ؟ خۆ ئه‌وان هاو ڕه‌گه‌ز و هاو دینی خۆیانن . یان ده‌یانه‌وێت بۆ سه‌لماندنی بیریان پێمان بڵێن ئیمه ( شمالی عیراق ) به هی خۆمان ده‌زانین ، ئێمه به‌ده‌ست ناوه‌نده‌وه گیرمان خواردوه و داوای ئه‌وه ده‌که‌ین ده‌ست له کارمان وه‌رنه‌دات که‌چی ( کاکه مه‌حمود ) دێت و بڕیار ده‌دات 13 هه‌زار که‌سمان بۆ بنێرێ.
لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م کاره ته‌نها به زیانی ئێمه ته‌واو ده‌بێت . ڕه‌نگه له‌لایه‌ن عه‌ره‌به شوڤێنیه‌کانه‌وه فشار خرابێته سه‌ر سه‌رکردایه‌تی کورد به‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌یوه‌ندیمان هه‌یه ، یان ئه‌م جاره‌شیان بۆ پیشاندانی نیاز پاکیمان و بۆ ئه‌وه‌ی شکمان لێ نه‌که‌ن که له گه‌ڵ ئیسرائیل په‌یوه‌ندیمان هه‌یه ئه‌وه ده‌ست پێشخه‌ر ده‌بین و ئه‌وه‌نده که‌سی فه‌له‌ستینی داڵده ده‌ده‌ین ئیتر بیر له داهاتووی ناکه‌ینه‌وه ( دڵنیام له‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر ( مه‌حمود عه‌باس ) نه‌هاتایه بۆ هه‌ولێر ئه‌م شته به نامه و ته‌له‌فۆن جێ به‌جێ نه‌ده‌بوو ، به‌لام هاتنی ئه‌و به پێی موباره‌کی خۆی وای لێ کردین روو گیر ببین و به دوو بسمیللا و ماشه‌لا ڕازی بووین ) ، پێویسته تاکی کورد له ئه‌مڕۆوه شاهید بێت که ئه‌م کاره بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ زیانی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت به کورد ، ئێمه پێویستمان به خاوێن کردنه‌وه‌یه نه ئاوێته کردن ، ئه‌مه‌ش ده‌چێته ناو قاڵبی گه‌نده‌ڵی سیاسیه‌وه چونکه بڕیارێکی وا ده‌بێت په‌رله‌مان بیدا نه‌ک حکومه‌ت یان سه‌رۆک هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی ( موجاهیدینی خه‌ڵق له به‌غدا ) .
|